Hoppa till innehåll
Hem » کۆچی دوایی کاک مەلا محەممەد ئازەری، کادری پێشووی حدکا لە شاری پیرانشار

کۆچی دوایی کاک مەلا محەممەد ئازەری، کادری پێشووی حدکا لە شاری پیرانشار

کاک مەلا محەممەد لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران، هاتە ریزی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و دواتر نەقڵی بنکەی دەفتەری سیاسی حدکا کرا.

مامۆستا “مەلا محەممەد یۆسفی (ئازەری)”،  زیادتر لە دوو ساڵ لە کۆمیتەی پیرانان و دواتر نەقڵی دەفتەری سیاسی کرا و لە بەشی خەدەماتی حدکا، کاری شۆفیری و مەکانیکی دەکرد و کەسێکی زۆر دڵسۆز و ماندوو نەنەناس و دەست و دڵپاک و زۆر ئامانەتداری لە ئەموالی حیزب دەکرد.

مامۆستا مەلا ”محەممەد” دواتر لەسەر ئیزنی حیزبی دێموکرات بەهۆی بەساڵاچووییەوە لە ساڵی 1366ی هەتاوی گەڕایەوە نێوخۆ و بەداخەوە لە تەمەنی 82 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

کۆچی دوایی کاک مەلا محەممەد دوێنی 2020/07/04 لە مێدیاکاندا بڵاو کرایەوە .

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری کاک مەلا محەممەد و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

وێنە:  وەرگیراو لە کاک سەلیمە رەش