کاک محەممەد عەلی دوای ماوەیەک نەخۆشی بەداخەوە رێکەوتی 2023/01/19 کاتژمیر ۳ی پاشنیوەرو لە فلوریدای ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
لە سەرەتای شۆڕشەوە شەهید سۆفی رەسوڵ سۆفیزادە لە گەڵ مناڵەکانی، شەهید رەحمان سۆفیزادە و کەریم سۆفیزادە و نەمر محەممەد عەلی ئامۆزایان و کاک محەممەد و کچەکانی هاتنە نیو ریزەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران .
کاک محەممەد عەلی کەسێکی زۆر چالاک، بە وەرە، روح سووک و دڵسۆز بوو، وەک پێشمەرگە، یەکیەتی لاوان، مامۆستای شۆڕش و دواتر وەک کادری دەرمانی ئیدامەی بە خزمەتی خۆی دا.
دوای زیادتر لە 10 ساڵ مانەوە لە نێو حدکا، ناچار بوو ریزی شۆڕش بە جێ بهێڵێ و بچێتەوە زێدی خۆی پیرانشار و دواتر بچێتە ئەمریکا . لە ماوەی تەمەنی دا هەمیشە وەک ئەندام و لایەنگری حدکا مایەوە.
هاوڕێ کاک محەممەد ئەمڕۆ سەعات 9ی هێوارێ بە کاتی سوید بە بەشداری بنەماڵە و دۆستانی لە فلۆریدا بە خاک سپێردرا.
روحی هاوڕێ کاک محەممەد عەلی شاد بێ و سەرەخۆشی لە خوشکە حەلیم و مناڵەکانیان ئاژوان، کاویان و ئەسرین خاتوون و خوشکەکانی کاک محەممەد عەلی و سەرجەم بنەماڵەی سۆفیزادە بە تایبەت کاک کەریم، زبیدە، خوشکە سوڕەیا، خوشکە فاتم و خوشکە زوڵێخا دەکەم.
بۆ یادی هاوڕێ محەممەد عەلی ئازیز ئەم کورتە بیرەوەریەم چاک کردوە.
***
پرسەی هاوڕێ کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی
سوپاس بۆ هاودەریتان
هەروەک پێشتر بڵاومان کردەوە، بەداخەوە ئامۆزام محەممەد عەلی سۆفیزادە لە 2023/01/19 لە فلۆریدای ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
محەممەد عەلی بۆ من هەمیشە وەک برا وابووە، چوونکە لە تەمەنی کەم دا باوکی لەدەست داو و لە گەڵ ئێمە ژیاوە تا ئەوکاتەی ژیانی هاوبەشی پێک هێنا.
دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە تاڵە ئێوەی بەڕیز بە ڕێگای جۆراوجۆری، وەک سەردان و پەیوەندییەوە هاودەردی و هاوخەمیتان لەگەل کردین کە بۆوە هۆی سووک بوونی قورسایی ئەو خەمەمان.
ئێمە وەک بنەماڵە پڕ بە دڵ سوپاسی ئەو هەموو زەحمەت و هاودەردیانەتان دەکەین و هیوادارین کە ئێمە لە خۆشی و شادییەکانی ئێوەدا بەشدار بین.
سوپاس بۆ زەحمەتتان و ڕووحی کاکە محەممەد عەلیم شاد.
زبێدە سۆفیزادە
2023/01/30