"an independent online kurdish website

ڕاگەیەندراوی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، سەبارەت بە تێرۆری دوو ئەندامی حیزب لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان!

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان!

بەداخێکی گرانەوە ڕادەگەیەنین، کاتژمێر ١٢ و ٤٠ خولەکی نیوەشەوی ١٥ لەسەر ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، چەند کەس لە ئەندامانی حیزب کە بە سەردان چووبوونە دەوروبەری “ھەڵشۆ”ی سەر بە شاری  قەڵادزێ لە باشووری کوردستان، لەلایەن بەکرێگێراوێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پیلانێکی لەپێشدا داڕێژراو تەقەیان لێ دەکرێت و بەداخەوە دوو کەسیان بە ناوەکانی عادڵ موھاجیر ناسراو بە “سەرباز” و لوقمان ئاجی، شەھید دەبن.

وێڕای مەحکوومکردنی ئەم کردەوە تێرۆریستییەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران، ڕادەگەیەنین کە ماشینی تێرۆری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دژبە تێکۆشەرانی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاراتر لە جاران لە پیلانگێڕی و دەستوەشاندندایە و داوامان لە لایەنە پێوەندیدارەکانی دەوڵەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە بەرانبەر بە هەوڵە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵوێست بنوێنن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ ئەم تێرۆرەدا وێڕای ڕیسوایی بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و بەڕێوەبەرانی ئەم کردەوە تێرۆریستییە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەر دوو شەهید، عادڵ موهاجیر و لوقمان ئاجی دەکات.

نەمان بۆ ڕێژیمی تێرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی تەشکیلات

١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢

***

***

ئەرسەلان یارئەحمەدی:  هەندێک زانیاری لەسەر تیرۆری دوو ئەندامی ڕێکخستنی ئاشکرای حیزبی دێموکرات لە سنووری قەڵادزێ

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست کەوتووە، لە تیرۆری دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات بە ناوەکانی عادڵ موهاجیر خەڵکی گوندی پەسوێی پیرانشار و لوقمان ئاجی خەڵکی گوندی گەرگوولی خواری پیرانشار لە ناوچەی گەشتیاریی هەڵشۆ سەر بە قەڵادزێ، تیمێکی تایبەتی هێزەکانی سوپای پاسداران بەشدارییان کردووە.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو تیمە کە زیاتر بوون لە پێنج کەس، پێشتر لەو شوێنە جێگیر بوون و ڕەسووڵ ئازەرەخش ئەم دووکەسەی بەناوی گەشت و سەیران بردووە بۆ ئەوێ و دواتر ئەو تیمە کە کوڕی حاسڵە شێت (جاشی بەناوبانگی خەڵکی پیرانشار کە ٤ ساڵ پێش و هەر لەو ڕۆژانەدا کوژرا) یەکێک لەوان بووە، ئەو دوو ئەندامەی دێموکراتیان داوەتە بەر دەستڕێژ.

تیرۆریستەکان زۆر بێ بەزەییانە سەرباری ئەوەی کە زیاتر لە ٣٠ فیشەکیان لە سەر و سینگی ئەو کەسانە داوە، تەنانەت قامکەکانی عادڵ موهاجیریان بڕیوە. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە تەنیا ٥ پووکە لەو شوێنە دۆزراوەتەوە!

ئێستا ئەو پرسیارە لەئارادایە کە ئەو تیمە تیرۆریستیە کە چەندین جۆر چەکیشان پێ بووە ئایا بە قاچاخ هاتوونەتە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان یان بە پاسپۆرت و ئەوەی کە چۆن گەڕاونەتەوە پرسیارێکی دیکەیە کە دەبێ چاوەڕوان بین و بزانین ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها کۆمیتەی ئەمنیەتی حیزبی دێموکرات چی دەبێت.

لوقمان ئاجی و عادڵ موهاجر (ناسراو بە سەرباز) هەردوویان پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوون و چەند مانگ پێش وەک پێشمەرگە نەماون و بوونەتە ئەندامی ڕێکخستنی ئاشکرای ئەو حیزبە لە هەولێر.

***

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕەسۆڵ ئازەرەخش کوڕی حەسەن بەشیر

خەڵکی نەغەدە بکوژی دو پێشمەرگەی کوردستان

ئەم خائێن و چڵکاوخۆرە پێشتر خەڵکی ئاوایی گەرگولی خوارێ بووە و ئێستاش ماڵیان لە گەڕەکی حاجی خدر لە شاری نەغەدەیە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی