به سڵاو له ئێوه کارگێڕان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی کۆڵنه‌ده‌ری پێشمه‌رگه، ئێوه که هه‌رده‌م به هه‌ول و ماندوو بوونی خوتان پیناسه و ئه‌رکیکی تایبه‌ت له پیشمه‌رگایه‌تییتان وه‌ئه‌ستو گرتووه و ده‌یکه‌ن هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنی هه‌رچی زیاترتان بو به ئاوات ده‌خوازم.
من ناوم جه‌لال کیشوه‌ردووست له دایکبووی شاری مه‌ریوان هه‌ڵکه‌وتوو له پارێزگای کوردستانم.۱۲ ساڵ له ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران دا بووم و خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تیم کردووه و له‌و ماوه‌یه‌شدا کار و به‌رپرسایه‌تی جۆراجۆرم له ئه‌ستۆدا بووه و هه‌ولم داوه به پێی توانام ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانم به باشی تێپه‌ڕێنم و هه‌رده‌م هه‌ولمداوه به ویژدانه‌وه کار بکه‌م واته پێوه‌ری ئه‌رکه‌کانم ویژدانم بووه به‌و واتایه هێنده خۆم به ئه‌رکه‌کانمه‌وه‌خه‌ریک ده‌کرد که ئیتر هه‌ستم بکردایه ویژدانم له هه‌مبه‌ر کاره‌کانم ئاسووده‌یه. ئه‌وه‌ی که تا چه‌نده له‌و ئه‌رکه‌کانمدا سه‌رکه‌وتوو بووم دیهێڵمه‌وه بو به‌رپرسانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران بۆ خۆیان بڕیار بده‌ن که بازده‌ی کاری من له‌و ۱۲ ساڵه‌دا چی بۆوه.
من له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا ئه‌م به‌رپرسایه‌تیانه‌م له ئه‌ستۆ بۆوه
۱- سه‌رشانه‌ی په‌ل که ئه‌رکی گرتنی کۆبوونه‌وه و ئاماده کردن یان ئاگادار کردنه‌وه‌ی هاوڕێیانی په‌ل بووه بو گرتنی کۆبوونه‌وه‌ی٬ سیاسی کومه‌ڵایه‌تی و ره‌خنه و پێشنیار‌و…
۲- جێگر په‌ل له هێزی پارێزگاری
۳- سه‌رپه‌ل له ناوه‌ندی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه(په‌زیرش)
۴- به‌رپرسی بایگانی ………….. په‌زیرش
۵- به‌رپرسی ماڵی ……………… په‌زیرش
۶- به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه……….. په‌زیرش
۷- به‌رپرسی مودیر داخیله………په‌زیرش
۸ – به‌رپرسی ئاموزش……………..په‌زیرش
سه‌رباری ئه‌و به‌رپرسایه‌تیانه‌ی که له ئه‌ستۆم بۆوه کاری نووسین و وه‌رگێڕانم کردوه و تا ئێستا کتێبێکم له ژیر ناوی کۆمه‌ڵناسی ئایین چاپ و بڵاو بۆته‌وه، دیاره کتێبه‌که وه‌رگێڕانه له فارسی بۆ کوردی٬ کتێبێکی دیکه‌م له ژێر چاپ دایه به ناوی فو‌نده‌مینتالیزمی ئیسلامی و کومه‌ڵه وتارێک که نیوه‌ی وه‌رگێڕان و نیوه‌ی نووسینه له چوارچێوه‌ی کتێبێک دا به ناوی فیمینیزم کۆ کردوه‌ته‌وه و ورده ورده خه‌ریکم ئاماده‌ی چاپی ده‌که‌م.
ئێستا بۆ ماوه‌ی ساڵێک ده‌بێت له ئورووپا و له وڵاتی دانمارک ده‌ژیم و هیچ گۆڕانێک به سه‌ر بیروباوه‌ری مندا نه‌هاتووه و نایه‌ت ته‌نها شوێنی خزمه‌ته‌که‌م گۆڕیوه و به‌س. ئه‌گینا هه‌ر پیشمه‌رگه دڵگه‌رمه‌که‌ی جارانم و له به‌رنامه‌م دایه که درێژه به خوێندن بده‌م له‌و بواره‌ی که حه‌زم لێیه‌تی.
ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌موو بیره‌وه‌رییه٬ که به‌شێکی تاڵ و ناخۆش و به‌شێکی خۆش و شیرینن. ناخۆشه‌کانی زیاتر شه‌هید بوونی هه‌ندێ له هاوڕێیان بوو که به‌ڕاستی کارێگه‌ری زۆر قووڵیان له سه‌ر دڵم داناوه دیاره من به شه‌هید بوونی هه‌ر روڵه‌یه‌کی گه‌له‌که‌مان دڵگران ده‌بووم و ده‌بم به‌ڵام شه‌هید یوسف به هۆی ئه‌وه‌ی زۆر تێکه‌ڵ بووین ژانه‌که‌ی تایبه‌تی بوو روحی شاد٬ بیره‌وه‌ری خۆش گه‌لێک زۆرن به‌ڕاستی نازانم کامیان باس بکه‌م و ئه‌گه‌ر بمه‌وێت باسیان بکه‌م مه‌ودای وتووێژه‌که درێژ ده‌بێته‌وه و خوێنه‌ریش ماندوو ده‌کات، بۆیه خۆی لێ ده‌بوێرم.
رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان روژێکه به‌رز و پیرۆز و میژووییه چون ئه‌و روژه بۆ رێزگرتن له ئه‌مه‌گناسی و قه‌ڵافه‌تی به هێز و ئه‌ندیشه‌ی مرۆڤانه و ئازادیخوازانه‌ی ئه‌و به‌شه له تێکۆشه‌رانی کوردستانه که خۆنه‌ویستانه و به بێ هیچ چه‌شنه چاوه‌ڕروانییه‌ک و به سه‌خاوته‌وه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ییان که گیانیانه پێشکه‌ش به باره‌گای ئازادی و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌ن.
به باوه‌ڕی من ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تی هیچ کات کۆتایی نایه‌ت٬ چوون پێشمه‌رگه به ته‌نیا ئه‌و که‌سه نیه که چه‌کی له شانه و پێمان وابێت ته‌نیا ئه‌وان پێشمه‌رگه‌ن و باقیه‌که‌ی هیچ ئه‌رکێکیان له سه‌ر شان نیه پێشمه‌رگه به‌شێکه له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک که ئاگاهانه و بۆ دابینکردنی ویست و داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد دژی حکوومه‌تی ناوه‌ندی خه‌بات ده‌که‌ن٬ جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک که بێت ئاخۆ له مه‌ته‌رێزی شه‌ڕف و به چه‌شنی پێشمه‌رگه‌ی چه‌کدار یان به شێوه‌یه‌کی دیکه و له مه‌ته‌رێزی زانست٬ بازاڕ یان که جوتیار و سه‌نعه‌تکاره… هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێ و ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه ئه‌و مه‌شغه‌ڵه که چاره‌نووسی هه‌موومانی پێکه‌وه گرێداوه ( لێره‌دا مه‌به‌ست له مه‌شغه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌ستییه) به بێ نوقسانی بیگه‌یه‌نینه ده‌ستی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌که‌مان له داهاتوودا له ئاسوده‌یی و هێمنی دا ژیان به‌رنه سه‌ری. هه‌رکام له ئێمه له جێگه‌ی خۆماندا پێشمه‌رگه‌ین و ده‌بێت ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆمان به باشی به جێگه بگه‌یه‌نین.
باشترین وشه که شیاوی ئه‌وه‌یه پێشکه‌شی پێشمه‌رگه‌ی بکه‌ی له روانگه‌ی منه‌وه هێشتا نه‌وتراوه و هیچ کاتێکیش ناتوانرێ به وشه‌یه‌ک هه‌وڵ و ماندوو بوون و بێبه‌شیه‌کانی پێشمه‌رگه به وشه‌یه‌ک به‌رز بنرخێنی، چوون پێشمه‌رگه جوانترین وشه و پێناسه‌ی شیاوه به قه‌ولی د. قاسملوو: پیشمه‌رگه باسکی به هێزی گه‌ل و ئاڵا هه‌لگری خه‌بات دژی زوڵم و زۆردارییه ده‌توانم بڵێم پێشمه‌رگه هه‌ناسه‌ی گه‌له هه‌ر بژیت ئه‌ی پیشمه‌رگه ئه‌ی هه‌ناوی گه‌ل .
سه‌باره‌ت به ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ش ده‌توانم ئه‌وه بڵێم ئه‌وانیش به پێی هه‌لو و مه‌رج و سه‌رباری هه‌موو ئاسته‌م و گرفته تکنیکه‌کانی تایبه‌ت به خۆی توانیویانه له‌و ماوه دوور و درێژه‌دا ببنه ده‌نگ و ره‌نگی هه‌موو مرۆڤێکی ئازادیخواز و پێشمه‌رگه‌یه‌ک و به ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌واڵ و زانیاری باش و ته‌ندروست سه‌باره‌ت به گیروگرفته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بگوازنه‌وه و بیگه‌ینه گوێی گه‌ل. پێشوازی خه‌ڵک و نووسینی نووسه‌ره جۆراوجۆره‌کان به ته‌فه‌کوراتی جیاوازه‌وه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه و به قه‌ولی کورد وته‌نی به‌رده‌وامی له خه‌بات نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنه.
سوپاس بو ئێوه کارگێرانی به‌ڕێزی ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان بو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی که بۆ منتان ره‌خساند تاکوو بیروڕای خۆم سه‌باره‌ت به‌و روژه گرینگ و میژووییه ده‌رببڕم و له کۆتایشدا دووباره روژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له خه‌ڵکی پێشمه‌رگه په‌روه‌ری کوردستان و له ته‌واوی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی ناو سه‌نگه‌ری به‌رخودان و له ئێوه‌ی ده‌نگبێژی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی ده‌که‌م .