"an independent online kurdish website

شەوی یەلدایە ئەم شەو     

درێژترین شەوی ساڵە     

ئەم شەو بۆ یادی تۆ مومەکان هەڵ دەکەم    smko_bekes   

بۆ رۆژی لە دایک بونت

رۆژێک کە زریکەی لە دایک بوونی تۆ

مژدەی بوونی سەرکردەیەکی مێژوویی بە گوێی دنیا گەیاند

ئەم شەو بیر لەو کاتانە دەکەمەوە کە تۆ ماموستاو و رێبەرمان بوویی

ئیستاش وشەکانت لە بیرمان دایە

تۆ فێری خۆ راگری و بەرگریت کردین

تۆ فێری خەبات و شورشت کردین

ئەو کاتانەی کە وانەکانت بوونە

رۆناکی رێگامان. ئەو رێگایەی کە تا ئێستاش هەر لە سەر رێبازی تۆدا بەردەوامە

چونکە تۆ بە حەق چرا بووی بۆ رێگەی خەبات و شورش

بۆیە قاسملوو

ئەی کوتری سپی ئاشتی  تا مێژوو بمێنێ

ناوی تۆ و یادی تۆ و رێبازی تۆ  هەر دەمێنێ

هاورێ یانت هاو بیرانت هاو سەنگەرانت

بێگومان هەرگیز رێبازی تۆ و هەموو شەهیدانی گەلەکەمان ون ناکەن

تا کەشتی خەبات لە بەندەری ئارامی رزگاری گەل دا لەنگەر بگرێ

تا مژدەی سەرکەوتن و ئازادی بۆ دایکی شەهیدان ببرێ

تا ئاڵای کوردستان لە سەر ئاسمانی رۆژ هەڵاتی کوردستانم هەڵ بکرێ

ئەو کاتەیە کە دڵی هەموو کوردان بە یەکجاری ئارام دەگرێ

سمکۆ بێ کەس. نۆرویژ{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی