جێگای خۆیهتی لە چوارەمین ساڵی مەرگی برا تۆفیقی دڵپاک و پەپوولە رەوشت، یادێکی بچکۆلەی لێبکرێتەوە، برا تۆفیق لەکاتی لاوهتی لە گهرمێنێڕا بهرهو کوێستان وهڕێ دەکەوێ و بارگه و بنهی له گوندی دربکه لە نیزێک شاری پیرانشار به عهرزی دادات.
برا تۆفیق ببوو به خۆشهویستی خهڵکی ناوچهی پیرانشار و دربکەو دێیەکانی دەوروبەری، رێزیتایبەتیان دهگرت، زۆر فەرامۆشی بە پێشمەرگە دەهات و زۆربەی کاتەکان بە دواوەمان وەبوو، جارێک لکی سێ و لکی چوار لە نێوان گوندەکانی ” گەپڵەسەن” لاوێن” زێدان و وەتماناوێ” عەمەلیاتێکی هاوبەشیان پێک هێنابوو، ئێمەش بە تراکتۆری کۆمیتەی ناوچەی پیرانان تۆپیدوور هاوێژی ١٠٥مان بە تۆپچیەوە (خالید) هێنایە نێوان گوندەکانی ‘ خڕێبەرداشان و گەنەدارێ مامەشان” تۆپهاوێژی حیزب زۆر لێزانانە پایەگای گەردەسووری کە بەسەر ناوچەکەدا دەیڕوانی ئاورباران کرد، دوای نزیک بە ٣ سەعاتێک جێگای تۆپەکەی ئێمە کەشف بوو، لە لایەن تۆپخانەی دوژمن لە سەلکاوایەڕا تۆپباران کراین، هەر ئەوەندە وێڕاگەیشتین بە تەراکتۆری کۆمیتە ناوچە تۆپ و تۆپچی نەجات بدەین بەرەو گوندی ” خەراپە” تێهەڵبین، تۆفیقیشن دەگەڵ بوو، تۆفیقی هەڵسوو کەوت زۆر لاو ترسێکی زۆری لێ نشتبوو، رووی دەئێمە کردوو بە هەناسەبڕکەو بە تووڕەیی وتی – جوابی ئەو تۆپانە بدەنەوە! ئێمەش پێن کوت خالیدی تۆچی دەڵێ، گوللە تۆپم پێنەماوە، تۆفیقی دڵناسک ورەی هاتبوە خوارێ و رووی تێکردینو وتی ( ئەدی سەگی سەگبابینە ئەو لوولە درێژەو بۆ هێناوەتە ئێرە و منیش و ماڵوێران و بەدبەخت کرد،خۆم تەحویل دەدەمەوە چیدیکە وەدواو ناکەوم) هاوڕێی پاک و خۆشەویستمان بەرەو شوێنی خۆی (گوندی دربکە) کە لە بن پایەگای گردەسووری هەڵکەوتبوو ملی رێگای گرتوو ماڵئاوایی لێکردین. رۆحی شاد و یادی به خێر بێت.