"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی٢٦ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی، کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی  کارلستاد و ڤێسترۆسی سوید یادی رۆژی ئاڵا و پێشمەرگە کرایەوە.orebro-26ysermawez-

 

دەقی هەواڵەکان

ڕێوڕەسمی 26ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان لە شاری ئۆریبرۆی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.

 

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 5ی بەفرانباری 1394ی هەتاوی، کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئۆریبرۆ بە هاوکاری یەکیێتی کوردانی ئەو دەڤەرە، مەراسمێکی بە مەبەستی ڕێزگرتن لە مەقامی بەرزی پێشمەرگەی کوردستان و ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بۆ کوردانی دانیشتووی ئەم دەڤەرە پێک هێنا.

 سەرەتا ڕێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوایەتی ” ئەی ڕەقیب” و چەند ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان دەستی  پێ کرد.

پاش بەخێرهاتن کردنی بەشداربووان لە لایەن خاتوو ” هەمینە رەسوڵی و شنۆ سەحرایی” بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە، پەیامی کومیتەی ئۆریبرۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  لە لایەن بەڕێز ” حوسێن عەبدی ” خوێندرایەوە.

دواتر ئەم پەیامانە بەشێوەی خوارەوە خوێندرانەوە.

پەیامی کومیتەی دەرەوەی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن خاتوو هەمینە رەسوڵی.

پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەن بەڕێز کاک سۆران ئەدیب قەرەداغی.

پەیامی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە لایەن کاک بەڵێن.

پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان لە لایەن کاک هیوا ناسراو بە فەرهاد.

 

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا چەن کرتە ڤیدیۆ یەکی تایبەت بە پێشمەرگەی کوردستان کە لەلایەن ” مەولود عەبدیلزادەوە ئامادە” ئامادە کرابوو، بە پرۆژیکتۆر،لە سەر ژیانی پێشمەرگە و قارەمانێتی پێشمەرگەی کوردستان نیشان درا.

پاشان ئەم برووسکانەی خوارەوە پێشکەش کران.

 

بروسکە و چەپکە گوڵ لە لایەن کۆمەڵە “رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

بروسکەی یەکیەتی کۆمەڵەی کوردی لە شاری ئۆریبرۆ.

بروسکەی ماڵپەڕی خاکەلێوە.

شایانی باسە لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا چەندین پارچە شێعر لە سەر بەرز و پیرۆزی ناوی پڕ لە شانازی پێشمەرگە لە لایەن خاتوو هەمینە و شنۆ سەحرایی خوێندرانەوە.

 

دوایین بەشی ڕێوڕەسمەکە بە سەرپەرستی کاک ” مەریوان ” بە موسیک تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا و بە خۆشی و شایی و هەڵپەڕکێ یادی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئۆربیرۆ.

یەکیەتی کوردان ـ ئۆریبرۆ.

5ی بەفرانباری 1394ی هەتاوی

 

بۆ دیتنی وێنەکان ئێرە کلیک بکەن

 

لە شاری کارلستادی وڵاتی سوید بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگە ئاڵای کوردستان رێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.

 

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی٢٦ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی، کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کارلستاد، بە هاوکاری کومیتەکانی یەکێتی لاوان، یەکێتی ژنان و یەکێتی کوردانی ئەو شارە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و هاوکات ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان شەوئاهنگیکی بەشکۆ بەریوەچوو.

 

سەرەتا لە لایەن موختار پاڵانی بەریوەبەری رێوڕەسمێکە بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا و  

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی” ئەی ڕەقیب” لە لایەن کۆڕی سروودی یەکێتی لاوان و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

 

پاشان پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کارلستاد لە لایەن بەریز عومەر کەریمیەوە خۆیندرایەوە.

دواتر پەیامی کومیتەکانی “یەکێتی لاوان، یەکێتی ژنان، یەکێتی کوردان”ی شاری کارلستاد لە لایەن بەڕێز ساڵح پاڵانیەوە خوێندرایەوە.

 

من پێشمەرگەی کوردستانم، سروودێک بوو بە دەنگی کۆڕی سروودی یەکێتی لاوانی ئەو شارە پێشکەش کرا.

 

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، خەڵاتی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کارلستاد کە پیک هاتبوو لە ئاڵای پێرۆزی کوردستان، بە سەر کۆڕی سروودی یەکێتی لاوان دابەشکرا.

 

خۆیندنەوەی پارچە شیعرێک لە ژێرناوی “70  ساڵە ئەو نازناوەت لێنراوە”  لە لایەن محەممەد پاڵانیەوە.

خۆیندنەوەی پەخشانە شیعرێک لە ژێرناوی ” گەر چی پیر بووم هەر پێشمەرگەکی جارانم” لە لایەن خاتوو کولسوم بەرزەکاو.

خۆیندنەوەی پەخشانە شیعرێک لە ژێرناوی ” نامەی کچێک بۆ دۆستە پێشمەرگەکەی لە بەرەکانی جەنگدا” لە لایەن بەڕێز سابیر رحمانپوورەوە.

 

بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کە لە لایەن هەردوو گۆرانی بێژی لاو و دەنگ خۆش ” حەمزە سەفەری و عزیز سەفەری” کە تا شەوانێکی درەنگ بە شایی و خۆشییەوە درێژەی کێشا.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کارلستاد

٢٦ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی

 

بۆ دیتنی وێنەکان ئێرە کلیک بکەن

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی