"an independent online kurdish website

رووداو دیجیتاڵ: رۆژی یەکشەممە 4-12-2022، دادگەی تاوانی دووی هەولێر بڕیاری کۆتایی لە دۆسیەی کوژرانی قادر قادری دەرکرد و سزای زیندانیی 15 ساڵی بۆ هەریەک لە تۆمەتبارەکان دەرکرد.

دادگە پێشتر بڕیاری لەسەر هەر پێنج تۆمەتبار دەرکردبوو کە سێ کەسیان سزای سێدارەیان بەسەردا خوێندرابووەوە.

ڤیدیۆ

پارێزەر ئەیاد کاکەیی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی لەبەردەم دادگەی هەولێر وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداوی دایەوە و گوتی: “رۆژی 1-8-2021 بڕیار لەبارەی پێنج تۆمەتباری دۆسیەکە دەرکرابوو؛ سێیان بە سزای لە سێدارەدان و دووانیان بە پێنج ساڵ زیندانی سزادران. بەڵام دواتر بڕیارەکە لە دەستەی سزای گشتی لە دادگەی پێداچوونەوە هەڵوەشێندرایەوە. ئەمڕۆش بڕگەکانیان لە 207 یاسای سزادانی عێراقی بۆ 406، یەکەم بڕگەی ئەلف و جیم لە یاسای سزای عێراقی. ئەوەبوو سزاکەیان گۆڕا بۆ زیندانیکردن بۆ ماوەی 15 ساڵ.”

پارێزەر ئەیاد کاکەیی گوتی، پێشتریش هۆشدارییان داوە و رایانگەیاندووە کە ئەوە تاوانی “تیرۆرە” نەک کوشتنێکی ئاسایی کە بڕگەی 406 دەیگرێتەوە. گوتیشی، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوە داوە و لە نووسراوەکانیشیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێویستە پرۆسەی دادگەییەکە وەکو بڕگەیەکی “تیرۆر” مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت نەک بڕگەی 406، بەڵام دوایین بڕیاریش لای دادگەیە.

هەروەها پارێزەر سوهراب رەحمەتی ئاماژەی بەوە کرد، لەو کەیسەدا گوشاریان لەسەر دروستکراوە و پەیوەندیی تەلەفۆنییان بۆ هاتووە و “هەڕەشە”یان لێکراوە. ئەو پارێزەرە دەشڵێت: “ئێمە چەندین جار پرسیارمان لەبارەی ئەو کەسە کرد کە شەوی تاوانەکە لەوێ بووە و بە زمانی فارسی قسەیکردووە. بەڵام نەتوانرا ئەو کەسە ئاشکرا بکرێت، بێگومان ئەو کەسێک بووە لە هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران و لەوێدا بەشدار بووە.”

پارێزەر سوهراب رەحمەتی ئاماژەیکرد، پێویستە کاری زیاتر لەسەر دۆسیەکە بکرێت و “بۆ ئەوەی بڕیاری وەها کرچ و کاڵ نەدرێت.”

هەروەها پارێزەر ئەیاد کاکەیی، رۆڵی وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی بە “گرنگ” وەسفکرد و جەختیکردەوە کە تۆمەتباران لە “ژوورەوەن و سزادراون.” هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەگەر مادەکە بکرایەتە “تیرۆر” باشتر شوێنی خۆی دەگرت.

هەروەها ژنێک بەناوی خانەوادەی قادر قادری قسەیکرد و سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بە سزادانی ئەو تۆمەتبارانە. راشیگەیاند کە دەیانویست مادەکە بکرێتە “تیرۆر”، بەڵام ئێستاش و ئەم سزایەش هەر “باشە.”

شه‌وی 6-3-2022 قادر قادری، کادیر و فه‌رمانده‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان که‌ به‌ ئۆتۆمبیلی خۆی به‌ سه‌ردانێک چووبووه‌ سنووری بالیسان – چوارقوڕنه‌، ده‌سڕێژی گولـلەی لێکرا و ته‌رمه‌که‌ی که‌ زیاتر له 20 گولـلە‌ی بەركه‌وتبوو، له‌ نزیک ئۆتۆمبیلەکەی له‌ دەوروبەری گوندی “هه‌رته‌لێ”‌ دۆزرایەوە.

***

پێشمەرگەکان: ناوی تاوانباران: مەلا عوسمان هیزۆپی خەڵکی پیرانشار، سەلام مەحموود قادر و سولێمان ئیبراهیم سولێمان،  بارزان بورهان ئیسماعیل و ئایشێ محەممەد حەسەن، خەڵکی باشووری کوردستان

هەواڵی پێشتر لەم بارەوە

 بکوژانی قادر قادری فەرماندەیەکی حیزبی دیموکرات بە لە سێدارەدان سزادران

گزارش صدای آمریکا از محاکمە یک تیم تروریستی سپاە پاسداران در دادگاە اربیل. تروریستها قادر قادری فرماندە حزب دمکرات را ترور کردند.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی