"an independent online kurdish website

بە پێی هەواڵی بڵاو کراوە لە مێدیاکان تا ئیستا بەداخەوە  زیادتر لە  18کەس شەهید و زیادتر لە  40 کەس بریندار بوونە. کە 5 کەس برینەکانیان قورسە.


ناوەندی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆکڕات کراوەتە ئامانج و حدکا و حدکا کەتۆنەتە بەر هێڕش و تا ئیستا رادەی دروستی شەهیدەکان رون نیە.

کۆماری ئیسلامی ئەم هێرشەی لە  دەوری سەعات 10  ئەنجام داوە ، زۆربەی بنکەکانی کردۆتە ئامانج.

 بە پێی قسەی کاک کاوە بەهرامی لە گەڵ  روداو ،  حدکا 2 شەهیدیان هەیە و 10 بریندار و  ئەندامانی رێبەری سڵامەتن. 

خالید وەنەوشە بە روداوی وت کە بە ناپاڵم لە قەڵای داو ە و شەهید و برینداریان هەیە و رادەکەیان مەعلووم نیە و تەواوی دیوارەکانی تێک روخاوە. 

 کاک خالید عەزیزی و کاک مستەفا مەولودی بریندارن و برینەکانیان سووکە.

 

کوردستان میدیا: لە پێوەندەی لەگەڵ نوێترین تاوانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران بەرانبەر بە بزووتنەوەی گەلی کورد، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

ڕاگەیەندراوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی کۆماری تێرۆریستیی ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی فڕۆکە و مووشەک بنکە و کەمپەکانی حیزبی دێموکراتی کردە ئامانج و زۆر بە چڕی و بەربڵاوی بۆردوومانی کرد.

ئەو کردەوە تێرۆریستییەی کۆماری ئیسلامیی بەزاندنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستانه داوا لە بیروڕای گشتی دەکەین پێش بە پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی دژی گەلیی کۆماری ئیسلامی بگرێت.

بە داخەوە لەو کردەوە تێرۆریستییەدا، وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٢ شەهید و ٣ بریندارمان هەیە.

لە چۆنیەتی وردەکارییەکان دواتر ئاگاداری بڵاو دەکەینەوە.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

دەستدرێژیی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان

بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین کە کاتژمێر ١٠:٤٥ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨، قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران. لە کاتی ئەو هێرشە و بە دوای ئەو هێرشە دا، فڕۆکەی بی سەرنشین بە ئاسمانی کۆیەدا خولاوەتەوە. هەر دوا بە دوای هێرشە مووشەکییەش بۆ سەر سکرتاریای حیزب، قەڵای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی چەندین مووشەکی دیکە.

بە داخەوە ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزب بە هۆی ئەم هێرشەوە، شەهید و بریندار بوون. لە ڕاگەیەندراوەکانی داهاتوو دا زانیاریی زیاتر بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین.

دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان

نیوەرۆی ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨ ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧

https://www.youtube.com/watch?v=_FtHtzYywMI

https://www.youtube.com/watch?v=gHt2kUyyKDc

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی