"an independent online kurdish website

ڕۆژی پێنجشەممە 27ی ئاپریل، کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی سوید، گەڵاڵەیەکی خستە ڕوو کە ئەگەر پەسەند بکرێت، دەوڵەتی سوید ناچار دەکات


هەوڵی جددی بدات بۆ ئەوەی سپای پاسدارانی ئێران بخاتە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە.

ئەم گەڵاڵەیە کە بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو 4ی مەی لە قۆناغی گشتیی پەرلەمانی سوید، تاوتوێ بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت، بە ئامانجی پشتیوانی لە خۆپیشاندەران لە ئێران خراوەتە ڕووەوە.

بەپێی ئەو گەڵاڵەیە کە پێشنیار کراوە، ئەگەر پەسەند بکرێت، حکوومەتی سوید ناچار دەبێت هەوڵ بدات سوپای پاسداران بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەوروپاوە، هەروەها ئەو کەسانەش کە سەر بە ڕژێمی ئێرانن و ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی لە سوید بەڕێوە دەبەن، دەبێت دەستنیشان بکرێن و لە وڵاتی سوید دیپۆرت بکرێن، واتە: دەبێت دیپلۆماتکارانی تێروریستیی ڕژیمی خامنەیی دەر بکرێن و باڵیۆزخانەی تێروریستیی ئێرانیش دابخرێت.

لە بەشێکی تری وردەکاریی ئەم گەڵاڵەیە کە کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان پێشنیازی کردووە، داوا لە حکومەت کراوە هاوکاری لەگەڵ حکومەتەکانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کارئاسانی بۆ دەرکردنی ئەندامانی بنەماڵە و کەسانی سەر بە سیاسەتمەداران و فەرماندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە خاکی ئەورووپاوە بکرێت.

سزادانی خامنەیی و ئەندامانی بنەماڵەکەی، گەمارۆدانی ئیبراهیم ڕەئیسی و کەسوکارەکەی، سزادانی کەسوکار و کەسانی سەر بە خامنەیی، هەروەها سزادانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و فەرماندە سەربازییەکان لە بڕگەکانی دیکەی ئەم گەڵاڵەیەی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانن، کە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. پێشکەشکارانی ئەم گەڵاڵەیە هەروەها دامەزراوی (جامعة المصطفي العالمية)یان وەک یەکێک لە کەرەستەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ بڵاوکردنەوەی بیری نادێموکراتیک و دژەئینسانی ناساندووە و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی هەنووکەیی ئەم دامەزراوەیە و بەڕێوەبەرانی مزگەوتی ئیمام عەلی لە ستۆکهۆڵم، داوای دانانی سزای توند دەکەن دژی ئەم دامەزراوەیە.

بڕگەیەکی دیکەی پێشنیازکراوی گرنگ لەم گەڵاڵەیەدا بریتییە لە کەمکردنەوەی ئاست یان پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ حکوومەتی ئێران. ئەگەر ئەم بڕگەیە هەفتەی داهاتوو بە ڕێککەوتنی زۆرینەی پەرلەمانتاران پەسەند بکرێت، حکوومەتی سوید ناچار دەبێت دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە سوید دەر بکات و چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی لە ستۆکهۆڵم ڕابگرێت.

سەرکەوتن بۆ ڕاپەڕینی ژینا و گەلانی ئێران.

ژن،ژیان،ئازادی

ئامادەکردنی وتار: ئیدریس هاشمی

سەرچاوە و لینکی پەیوەندی دار

Utskottets förslag، Sverige ska verka för att skapa enighet för att terrorlista det islamiska revolutionsgardet (UU15)

Förslag till riksdagsbeslut

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی