ئاگاداریەک بۆ ڕای گشتی
سەبارەت بە دۆخی چالاکڤانی مافی مرۆڤ و پارێزەری یاسایی رێکخراوەکەمان ، کە دوێنێ بەر دەستدرێژی نەیارانی کوردستان –
سیخورەکانی کۆماری ئیسلامی کەوت، سەرەتا پێویستە دەستخۆشی لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە هەموو لقەکانیەوە دەکەین، کە هەر لە یەکەم ساتەکانی تیرۆری ناوبراو، لە ئاستێکی باڵا و چڕدا خۆیان خاوەنی کەیسەکە کردوە، وە سپاسێکی تری هەموو کارمەندانی نەخۆشخانەی رزگاری و نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر دەکەین کە بەو پەری بەرپرسیارەتیەوە ئەرکی خۆیان وە ئەستۆ گرتووە لە پێناو باشتربوونی نەخۆشەکان بە تایبەتی هاوکاری لە رادەبەدەری رێکخراوەکەمان.
دووەم : داوای لێبوردن لە هەموو ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی رێکخراوەکەمان دەکەین کە نەمان توانیوە بە شێوەیەکی پێویست وڵامی پەیوەندیە دڵسۆزانەکانتان بدەینەوە بە هۆکاری ئەم بارودۆخەی کە تێیکەوتوین.
سێیەم : جێی دڵخۆشیە کە نەشتەرگەری یەکەمی پارێزەر سۆهراب رەحمەتی، بە سەرکەوتوویی کراوە و چاوەڕێی نەشتەرگەری دووەمی ناوبراوین.
وە جێی باسە ، رای بگەیەنین کە بە وتەی خۆی بۆ ٢ جەلەسە دادگایی لە مانگی ١٢ ئامادە دەبێت بۆ رسوا کردنی نەیارانی نیشتمان.
بە سپاسەوە
سەرۆکی رێکخراوی قەلای دم دم
یونس مینەزادە
١٧ی١١ی٢٠٢٣