ئاماژه: بونجین و وردبوونه‌وه له مه‌سه‌له‌ی کوردستان،له لایه‌ن ڕه‌چه‌ڵاکی ئه‌مڕۆ،وه‌چه‌یه‌ک که پرسیاری باهوو قووڵی بنیاتی سه‌باره‌ت به ڕابردوو داهاتووی خۆی و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگای خۆی هه‌یه،له گه‌ڵ ته‌نگه‌ژه‌ی مه‌زنی ناسینی سیاسی
ڕوو به ڕووه. چونکه بهستهکهکانو جێ نوێنه‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه،په‌یڤینی لێکجیاوازه که نه ده‌کرێ ئه‌وی به ئاگاداری کۆمه‌ڵگا ناو دێر که‌ین، و نه تێپه‌ڕینه به کۆمه‌ڵگای باشتر،بڵکوو جورێ سه‌ر له نوێ ئیجادی بزوتنه‌وه و جه‌ریاناتی لاسا کردنه‌وه‌یه، که ویستی رێنوینی کردنی کۆمه‌ڵگا بۆ بستووی نازانم کوێ بردنه. ئه‌و خاڵانه‌ی که له‌م نووسینه کورته‌دا ده‌مه‌وێ ده‌ری ببڕم،بابه‌ته‌کانی ناسیاوو ناناسیاوه که باشقهو بژارده‌ی حیزبه‌کان، بنکه‌کانی مه‌ده‌نی و ڕۆناکبیرانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له ماوه‌ی ئه‌م ده‌یانه ده‌باوه‌ش ده‌گرێ و ڕه‌خنه‌یان ده‌خاته سه‌رشان.
هێنانه‌گۆڕی بابه‌ت:
مه‌به‌ست له‌م وتاره هێنانهگۆڕو شیکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی تیئۆڕیک نین،به‌ڵکوو ڕه‌خنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد له کوردستانی ئێرانه،له ڕوانینی هه‌ته‌ری چاوی نه‌ته‌وه‌ی هه‌نووکه که هه‌ڵگری گه‌لێک به‌سته‌ی پرسیاره و ده‌بێ وه‌ڵام به‌و پرسیارانه‌ی بدرێته‌وه. ئهوپسیارانهی وه‌ک: بۆچ هه‌تا ئیستا داوای ڕه‌وای کورد جلی کرده‌وه‌ی له به‌ر نه‌کردوه، له حاڵێکدا به سهخاوهتمهندانهوه زۆرترین قوربانی داوه.؟ هۆکاری له بره‌و بوونی فه‌رهه‌نگی ده‌نگ کپ بوون و به‌ره‌به‌ستی فه‌رهه‌نگی سیاسی و قه‌یرانی سیاسی و هۆکاری نه‌بوونی جه‌سته‌ی هاسانکاری و پهیڤیینی دیموکراتی له ناو حیزبه‌کان و ڕۆناکبیرانی ئێمه؟ ئه‌وانه سه‌رجه‌م ده‌ردو کولو ژان‌و ناسۆری هاوبه‌شی کۆمه‌ڵگای مه‌و نه‌سلی ئێمه‌ن که له دواڕۆژی بوڵێڵاوی و ناڕوونی کوردستان له فیکر وهزرخۆی ده‌بێێته‌وه. خاڵی ئاوڕ وێدانه‌وه به بزوتنه‌وه‌ی کوردی مافی چاره نووسی نه‌ته‌وه‌یی،عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی ئینسانه‌کان، بۆ دارشتنی بناخه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ساخ و په‌ره پێدانی سیاسی و کۆمه‌ڵاتییه. به‌ڵام چاخێک که به لێکدانه‌وه و ئازهنتی له کۆمه‌ڵگای کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وی به وردی و سه‌رنجه‌وه ده‌ڕوانین، به ئاماژه به‌و لۆژانهی کۆمه‌ڵگای کوردستان له سه‌ر ده‌می سه‌ده‌ی بیست, نه‌ک ته‌نیا له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کانی داگیرکه‌ر له چه‌نگه پهڕژهدا بووه به‌ڵکوو له گه‌ڵ مه‌سه‌له و کێشه‌کان و هژر و راویچکهی باڵاده‌ست و زاڵ له دنیا له لایه‌ک، وله گه‌ڵ ساختارشکێنی و هه‌ڵته‌کانی ناوه‌رۆکی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا و نوێیایهتیش له پهرهچهنگ دابووه. له نێوان ئه‌م ساڵانه، بناخهدارانی سیاسی وهزری ده‌وڵه‌تی نوێی وه‌دیهاتووی کۆماری ئیسلامی و هه‌تا حکومه‌تی ڕابردوو،له گه‌ڵ داواکاری کورده‌کان سه‌ری ڕهزامهندیوو سازیشی نه‌بووه‌و که به ئاقاری گێره شیوێنی و زبروزهنگ و زۆری سیاسی به بن به‌ست گه‌یوه.
هه‌ر کات شه‌ڕو پێکه‌وه نه‌گونجان و تێکه‌و لێکه‌ی سیاسی و تهفرقهی هێزه‌کانی کار تیکه‌ری کۆمه‌ڵگا زورتر فه‌زای سیاسی ده‌باوه‌ش بگرێ،رق ئه‌ستووری سیاسی هه‌موو که‌لێن و قوژبنی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی کۆمه‌ڵگا، ده‌ته‌نێته‌وه‌و زه‌وت ده‌کات. بێگومان دهبهریهک ڕۆچوونی دوو رقههستاو به‌رهه‌مه‌که‌ی کاره‌سات لێکهوتنهوهیه. کاره‌ساتی مرۆڤایه‌تی،فه‌رهه‌نگی و… که چاره‌نووسی سیاسی کوردستانی به ڕوانین له هه‌لوومه‌رجی ناوچه، له ته‌نگه‌ژه خستووه‌و مزه‌ڕه‌ت و زه‌بڕی وه‌ک که‌ڵێن و قهڵهشتتهکانی سیاسی ،قه‌یرانی به شداریکردن و له بهرچوون و داکه‌فتنی سه‌رماییه‌ی سیاسی به‌دوادا دێت. تیمتێڵ و ده‌ستمایه‌ی سیاسی کورد،به‌رهه‌می تهقڵاو تێکۆشانی دووروو درێژه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌لوومه‌رجی ئێستا دا رێبه‌رانی سیاسی و حیزبه‌کان و چالاکانی سیاسی به سه‌رنجێکی زۆرتر وئاقلیت و سیاسی،ڕاستیه‌کانی سیاسی کۆمه‌ڵگا و وگۆڕانکاری ناوچه‌یی ئیران و کوردستان هه‌ست پێنه‌که‌ن،بێگومان گه‌ڕانه‌وه و دوو پات کردنه‌وه‌ی مێژوومان ده‌بێ. له ڕاستیدا پڕۆسه‌یه‌کی ڕاوستانی بێده‌وام و خۆ ڕانهگرو ئاڵۆز‌و بیسه‌رو به‌ره‌ی هه‌بووه که هه‌تا مه‌فهومی په‌یڤینی دیموکراتی،هه‌بوونی بنکه‌ی حیزب له کۆمه‌لگا، و ڕۆشنبیرو هه‌تا نه‌خش و ڕۆڵی تاک تاکی خه‌ڵک به‌ره‌و ئولکه‌ی ره‌خنه ڕه‌کێش ده‌کات. له یه‌ک ڕسته‌ی کورت‌دا: دێموکراسی و مودرنیته‌ی سیاسی به ڕاده‌ی به‌ر فروانکردنی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و پلورالیسمی سیاسی،چلۆنایه‌تی و هه‌ڵکه‌وتی مودرنیه که ده‌سته به‌ر بوونی فه‌رهه‌نگی دیموکراتیک، به‌ڵام تیگهینی دیالۆکی سیاسی له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌وه. ئه‌مما ئهوههی شیاوی فیکر لێکردنه‌وه‌یه،حیزبه‌کانی کوردین که سه‌رهه‌ڵداوی هولوومهرجی مودرنیتن،پێویستی کۆمه‌ڵگای کوردستان، بۆ به‌ره‌وپیش بردنی داواکاریه‌کانی کوردین،که هه‌نووکه له فه‌رهه‌نگی دیالۆک و پێ شوێی مه‌سه‌له به کوێ ده‌گات،له تیگهینی سیاسی ره‌نج ده‌کێشن؟ نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی سیاسی دێموکراتی یان نه‌بوونی هه‌ستی به‌ر پرسیاره‌تی وه‌چه‌ی به‌ر له ئێمه؟ یان بنچینه‌ی سیاسی حکومه‌تی له به‌رانبه‌ر ویستوو داخوازیه‌کان له ئیران؟ گومان له کارتێکه‌ری بنچیه‌ی سیاسی فه‌رمانڕوا دا نییه که گرێپۆچکهی بنه‌ڕه‌تی به وجود هێناوه و مافی ڕه‌واو ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تی میلله‌تی کوردی وه‌پشت گوێ داوه وهه‌ر له بناخهرا مه‌سه‌له‌ی کورد به سیستمی حاکمیه‌تی به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئامانج ئیمه ڕه‌خنه گرتن له حاکمییه‌ت نییه،چونکه ڕه‌خنه‌ی ئێمه به شیوه‌ی به‌رپرسایه‌تی میژوویییه. وه‌چه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه چه‌نده له نه‌ته‌وه‌ی دوێنێ هه‌ست به ڕه‌زامه‌ندی ده‌که‌ن؟ ئاخۆ مێژووی ئێمه ده‌بوایه شایه‌دی ئه‌م هه‌موو فیدارکاری و قوربانییه ببوایه؟ مه‌گین زه‌ینی میلله‌تێک ده‌بێ چه‌نده کز‌و لاواز بێ، یان چه‌نده بۆ مه‌سه‌له‌ی ترسه‌نۆک و کاره‌سات به‌ستێنی هه‌بێ؟ ئیمه هه‌موومان ئاخ و ئۆفی سبه‌ی دوارۆژی کوردستان له مێشک‌دا به‌خێو ده‌که‌ین،پێویسته ڕێزی چرکه وفورستهکانی مێژوویی که له پێشمانه بزانین،چونکه پاساو هێنانه‌و بۆ نه‌ته‌وه‌ی دواڕۆژ،جیی چاو پۆشی نابێ. پاساو هێنانه‌وه به هه‌ر شیوه‌یه‌ک به کرده‌وه تیشکانی میژوویی به حیساب دیت. تێشکانێک که گێڕانه‌وه‌ی وی شهر مه‌زاری له گه‌ل دایه. که وابوو ئیشی ڕۆنکبیران و چالاکانی سیاسی کورد،لێکدانه‌وه شیکردنه‌وه هه‌ڵناگرێ،ڕه‌خنه‌و له خه‌و ڕابوونی کۆمه‌ڵگایه.
ئاخۆ بوونی حیزب بۆ کۆمه‌لگا زه‌ره‌رو زیانی هه‌یه؟
حیزبه‌کانی سیاسی یه‌کێک له بنه‌مایه‌کانی په‌ره پیدانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی،له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کن. بنوبناوان خه‌ڵک، بنکه‌و شکل‌گرتنی تازه‌باو مۆدێڕن که هه‌بووی به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو مۆدێڕن و مه‌زن بۆ ڕێنوینی کۆمه‌لگان. شکلگرتوهکانی که له کۆمه‌لگای مۆدێرن،له ناو پێکهێنانی زه‌مینه‌ی کێ به‌ر کێی یاسامه‌ندی و هاوشاری به‌روپێشچوون و فهرمانگێڕی سیاسی کۆمه‌ڵگا به‌ر عوده ده‌گرن و ڕۆڵی پر بایه‌خیان له پڕۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هیزه‌کانی خه‌ڵکی هه‌یه. گرنگترتن و تازه‌ترین گۆڕانکاری بنچینه‌یی له دێموکراسی و حکومه‌ته‌کانی دێموکرات فهرمانگێڕی سیاسی و بوروکراسیییه که له لایه‌ن حیزبه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌گوێزرێته‌وه‌و، دوو باره پێداههڵدهگوترێ و به کرده‌وه سیاسی ڕێبه‌ری کۆمه‌لگایان له ده‌ست دایه. حیزبه‌کان فیکری سیاسی کۆمه‌ڵگا پێکدێنن. پیشقهرهوڵی عیلمی و به رێوه‌بردن و سوق الجیشی کۆمه‌ڵگا رێنوینی ده‌که‌ن، چونکه پێشکه‌وتنی فیکری و سیاسی کۆمه‌ڵگا، پێویستی به باس و و لێکۆڵینه‌وه‌و ره‌خنه‌ی ئازاده. له سه‌ر بناخه‌و بنه‌مای ئه‌زموونی وه‌ده‌ست هاتوو له خولوو سوڕی مێژووی دێموکراسی، مه‌رجی یه‌که‌می ڕاوه‌ستانی کۆڵه‌که‌ی حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، وشیاری خه‌ڵک و ئاگاداری ئه‌وان له مافی تاک تاکی دانیشتوان و به‌رپرسایه‌تی جه‌ماوه‌ر سه‌باره‌ت به به‌ر پسیاری مه‌ده‌نی و سیاسی و حازر بوونیان بۆ به‌رگری کردن له مافی خویانن، که به په‌ره پێدان و حاملیندراوهی گشتی و رێکوو پێکخستنی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نی و به وجودهینانی ته‌شکیلاتی حیزبی دابین ده‌کرێ. حیزب وه‌کوو ڕێگاو ئامراز بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی مه‌زنی حکومه‌تی و بزوتنهوهکای خه‌ڵکی،دایم و ده‌رهه‌م له پێشه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ئینقلابه‌کان قه‌راریان گرتووه. له‌م ڕوووه‌وه، حیزبه‌کان،فهرمانگێڕی سیاسی، ئاقلانییهتی سیاسی،ته‌بایی و هاوکاری سیاسی له کۆمه‌ڵگا پێکدێنن. به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌لوو مه‌رجی وه‌ک پۆشایی به‌ره‌به‌ستی سیاسی و نه‌بوونی تێکۆشان ههڵسۆڕانی حیزبه‌کان، نه‌بوونی به‌شداری سیاسی و گروپی له ئێران که ئێمه‌ی کورد له گه‌ڵ وی ڕوو به‌ڕوو ده‌ست دهملانین،- ته‌نیا سه‌رده‌مێکی کورت،ئه‌ویش و له گه‌ل، هه‌لوو مه‌رجی ئاڵۆزی کوردستا- ده‌نا هیچ کات له لایه‌ن حکوومه‌ت ئیجازه‌ی تێکۆشانمان نه‌بووه،به پێچه‌وانه، دایم و ده‌رهه‌م له گه‌ڵ پێودانێکی توند‌و حاسته‌م و دژوار ڕوو به‌ڕوو بووینه. له به‌ر ئه‌مه به مه‌به‌ستی ده‌ست وێراگهین به ئامانجه‌کانی دووروو دریژ و موحکه‌م و به هیزی سیاسی،کۆمه‌لایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و ئابووری چاره‌یه‌کمان جیا له شکلگرتن و ڕیگای گروپی و پێوان و بڕینی ڕێگای سه‌خت و هه‌ڵه‌مووتی سیاسی نییه. به‌ڵام ئاخۆ نه‌خش و ڕۆڵی حیزبه‌کان له گه‌ڵ پشکنین مێژووی سه‌رده‌م و سه‌ر هه‌ڵدانی حیزبه‌کان و پیویستی شکل‌گرتنی بنکه‌کانی مۆدێرن له کۆمه‌ڵگای کوردستان، ته‌نیا به‌رفروانکردنی شاره‌کان و سه‌ر هه‌ڵدانی ته‌به‌قه‌ی ورده بورژاوا بوو، یان تێپه‌ڕبوونی کۆمه‌ڵگا به ژیانی مۆدێڕنی شارستانی و په‌ره پێدانی سیاسی بوو؟! ئازموونه‌کانی سیاسی به ئێمه نیشان ده‌دا،که هیچ کات حیزبه‌کانی کوردی نه‌یانتوانیوه پرێسکه‌ی سیاسی بۆ خه‌ڵکی کوردستان به باشی بکه‌نه‌وه‌و شیکه‌نه‌وه. سه‌ر جه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م به گژاداچوون و به‌ره‌نگاری مه‌سه‌له‌ی چه‌پ بوونه. کۆپی بۆنجین و بیر کردنه‌وه رێگا بڕی و سوننه‌ته‌کانی برای مه‌زنتری بره‌و پێداوه. باسیک که نه‌بوونی پێناسی سیاسی کوردی، زێده‌تر له ئیحتیاجی کۆمه‌ڵگای کوردستان بووه.
ئێمه به ناوی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌م هیچ کاک بایه‌خی به‌ره‌وپیش چوون و خاڵه‌کانی ئه‌ریتی بزووتنه‌وه‌ی کوردی له بیر ناکه‌ین،به‌لام خاڵه‌کانی کز‌و وه‌ک کهمهتهر خه‌می به قه‌یرانه‌کانی مه‌وجود و که‌لک وه‌رنه‌گرتن له هه‌لوومه‌رجه‌کانی مێژوویی و کرده‌وه‌ی حیزبه‌کان وه‌به‌ر پلاری ڕه‌خنه ده‌دێن. سه‌ر ده‌مێک که بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م تێکه‌ڵاو به کاره‌ساتی ئێمه،دووپات بوونه‌وه‌ی مێژوویی به‌ڵگه‌و بورهانی کورد بێ، به سه‌ندی نه‌بوونی ئاقلانییهتی مێژوویی، زۆر تر به دوای دورستکردنی دیواری پۆڵاین بۆ له ناو ماڵ به‌ندی کردنی میلله‌تی خۆنین، هه‌تا بیده‌نگی بکه‌ینه پێشه‌ی دوا رۆژ و به زیندوویی له قه‌بری بنێین و زینده به چاڵی که‌ین. سه‌به‌به‌کان وه‌ک به‌رفروانی ئوڵکهکانی کاریزما و شیوه‌ی دینی به حیزب دان و به ممبارک و پیر‌وز و موقه‌ده‌س زانین و به بایه‌خ زاینی حیزبی، قازانجی حیزب له ته‌رازوی ههڵسهگان زێده له قازانجی کۆمه‌ڵگا له چۆرتدان و به حیساب هینان و روخساری جوراو جوری وی به‌بێده‌نگی رهکیش کرد،هۆکاری نه‌زۆک بوونی کۆمه‌لگاو هۆکاری به وجود نه‌هیانی فه‌رهه‌نگی به نه‌رمی پێکه‌وه دوان و مهداراکردن و هۆکاری ته‌فره‌قه‌ی هێزه‌کانی سیاسی و ئیدیکه ده‌بێ،ده‌جا به بۆ چوونی من ئه‌م چلۆنایهتیه ده‌باوه‌ش گرتووی دوو مه‌سه‌له‌ی (آرمانگراو واقع گرا)یه. وبه تیگهین وحالێبوون ڕاسستهقینهی زه‌مان و هاوهه‌نگاو بوونی له گه‌ل هه‌لوومه‌رجه‌کانی ناوه‌خۆ و دنیا و ناوچه‌یی به مه‌به‌ست و نییه‌تی گه‌یشتن ئامانجه‌کانی دیموکراسی و کۆمه‌لگایه‌کی ساخ و سه‌لیم، دایم و ده‌رهه‌م له دژایه‌تی و پێچه‌وانه‌دا بووه. به‌م شێوه‌یه ده‌بێ بڵێم قهتیانو پسانی قوڵ، له کۆمه‌ڵگاداو ڕۆڵی حیزبه‌کانی به وجود هاتووه، که ته‌عمیری ئه‌م نه‌خشه ئاتاجی به سه‌ر له نوێ چلۆنایه‌تی و به تاناچوونی حیزب و ئیحتیاج و نیاز به وی له گۆمه‌ڵگادا هه‌یه.
له‌ڕا ستیدا وه‌ڵامده‌ری چۆنیه‌ت و هه‌ڵکه‌وتی مه‌وجود بۆ وه‌چه‌ی ئێمه حیزبه‌کانن نه‌ک خه‌ڵک؟ده‌جا ئه‌گه‌ر له حاڵی حازر دا ڕێبه‌رای حیزبه‌کانی کوردستان نه‌توانن،یه‌کییه‌تی و تێکه‌ڵاویی و جه‌بهه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێک‌بێنن، له دوا ڕۆژێکی نه‌ک هێنده دوور،ناهومیدی سیاسی وه‌کوو نه‌خۆشیه‌کی مه‌ترسیدار هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌گرێته‌وه. به‌لام وجودی خاڵی هاوبه‌ش و ڕێبازی هاوبه‌ش له لایان حیزبه‌کانی کورد، وه‌کوو پۆنگاڵ تێکۆشانی سیاسی و چاوه‌ندازی سیاسی ئه‌وان بۆ کردنه‌وه‌ی گڕێکوێرهی مه‌سه‌له‌ی کوردستان و دابین کردنی داخوازیهکای کورد،بوار‌و به‌ستێن بۆ(همگرائی) و یه‌کیه‌تی سیاسی پێکدێنن،به‌لام گرنگترین پێشگروبهرهبهست ئه‌م پڕۆسه‌یه،نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی سیاسی دیموکراسییه. چونکه هه‌ڵگێر وهرگێری سیاسی حیزب له کۆمه‌ڵگای کوردستان، شیوه دورستردنیکی مودێرنه که له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌کانی سوننه‌تی به‌ڕیوه چووه.
شوێن پێی چالاکانی سیاسی و ڕووناکبیران له کوێ کۆتایی پێدێ؟
باشقهو بژادهکان،ڕۆناکبیرانی کۆمه‌ڵگا،ئه‌رکی مێژوویی و ئه‌مرازی چالاکی سازکه‌ری و به‌روبۆی پێڤینیان له‌م به‌ستین و بواردا هه‌یه. له‌م ڕووه‌وه که بزوتنه‌وه‌یه‌کی ژێر چاوه دێریمان به ناوی ڕوناکبیری نییه و به‌ر بڵاو شپرزه‌و لێک ته‌ڕا بهڕایه،ده‌بێ بێژین جه‌ره‌یاناتی شکڵ گرتووی ڕۆناکبیری له کوردستانی ئێران له جهرهیاناتهکانی نه‌ته‌وه‌یی،میللی مه‌زه‌بی،مارکسیستی ولێبراڵ و… ده‌رنه‌چووه،به‌ڵام سه‌رئه‌جام ئه‌مانه هه‌موو به ڕۆڵی کۆمه‌ڵگا ده‌لکێن و دوایان پێدێ. گرنگایه‌تی گۆڕانی سه‌رده‌م له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد له کوردستانی ئێران،رێگای ده‌ست وێراگهینی کوردی به ئامانج و مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌خشی رووناکبیرانی دژوار‌و ئاسته‌م کردوه. ڕۆشنبیری کورد،ئه‌رکی کۆمه‌لایه‌تی خۆی له بیر بردۆته‌وه‌و به له بره‌و دانی فه‌رهه‌نگی به سه‌ردا زاڵی حیزبه‌کان و به دواداچوو له جه‌ره‌یاناتی سیاسی، به‌ستینی ڕه‌خنه‌ی به ڕووی خۆیدا گاڵه داوه. ده‌بێ بڵێم ئێمه کورده‌کان تیپێک ڕۆناکبیری بێده‌نگمان هه‌بووه که هیچ کاک ئه‌رکی خۆیان به جێ نه‌هیناوه.
کۆتایی قسه:
ئیستا ده‌بێ بزانددرێ بۆچ ئه‌مڕۆکانه،باشقهکانی سیاسی کورد له حیزبه‌کان خۆف ده‌که‌ن و نایانهه‌وێ بۆ کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد له کوردستانی ئێران رێگا چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه؟ فه‌رهه‌نگی درێژ خاین و خۆ ڕاگری بێ نه‌بوونی تێکۆشانی هه‌موانی و نه‌بوونی هاوهانگاوی باشقهکانی سیاسی،به درێژایی مێژوو نیشانی داوه که بژارده‌کان وڕۆشبیرانی سیاسی، له جیاتی ئه‌مه نه‌خش و رۆڵی یه‌کیه‌تی حازر کردنی کۆمه‌ڵگا بۆ تیکشکانی بوت و په‌ره پێدانی فه‌رهه‌نگی سیاسی به‌جێ بێنن و به رێوه به‌رن،به کۆمه‌ڵگایان پاشه‌کشه کردوه به دواوه گه‌راندۆته‌وه. له ڕاستیدا ده‌بێ بڵێن،پێ شوێنی نه‌خشی ڕووناک‌بیری له کوردستان به‌لارێدا بهئاخر ده‌کات. ئه‌م نووسینه کورته، دوو پات کردنه‌وه‌ی بابه‌تی گشتی له کوردستان بوو و پرسیاره‌که له حیزبه‌کان و باشقه بژارده‌کانی سیاسی و ڕووناکبیرانی کۆمه‌ڵگا، هه‌تا پێویستی”ڕسکاندن و گووران و ئاماده‌کردنی فه‌رهه‌نگی دێموکراتیک بۆ پێشگیری له قه‌ڵش و که‌لێن و تیک و چڕژ بردنی سیاسی له ناو حیزبه‌کان و هه‌ڵگرتنی بهرهبهست لاوه‌کی بۆ پێکهێنانی جه‌بهه‌ی کوردستانی” که بزووتنه‌وه‌ی کوردی به بێده‌نگی سیاسی گۆڕیوه،وه‌بیر بێنێته‌وه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئێمه هه‌ر ڕۆژ شایه‌دی شکانی مافی سیاسی،فه‌رهه‌نگی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردین. به‌ندیخانه‌کان شوێنی ده‌ردو کوێره‌وه‌ری گه‌لی کورد بوونه و شایه‌دی له به‌ر چوون و داکه‌فتنی دهستمایهکانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تین. شه‌به‌که‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک و تویتر و…به ئولکهیهکی مه‌زن وبه‌رفراوان گۆڕاون بۆ سوکایه‌تی پێککردنی یه‌کتر. چاپه مه‌نیه‌کان سیاسه‌تی چه‌وت و درۆیان کردۆته پێشه و چی وچی. ئه‌رکی ڕۆناکبیر و باشقهو بژارده‌کانی کۆمه‌ڵگا چییه؟ نوێنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد ئیحتیاجی به دوو باره دورستکردنهوه په‌یڤینی سیاسی و داخوازیه‌کانی کورد هه‌یه، هه‌تا ڕێگا بۆ دوا ڕۆژی باشتر پێکبینێ و رێکخات. ئه‌گه‌ر حیزبه‌کانی کوردی له فیکری یه‌کییه‌تی و به‌ره‌یه‌کی پته‌و نین،بۆچی باشقهو بژارده‌کانی سیاسی بۆ گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر له‌وحه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردی و به ئامانجی یه‌کیه‌تی پێکه‌وه کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ پێکناهێنن و دواڕۆژی کورد ته‌ژی له هیواو ئومیده‌واری ناکه‌ن؟ هه‌رنه‌بێ به لانی که‌م بۆ شکاندنی بێده‌نگی سیاسی، به به‌شداری باشقهکان له فه‌رمانگێڕ و چاوه‌دێری له سه‌ر کرده‌وه‌ی حیزبه‌کانی سیاسی بۆ پڕۆسه‌ی په‌ره‌ی سیاسی تاڵۆکه ناکه‌ن هه‌تا گیانی تازه وه‌به‌ر جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگای کورد بێنن. چونکه نوێبوونه‌وه‌ی به‌راوه‌ژوو پێچه‌وانه له دونیای پێشکه‌وتوو،هۆی بێده‌نگی مێژوویی کورد له به‌رانبه‌ر نه‌گه‌یشتن به داواکانی نه‌ته‌وه‌یی و دێمکراسی بووه و له لایه‌که‌ی دیکه هۆکاری دامه‌زراندنی بێده‌نگی له جیاتی هاوار کردنی ئازادیه‌کانی دیمکراتیک ده‌بێت. بزووتنه‌وه‌ی کوردی ئاتاج به ئینقلابێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو خۆیدایه، که به بۆچوونی من گرنگترین هۆکار سه‌ر له نوێ دورستکردنی کۆمه‌ڵگای ئینقلابی کۆمه‌لایه‌تییه. ئینقلابی کۆمه‌لایه‌تی،ئینقلابیکه که سوننه‌ته‌کانی و فه‌رهه‌نگی زاڵ و نه‌بوونی گروپی حیزبه‌کانی کوردی له گه‌ڵ یه‌کتر ده‌داته به‌ر پلاری ڕه‌خنه‌و سنوووره‌کان نوێ ده‌کاه‌وه تخووبه‌کانی غرورو ده‌مارگرژی کوێرانه تێکده‌شکێنێ. ئه‌گه‌ر سه‌ر جه‌می ئه‌م نووسینه پێکه‌وه نێین،له ته‌واوی چالاکان و باشقه و بژارده‌کانی سیاسی کورد، ده‌مه‌وێ پرسیار بکه‌م چ وه‌ڵامێکی بۆ وه‌چه‌ی دواڕۆژ هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر حیزه‌کانی کوردی توانای پێکهێنانی جه‌بهه‌ی کوردستانی نین،بوچ باشقهو بژارده کانی سیاسی پێشقه‌ده‌می ئه‌و یه‌کیه‌تی و تێکه‌ڵاویه نابن و فشار‌و ته‌وژم و پاڵه په‌ستۆی به راستی خۆیان بۆ په‌ره‌و فراوانکردنی سیاسی کورد وارد ناکه‌ن؟
دنیا شایه‌دی گۆڕانکاریه‌کی زۆر له شیوه دورستکردنی سیاسی حکوومه‌ته‌کانی ناوچه‌یییه. هاتنه دی هه‌ر ڕووداوێک له ئێران،ئاڵۆزی سیاسی له گه‌ڵ خۆی دینێ. یه‌کیه‌تی بێ وه‌خت و سه‌ره‌ڕۆیانه و بێ استراتژیک و بارنامه‌یه‌کی ڕیکووپێکوو دیاری کراو،کاره‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه. مێژوو دوو پات ده‌بێته‌وه. کاره‌ساتی ئه‌و که‌ڕه‌ته زۆر مه‌ترسیدار له ڕابردوو ده‌بێت،چونکه میلله‌تی کورد توانای ڕوو بهرووبون و پهرهچهنگی له گه‌ڵ ڕوداوی ئه‌وها له ده‌ست داوه و به ته‌وای نائومید بوونه. نه‌سلی من وه‌ڵامی هه‌ر ئێستا ده‌وێ. هه‌نووکه چاوه‌ڕوانی پهرسڤه نه‌ک سبه‌ی، که هه‌ل نهقۆزتراوهو فه‌وتاو له ده‌ست چوو. چونکه ئیدی کات بۆ قه‌ره‌بۆی له ناو چوونی ده‌ستمایه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد نامێنێ.
نووسینی: کاک ئافراسیاب گه‌رامی.
وه‌رگێڕانی: حامید ڕه‌شیدی زه‌رزا.
.18/12/2011.{jcomments off}