له چوار ده‌یه‌ی رابردووی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، چی له نێوخۆی وڵاته‌كه و زۆر رووداویش له ده‌ره‌وه‌ی ئێران روویانداوه، كه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له پشتی روودانیان بوون و جێی نیگه‌رانیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بووه،
به‌ڵام هیچ كات ئێران گوێی به راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نیگه‌رانیی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌داوه و، سڵی له ئه‌نجامدانی هیچ تاوانێك نه‌كردووەته‌وه، یان ده‌ستی نه‌پاراستووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێی وابووبێت كار و ره‌فتاره‌كانی كاردانه‌وه‌ی جیهانی به‌دوای خۆیدا دێنێت.
له ماوه‌ی 45 رۆژی رابردووی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مجاره‌شدا، كه به‌هۆی كوشتنی (ژینا)وه، گه‌لانی ئێران به فارس و ئازه‌ری و كورد و عه‌ره‌به‌وه به درووشمی “ژن. ژیان. ئازادی” له سه‌رتاسه‌ری ئێران رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام، كه‌می پێنه‌كردوون و به‌پێی راپۆرته جێمتمانهكان رۆژانه خوێنی هاووڵاتیی ناڕازی ده‌ڕێژرێت و به سه‌تانیان خراونه‌ته كونجی زیندانه‌وه. سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی و كاردانه‌وه جیاجیاكانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ره‌وه‌ندی ئێرانی له وڵاتانی جیهان دژ به تووندوتیژییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بێباكانه كه‌وتووەته سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.
چه‌ند جارێك له ئاستی باڵای ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه، خۆپێشانده‌رانیان به “گێره‌شێوێن و تێكده‌ر و ده‌ستی ده‌ره‌كی” ناوبردووه، دوێنێش له زاری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانه‌وه هه‌ڕه‌شه و هۆشداری ئه‌وه‌ی دا به خۆپێشانده‌ران، كه ئه‌مڕۆ دوایین رۆژیانه بێنه‌وه سه‌ر شه‌قام. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نه‌ك گوێ به خواست و داخوازیی جه‌ماوه‌ر ناده‌ن، به‌ڵكو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تووندوتیژتر له جاران بكه‌ونه‌وه سه‌ركوتكردنی ئازادییه‌كان و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه، هه‌ڵوێستی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه له رابردوودا ئه‌م ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه به‌رامبه‌ر كۆی ئه‌و رووداو و ره‌فتار و تووندوتیژییانه‌ی وڵاتانی سته‌مكار به‌رانبه‌ر به گه‌لانی خۆیان ئه‌نجامیان داوه، لاوازترین هه‌ڵوێستی هه‌بووه یان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه كردووه رێز له مافی مرۆڤ بگرن، یا له باشترین دۆخدا سه‌ركۆنه‌ی سه‌ركوتكارییه‌كانی كردووه. په‌یوه‌ست به‌م رووداوانه‌ی ئێستای ئێرانیش، له شه‌ش هه‌فته‌ی رابردوودا هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌ی شه‌رمنانه تێنه‌په‌ڕیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ چوونه ناو هه‌فته‌ی حه‌وته‌می ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا له زاری جێگری گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له‌ڕێگەی کەناڵی رووداوه‌وه به‌گوێی جیهاندا درا، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌كان و ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ته‌قلیده به‌رده‌وامه‌ی خۆیشیان بوو، كه مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ری راهاتووه به‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌میشه به ده‌ربڕینێكی لاواز و شه‌رمنانه‌وه داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات رێز له خۆپێشانده‌ران بگرن، یاخود هێز له دژیان به‌كارنه‌هێنن. كه‌چی دوێنێ له هه‌ڵوێستێكی بێپێشینه‌دا داوای له ئێران كرد “هێزی زیاد له‌پێویست دژی خۆپێشانده‌ران به‌كارنه‌هێنن.”
ئه‌م ده‌سته‌واژه و شێوازی ده‌ربڕینه له زمانی دیپلۆماسیدا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، ده‌ربڕینی ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ق به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌دات بۆ سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تی و كۆتاییهێنان به خۆپێشاندانه‌كان، ته‌نیا رێنمایی و داواشی له ئێران ئه‌وه‌یه كه هه‌ر به‌و هێزانه‌ی تاوەکو ئێستا سه‌ركوتی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، كۆتاییان پێبهێنێت و هێزی زیاتر نه‌بات بۆ سه‌ركوتكردنیان. كاتێك وه‌ڵامی ده‌ربڕینی لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كه حكومه‌تی ئێران به به‌رپرسیار له كوژرانی خۆپێشانده‌ران ناو ده‌بات، به‌وه ده‌داته‌وه كه ئه‌وه رای تایبه‌تی خۆیه‌تی و من هه‌ڵوێستی خۆمانم راگه‌یاند كه مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه، هیچ گومانێك له‌وه‌دا نامێنێته‌وه ئه‌مه هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزه بۆ ئێران كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌ركوت بكات.
وه‌ك چۆن له جه‌نگی كه‌نداودا له ساڵی 1991 كاتێک سوپای عێراق له كوێت ده‌ركرا و گه‌لانی عێراق راپه‌ڕین، به‌شی زۆری شاره‌كانی عێراق كه‌وتنه ده‌ستی جه‌ماوه‌ر و هێنده‌ی نه‌مابوو كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام بهێندرێت. كۆشكی سپی له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رێگه به عێراق ده‌درێت ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بهكاربهرێت بۆ هێلیكۆپته‌ر. كۆدی ئه‌م ده‌ربڕینه ئۆكه‌ی ئه‌مریكا بوو بۆ سه‌دام كه ئه‌مریكا رێگه‌ی پێده‌دات كۆتایی به راپه‌ڕینه‌كان بهێنێت. ئه‌وه‌بوو له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا به تووندترین شێواز كه‌وته سه‌ركوتکردنی خه‌ڵك و دەستی بەسەر شاره رزگاركراوه‌كانی خوارووی عێراق و كوردستان گرته‌وه.
كۆدی ئه‌م لێدوانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ ئێران به هه‌مان شێوه‌یه، بۆیه كه‌متر له چه‌ند کاژێرێک دوای ئه‌م لێدوانه، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران له رێوڕەسمی ناشتنی ئه‌وانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی شاهیجرانی شیراز كوژرابوون، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ده‌بێت ئه‌مڕۆ دوایین رۆژی خۆپێشاندانه‌كان بێت. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت له ئه‌مڕۆوه تووندوتیژی و سهركوتكارییهكانیش پێبنێنه قۆناخێكی دیكه‌وه.
هیچ گومان له‌وه‌دا نییه شێوازی ده‌ربڕینی جێگری گوته‌بێژه‌كه‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه و كۆده بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، كه ده‌ستكراوه‌ن له به‌كاربردنی هێز بۆ سه‌ركوتکردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌ڵام مه‌به‌ست و پشته‌وه‌ی ئه‌م لێدوانه بۆچی ئامانجێكه، ئه‌وه‌یان ده‌بێت چاوه‌ڕوانی رۆژانی داهاتوو بین. ده‌تواندرێت دوو ئه‌گه‌ر وه‌ك ئامانجی شاراوه‌ی ئه‌م لێدوانه ببیندرێت، یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دۆخی ئێرانیش وه‌ك سووریا لێبكات، كه به ملیۆنان ئاواره‌ی لێكهوتهوه و ره‌وشێكی مرۆیی پڕ له تراژیدی به‌دواداهات و رژێمهكهش له‌سه‌ر حوكم مایه‌وه، به‌تایبه‌تیش كه ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ده‌سه‌ڵات له سووریا به‌هێزتره و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هاوكێشه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئێران جه‌مسه‌رێكی گه‌وره‌یه و ناتواندرێت كۆده‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی دروستبكرێت بۆ رووخاندنی، بۆیه مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به به‌هێزی و به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به مانای خراپتربوونی ره‌وشی مرۆیی ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ری دووه‌م، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی رۆژئاوا و ئێران و مه‌ترسیی ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی، گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌و لێدوانه‌ی جێگری گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ خزاندنی ئێران بێت به هاندانی بۆ ئه‌نجامدانی تووندوتیژیی زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی قوڵتر ببنه‌وه، شه‌ڕ و كوشتار زیاتر په‌ره‌بستێنن به‌مه‌به‌ستی زیاتر ورووژاندنی جیهان له به‌رامبه‌ری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ ده‌ستوه‌ردان له ناوخۆی ئێران.
هه‌ركام له‌م دوو ئه‌گه‌ره، سەرەڕای ئەوەی کارێکی نائەخلاقییە، ئامانجی شاراوه‌ی پشته‌وه‌ی لێدوانه بێپێشینهكهی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێت، ده‌رئه‌نجامه روونهكهی ئه‌وه‌یه له ئێران تووندوتیژیی و زووڵم و سته‌م و سه‌ركوتكردنی ئازادی، زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت. ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ك روونه كه زووڵم تاسه‌ر بۆ كه‌س نه‌چووه‌ته‌سه‌ر، وه‌ك په‌نده كوردییه‌كه ده‌ڵێت “هه‌موو شت له باریكیدا ده‌پچڕێت، ته‌نیا زووڵم له ئه‌ستوریدا.”
سەرچاوە: روداو
دەقی وتووێژ
گوتەبێژی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: گرنگە حکومەتی نوێی عێراق رەنگدانەوەی خواستی گەل بێت.
رووداو-هەولێر
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، گرنگە حکومەتی نوێی عێراق رەنگدانەوەی داوا رەواکانی گەلی عێراق بێت و لەبارەی “بەکارهێنانی هێزی زیاد لەپێویست” لە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیشدا روونکردنەوە دەدات.
رۆژی هەینی، 28ـی تشرینی یەکەمی 2022، ستێفان دووجاریک، گوتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ مەجید گلی، ئیدیتۆری دیپلۆماسیی تۆڕی میدیایی رووداو لە نیویۆرک پێشوازیی لە دەستبەکاربوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دەستبەکاربوونی کرد و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی لەوەی کە دوو ژن لەنێو کابینەی حکومەتی سوودانیدا هەن.
دووجاریک ئاماژەی بەوەشدا کە “کارە قورسەکە لە ئێستاوە دەستپێدەکات” و گوتی، گرنگە کە حکومەتی نوێ وەڵامی داوا رەواکانی گەلی عێراق بداتەوە لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و حکومدارێتیدا و پاڵپشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ گەل و حکومەتی عێراقی دووپاتکردەوە.
لەبارەی خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ خۆپێشاندەران لە حەوتەمین هەفتەی خۆپێشاندانەکانی وڵاتەکە، کە لەدوای مەرگی ژینا ئەمینییەوە سەریانهەڵداوە، دووجاریک نیگەرانیی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە “توندوتیژییەکان” دەبڕی و سەرکۆنەی “کوژرانی خۆپێشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بەکارهێنانی هێز لە دژیان” کرد.
پێشتر، رۆژی پێنجشەممە، فەرهان حەق، جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی گوت، “ئێمە نیگەرانی ئەو راپۆرتانەین لەبارەی بەکارهێنانی بەردەوامی هێزی لە زیادە پێویست هەن.” لەو بارەیەوە، مەجید گلی داوای لە گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بۆ ئەوەی روونکردنەوەی لەو بارەیەوە بدەن.
ستێفان دووجاریک بەمشێووەیە وەڵامی دایەوە: “ئەوە مانای ئەوەیە کە چ لە ئێران یان هەر شوێنێکی دیکەی جیهان بێت، کاتێک خەڵکی لە شەقامەکاندا رێپێوان دەکەن، بەشێوەیەکی ئاشتییانە، دەکرێت بە دەنگی بەرزیشەوە هاوار بکەن و داوای شت بکەن و خۆپێشاندان دەکەن، نابێت بە توندوتیژی وەڵامبدرێنەوە. نابێت بە تەقەکردنی راستەوخۆ وەڵامبدرێنەوە. ئەمە بە روونی بەکارهێنانی هێزە بەشێوەیەکی نابەجێ.”
لەبارەی پرسی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران و پەیوەندییەکەی بە کوژرانی خۆپێشاندەرانەوە، دووجاریک پێیوایە کە “ئەمانە دوو شتی جیان و نابێت تێکەڵبکرێن”.
ئەوە لەکاتێکدایە، زیاتر لە 40 رۆژە و دوای گیانلەدەستدانی کچە کوردی شاری سەقز ژینا ئەمینی، کە باوکی رایگەیاند، دوای دەستگیرکردنی کوژراوە، خۆپێشاندان و ناڕەزایی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
ئاژانسی مافی مرۆڤی کوردپاش دەڵێت، تەنیا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 11 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە، بە گشتییش لە سەرتاسەری ئێران‌دا تائێستا 250 خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بریندارکراون.
دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ستیفان دووجاریک، گوتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان:
رووداو: دوای زیاتر لە ساڵێک لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، عێراق سەرۆکوەزیرانێکی نوێ و سەرۆککۆمارێکی نوێ و حکومەتێکی نوێی هەیە؛ کاردانەوەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان چییە؟
ستیفان دووجاریک: ئێمە زۆر پێشوازی لە دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ لەنێویدا سەرۆکوەزیری نوێ محەممەد سوودانی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەین. پێموایە زۆربەی وەزیرەکان دیاریکراون، تەنیا یەک دوو پۆست ماون بۆ ئەوەی پڕبکرێنەوە. پێمانوایە شتێکی باشە کە لانیکەم دوو ژن لەنێو حکومەتدا هەن، ئەگەر زیاتر نەبێت، بەڵام کارە قورسەکە لە ئێستاوە دەستپێدەکات. گرنگە حکومەتی نوێ وەڵامی داوا رەواکانی گەلی عێراق بداتەوە لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەڕێوەبردندا، بەڵام بێگومان ئێمە پاڵپشتی لە عێراق دەکەین و لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراق دەوەستینەوە.
رووداو: ئەو شتانە چییە کە لەم قۆناخە نوێیەدا نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە عێراق چاوەڕوانی دەکەن؟
ستیفان دووجاریک: ئێمە ناتوانین پێشبینی بۆ حکومەتێکی دیموکراسییانە هەڵبژێردراو بکەین، بەڵام حکومەتی عێراق وەکو هەر حکومەتێکی دیکە دەبێت گوێ بۆ گەلەکەی بگرێت و دڵنیایی فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بدات. ئەوەش تەنیا کێشەی عێراق نییە؛ ئەمە پرسی هەر حکومەتێکە لە سەرتاسەری جیهاندا.
رووداو: با بێینە سەر ئێران، هیچ شتێکی نوێت هەیە لەسەر ئێران؟ لەکاتێکدا پێ دەنێینە هەفتەی حەوتەمی خۆپێشاندانەکان و خەڵکی لە شەقام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکوژرێن، ئەمە بەگوێرەی لێکۆڵەری تایبەتی خۆتان لە نەتەوە یەکگرتووەکانە کە وا دەڵێت. سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ شتێکی نوێی هەیە لەسەر ئەم بابەتە بیڵێت؟
ستیفان دووجاریک: ئێمە زۆر نیگەرانین لە تووندوتیژییەکان و دەبینین کە حەوت هەفتە بەسەر ئەم خۆپێشاندانانە تێدەپەڕێت. ئێمە بە تووندی سەرکۆنەی کوژرانی خۆپێشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بەکارهێنانی هێز دژی خۆپێشاندەران دەکەین کە زۆرینەی رەهایان بەشێوەیەکی ئاشتییانە خۆپێشاندان دەکەن. گرنگە کە هێزە ئەمنییەکان لەوێ گەرەنتیی مافەکانی خەڵک بکەن لە ئازادیی گردبوونەوە و خۆپێشاندان. شتێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە داوا رەواکان لە بواری مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتیش مافەکانی ژنان لەلایەن حکومەتەوە گوێیان لێبگیرێت و دیالۆگێکی نیازپاکانە هەبێت بۆ گوێگرتن لەم ناڕەزایەتییانە و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە.
رووداو: گوتت بەکارهێنانی هێزی زیاد لە پێویست؛ من تێناگەم مەبەستت چییە کە دەڵێی بەکارهێنانی هێزی زیاد لەپێویست، ئەمە واتای چییە؟
ستیفان دووجاریک: ئەوە مانای ئەوەیە کە، چ لە ئێران یان هەر شوێنێکی دیکەی جیهان بێت، کاتێک خەڵکی لە شەقامەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەشێوەیەکی ئاشتییانە، دەکرێت بە دەنگی بەرزیشەوە هاوار بکەن و داوای شت بکەن، نابێت بە وتوندوتیژی وەڵامبدرێنەوە. نابێت بە تەقەکردنی راستەوخۆ وەڵامبدرێنەوە. ئەمە بە روونی بەکارهێنانی هێزە بەشێوەیەکی نابەجێ.
رووداو: ئایا سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی مامەڵەی حکومەتی ئێران دەکات لە بەکارهێنانی هێز و کوشتنی خۆپێشاندەران؟
ستیفان دووجاریک: من گوتم کە ئێمە سەرکۆنەی ئەو کوشتنانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکەین و سەرکۆنەی بەکارهێنانی نابەجێی هێزیش دەکەین.
رووداو: نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە کردار چی‌یان پێدەکرێت بۆ یارمەتیدانی خەڵکی ئێران؟
ستیفان دووجاریک: پێموایە شتەکە لەبارەی یارمەتیدانی ئێرانە. سکرتێری گشتی لە کاتی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و دوای ئەوەش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئێران لە پەیوەندیدا بووە و گرنگە کە پەیامەکە لە هەموو لایەنێکەوە هاوشێوە بێت.
رووداو: دەتوانی باسی ئەمە بکەیت کە نەتەوە یەکگرتووەکان لەناو ئێران چ رۆڵ و بوونێکی هەیە؟
ستیفان دووجاریک: ئێمە نووسینگەمان لە ئێران هەیە هەروەک چۆن لە سەروو 160 وڵاتی دیکە هەمانە. بەردەوامین لە کارکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە پرۆژەی گرنگی پەرەپێدان لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوانمان، هەروەکو چۆن لە وڵاتانی دیکەشدا هەمان شت دەکەین. ئێمە هیچ ئەرکێکی سیاسیمان لە ئێران نییە، بەڵام نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەوێ هەیە بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی ئێران لەسەر ئەو پرسانەی لە پەرەسەندنی بەردەوامدان و ئامانجە بەردەوامەکانی گەشەپێدان.
رووداو: لەبەرئەوەی حکومەتی ئێران خەڵکی خۆی دەکوژێت و خۆپێشاندانی سەرانسەری لە هەموو شوێنێکی ئەو وڵاتە ئەنجامدەدرێت، ئایا هێشتا نەتەوە یەکگرتووەکان پێیوایە کە ئەمریکا پێویستە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە؟
ستیفان دووجاریک: پێموایە کە گرنگە هەموو شتێک تێکەڵ نەکەین. ئێمە بڕوامان وایە کە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران وەکو ئامرازێکی گرنگ دەمێنێتەوە لە سنووردارکردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران. پێمان وایە کە ئەمە دەستکەوتێکی گرنگی دیپلۆماسی بوو. ئەو لایەنانەی کە رێککەوتنەکەیان ئەنجامدا، دەبێت جەخت لەوە بکەنەوە کە رێککەوتنەکە کارا دەبێت. لەبارەی تووندتیژییەکان، پێمانوایە کە دەبێت لێپرسینەوە لەوانە هەبێت کە تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە و خەڵکییان کوشتووە، بەڵام پێمانوایە کە دەتوانین لە هەردوو پرسەکەدا بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێشەوە بڕۆین.
رووداو: دوێنێ لێکۆڵەری تایبەتی خۆتان داوای دامەزراندنی میکانیزمێکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئێران کرد؟
ستیفان دووجاریک: پێموایە کە ئەوە بۆ وڵاتانی ئەندام دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی شتێک دروستبکەن ئەگەر بیانەوێت، بەڵام حکومەتی ئێران وەکو هەر حکومەتێکی دیکەی جیهان توانای ئەوەی هەیە کە لێکۆڵینەوە بکات و دڵنیایی ئەوە بدات کە ئەوانەی کوشتن دەکەن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. با راستگۆ بین، ئێمە هێزە ئەمنییەکانمان لە ژمارەیەکی زۆر وڵات بینیوە کە لە کوشتنی خەڵکی سڤیل تێوەگلاون. ئینجا لە رۆژئاوا، رۆژهەڵات، باکوور یان باشوور بێت، لە هەموو شوێنێک ئەمەمان بینیوە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لێپرسینەوە لەوانە هەبێت کە لەمەدا تێوەگلاون.
رووداو: تۆ دەڵێی لە هەموو جێگەیەک هەیە، بەڵام ئەوەی لە ئێران هەیە زۆر گەورەترە؟
ستیفان دووجاریک: من باسی قەبارەکەی ناکەم؛ من باسی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس دەکەم کە خۆپێشاندەران دەکوژن. ئێمە لە شوێنە جیاجیاکانی جیهاندا بینیومانە. من بەهیچ شێوەیەک بیانوو بۆ ئەمە ناهێنمەوە، تەنیا ئەوە دەڵێم کە ئەمە پرسێکە کە بینیومانە. لەبارەی ئێرانیشەوە، پێموایە کە پەیامەکەمان زۆر روون بووە.