ناوی دوژمن بەزێن و پڕە لە هەیبەتی پێشمەرگە لە داوێنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و کۆماری کوردستان، لە شاری مەهابادی پێتەختی کۆمار لە دایک بوو.
ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزیش وەک ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیش لە هەمان داوێنی پاک و دایکانە و لە ٢٦ ی سەرماوەزی ١٣٦٣ لەدایک بووە.
ماڵپەڕی پێشمەرگەکانیش لە ژێر گاریگەریی گەورەیی ناوی پێشمەرگە دا ساڵی ٢٠٠٢ی زائینی هاتۆتە نێو دونیای مەجازی و تا ئیستا کە 19 ساڵ بە سەر تەمەنی دا تێدەپەڕی، بەوپەڕی شانازییەوە خزمەتێکی زۆری میدیای کوردی کردووە و لە هەمان کاتیشدا کۆمەڵێک وێنە و فیلمی خەباتی پێشمەرگەی وەک ئارشیوی نەتەوەیەک لە سەردەمێکی دژواری پڕ لە خەبات دا پاراستووە.
بە بۆنەی ٢٦ ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان ، پیرۆزبایی دەکەین لە خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی سەربەزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و لە خوێنەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان و هەموو ئەو دۆستانەی هاوکار و هاوکاری سایتی پێشمەرگەکانیان کردوە.
بە سوپاس لە هاوڕێ حامید درودی ، یەکەم ژمارەی گۆڤاری 26ی سەرماوەز کە لە مانگی سەرماوەزی-1363ی هەتاوی لە لایەن کۆمیسیۆنی پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران چاپ و بڵاو کراوەتەوە، بڵاو دەکەینەوە.
***
سلاو لە روحی هاوڕێ ئەحمەد کاکەمەمی، کاک لوقمان و عوسمان مستەفا پوور کە ئەو ساڵ بە جێیان هیشتین.