"an independent online kurdish website

لە پێکهاتەی مرۆڤ دا خەسڵەتی باش و خراپ هەن، ئەگەر بمانەوێی یەک بەیەک بیان ناسێنین لێرەدا گونجاو نیە،

بۆیە ئەوەندەی دەکرێی، هەرە خراپەکە بناسێنین تا پێش بەزیانـە مەزنـەکانی بگریـن و کۆمەڵگا لەو مەتـرسیە وشیار بکەینەوە. بۆ ئەو مەبەستە هاتمە سەر ئەو باوەڕە کە (نیفاق) واتە دووڕوویی بخمە بەرباس چونکە دەگەڵ زۆرێک لە تایبەتمەندیە خراپەکان ئاواڵ دوانەیە. ئـەوەی ئـەو خەسڵـەتـەشی هـەبـێی پیی دەکوترێی مـونـافـق. مـخابن لـە دنیای ئەوڕۆش، لە ژێر چەتری جۆراو جۆردا دەبیندرێی .

لە پێشدا پیویستە بزانن ئەو خەسڵەتە تایبەتی چینێک و ئیدەو ئایینێک نیە بەڵکو گشتیە و سەرجەم مرۆڤایەتی دەگرێتەوە. بۆیەش من بەڵگەی ئایینیم لە سەر هێناوەتەوە چونکە لە پێش هەموو کەس دا ڕووی قسەم لە گەلەکەمەو ئەویش زۆرینەی موسوڵمانە، باوەڕیشم وایە چاکە دەبێی لە خوتـڕا دەست پێبکەی و ڕەخنەش لەپێشدا لە خۆت بگری . ئەگەر بۆخۆت چاک نەبی خەڵکت پێی چاک نابێێ.

لەپێشدا بە جێیە بزانین ووشەی ( نفاق ) یانی چێی ؟ لەنەفەقە و بەکوردی پـێی دەکوترێی ڕەهەند، واتە تـونـێل لـێدان بـەژێـر زەویـدا . بـۆیەش ئـەو نـاوەی لێنراوە چونکە شتەکە بـەئاشکرا نیە و دزیەو دەبێی کەس نـەزانێێ .من دەڵێم : شتەکە دووڕووی هەیە ڕواڵەتەکەی جوان نیشان دەدرێ و بە دزیش خراپـەی پێدەکرێ.

(نیفاق ) لە خۆیدا جۆری هەن وەک نیفاقی دەرونی .مەبـەستە کە دینی بێی یان دنیایی، واتە خۆت جۆرێک نیشان دەدەی کە لەڕاستیدا ئەوە نی .بۆ وێنە : خوت بە موسوڵمان نیشان دەدەی بەڵام لە ڕاستیدا بڕوات پێی نیە . یان خۆت بە خەمخۆر دەنوێینی، بەڵام کردەوەی خەم هێنەر دەخوڵقێنی. یان ئایین وئیدەیەک بەڕواڵەت ڕەچاو دەکەی، بەڵام لە ژێرەوە ژێر خانەکەی دەڕوخێنی.

 هێندێک تایبەتمەندی مونافق

  1. خۆی بەلایەنگری دینێک یان ئیدەیـەک، یان حـیزبێک نیشان دەدا،بەڵام لە ژێرەوە دەیەوێی پەست و بیزراوو ناحەزی بکا .هەرچی کردەوەی نەشیاوە دەیخاتە پاڵیان و خۆشی ڕەگەڵ دەخا تا خەڵکی باشتر پێی فریو بدا.

2 . بۆ بەلاڕێدا بردنی خەڵک، درۆیـان دەکا و بەڵێنی بێبنەما دەدا .

  1. بـانگەشەی ئیسلاح و چاک سازی دەکا بەڵام لـە ژێـرەوە خـەریـکی تـێـکدان و فەسادە.
  2. پـڕوپـاگەنـدەی ئـازادی و ڕزگاری دەکا،کەچی بـەکـردەوە دژی ئـازادیە و کڕنۆشیش بۆسەرۆک و دەسەڵاتداران دەبا. سوڕەی بـەقەڕە : ١١ { ئەگەر پێیان بڵێی لەو سەر زەویە فەسادو بەد ئەخلاقی مەکەن، دەڵێن ؛ ئێمە ئاکار چاکین.} بەکورتی پێغەمبەر فەرمویە : ( نیشانەی مونافق ٣ شتن (١) کە قسەی کرد درۆ دەکا. (٢ ) ئەگەر بەلێنی دا نایباتە سەر. ( ٣ ) ئەگەر بە ئەمینت زانی خەیانەتت پیدەکا.

 با بزانین نیفاق چیە و مەترسیەکانی چین ؟

دوو ڕوویی (نیفاق ) نەخۆشیەکی مەترسیدارە، تاوانێکی گەورەیە، فەتایەکی بێدەرمانە . ناوەرۆکی گەنیوەو ڕواڵەتی جوان نیشان دەدا. لـە دژایـەتی خواش خەتەرتـرە. جل و بەرگی چاکانی کردۆتـەبەرو کردەوەی خراپیان پێوە ئەنجام دەدا. چـاو چـنۆک و تـرسنۆکە پـەنـا بـۆ هەموو کردەوەیـەکی نـامرۆڤانـە دەبـا. بەکورتی دوژمنێکی مەترسیدارە لە جل و بەرگی دۆست دایە . بـێـگومـان توندترین سەزاش دەیان گرێتەوە خوا فەرمویە : نیساء : ١٤٥ { ئەوانەی دوو ڕوون لە تەبەقەی هەرە خوارەوەی جەهەندەم دان و تۆ ناتوانی یاریدەدەریان بۆ پەیدا کەی .} مونافق بەردەوام خەریکی فێڵ و تـەڵـەکەو درۆوو دەلـەسە و گۆڕینی ڕاستیەکانە، بەڕواڵەت یاریدەدەرو لە ناوەرۆکیشدا خەریکی زەبر لێدانە، بەڕوویەک کافرو بەویتریان موسوڵمانە! نیساء:  ١٤٣{ وازوازین لەو ناوەدا دوو دڵن، بچنە لای ئەمان،یان ئەوانە. کەسێ خوا ڕێی لێبگۆڕێ تـۆ ناتوانی هیچ ڕێگەیەکی نیشانی بدەی .} مونافق چونکە دڵـیان دەغەزدارە، کاریـان پێوەدان و ژاراوی کردنی کۆمەڵگایە . مونافقەکان هەموو هەڵس کەوتێکیان بۆ هەڵخەتانە. کە توشی خاوەن دەسەڵات یان خاوەن دینێک دەبن، دەڵێن: ئێمە لەخۆتانین و دەگەڵتانین، کەچی لەدڵیاندا بـۆ لـێدان و تێکدان و زیانگەیاندن خەریکی پیلانو نـەخشە کـێشانـن . بـەقـەڕە : ١٤و ١٥ { ئـەگەر تـوشی ئیمان داران هاتن دەڵێن ئیمانـمان هـێنا، ئەگەر چونە لای بێدینەکان دەڵێن : ئێمە هەر دەگەڵ خۆتانین و گاڵتەمان پێکردون. خواگاڵتە بـەوان دەکا. پێشی بەڕەڵا کردون تا لەو سەرکێشیەدا سەرگەردان بن} بەکورتی تایبەمەندی خراپی مونافق زۆرن و دەکڕێی بڵێن : دەگەڵ گشت خراپەکان ئاواڵ دوانەی بەیەکەوە نوساون . بەقەڕە : ١٣ { ئەگەر پێیان بڵێی ئێوەش وەک ئەو خەڵکە ئیمان بێنن، دەڵێین : جا چۆن ئێمە وەک ئەو نەفامانە ئیمان دێنین ؟! بابزانن خۆیان نەفامن و بەخۆیان نازانن.} حەسودی، دوژمنایەتی، پەرەپێدانی فەساد لەسەر زەوی، درۆ، بوختان و زۆریتریش خوو خـدەی منافقانن . تەوبە : ٥٦ { بە سوێندانەوە ڕەش دەبنەوەو دەڵێن : لە خۆتانین ؛ درۆش دەکەن لە ئێوە نین، ئەوان تاقمێکی ترسنۆکن . } مونافق هەمیشە نەخشەو فەرمانیان بۆ خراپەو پشت لە چاکە کردنە . لەبەر ئەوەی مەترسی مونافق لە سەر زەوی بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی و موسوڵمانان بەتایبەتی یەکجار زۆرو ترسناکە، خوا فەرمانی بەرەنگار بونەوەیانی داوە. . تەحریم : ٩ { ئەی محەممەد بەرەنگاری ئەو خوانەناس و دوو ڕوویانە ببەوە، زەبرو زەنگیان نیشان بدە، چارەنوسی ئەوانە زۆر خراپەو جەهەندەم جێگایانە } ئێمەی گەلی کورد زیان و ئازاری زۆر قورسمان بەدەست مونافقانەوە کێشاوە، هەموشمان لەبیر ماوە، باچیتر فریوی دوژمن و خۆ فرۆشو زمان لوسان نەخۆین لەسەر هەڵبژاردنی دۆستی جێی موتمانە زۆر ورد بـیـن، و نەفرەتیش لە درۆزن و دوو ڕوویان بکەین.

  براتان مەلا برایمی مەجیدپور ٢٣ بانەمەڕی ٢٧٢٠ کوردی

  ٢١ / ٥ / ٢٠٢٠ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی