ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێک بگه‌ڕێینه‌وه دواوه، پێش کاتی ده‌س پێکردنی شه‌ری یه‌که‌می که‌نداو، دژ به عێراق، مێدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ده‌ورێکی گرنگیان گێڕا له ئاماده‌کردنی به‌ستێنی فیکری خه‌ڵکی جیهاندا بۆ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه.
هه‌رچه‌نده له زۆر وڵاتی دونیادا، خۆپیشاندان دژی ئه‌و هێرشه به‌ڕێوه چوو. به‌ڵام هێشتا ئاسه‌واری هێرشی تیرۆریستی 11ی سیپتامبر بۆ سه‌ر ئامریکا، کاریگه‌ری له سه‌ر بیر و ڕای جیهانی مابوو بۆ پاساوی هێرش بۆ سه‌ر رێژیمی سه‌دام.
له ده‌وری دووه‌می هێرش بۆ سه‌ر رێژیمی سه‌دام، بیر و ڕای جیهانی به گشتی، دژکرده‌وه‌ی توندتر و زیاتری نیشاندا، دژی ئه‌و هێرشه. ئاسه‌واری کوشت و بڕی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه و درێژه کێشانی تا ئێستا، هاوکات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی دژه تیرۆر له ئه‌فغانستان، کاریگه‌ری نیگه‌تیڤی زۆری هه‌بووه له سه‌ر بیر و ڕای گشتی خه‌ڵکی جیهان.
ده‌بینین، هاوته‌ریب له گه‌ڵ قه‌یرانی دوو شه‌ری ئه‌فغانستان و عێراق، پرۆگرامی ناو‌کی ئێران له ئه‌و ساڵانه‌دا، زۆر جێگای مشت و مڕی نێونه‌ته‌وه‌یی بووه و پاش ده‌رچوونی چه‌ندین بڕیارنامه‌ی شورای ئه‌منیه‌ت دژ به ئێران، ئێستا خه‌ریکه له چڵه‌پۆپه‌ی خۆی نێزیک ده‌بێته‌وه. زۆر جاران به درێژی ئه‌و ساڵانه‌ی قه‌یرانی ئه‌تۆمی ئێران، باسی وشاندی گورزی سه‌ربازی ئێران هاتۆته ئاراوه و پاشان بێده‌نگی لێکراوه. هێندێ جار بۆ چاو ترساندنی ئێران بووه و زۆر جار بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی بیر و ڕای گشتی خه‌ڵکی دونیا له ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر ئێران.
له ئه‌م چه‌ند حه‌وتووه‌ی دواییدا، دیسان لێدانی گورزی سه‌ربازی له ئێران . بابه‌تی زۆر گۆڤار و ڕۆژنامه بوو. به‌ڵام به هاتنه ئارای شه‌ری ناتۆ دژ به حکومه‌تی لیبی و درێژه کێشانی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان و هه‌روه‌ها قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له سوریه و یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌مما و ئه‌گه‌ری‌تر، پێم وابێ، کاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها ئیسرائیلی به ئه‌و ئه‌نجامه گه‌یاندبێ، که هێرشێ له شێوه‌ی ئه‌و هێرشه که بۆ سه‌ر عێراق کرا، گونجاو نیه و ئاڵۆزیه‌کی گه‌وره له ناوچه‌دا ساز ده‌کات.
جا دیاره بۆ گوشار خستنه سه‌ر ئێران، خه‌ریکن زۆر ڕێگه‌ی ئاشکرا و نهێنی دیکه به‌کار دێنن. به ئاشکرا، خه‌ریکن، گوشاری ئابووری بۆ سه‌ر ئێران دێنن، تا ئه‌و جێگایه که ده‌نگۆی ته‌حریمی نه‌فتی ئێران که‌وتۆته به‌رنامه‌ی کاری وڵاتانی ڕۆژئاواوه.
به‌ڵام به نهێنی، وڵاتانی رۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئیسرائیل، قه‌د بێکار دانه‌نیشتوون که داخوا بزانن، ئایا، ته‌حریمه‌کانی سه‌ر ئێران، چه‌نده جواب ده‌داته‌وه. له لایه‌که‌وه، له ڕێگه‌ی وسایلی پێشکه‌وتووی ئیلکترۆنی، په‌شێوی و ته‌گه‌ره له سه‌ر ڕێگه‌ی پرۆگرامی ناو‌کی ئێران پێک دێنن، بۆ نمونه وه‌ک ناردنی کرمی کامپیۆتری ئستاکس نێت، یان به له نێو بردنی پسپۆڕانی بواری زانستی ئه‌تۆم له ئێران.
به‌ڵام له ئه‌و چه‌ن حه‌وتووه‌ی دواییدا، به کرده‌وه، هێرشیان بۆ سه‌ر دام و ده‌زگا سه‌ربازیه‌کانی ئێران ده‌س پێکردوه. پاش هێرش بۆ سه‌ر پادگانی سپای پاسداران له که‌ره‌ج و له یه‌ک دوو رۆژی ڕابردوودا، هێڕش بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی نیزامی یا ناو‌کی دیکه‌ی ئێران له ئیسفه‌هان، ده‌بێ ئه‌و گومانه‌ی لای هه‌موو که‌س ڕه‌واندبێته‌وه که ئه‌و ته‌قینه‌وانه، نه به هۆی جی به جێ کردنی بار، ڕوویان نه‌داوه، به‌ڵکوو به پێی وتاری کاربه‌ده‌سانی رۆژئاوا و ئه‌و وێنانه که له ئاسمانه‌وه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌کان، هه‌ڵگیراوه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که ئامریکا و ئیسرائیل، به کرده‌وه، هێرشیان بۆ سه‌ر دام و ده‌زگا ئه‌تۆمی و نیزامیه‌کانی ئێران ده‌س پێکردوه، ئه‌ویش نه به شێوه‌ی هێڕش بۆ سه‌ر ئێراق یا لیبی یا ئه‌فغانستان.
دیاره باشیه‌کی ئه‌و جۆره هێرشانه ئه‌وه‌یه که به ئاشکرا هیچ وڵاتێ خۆی ناکات به خاوه‌نی، له‌وانه‌یه وه‌ک چۆن تا ئێستا دیاره، رێژیمی ئێرانیش، بۆ لاواز نیشان نه‌دانی خۆی، دان نانێ به هێرشی له ئه‌و جۆره‌دا. لایه‌نی دیکه‌ی ئه‌وه‌یه که ئاڵۆزی بیر و ڕا و دژکرده و خۆپیشاندانی جیهانیشی که‌متر ده‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه، به خوێندنه‌وه و به‌راوردێکی ورد له سه‌ر هێزی نیزامی و ئاسمانی وڵاتانی رۆژئاوا، به تایبه‌ت ئامریکا و ئیسرائیل، ئه‌نجامی ئه‌و جۆره هێرشانه، زۆر ئه‌سته‌م نین.
جا به گوێره‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه و به خوێندنه‌وه‌یه‌کی ورد، ده‌بی ڕۆژانی داهاتوو، چاو‌ه‌ڕیی ڕووداوی دیکه‌ی له ئه‌و چه‌شنه بین. هه‌ر چه‌نده که حه‌لقه‌ی گه‌مارۆی سیاسی و ئابووری رێژیمی ئاخوندی رۆژ له دوای ڕۆژ ته‌نگتر ده‌بێ و پڕ دیاره که گڵۆڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان وه لێژی که‌وتووه