ھاوڕێی دڵ و بیر و ویژدان چت بۆ بنوسم
چ جەرگ بڕە ئەم حکایەتی کە ڕووت لێیە
چ کەونارایە ئەم پاییز و ئێوارەیە
ئەم خۆڵ و ئاو و دارستان و زەردەی خۆرە
چ ناخ ھێژێنە بۆ من و ھەزارانی ئەو حەزە شێتەت
بۆ تۆی ھاواری کاڵێکانی ئەتک پێ کراوی دایکی من
بەڵا م چ بکەم ترس و چاو نوقانی باپیرانم
چ بکەم لەوانەی ھەر بە خەوەوە ئەڕۆن
ھەوری ڕەشی بێ بەزە و تەمی ئەو دیوی ھەتاچاو ھەتەر دەکا دوور و خەڵێتانی میلێونان نوستوو
ھەم تۆ ئەستوتێنێ وھەم ئێوارە و ھەم من و ھەم حەزی شێت و ھەم ئەو داستانە پڕ لە ئەنفال لێکراوە .