خەم بارش وسەن مەکان شـــاذی
هەر خەمەن مــەیۆ موارەک باذی

بە داخ و پەژارەی زۆرەوە بەرەبەیانــی ڕۆژی ١٧/٧/٢٠٢٦پۆلێک پێشمەرگەی گیانفیدای کوردستان کرانە ئامانجی مووشک و درۆنی ترۆریستانی دەسەڵاتی ئێسلامی تاران و گیانیان لێ ئەستێندرا.
مخابن ئەمە نە یەکەم و نە دواجارە گەنجانی کورد دەکرێنە دەستە چیلەی هەوڵی بێ ئاکامی درێژەی ژیانی خوێنباری دەسەڵاتێک مان و دەوامی خۆی بەتایبەت لە کوشتاری بەر بڵاوی کورد دا دەبینێت.
کوشتاری کۆڵبەر، خوێندکار، مامۆستا، منداڵ، زیندانی کراوی بێ تاوان و هەرچین وتوێژێکی ئەم نیشتمانە شەڵاڵی خوێن کراوە لە سەرووی ئامانجە گڵاوەکانی تری خۆیاندا تەنێ بە تاوانی مافخوازی دەستەبەر کردوە!
بە ئەم بۆنە دڵ تەزێنەوەهاوخەمی خۆم لە گەڵ بەرپرسانی بەڕێز، ئەندامانی ڕێکخراوی کۆمەڵە وێرای کەسوکارو بنەماڵەی یەک یەکی گیان بەخشیوەکان دەر دەبڕم.
هیوای گەڕانەوەی تەندرۆستی بۆ بریندارەکان لە هەمان کاتدا داوای وریایی و خەمخۆری زیاتری بەرپرسانی خێزبە پەنابەرەکانی ڕۆژهەڵات بەگشتی لە هەرێمی باشوور بۆ پاراستنی گیانی ئەندامەکانیان دەکەم.
١٧/٧/٢٠٢٦ سدێق بابایی
