نووسین ره‌نگدانه‌وه (مێشک و دڵ و ده‌روونی) مرۆڤه که به نووسراوه ئه‌که‌وێته به‌رده‌س خوێنه‌ر.
بنه‌مای نووسین
بنه‌مای نووسین ئه‌وه‌یه هه‌ر کات ئاماژه‌ت به باسی که‌سێ کرد پێویسته وه‌ک خۆی بخرێته به‌رده‌س خوێنه‌ر. ئه‌گه‌ر پێت زیاد کرد یا لێت که‌مکرد ئه‌وه ده‌سدرێژیت کردته سه‌ر مافی خاوه‌نی باسه‌که!
له ژێر چه‌تری ئه‌و باسه‌دا سه‌رنجتان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی خواره‌وه رائه‌کێشم:
له چه‌ن سایتی ئهنترنێتی کوردی‌دا نووسراوه‌یه‌کی کورت و به‌پێزم به‌ناوی:
(چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ک ده‌رباره‌ی شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی، ره‌زا شوان) خوێنده‌وه. با له‌و کورته‌ی بڕوانین:
{عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی منداڵێکی زیره‌ک و بلیمه‌ت بوو. له باره‌ی زیره‌کییه‌وه، شاعیر ناسراوی کوردمان (هه‌ژار موکریانی: 1921 ـ 1991) له په‌رتووکی (چێشتی مجێو‌ر) دا، له لاپه‌ره (18 ـ 19)دا، له‌ژێر ناوی (به‌ڵای گیانم)دا ده‌ڵێ……}.
نووسه‌ر له‌و باسه‌دا ئاماژه‌یان به په‌رتووکی (چێشتی مجێو‌ر) کرده که هی (هه‌ژار موکریانی)یه.
ئه‌وه‌ی که نووسیویانه ئه‌و کتێبه هی (هه‌ژار موکریانی)یه باسێکی نادروست و هه‌ڵه‌یه!
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته چه‌ن دێڕێکم به‌ناوی:
(ئێمه و فه‌رهه‌نگی ناوچه‌یی) ئاماده کرد و ره‌وانه‌م کرد بۆ سایتی(www.pmnews.se) و ….
به‌رپرسی سایتی(pmnews) به نامه ئاگاداری کردمه‌وه که بابه‌ته رخنهیهکهی تۆم ره‌وانه کرده بۆ کاک (ره‌زا شوان)، هه‌رکات وه‌ڵامی دایه‌وه، بۆتان ئه‌نێرم.
له پێشدا سپاس بۆ هاوکاری به‌رپرسی سایتی (pmnews)، به‌ڵام ره‌خنه‌م له‌و کاره‌یان هه‌یه، من ئه‌و بابه‌ته‌م ره‌وانه کردبوو که بخرێته سه‌ر سایته‌که تا هه‌م خوێنه‌رانی سه‌روه‌ر و هه‌م خودی (ره‌زا شوان)یش ئاگادار بن. خۆشبه‌ختانه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئه‌و وه‌ڵامه‌یان بۆ ره‌وانه کردم:
{له‌گه‌ڵ سڵاو و رێزم بۆ کاک سه‌عی سه‌قزی
برای به‌ڕێز: په‌رتووکی (جێشتی مجێو‌ر) به‌ناوی هه‌ژار یا (هه‌ژار موکریانی)یه‌وه بێت هیچ له بابه‌ته‌که ناگۆڕێ.
دوایی تا ئه‌مڕۆش خه‌ڵکی به (هه‌ژار موکریانی) ناوی ده‌به‌ن. من ئه‌وه‌ش نازانم که کێ نازناوی (هه‌ژار)ی لێناوه. کاک سه‌عید ده‌ڵێی: به‌و هیوایه له (فه‌رهه‌نگی ناوچهگهیی) ده‌رباز بین. قوربان هه‌موومان کوردستانین به هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستانه‌وه… گه‌ر له زۆربه‌ی نازناوی شاعیران کورد و فارس وردبیته‌وه، به زۆری نازناوین ناوچه‌ییان له خۆیان ناوه. مافی من و تۆش نییه که داوا بکه‌ین نازناوه‌کانیان بسڕنه‌وه، به‌شی هه‌ره زۆریان کۆچیان کردووه… واش تێمه‌که که من داکۆکی له ناوچه‌یی ده‌که‌م… تا سه‌ر ئێسقان کوردستانیم.
به‌ڵام کاک سه‌عی خۆ به‌ڕێزتان له دوای مامۆستا هه‌ژاره‌وه له دایکبوونه.. ئه‌ی بۆ ئێوه‌ش ناوی نه‌ک ناوچه، به‌ڵکو شاری (سه‌قز)تان کردووه به نازناوی خۆتان له (فه‌رهه‌نگی ناوچهگهیی) خوتان ده‌رباز نه‌کردووه و نووسیوتانه (سه‌عی سه‌قزی).
له‌گه‌ڵ سوپاسم دا ره‌زا شوان (R.shwan@hotmail.com)}.
ئه‌و باته وێنه‌م لێگرته و نووسیومه‌ته‌وه. هیوادارم هه‌ڵه‌م نه‌کردبێ، هه‌ر چه‌ند دوو دێڕی سه‌ره‌تای وێنه‌که‌دا ره‌وان نییه.
له‌و وه‌ڵامه‌دا ئاماژه‌یان به چه‌ن باس کرده:
یه‌که‌م: (هه‌ژار) یا (هه‌ژار موکریانی) بێت هیچ له بابه‌ته‌که ناگۆڕێ.
راستی هیچ له بابه‌ته‌که ناگۆڕێت؟!
بۆ روونبوونه‌وه‌ی به‌و باسه ناچارم ناوی (ره‌زا شوان) و ئیمهیلی
( R.shwan@hotmail.com)
تۆزێ ده‌سکاری بکه‌م، به‌س پیتی {(ی) و ( i )}یان پێزیاد ئه‌که‌م
(ره‌زا شوان) ئه‌که‌م به (ره‌زا شوانی)
ئایا (ره‌زا شوان) و (ره‌زا شوانی) جیاوازی نییه؟
(R.shwan@hotmail.com)
(R.shwani@hotmail.com)
ئایا ئه‌و دوو ئیمه‌یله وه‌ک یه‌که‌ن؟
وه‌ڵامی جیاوازی ئه‌و دوو ئیمه‌یله دائه‌نێن بۆ سیستمی ئهنترنێتی، ئه‌گه‌ر مێشکی هه‌ڵیبگرێت.
چۆن جیاوازی له نێوان (هه‌ژار) و (هه‌ژار موکریانی)دا نییه؟!
هه‌ژار کۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می چاپکراوی هه‌یه، فه‌رموون به‌رهه‌مێکی (هه‌ژار موکریانی) بیخه‌نه روو.
هۆنه‌ری (هه‌ژار) به (هه‌ژار موکریانی) کردن که‌سانی دیکه‌یش ئه‌نجامیانداوه. به‌س ئاماژه به سێ نموونه ئه‌که‌م:
1 ـ {(سلێمان جیڕه – هێرش) به‌رپرسی گۆڤاری (گزینک) به‌داخه‌وه ئێستا له ژیاندا نییه، له ژماره (37)ی ئه‌و گۆڤاره‌دا که زستانی ساڵی (2003) چاپکراوه، بابه‌تێکی به‌ناوی:
(یادی په‌نجا و حهوتهمین ساڵی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان (1946) پیر‌وز بێ.).
نووسراوه‌یه‌کی (هه‌ژار)ی له کتێبی (چێشتی مجێو‌ر) وه‌رگرته و له یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی (گزینگ)دا به ناوی (هه‌ژار موکریانی) چاپی کرده.
2 ـ رۆژی هه‌ینی 22/8/2011 {(رادیۆ زایه‌ڵه) رادیۆی کوردی ده‌وڵه‌تی سوید} بابه‌تێکی ئه‌ده‌بی ده‌نگداری په‌خشکرده‌وه به‌ناوی: (یه‌ک له په‌نای سفر و خاڵی بێبڕانه‌وه) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که رایگه‌یاند ئه‌و بابه‌ته وه‌رگێڕانی نووسراوه‌یه‌کی (دوکتۆر عه‌لی شه‌رێعه‌تی) بووه که (عه‌بدورحمان شه‌رفکه‌ندی – هه‌ژار موکریانی) کردیه به کوردی و به‌ده‌نگی خودی خۆی خوێندوویه‌ته‌وه و له تاران تۆمار کراوه. به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و به‌رنامه (ناسر سینا) بوو.
3 ـ سالار ئاشناگه‌ر به‌رپرسی رادیویه‌کی کوردی له ستۆکهۆڵم، به‌داخه‌وه ناوی رادیۆکه‌م له یاد نییه. کاک سالار له‌و (رادیۆ)دا چه‌ن هۆنراوه‌یه‌کی (خه‌یام) که (هه‌ژار) کردییه به کوردی به‌ناوی (هه‌ژار موکریانی) بڵاو کرده‌وه.
هه‌ر ئه‌و رۆژه به ته‌له‌فۆن راسته‌وخۆ له رادیۆوه ره‌خنه‌م له‌و کاره‌یان گرت. سه‌باره‌ت به کاری به‌ڕێزان (سلێمان چیڕه) و (ناسر سینا)یش ره‌خنه‌م ئاراسته کردن.
به‌داخه‌وه جگه له ناوی (هه‌ژار موکریانی) ئه‌و ناوانه‌یشی بۆ به‌کار ئه‌برێ: (مام هه‌ژار، کاک هه‌ژار،…).
*
دووهه‌م: به‌ڕێز ره‌ز شوان ئه‌نووسن: (من ئه‌وه‌ش نازانم که کێ نازناوی (هه‌ژار)ی لێناوه).
لێره‌دا (ناچارم) بپرسم و بێژم :
ئێوه که نازانن باسه‌که چۆنه ئه‌ی چۆن ده‌سکاری نازناوی (هه‌ژار) ئه‌که‌ن و ئه‌یکه‌ن به (هه‌ژار موکریانی)؟!
سه‌باره‌ت به‌و باسه سه‌رنجیان بۆ ئه‌و پهراگرافهی خواره‌وه رائه‌کێشم:
{(ده‌مه‌و به‌هار كه چومه‌وه شار و سه‌رم له حیزب هه‌ڵێنا، تماشام كرد وا شیعره‌كانی منیان له تایپ داوه و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. كاتێ گوتم شیعری منه و ئه‌وا نوسخه‌م بۆ هێناون، گوتیان ده‌سا ده‌بێ زۆرمان شیعر بۆ بنوسی. به‌ڵام چونكه به ناوی نه‌ناسراوی «هه‌ژار» نووسراون، زۆر كه‌س به ئی خاڵه مینیان ده‌زانی و زۆر دره‌نگ تێ گه‌یشتن كه ئه‌و ئاگای لێ نه‌بوه.) سه‌رچاوه كتێبی چێشتی مجێو‌ر، لاپه‌ڕه 48و49}.
نازناوی (هه‌ژار) به‌و جۆره بووه به نازناوی (عه‌بدولڕه‌حمان شه‌ره‌فکه‌ندی)، ئه‌و نازناوه خۆی ههڵینهبژارده بۆ خۆیی، دیاره به‌ڕێز ره‌زا شوان په‌رتووکی {چێشتی مجێوری (هه‌ژار موکریانی)} بینیوه بۆیه نازانن!
*
سێیه‌م: (مافی من و تۆش نییه که داوا بکه‌ین نازناوه‌کانیان بسڕنه‌وه، به‌شی هه‌ره زۆریان کۆچیان کردووه)
په‌ندێکی کوردی ئێژێ: له بری ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵ دز بگرێ، دز خاوه‌ن ماڵ ئه‌گرێ.
(من) وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه ئه‌و نووسراوه‌ی (ره‌زا شوان) به کارێکی ناشایست و زیانبه‌خش زانیوه.
له باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه رێز بۆ هه‌موو که‌سێ دائه‌نێم، به‌ڵام ئه‌وه من نیم که نازناوی هه‌ژار و که‌سانیتر که له ژیاندا نین ئه‌سڕمه‌وه، خودی (ره‌زا شوان) ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامداوه. جا ئیتر خۆی ئه‌زانێ چۆن وه‌ڵامی ئه‌و کاره‌یان ئه‌داته‌وه.
*
چواره‌م: به‌ڵام کاک سه‌عی خۆ به‌ڕێزتان له دوای مامۆستا هه‌ژاره‌وه له دایکبوونه.. ئه‌ی بۆ ئێوه‌ش ناوی نه‌ک ناوچه، به‌ڵکو شاری (سه‌قز)تان کردووه به نازناوی خۆتان له (فه‌رهه‌نگی ناوچهگهیی) خوتان ده‌رباز نه‌کردووه و نووسیوتانه (سه‌عی سه‌قزی).
سه‌عی سه‌قزی نازناوه؟
ناوم (سه‌عی،سه‌عید) و شۆره‌تم (قایشی)یه، ساڵی (1323 = 1944) له (سه‌قز) چاوم به جهاندا هه‌ڵهێناوه. ساڵی (1359 = 1980) له ده‌س ده‌وڵه‌تی ئێران = جمهوری ئیسلامی (رامکرد)…. ساڵی (1992) گه‌یشتمه سوید. له سوید بینیم گۆڤار و مانگنامه و … به کوردی چاپ ئه‌بێت، رادیۆی کوردیش به به‌رنامه‌ی جیاوازه‌وه چالاکی ئه‌کات، وه‌ک ئه‌زانین له کوردستان پرۆسه‌ی شۆڕش له ئارا دایه و بۆ ئازادی هه‌وڵ ئه‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شی ئازادییه‌که‌ی بهردهسکه، بواری ئازادییه‌که بۆ (مۆدی ئیدئۆلۆژی)یه جا مۆدهکهیش رۆژێ، مانگێ یا ساڵێ بکێشێت، له په‌نای (مۆدی ئیدئۆلۆژی)دا تاک په‌ره‌ستیش ئه‌نجام ئه‌درا. خۆشبه‌ختانه له سوید ئه‌وانه له ئارادا نه‌بوو. له به‌هاری ساڵی (1994)دا یه‌که‌مین نووسراوه‌م به‌ناوی:
{حیکمه‌تی هاتنی (منصور حکمت) و هاوڕێیانی بۆ کوردستان)}
ئاماده کرد و به لوتفی به‌ڕێوه‌به‌رانی (گۆڤاری کۆمار) له ژماره (15 – 16 – 17 و 18)ی ئه‌و گۆڤاره له ساڵی (1994 و 1995) له سوید چاپ‌کرا. ئه‌و بابه‌ته‌م به‌ناوی نهێنی (سه‌عی سه‌قزی)یه‌وه نووسی. بۆچ به‌ناوی (سه‌عی قایشی)یه‌وه نه‌منووسی، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دڕنده‌یی و دیکتاتۆری ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به باوک و دایک و … که له سه‌قز ئه‌ژیان و له سه‌قزیش ماڵئاواییان له ژیان کرد، ده‌وڵه‌تی ئێران چه‌ن جار باوکی پیرمی به تاوانی ئه‌وه‌ی سه‌عی پێشمه‌رگه‌یه خسته زیندان و هه‌رچیش که پێوه‌ندی به خۆمه‌وه بوو وه‌ک خانووبه‌ری و کتێب … داگیری کرد. به‌ڵام ناوه راسته‌قینه‌که‌م واته (سه‌عی قایشی) له لایه‌ن دوو که‌س به‌ناوه‌کانی
1 – (حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن) له گۆڤاری (چراخان) ئاشکرای کرد، سه‌باره‌ت به‌و کاره بابه‌تێکی کورتم به‌ناوی: (چراخان یا چاوگه‌ی درۆ و چاخان) له رێگای چه‌ن سایت و رادیۆی کوردییه‌وه بڵاو کرده‌وه.
2 – (ئیرج فه‌رزاد) له رادیۆیه‌کی کوردی‌دا ئاشکرا کرد. وه‌ڵامی ئه‌ویش درایه‌وه.
(سه‌عی سه‌قزی) بۆ من (نازناو) نییه! (سه‌عی) ناوی خۆمه و (سه‌قز)یش ئه‌و شاره‌یه که تێیدا له دایک بووم و تییدا ژیاوم.
شورهتهکهم که (قایشی)یه پڕ به‌دڵ خۆش ئه‌وێ و دوو فهیسبووکیشم به‌ناوی (سه‌عی سه‌قزی) و (سه‌عی قایشی)یه‌وه هه‌یه.
(سه‌قز) ناوی ناوچه نییه، ناوی شارێکی کوردستانه، به‌ڵام موکریان ناوی ناوچه‌یه‌کی کوردستانه.
سه‌باره‌ت به نازناو: با له‌و چه‌ن نموونه بڕوانین:
(عه‌بدولڕه‌حمان شه‌ره‌فکه‌ندی) = (هه‌ژار).
(سه‌ید موحه‌مه‌د ئه‌مینی شێخه لیسڵامی موكری) = هێمن.
مه‌لا خدر شاوه‌یسی میکایل = نالی.
محه‌ممه‌د کابولی = قانع.
سه‌ید محه‌ممه‌د باڵخی = مه‌حوی.
میرزا عه‌بدوره‌حیم سابڵاغی = وه‌فایی.
حاجی توفیق = پیره‌مێرد.
عه‌بدوڵا سلێمان = گۆران.
ئه‌و نازناوانه چه‌نده پێوه‌ندییان هه‌یه به ناوی خاوه‌نه‌کانیانه‌وه؟
*
هه‌ژار و موکریان
لێره‌دا که ناوی (موکریان) کراوه به پاشکوی (هه‌ژار) و بووه به {(هه‌ژار موکریانی) به پێویستی ئه‌زانم ئاماژه به باسێ بکه‌م.
(نشریه کیهان فرهنگی) ناوی بڵاوکراوه‌یه‌کی فارسییه، ئه‌م بڵاکراوه ساڵی (1367 = 1988) وتووێژێکی چاپ کرده به‌ناوی: (استاد عبدالرحمن شرفکندی مترجم و شاعر کرد)، ئه‌م وتووێژه نزیکه‌ی (8) لاپه‌ڕه‌ی(A 4) ئه‌بێت. له‌و باسه‌دا ئاماژه به کۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می چاپکراوی هه‌ژار کراوه، وێنه‌یان دانراوه. له وتووێژه‌که‌دا هه‌ژار باسی هه‌ندێ بابه‌ت ئه‌کات که لایه‌نه رووبهرووهکهی پیخۆش نییه و ناراسته‌وخۆ هه‌ژار ئه‌خرێته ناو بازنه‌ی فشار. له‌و باسه دوورودرێژه‌دا هه‌ژار باسی ژیان خۆی ئه‌کات، باسی ده‌ورانی مناڵی خۆی ئه‌کات که چووه‌ته گوندی (ته‌ره‌غه)، باسی ژیانی خۆی له سوریه و لوبنان و ئیراق و میسر ئه‌کات، به‌ڵام باسێ له (موکریان) ناکات. تازه ئه‌گه‌ر بیشکرداێت خۆ تاوانی نه‌کرده و مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که لێره‌دا مه‌به‌سته (هه‌ژار) به (هه‌ژار موکریانی) کردن باسێکی ناوچه‌ییه، جگه له باسی ناوچه‌یی له باری ماف = حقوقه‌وه زۆر نادروسته، له باری کاروباری چاپه‌مه‌نییه‌وه کارێکه وه‌ک (سانسۆر)، له سانسۆردا به‌شێ له بابه‌تێک ئه‌قرتێنن، لێرهیشددا پێی زیاد ئه‌که‌ن و ئه‌یگۆڕن!
(ده‌وڵه‌تی ئێران) و (موکریان)
کارنامه‌ی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دڕنده و خوێن‌ڕێژ و چه‌په‌ڵی ئێران) سه‌باره‌ت به کورد و کوردستان چ ئه‌و به‌شه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی و چ ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی ئێراق و تورکیه و سورییه دان بۆ خوێنه‌ر روون و ئاشکرایه! ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌زگایه‌کی سازکرده به‌ناوی (آژانس خبری مکریان) که هه‌واڵه‌کان بڵاو ئه‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی دژ به گه‌لی کورد و سیمای سیاسی کوردستانیی له پشته‌وه نییه بۆ ئه‌و ده‌زگایه‌ی به‌ناوی (آژانس خبری کردستان)ه‌وه ساز نه‌کرده؟
جێگه‌ی داخه هه‌ندێ له تاکی کوردیش بێئه‌وه‌ی بیرکه‌نه‌وه و بزانن چ پیلانێ له ئارا دایه، ئه‌ونده‌ی بۆی بکرێ و بۆی بلوێ وشه‌ی (موکریان) به‌کار ئه‌به‌ن.
**
ئه‌و چوار وێنه (ره‌ش و سپی)یه له (نشریه کیهان فرهنگی) وه‌رگیراوه.
4/7/2020
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com