"an independent online kurdish website

ئەگەر لە زەریای چاوەکانتدا نەخنکام

ئەگەر قووڵایی تەنیاییدا ون نەبووم

لە قومێ دڵتەنگیدا نغرۆ دەبم

هەڵواسراوان بە پێڵاوەکانمدا

درێژترین شەقامەکانی جیهان

سەرمەستبووم بە سەمای بسک و با

قاقرستانی دووریت دامیگرت

تا شەپۆلێکی یاخی

یاخی وەک مانەوە لەنێو وەنەوزی گوڵ

زەردەخەنەیەکت پاڵی نا بە خەیاڵەپەمەیییەکانمەوە

تا لە دوورترین شوێنی ئەم گەردوونە

هەڵهاتم غەریب

تا لە مەگروون پیرتر*

تا قوڕنەی چوار**

ون.

ئیلهام موڕادی

* پیرەمەگروون، شارۆچکەیەک لە سلێمانیی.

** چوارقوڕنە، شارۆچکەیەک لە سلێمانیی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی