Hoppa till innehåll

پایزی تەمەن، دڵکەش قادر

ئەم هاوارەی نێو ڕۆحم بەم ئێوارەی پاییزە

ساڕێژ نابێ

ئەوەی خەندەم نابینێ

ئەوەی خەنەبەندانم نابینێ

خەزانی کەوتنتە

پاییزی من

پرە لە نەشونمای بێدەنگی

زستانێک دەچمەوە نێو

 خەڵوەتی حەوشەی تەنیایی و

وەک دەروێشیکی ئاشوفتە خەیاڵ دەمباتەوە سەر

شەپۆلێک لە جاویدانی

چ موناجاتێکە ئێوەی دابڕان بۆ پاییزی تەمەنت.

سلێمانی

دڵکەش قادر