من ڕاسانم :
من ڕاسانم چقڵی چاوی داگیرکەر و دوژمنانم
من ڕاسانم چەکوچی دەستی کارگەرانی
کوردستانم .
تێک دەهاڕم کەللەی زل و بۆ گەن کردویی
جاش و جوش و خۆفرۆشانی
نیشتمانم.
من ڕاسانم داسە تیژەی دەستی
جوتیارانی کوردستانم
دەدرومەوە داگیرکەرو نامەردانی
پیسو پۆخڵی ناو زەوێ کانم.
من ڕاسانم نان و ئاوی ڕۆڵە بەورەو
سەر بەرزە کانی ناو
زیندانە تاریک و تروک و زل و
زەبەلاعە کانی جەللا دانی
بێ ویژدانی جەمارانم .
من ڕاسانم ناوی تازەی مناڵانی
گەلی کوردو کوردستانم.
من ڕاسانم وێردی سەرزمانی
کرێکارو جوتیارو کاسپکارو
پاڵە و ڕەنجدەرانی ڕۆژ هەڵاتی
جەستە ماند و پڕ لە زامی
دەستی داگیرکەرو خۆفرۆشانم.
من ڕاسانم شەو ڕۆژ و مانگ و
ساڵ وێردی سەر زمانی
دایک و باوک و خوشک و براو
کەس و کاری سەر بەرزی
شەهیدانم.
من ڕاسانم زادەی ڕقو قین و
کڵپەی ئاگری بێ ئەمانی
گەلی کوردی قارەمانم .
من ڕاسانم خوڵ قێنەری
داستانەکەی جەتەر و چیانە و شێخ چۆپان و کۆسالانم.
من ڕاسانم لە شەڕدا
شێرو پڵینگ و هەڵۆ چەنگ
بە گڕەی چیا کانی کوردستانم ،
من ڕاسانم لە ئاشتی شدا کۆتری سپی و
دڵی پاکی مناڵانی بێ تاوانم
هەڵگری پەیامە بەرزو پیرۆزەکەی
قازی و قاسملوو شەڕەفکەندی
چاو نەترس و بە ئیمانم.
من ڕاسانم سەرم بەرز بە قەد
چیا بەرزەکانی کورستانم.
من ڕاسانم مەشخەڵەکەی دەستی پێشەوا قازی و گوڵە گەشەکەی ناو پەنجەی قاسملووی زانای جیهانم.
من ڕاسانم وشە بە وشەی شەڕەفکەندیم
بۆ دایکانی ڕوسووری کوردستانم.
من ڕاسانم ناوی یەک بە یەکی شەهیدان و قرمەی چەکی پێشمەرگە و قەڵەمی دەستی ئەوانم .
من ڕاسانم دڵنیابن بە خوێن و هەوڵ و
هیممەتمان ڕزگاریان دەبێ خاکی پیرۆزی
کوردستان و گەلی کوردی قارەمانم .
بایەکڕیزبن هەر چوار پارچە و هەر چوار
دەستی لەشکان نەهاتوویی ڕۆڵەی
کورد و بیناکانی چاوەکانم
11/18/2023