بەداخەوە باوکی بەڕێزمان “حاجی حەسەن خورشیدی” ئەمرۆ ڕێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ به هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
حاجی حەسەن لە قوتابخانەی شۆرشی جوتیارانی موکریانەوە و دەرسی کوردایەتی فێربوو و یار و هاوڕێی کوڕ و کچانی دێمۆکرات لە پێش شۆرشی گەلانی ئێران بوو، ئەو لەسەرەتایی شۆرشەوە چەکی نیشتماندۆستی هەڵدەگرێ و لە پێشدا دا لە هێزی بەهێزی بەیان دواتر لە هێزی شەهید پێشەوا سازمان دەدرێ .لەو کاتەدا بەهۆی باوەری سەرکردایەتیی شۆرش بە حاجی حەسەن ، بەڕێزیان بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک پێشمەرگەی پاڕێزەری هاوڕێی تێکۆشەر کاک حەسەن شەرەفی دیاری دەکرێت و دوایی ئەوە حاجی حەسەن بە هۆی تەمەن و ناساغی، سەنگەری شاخ بۆ لاوانی کوردستان بەجێدێلێ و لە سەنگەری شارەوە نیشتمان دەپاڕێزی.
حاجی لە ڕەوتی بزوتنەوەی نەتەوەی دێمۆکراتیکی کوردستان دا شەش شەهیدی پێشەکەشی نیشتمان کردووە دوو کوڕ بە ناوەکانی شەهیدان سەلاح و فەتاح خورشیدی دوو بڕازا بەناوەکانی شەهیدان سمایل و خالید خورشیدی و دوو خاڵۆزا بەناوەکانی شەهید حەسەن مەحمودی و محەمەد ناسراو بە زریان.
حاجی حەسەن تا دواپشووی ژیانی شەهیدانی بنەماڵەکەی و شەهیدانی کوردستانی بە گەورەترین سەرمایەی ژیانی دەزانی و ڕێبواری هەتا سەری ڕێگای شەهیدانی کوردستان بوو.
لە کۆتاییدا وێرای سپاس و پێزانین بۆ خەڵکی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی قارنجە که هاوخەمی لەدەسچوونی باوکی بەڕێزمان بوو بە هەموو ئازیزان ڕادەگەیەنین که بە هۆی پەتای کۆڕۆنا کۆڕی پرسە بەڕێوە ناچێت و لەڕێگای ئەو ژومارە تەلەفوونانەوە دەتوانن هاوخەمی خۆتان بگەیەنە بنەماڵەی حاجی حەسەن.
بە حورمەتەوە بنەماڵەی خورشیدی
عوسمان خورشیدی: 004799335196
یۆسف خورشیدی:0046722067169
..
ئێمە وەک سایتی پێشمەرگەکان سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هاوڕێیان کاک عوسمان و کاک یۆسف خورشیدی و سەرجەم بنەماڵەیان دەکەین و هیوادارین ئاخرین غەمیان بێ و روحی شاد بێ.