پ م نیوز: رۆژی شەممە 2020/07/04 جەوادی زەریف لە مەجیلیسی ئاخوندی قسەی کرد بەڵام چەندین جار وەک درۆزن بانگیان کرد و ئەویش وتی : لە هەر کوێدا درۆم کردبێ خامنەیی خۆی گوتوویەتی ڕاستە.

یانی بە ئیزنی خامنەیی درۆی کردووە و لە ئەسڵدا درۆزنی ئەسلی خامنەیی و هەموو نیزامەکەیانن.
لە قسەکانیشی باسی کرد کە قەراردادی 25 ساڵەیان لە گەڵ چین واژۆ کردوە و واتە تا 25 ساڵی تر ئێرانیان بە چین فرۆشتووە.
ئەمانە نوێنەری ئێرانن بە خێر کە لە ناو خۆ وەک درۆزن ناسراون. دیارە بریا هەر درۆزن بان، گەورەترین دز و هێزی تێرۆریست پەروەری دونیان.