Hoppa till innehåll
Hem » کوشتنی حەز، دڵکەش قادر

کوشتنی حەز، دڵکەش قادر

ئەمشەو تەنیام

چاوەڕێی کاتێکم تا وەک ئەتمۆسفێرێ

لە ناو باوەشتا بتوێمەوە،

توانەوە  چوونەوە ناو باوەشێک لە خەیاڵ

لە وجوود

لە گەڕانەوە بۆ منداڵی و

دوورکەوتەنەوەلە پیربوون

پیربوون، گەڕانەوەیە بۆ سەر سەرەتاکانی منداڵی و

تۆش بەدیار منەوە تابلۆیەک بکێشە و

میلۆدییەک بسترێنە و بەدەنگێکی بەرز بڵێ: دڵکەش جوانترین تابلۆیە.

دڵکەش، تابلۆیەکە لە

نەناسینینی ماندووبوون.

سلێمانیی

دڵکەش قادر