"an independent online kurdish website

لە پاریسی پێتەختی فەرانسە، ڕێوڕەسمێک بۆ دوایین ماڵاوایی لە تەرمی نەسرین خانم قاسملوو، هاوژینی شەهید د. عبدولڕەحمان قاسملوو، بەڕێوە چوو.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، کاتژمێر ٢ بۆ ٣ی پاشنیوەڕۆ، بە بەشداریی کاک حەسەن شەرەفی، ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکرات و مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە، سیمای ناسراوی دێموکرات و کۆمەڵێکی تر لە تێکۆشەرانی دێموکرات، ڕێورەسمێکی بەشکۆ بۆ دوایین ماڵاوایی لە تەرمی نەسرین خانم قاسملوو، هاوژینی شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری پێشووتری حیزبی دێموکرات و ڕێبەری ناوداری بزووتنەوەی کورد، بەڕێوە چوو.

لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی نەسرین خانم قاسملوو، دوکتور کەنداڵ نەزان و فرێدریک تێسۆ لە دۆستانی حیزبی دێموکرات و هەروەها بنەماڵەی دوکتور قاسملوو و کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەشدار بوون و بە دانانی گوڵ لەسەر تەرمی نەسرین خانم قاسملوو، یادی و ناوی ناوبراویان بەرز ڕاگرت.

هەروەها لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕیارە تەرمی نەسرین خانم قاسملوو لە گۆڕستانی “کلامارت” لە دەوروبەری پاریسی پێتەختی فەرانسە، بە خاک بسپێردرێت.

خاتوو هێلێن کڕۆلیش ناسراو بە خاتوو نەسرین قاسملوو، هاوسەر و هاوڕێ و هاوبیری دوکتور قاسملوو، سکرتێری پێشووتری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەمە، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە شاری پاریس کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە: کوردستان میدیا

خوشکە نەسرین هاوسەری شەهید دوکتور قاسملوو کۆچی دوایی کرد

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی