سه‌ره‌تا رۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له هه‌موو پێشمه‌رگه وخه‌باتگێڕانی کوردستان و
بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌کانیان و که‌س و کاری رووسووری شه‌هیدانی هه‌میشه زیندوو پیرۆز بێ.
“عومه‌ری قادری”م خه‌ڵکی شاری بانه .
ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تیم له ریزی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دا به‌م چه‌شنه بووه
ساڵی 1363ی هه‌تاوی کا دری سیاسی لکی یه‌کی شه‌هید حه‌مه‌مینی مه‌عرووفی له هێزی 81ی شه‌هیدانی وێردی (هێزی ئاربه‌با)
بووم . پاشان له‌به‌ر چه‌ند هۆیێک ریزی حزبم به‌جێ‌هێشت و له ریزی سازمانی خه‌بات دا ، وه‌ک وێژه‌ر و وه‌رگێڕ و ئۆپێراتۆر له
“رادیۆی ده‌نگی خه‌باتی کوردستان” دا درێژه‌م به ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تی دا . ساڵی 1373ی هه‌تاوی گه‌ڕامه‌وه ریزی حزبی دیموکرات
و له “رادیۆی ده‌نگی کوردستانی ئێران”دا، به‌رده‌وام بووم له سه‌ر ئه‌رک و کاری رۆژانه‌م . دوای ئه‌وه‌ی بنکه‌ی رادوێ له ده‌ور و به‌ری ده‌فته‌ری سیاسی یه‌وه راگوێزرا بۆ که‌رکووک ، نزیکه‌ی سالێک له‌وێش به‌رده‌وام بووم به‌ڵام پاشان له سه‌ر خواستی خۆم وازم له کاری رادوێ هێنا و له کۆمیسیۆنی ماڵیی ئه‌رکم پێ سپێردرا و له به‌شه‌کانی حیساب داری و بازڕه‌سیی ماڵیی و خه‌ده‌مات دا خزمه‌تم کرد . له ساڵی 2005ی زایینی یه‌وه نیشته‌جێی وڵاتی دانمارکم . ئێستاش که دووره وه‌ڵاتم و له‌وانه‌شه به گؤڕغه‌ریبی سه‌روه‌نێم و به کرده‌وه له مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشان دابڕاوم ، خۆم هه‌ر به پێشمه‌رگه‌ی کورد و کوردستان ئه‌زانم و له‌و بڕوایه‌ش دام که تا گه‌یشتن به مافی چاره‌نووس به ده‌ستیی ، وه‌کوو هه‌موو گه‌لانی سه‌ربه‌ستی سه‌ر گؤی زه‌وی، پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌رکێکی پیرۆزی سه‌رشانی هه‌موو تاکێکی کورده . وشه‌ی ” پێشمه‌رگه ” جوان ترین و شیرین ترین وشه‌ی سه‌ر زارانی هه‌موو رؤڵه‌یێکی کورده و هه‌رچه‌ندی پێی هه‌ڵ بڵێی هه‌ر که‌مه . من خۆم و به تێ ڕادیویشه‌وه ئه‌ڵێم زۆری تری وه‌ک من ، نازانن و ناتوانن به‌و جۆره‌ی که تێکۆشه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان ره‌وان شا د “مامۆستا سیدجلال الدینی حسینی” که تا دوا ساته‌کانی ژیانی ، وه‌ک پێشمه‌رگه‌یێکی رێبه‌ر، رێ نیشان ده‌ری کاروانی رێی خه‌بات و تێکۆشان بوو و من خۆم زیاتر له 10ساڵ له خزمه‌ت ئه‌و گه‌وره پیاوه دا ده‌رسی کوردایه‌تی و کوردپه‌روه‌ریم خوێندوه، له مانا و ناوه‌رۆکی پێشمه‌رگه تێ بگا و لێی بدوێ که ده‌ڵێ :
پێشمه‌رگه له لای خه‌ڵکی جیهان به‌رز و به‌ڕێزن دابین که‌ری سه‌ربه‌ستی و تاجی سه‌ری هۆزن
پێشمه‌رگه له‌ڕاست دژمن و داگیرکه‌ری خاکی بێ باکن و، پڕ باوه‌ڕ و سامدار و به هێزن
پێشمه‌رگه به‌کارن به وره و یه‌ک به هه‌زارن سه‌ر سه‌نگه‌ر و سینه سوپه‌ر و چاو مه‌ته‌رێزن
……………………………………………………………
له په‌سنێکی تری دا ئاوا باسی پێشمه‌رگه ده‌کا و ده‌ڵێ :
ئه‌رێ پێشمه‌رگه ئه‌ی سه‌ربازی شۆڕش ! ئه‌رێ باسکی به‌هێز شابازی شۆڕش !
ئه‌رێ نازداره‌که‌ی لای داک و بابان ! ئه‌رێ خۆڕاگر و بێ نازی شۆڕش !
ئه‌رێ رێبواری شه‌و که‌م خواردن و خه‌و ! ئه‌رێ ئه‌ێ دڵ پته‌و! لاوازی شۆڕش !
ئه‌رێ ئه‌ی قاره‌مانی دڵ به ئیمان ! ئه‌رێ ئه‌ی لاوه‌که‌ی داخوازی شۆڕش !
ئه‌تۆی ده‌بڕی به هێزی بیر و باوه‌ڕ وه‌کوو به‌وری به‌یان هه‌ورازی شۆڕش
که تۆ قه‌ڵغانه سینه‌ت بۆ به‌ڵایان سه‌ریشت کرده به‌رده بازی شۆڕش
دڵۆپه خوێنی تۆن ده‌بنه هه‌ڵاڵه ده‌ڕه‌نگێنی به گوڵ ڕێبازی شۆڕش
دوو چاوت بوونه چاوگه‌ی سامی دژمن دڵی پڕ باوه‌ڕت جێ رازی شۆڕش
ئه‌تۆی پارێزه‌ر و چاودێری ئاسۆ وره‌ت بازی به‌رز په‌روازی شۆڕش
له خۆت بوردی و له ژینی خۆشی لاویت ده‌کێشی ره‌نجی بێ ئه‌ندازی شۆڕش
به تۆ سه‌ر به‌رزه هۆز پاوانه کۆزت خه‌باتگێڕی دلێر! کارسازی شۆڕش !
له پێناوت ده‌نێـم ماڵ و سه‌ر و گیان له جێی گیانم ! ئه‌تۆی گیان بازی شؤڕش
ئه‌وی ده‌ردێ که بۆ تۆ دێن هه‌موویان به پۆل داوه‌رنه سه‌ر بێ وازی شۆڕش
له‌کۆتایی دا به بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 9 ساڵ به سه‌ر ته‌مه‌نی ماڵپه‌ڕی “پێشمه‌رگه‌کان” دا ده‌ست خۆشی و پیرۆزبایی له هه‌ڵسووڕێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و سایته ره‌نگینه ئه‌که‌م ، هیوادارم سه‌رکه‌وتوو و بێ ده‌رد و به‌ڵا بن