کـۆمـاری لـوبـنان، دەکـەوێتـە رۆژئـاوای کـێـشوەری ئاسـیاوە. لەسـەر دەریـای سپیی ناوەڕاسـتە. رووبـەری لـوبـنـان (٤٥٠،١٠) هـەزار کـیلـۆمەتـری دووجـایە.

ژمـارەی دانیشتوانی لوبنان لە (٧) ملیۆن کەس زیاترە. وڵاتێکی فـرە نەتەوەیە، لە دە نەتەوەی جیاواز پێکهاتـووە. کورد یەکـێکە لە نەتەوەکانی لـوبنان. شاری (بەیـروت) پایتەخـتی لوبنـانە و گەورەتـرین شارێـتی. بەنـدەرێکی گرنـگە لەسەر دەریـای سپیی ناوەڕاست.
مـێژووی بوونی کورد لە لـوبنان:
کورد لە لوبنانـدا مێـژوویەکی دێرینیان هـەیە. جێی دەستیان دیارە لە مێژووی لـوبنادا. زۆربەی سەرچاوەکان، بـوونی رەگ و ریشەی کورد لە لـوبنان بۆ سەدەی (١٢) یەم، دەگەڕێننەوە، بـۆ سەردەمی دەوڵـەتی ئەیـوبی کە لەلایـەن سەرکـردەی کورد، سوڵتـان سەلاحـەدینی ئەیـوبییەوە دامەزرا، کە میـسر و سـوریا و لـوبنان و فەلەستین بەشێک بـوون لە دەوڵەتەکەی. لـوبنـان لەلایـەن دەسەڵاتـدارانی کوردانی ئەیـوبییـەوە بەڕێـوە دەبـرا. ئەو کوردانەی وەک جەنگاوەر و فەرمانـڕەوا لەوێـدا مانەوە و نیشتەجـێـبوون، گوند و شارۆچکەی تایبەت بە خۆیان دروست کرد. بەڵام من پێـمـوایە کە بوونی کورد لـە لـوبنانـدا، بـۆ سـەردەمی میـتانـیـیەکان دەگـەڕێتـەوە. مـیـتانـیـیەکان کـورد نـەژادن.
لە (١٥٠٠ ـ ١٣٧٥) پـێـش زایـنی، ئیـمپراتـۆرییـەتی مـیتانییان دروسـت کرد. شـام و نێـوان دوو رووبار. واتە سوریا و لوبنان و باشووری کوردستان و چەند ناوچەیەکی فـراوانی تر، بەشـێک بوون لە ئیـمپراتۆرییەتی مـیتانی. شاری کەرکوکیـیش، یەکـێک بـوو لە شارەکانی ئیمـپراتـۆرییەتی میـتانی. پاتتەخـتی ئیمـپراتـۆریەتی میـتانی، شاری (واشۆکانی) بوو، لە نـزیک شاری (سەریکانی) ی رۆژئاوای کوردستان. واتە بەر لە بـوونی عـەرەب لە سـوریا و لـوبـنان، ئـەم دوو وڵاتـە بەشێک بـوونـە لە نیـشــتمانی کوردان و لەژێر دەسەڵاتی کوردا بـوون. بۆیە کورد لە سوریا و لە لوبنان نامۆ نین و رەگ و ریـشەیان لەم ناوچـانەدا بـۆ پـێش زاییـن دەگەڕێتـەوە. دواتـر عـەرەب لەژێـر پەردەی بڵاوکردنەوەی ئاینی ئیسلامی “فـتوحات” دا، ئەم ناوچانەیان داگیکـردوون و کۆمەڵکـوژیی خەڵکیان کردوون. تا ئەمـڕۆش ماڵـیان لە خاوەن ماڵ حەرام کـردوون.
لە سەردەمی عـوسـمانییەکانیـش، دوو کـۆمـەڵەی کورد لە لـوبنانـدا نـیـشـتەجـێبـوون. کۆمەڵەیەکی کورد کە هاوبەستەبوونیان بۆ دەوڵەتی عوسمانی هەبوو. عوسمانییەکان متمانەیان بە ئاغاکان و بە میـرە کوردەکان هـەبوو. عوسمانییەکان بە دەیان بنەماڵەی کوردیان لە لوبناندا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان، و پۆست و دەسەڵاتی پێیان دا و نـیشـتەجـێیانیان کـردن. کورد دەسەڵاتی بەسەر لـوبنانـدا هـەبـوو.
کـۆمەڵـەی دوەمی کورد لە لـوبنـان. دەوڵەتی عـوسـمانـیی ت، لە دوای کـۆمەڵکـوژیی ئەرمـەنـیـیەکان، دەسـتـیان بە کـۆمـەڵکـوژیی کورد. بەشـێکی زۆری کـورد لە تـرسی کـوشـتن. بە ناچـاری باکـووری کوردستانـیان بەجـێهـێـشـت و چـوون بـۆ لـوبنـان. بە تایبـەتیـش لە دوای جەنگی جیهـانی یەکـەم، کە کوردستانیان بەسـەر چـوار دەوڵەتـدا دابەشکـرد. بە هەزاران خـێزانی کورد لە زێـدی خۆیان دەربەدەرکـردن. تا ئەمـڕۆش بەشـێک لـەو کوردە دەربـەدەرانە نیـشـتەجـێی لـوبنـان بـوون.
شایـەنی باسە هـەر عـوسـمانییەکان، وەک سـزادانـێـک بەشـێک لە هـەمـەوەنـدەکانی باشووری کوردستانیان دوورخستـنەوە بـۆ لـیبیا و بۆ لوبنان، ئەوانەی لـوبنانیان، لە باشووری لوبناندا نیشتەجـێیان کـردن. خوالـێخـۆشبوو (کەریـم ئاغـای هەمەوەنـد) لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی رابـردوودا، سەردانی هەمەوەنـدەکانی باشووری لـوبنانی کرد. زۆر بە گەرمی پێشوازییان لـێکرد. شانازییان بە کوردبـوونی خۆیانەوە دەکـرد.
شەپۆلێکی گەورەی کوردیش دوای شکـستهـێنانی شۆڕشی دیاربەکر (شـێخ سەعـیدی پیران) و شۆڕشی دەرسیم (سەید رەزای دەرسیم) شۆڕشی ئاگری ـ ئارارات (ئیحسان نوری پاشا) لە تـرسی کوشـتن و گـرتـن. بەشـێکی کـورد چـوون بۆ لـوبنان و لەوێـدا نیشتەجـێبوون. زۆر بە کـوێـرەوەری و هـەژاری و سـەخـتی ژیـان و دەژیـن.
ناودارتـریـن، ئەو بنەماڵە کوردانەی، کە ماوەیەکی زۆرە لە لوبنانـدا نیشتەجـێـبـوونە:
بنەماڵەی ئەیـوبی، بنەماڵەی جـونبڵات، کە نیشتەجـێی چـیای لوبنانـن، بە تایبەتیش لە شارۆچکەی (شوف) نیشتەجـێن بـوونە. ناوەکەیان لە (جـان بـوڵات) ەوە هـاتـووە، بە واتا (دڵی پـۆڵایین) کە یەکێک بـوو لە سەرکردە ئازا و ناودارەکانی کورد لە سەردەمی عـوسمانی دا. بنەماڵەی شازادەکانی سەیـفا لە تەرابلوس، بنەماڵەی مورابی نیشتەجێی (ئەکار)ن، بنەماڵەی حەمیە لە بەعلەبەگ. بنەماڵەی شەمدین، نیشتەجێی (تەرابلوس)ن. لە ناوچەی شەمـدینان و هـەکارییەوە کـۆچـیان بۆ لـوبنان کرد، شاری (ئەکـا: عـەکا) ی لـوبنانی لە ناوی شاری هـەکـارییـەوە نـراوە. بنـەماڵـەی ڕەشـوانی نـیـشـتەجـێی ئەکان.
زۆربەی کوردەکانی لوبنان لە شاری، بەیـروت و شارەکانی دەشـتی بیـقـاع و باشووری لـوبنانـدا چـڕبوونەتەوە. ئەم بنەمـاڵە کوردانە چەنـدیـن ساڵە لە زێـدی خۆیان دابـڕاون، گەرچی فـشارێکی زۆریان خـستوونەتە سەریان، بـۆ تـوانەوەیـان لە بـۆتـەی نەتـەوەی عەرەبـدا، بۆ سڕینـەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کوردییان، بەڵام کوردانی لوبنـان رەتیان کـردەوە، کە ببـن بە عـەرەب. شانازی بە کوردبـوونی خـۆیـانەوە دەکـەن و کوردستان پەروەرێکی سەرسەخـتن. بەشێکی کەمیان زمانی کوردییان لەبیرچووەتەوە. بەشێکی کەمیشیان لە ترسی دیپـۆرتکردنەوەیان، ناسنامەی کوردبوونی خۆیان شاردوونەتەوە. کوردانی لوبنـان بە دیالـێکـتی کرمانجی دەدوێـن. لەبەر ئەوەی تا ئەمـڕۆش دانیـان بە دەستـوریی زمـانی کـوردیـدا نەنـاوە و رێـیـان پـێـنـەدراوە، کـە قـوتـابخـانەی کـوردی بکـەنـەوە، بە ناچاری منـداڵەکانیان بە عـەرەبی یان بە زمانی ئینگـلیزی و فەرەنسی دەخوێنن. کەچی ژمـارەی ئەرمەنییەکان لە لـوبنان لە کورد کەمـترن، ئەوان زیاتر لە پەنجا قوتابخانەیان هەیە و بە زمانی ئەرمەنی دەخوێنن. ئەم جیاوازکردنانە، هەستی کوردانی لـوبنان زۆر ئازاردەدەن. ئەمەش رەنگـدانەوەی رەگـەزپەرستی بەشـێکە لە دەسەڵاتـدارانی عـەرەب لە لـوبنـان.
ژمارەی کورد لە لوبنـان:
تا ئێستا ئامارێکی فەرمیی، دەربارەی ژمـارەی کورد لە لـوبنان نییە، نەیارانی کوردیش ژمارەی کوردیان زۆر بە کەم خەمـڵانـدوون. بەڵام بەپێی ئامـاری کـۆمـەڵەی کوردی لە لـوبنـان (٣٥٠) هـەزار کـورد نـیشـتەجـێی لـوبنـانـن. لـەم ژمـارەیـە نـزیکەی لـە سـەدا پەنجـایان، رەگـەزنـامـەی لـوبنانـیان پێـدراوە. مـافی دەنگـدان و خـۆکانـدیـدکردنیـان بـۆ پەرلەمانی لوبنان هـەیە. لە سەدا پەنجاشـیان تەنیا کارتی نیشتەجـێبوونی هەمیـشەییان هەیە. مافی دەنگـدان و خۆکانـدیـدکردنیان بۆ پەرلەمان نییە. لە زانکـۆکانیـشدا وەریان ناگرن. هـیچ کارێکی حکومیشیان پێنادەن. لە زۆربەی مافەکانی هـاوڵاتی بێبەشکراون. بەشێکی زۆری ئـەم کـوردە بێ رەگـەزنامـانەی لـوبنـان، لەبـەر جیـاوازی و بـێکاری و هەژاری، لە پێناوی ئازادی و کار و داهـاتـووی منـداڵەکانیان، کۆچـیان کرد بۆ وڵاتـانی ئەوروپـا، بە تایبەتیـش بـۆ ئەڵـمانیـا.
کەسایەتییە کوردییە بە ناوبانگەکانی لـوبنان:
١ـ تەیـمـوور جـونبـڵات: سـیاسەتـمەدارێکی کوردی نـاوداربـوو لـە لـوبنـان.
٢ـ کەمال جونبـڵات: باوباپـیرانی لە سەردەمی دەوڵەتی ئەیـوبییەوە نیشتەجێی لوبنان بوون. باوکی کەمال ناوی فـوئـاد بەگە، قـایمـقام بـوو، تیرۆریان کرد. کەمال جونبڵات سیاسـەتـمەدار و بیـرمەنـد و نـووسـەر و پارێـزەر و وەزیـر بـوو. چـوار بـڕوانـامـەی بەکالـۆریـۆسی لە لوبنـان و فەرەنـسا بەدەستهـێنا. جـونبـڵات کەسایەتییەکی ناسراوی جـیهـانی بـوو. کـرایە (وەزیـری ئابـووری نیـشـتـمانی، وەزیـری کـشتـوکـاڵ، وەزیـری کاروبـاری کـۆمـەڵایەتی، وەزیـری پـەروەردە). لە ساڵی (١٩٦١) دا کـرا بە وەزیـری ناوخـۆی لـوبنـان. لەسـەر داوای ئـەم (١٢) هـەزار کـورد لە لـوبـنان، رەگـەزنـامـەی لوبنانیان وەرگـرت. جونبـڵات پـشتگـیریی لە شۆڕشەکانی کورد دەکـرد. دامەزرێنەری (پـارتی سوسیالـیستی پێـشکەوتـنخواز) بوو. بەداخـەوە کە کەمـال جونبـڵات لە ساڵی (١٩٧٧) دا، لەلایەن دەزگای هەواڵگریی رژێمی بەعسی سوریاوە تیرۆرکرا. رەفعەت ئەسەدی بـرای حافـز ئەسـەد، دەستی لـەم تاوانـەدا هـەبـوو. سێ چـەکـدار کە تابـلۆی ئـۆتـۆمبـێلەکەیان عـێراق بـوو، کەمال جـونبـڵاتیان لەنـاو ئـۆتـۆمـبێـلەکەیـدا کوشـت.
٣ـ وەلیـد جونبـڵات: کوڕی کەمال جونبڵاتە، لە ژیان دایە. سیاسەتمەدارێکی میانڕەوە. سەرۆکی (پارتی سوسیالیستی پێشکەوتنخوازە) لە شارۆچکەی شوف لە چیای لوبنان دادەنیشێت. دورزییەکان خۆشیان دەوێت، بە نوێنەر و سەرۆکی رۆحی خۆیان دەیزانن.
٤ـ شیریـن پەروەر: شـیریـن جەمـیل. کە بە شیریـن پـەروەر ناسراوە هـونەرمەنـدێکی ناسـراوی کوردە. یەکەم ژنـە سـروودبـێـژی کـوردە. لە ژیـان دایـە و لە لـوبنان دەژی.
٥ـ حەنـان عـوسمان: ژنـە چالاکـوانێکی ناسراوی کوردە لە لوبنان. لە لوبنان لە دایک
بـووە. لـە زانکـۆی بەیـروت، بەشی ویـژەی ئینگـلـیزیی تەواوکـردووە. چـەنـد ساڵـێک وەک مامۆستا وانەی ئـینگـلـیزیی و وەک وەرگێڕێک لە ئینگـلـیزییەوە، کاری کردووە. نووسەرە و پەرتووکی چاپکـراوی هـەیە. سەرۆکی (کۆمەڵەی نەورۆزی کۆمەڵایەتی و کولتووری کوردی) یە، کە لە ساڵی (٢٠١٤) لە لوبنان دامەزرا. ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی لوبنانە، ئەنـدامێکی داکۆکـیکارە لە مافـەکانی ژنان لە لوبنان. رۆڵـێکی بەرچاوی لە داکـۆکـیکـردن و ناسانـدنی دۆزی کـورد و لە مـافـەکـانی کـورد لـە لـوبنـانـدا هـەیە.
لە نووسینێکی پێشترماندا، بە دێژی باسی ئەم خاتوونە چالاکوانەی کوردمان کردووە.
٦ـ (جـوان عـومەری، حەسەن عـومەری، یوسف محەمەد) سێ کوردی وەرزشـوانی ناسراوی یاریی تـۆپی پێـن. کە لە تـێپی هـەڵـبژاردەی تـۆپی پـێی لـوبنان یاری دەکەن.
٧ـ فەخرەدیـن مەعـینی: کەسایەتییەکی ناسراوە و بە پاشای چیای لـوبنان دەناسرێت.
پارت و رێکخـراوە کوردییەکان لە لـوبنان:
١ـ پارتی دیـموکـراتی کوردی لە لـوبنان: لە ساڵی (١٩٦٠) دا دامەزرا. بارەگاکەی لە دەشتی بیقاع بـوو. لە ساڵی (١٩٩١) دا هـەڵـوەشـایەوە.
٢ـ پـارتی وەڵاتی نـیـشـتـمـان.
٣ـ پـارتی رزگـاری کـوردی
٤ـ کۆمەڵـەی خـێرخـوازی کوردەکانی لـوبنـان.
٥ـ کۆمەڵـەی سەلاحەدینی خـێرخـوازی کـوردی.
٦ـ کـۆمەڵـەی نـەورۆزی کـۆمەڵایـەتی و کـولتـووری کـوردی لە لـوبنـان.
٧ـ یەکـێـتی قـوتـابیـانی کـورد.
٨ـ پـارتی دڵـسـۆزی کـورد.
دۆخی کورد لە لـوبنـان:
گەرچی کورد سێیەم نەتەوەن لە لوبناندا، سەرەڕای ئەوەش کە بوونی کورد بۆ ماوەی هـەزار سـاڵ زیاتـرە لە لـوبنان. بـەڵام تا ئەمـڕۆش حکـومـەتەکـانی لـوبنـان ـ جـگە لە حکومەتەکەی رەفیق حەریری ـ کوردیان پەراوێـزکردوون. بە چاوێکی کەمتر لە کورد دەڕوانـن، بە هـاوڵاتـیی پـلە دوویان دەزانـن. هـیچ نـوێـنەرێکـیان نە لە پەرلەمان و نە لە دامـەزراوە فـەرمـییەکـانـدا نیـیە. بـە دەم جـیاوازیکـردن و هـەژاری و بـێکارییـەوە دەناڵـێنن. گەر ئیشیشـیان بـدەنی، بە پارەیەکی کەم و قـورسترین کاریان دەدەنێ. کورد لە هەموو بوارەکاندا خزمەتێکی زۆری لوبنانیان کردووە. بەڵام تا ئەمڕۆش حکومەتی لـوبنان دانی بە ناسنامەی بەشێکی زۆری کوردا نەنـاوە، کە چەنـدیـن ساڵە لە لوبناندا دەژیـن. ئامانجی حکـومەتی لـوبنان تـوانەوەی کـوردە لە بـۆتـەی نەتـەوەی عـەرەبـدا.
رەفـیق حـەریـری، کە لە سـاڵی (١٩٩٢- ٢٠٠٤) سـەرۆک وەزیـرانی لـوبنـان بـوو. رەگەزنـامـەی لـوبنـانی بە (١٢) هـەزار کـورد دا. بە داخـەوە کە تیـرۆرار کـرا. شـەرفـکەنـدییـان لـە ئەڵـمانیـا تـیـرۆر کـرد.
کورد بە هـیچ شـێوەیەک دەستـێوەردانیان لە لـوبنانـدا نەکـردووە. تەنـانەت لە شـەڕی ناوخـۆی لـوبنان، لە (١٩٧٥ـ ١٩٩١) کـورد لـەم شـەڕەدا بێ لایـەن بـوون، گـەرچی زیانێکی زۆریشیان لێکەوت. لە ساڵی (٢٠٠٤) بە هاندان و پاڵپشتی سوپای سوریا لە لوبنان، حیزب اللـە و بزوتنەوەی ئەمەل، هـێڕشیان کردە سەر کوردەکانی دانیشتوانی بەیـروت. بۆ ئەزێت دان و دەرکردنیان لە بەیروت. لە ساڵی (٢٠١٠) شدا، شارەوانی بەیروت داوای لە (٧٠٠٠) هەزا کوردی دانیشتووی گەڕەکی (برج حمود) لە بەیروت کرد. کە شارەکە چـوڵ بکەن. هـەر کوردێکـیش سەرپـێچی بکات، بە بـڕی(٣) ملیـۆن لیـرە سزا دەدرێـت. بەڵام کوردەکانی ئەو گەڕەکە رەتـیان کردەوە و جـێیان نەهـێـشت. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە حیزب الڵـە و بزوتنەوەی ئەمەل هێڕش بکەنە سەریان، لە ئەنجامی ئەو هـێڕشانەدا (٦) کورد شەهـیدبوون و (٢٣) کوردیش بـرینداربـوون و (٥٤) کوردیـشیان رفـانـد و شـوێـنبـزر کـران، کە تا ئەمـڕۆش چارەنـووسیان نادیارە.
بەڵام کـوردانی لـوبنـان، سـەرەڕای ئـەو هـەمـوو ســتەمانەی کە لـێـیان کـراوە و ئەو نەهـامەتییانەی بەسەریان هاتوون، سەڕای پەراوێـز خـستـنیان و سەیرکردنیان وەک هاوڵاتی پلە دوو. خۆڕاگرن و سەرسەختانە پارێزگاری لە ناسنامەی کوردییان دەکەن. ئەوەی کورد لە لوبنان دەیانەوێت ئەوەیە، وەک کەمـینە نەتەوەییەکانی تر، ئەرمەن و ئاشووری و شەرکەسەکان دانیان پێـدابنێن و وەک هاوڵاتی پلە دوو مامەڵەیان لەگەڵدا نەکەن. مافی خـوێنـدنیان بە زمـانی کوردی هـەبێـت و نـوێنەریان لە پـەرلـەمـان و لە حکومەت هـەبێـت. میدیا و دەزگای راگەیـانـدنیان هـەبێـت. بە فـەرمی جەژنی نەورۆز بکەن بە جەژنی نەتەوەیی کورد. مافی ئازادی دەربڕیـن و ژیانیان هەبێت. جیاوازیان لەگـەڵ نەکـەن. هـەمـوو ئەمـانـەش مـافی سـەرەتـایی و رەوای هـەر نەتـەوەیـەکـن.
کورد هـێـندە بێ بەخـتە، گـەر بـەردێـک لە ئاسـمـان بـەرەبـێـتەوە، بـەر سـەری کـورد دەکەوێت. لە شەڕی ئێستای نێـوان ئیسرائیل و حـیزب الـلەدا، زیاتر لە (٢٠) کورد لە باشووری لوبنان كوژران. چونکە بەشێکی کوردانی لوبنان و بەشێکیش لە ئاوارەکانی کۆبانی و عەفـریـن و سەریکانی، نیشتەجێی باشووری لوبنانن. دووبارە ئاورە بوون و لە دۆخـێکی سەخـت و هـەژاریـدا دەژیـن.. ئەمەیە چـارەنـووسی نەخـوازراوی کورد.
کوردەکانی لـوبنـان بە هـۆی پشتگـوێخـستنیان، ئاسـوودە نیـن، ژیـانـێکی تـاڵی پـڕ لە ناخـوشـییان هـەیە، دڵیـان پـڕە لە راز و گـازنـدە و لە گـلەیی و لە هـەنـاسـە سـاردی.
حەسەن، سەرۆکی کۆمەڵەی خـێرخوازی کوردی لە لوبنـان، دەڵـێت:”رەگەزنـامەمان وەرگرت، بەڵام هـچی تـرمان بەدەست نەهـێنا”. دەشڵـێت:”کەس ئێـمە ناپارێـزێـت و بەرگـریـمان لـێناکات، کەس گـوێ لە دەنـگی ئـێـمە ناگـرێـت”.
ئـیسماعـیل کوردێکی تری لوبنان، دەڵـت:”هـەست بە لـوبنانی بـوونـم ناکەم.. کولتوور و زمـانـم کـوردییـە.. دەزانـم کە کـوردم، ئـەوەش باوەڕێـکی نەگـۆڕمـە”.
دەربارەی کورد لە لوبنان پەرتووکێک چاپکراوە، بە ناوی “الاکراد في لبنان وسوریا” لەنووسینی ” دکـتۆر: أدیـب معـوض” لە ساڵی (١٩٤٥) دا، چاپی یەکـەمی کـراوە. لە ساڵی (٢٠١٠) دا، لەلایـەن دەزگای چـاپ و بڵاوکـدنەوەوەی ئاراس لە هـەولـێر چاپی دووەمی بۆ کـراوە. خوالـێخـۆشبوو فـەلـەکەدیـن کاکـەیی پـێـشەکـییەکی بۆ نـووسـیوە.
پەرتووکێکـیش لەژێـر ناوی (نەژادی کورد لە لوبنـان) نووسینی (خەلیـل شەڵـماشی). لەلایەن (دەزگـای چاپ و پەخـشی سەردەم) لە سلـێـمانی، چاپکـراوە و بڵاوکراوتەوە.
تا ئێستا ئـەم دوو پەرتـووکەم بەردەست نەکەوتـوون.
(*) بۆ ئەم نووسینەم، سـوودم لە چەنـدیـن سایتی ئینگـلیزی و عـەرەبی وەرگرتووە. بـۆ ئاسانی، ناوی سەرچـاوە ئینگـلیزییەکانیـشم ورگـێڕاون بـۆ سەر زمـانی کوردی:
١ـ کورد لە سـوریا و لـوبنـان.. عـیـسمـەت شـەریـف وانـلی: ١٩٩٢
٢ــ کـورد لە لـوبنـان.. نووسینی: بـروک ئەنـدەرسـۆن.. رۆژنـامەی دەیـلی: ٢٠١٢
٣ـ کورد لە لوبنـان.. تێـڕوانینێکی گـشتی کۆمەڵایەتی و مـێژوویی: لـوقـمان میهـۆ.
٤ـ کوردانی لـوبنـان.. ناسـنامە، چـالاکی و ئایـدۆلـۆژیـا.. کـلـێر مـاکـسوێـڵ: ٢٠١٧
٥ـ کـوردەکـانی لـوبنـان. قـوتـەیـبـە فـازڵ.
نەرویـج: ٢٠٢٦
