سدێق بابایی
ئاکار و هه‌ڵسوکه‌وتی ڕه‌زاشا قه‌ڵش و مه‌ودایێکی زیاتری له تێفکرینی کورد سه‌باره‌ت به ناسیۆنالیزمی ناسێندراو به ئێرانی !
و له ڕاستیدا فارس هێنایه مه‌یدان و توانی کاریگه‌ری خۆی له به‌شی سه‌رووی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات که هێشتار ئاسه‌واری شۆڕشی سمایل ئاغا (سمکۆ ) و ئارارات و ده‌رسیم له زه‌ینی خه‌ڵکدا زیندوو مابوو ده‌ور بگێڕێ .
کاردانه‌وه‌ی فه‌زایێکی ئه‌وتۆ توانی ئاڵترناتیوی ناسیۆنالیزمی مۆدێرن یان نه‌ته‌وه خوازی سه‌رده‌میانه هه‌رنه‌بێ له نێو توێژێکدا بکاته ده‌ستمایه ، هه‌رچه‌ند سه‌یری ڕووداوه‌کان ئه‌وه ناشارێته‌وه ئه‌م پێ گه‌یشتنه له به‌ره به‌ری سه‌رهه‌ڵدان و تافی لاوه‌تیدا پێش ئه‌وه ڕیشه‌ی خۆڕاگری به قه‌وه‌ت بکا که‌وته به‌ر په‌لامار و مه‌ودای سه‌قامگری لــێ ئه‌ستێندرا .
نابه‌جێ نیه بوترێ سۆز و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک پێش داهاتی به‌رئانگارانه له به‌رانبه‌ر زوڵم و زۆری مه‌ئموور و ژاندارمه‌ی شا ده‌چوو تا به که‌ڵک وه‌ر گرتن له هه‌لو مه‌رجی سیاسی سه‌رهه‌ڵدان و پشکووتنی باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی له گه‌ل بیری نه‌ته‌وه‌یی لێک بئاڵێنێ . ئه‌م بزاڤه به یه‌که‌م کۆبوونه‌وه ( 25/6/1321) ی ، ژ ـ ک له باغی میکائیل[مه‌هاباد] به به‌شدار بوونی میرحاج و هاوڕێییکی تری له حێزبی هیوا به هه‌نگاونان له پراکتیک دا (وێرای یارمه‌تی و پاڵپشتی هیوا و لاین و هۆکاریتری هانده‌ر ) پێ نایه مه‌یدانی به ته‌شکیلاتی کردن .
به‌ڵگه به جی ماوه‌کان وه ک [گۆڤاری نیشتمان ، ئۆرگانی بڵاو که‌ره‌وه‌ی بیری کۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ ک ] ڕای که‌سایه‌تی و لاینی سه‌ربه خۆ گومان له‌وه ناهێڵنه‌وه بیر‌و به‌رنامه‌ی دامه‌زرینه‌رانی کۆمه‌له، وڵاتێکی سه‌ر به‌خۆی کوردی بوه ، واته ئه‌ندامانی پێشڕه‌وی بیری نیشتمانی ڕێگا چاره‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانیان دیوه‌ته‌وه و هه‌نگاوی سه‌ره‌تایشیان [ په‌ره دانی خێرا به لق و پۆ له ناوچه‌کانی کوردستان ] بۆ هه‌ڵێناوه‌ته‌وه به‌ڵام : بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی به‌رزی ئه‌وتۆ ئه‌مه ته‌نیا لێدانی باریکه ڕیێیێکی ده‌سپێک به حساب دێت .
نه‌بوونی فرسه‌تی پێویست و هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه نه‌کرانی په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامی خۆبه‌ختکار و باوه‌ڕمه‌ند که ئاماده‌ی گیان دان و پاراستنی ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بێ ،ڕواڵه‌تی بوونی باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا تا ڕاده‌یێکی به‌ر چاو ببوو به خواستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمار، ئه‌وه له‌و درزه گه‌ورانه‌بوون وه‌ک پاشتر ده‌رکه‌وت سه‌لـێندرا له نیوان ده‌ربڕێن و پێداگری له پێکهاته‌ی کۆماری کوردستان تا ئاستی ئاماده بوون بۆ به‌خشینی نرخی پێویست و نیشاندانی فیداکاری مه‌ودایێکی زۆر هه‌بوه .
کاتێ دۆستی هاوپه‌یمانی وه‌ک کۆماری ئازه‌ربایجان به ئاشکرا خه‌ریکی سات‌و سه‌ودا له گه‌ڵ دوژمنی هاوبه‌ش له لایێک و قووتدانی کۆمار وه‌ک ژێرده‌سته‌ی خۆی له لاییکیتره و ئه‌وه بۆ یه‌ک یه‌کی به‌رپرسان و بگره جه‌ماوه‌ر ئاشکرایه ناکرێ ده‌ست له سه‌رده‌ست له هه‌چ ده‌رفه‌تێک بۆ تێگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ر و ته‌یار کردنی لانی که‌م فکریی ئه‌وان له‌م باره‌وه کۆتایی بکرێ .
له‌وه به‌رینتر پلانی ئاشکراو ڕۆژانه‌ی تاران له په‌ناگوێی کۆمار [ سه‌قز ،بانه ، سه‌رده‌شت بۆ کڕین و ته‌ماح وه‌به‌رنانی خه‌ڵک و چه‌کدار کردن به دژی کۆمار و پێوه‌ندی نه‌پساو له گه‌ل سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان خۆ باسی ڕۆژانه‌ی نێو خه‌ڵک بوه !
ئاوڕدانه‌وه له نێوه‌رۆکی ئه‌م مه‌سه‌له له وتار و نووسراوکانی ده‌ورانی کۆمار دا تا ڕاده‌یێک فامی تێئۆریک ده داته جه‌ماوه‌ر و به‌رپرسانی کوردستان ، مه‌خابن ته‌یار کردنی کۆمه‌ڵگا پراکتیزه ناکرێ تا ئه‌م مه‌ترسیه به ڕێژه‌یێک جێ و گرنگی خۆی په‌یدا بکا . ئه‌وه که‌لێنی گه‌وره ی وه‌ک که‌مته‌رخه‌می له بیرۆکه‌ی به‌ر چاو نه‌گیرانی ڕێکاره‌کانی داکۆکی له ته‌مه‌نی کۆمار‌دا پێوه دیاره .
کوردستانی ژماره 30 ـ له ژێر سه‌ردێڕی ” جێژن و بانگ هێشتنی ئاغای جه‌عفه‌ری که‌ریمی [ وه‌زیری ئامووزش]به بۆنه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ناساندنی پێشه‌وای کوردستان ” هاتوه:”…. ده‌بێ بزانین هه‌ر فه‌ردیک به‌ڵکی هه‌ر میلله‌تێک ده ده‌وره‌ی ژینی خۆیدا جارێک تووشی خۆشبه‌ختی و به‌د به‌ختی ده‌بێت ، ئه‌مما خۆشبه‌خت ئه‌و که‌سه و ئه‌و میلله‌ته‌یه که وه‌ختی خۆشبه‌ختی و چاره ڕه‌شی ته‌شخیس ده‌دا و له کاتی خۆشبه‌ختی ئێستفاده‌ی لێ ده‌کا و نایه‌ڵێ به هه‌ده‌ر بڕوا و ئینشا ئه‌للا ئێمه‌ش ده‌بی فرسه‌ت به تاڵان بزانین و ئه‌و وه‌خته گرانبه‌هایه‌ی به هیچ قیمه‌تێک له ده‌ست نه‌ده‌ین “.
هه‌ر له‌م ڕێوره‌سمه‌دا پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د وتارێک پێشکه‌ش ده‌کا که بۆ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و لاینانه ئاماده‌نین ڕاستیه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی خوازی پێشه‌وا و کۆمار بسه‌لمێنن ده‌قی وتاره‌که به هه‌مان ڕێنووس له کوردستانی ژماره 30 بخوێننه‌وه:“ دو دفعه له لایه‌ن آذربایجانه‌وه‌بو ته‌وریزیان بانگ کردم که له آذربایجاندا کریمان هه‌بی ئه‌من پیشنهادی وانم قبول نه‌کرد ، چون ملتی کورد چوارساله که خود مختاره و داوای استقلال و تیک خستنه‌وه‌ی ته‌واوی خاکی کوردستان ده‌کا زورم پی گران بو که ایمه به خودموختاری راضی بیین چونکو که مده‌ی ئه‌و چند روژه‌ی که جیژن گیراوه احساساتیکی ایوه نوواندوتانه وینه‌ییکی حساس و کامله و ده‌بی دنیا بزانی که کورد لیاقتی استقلال و سه‌ر به‌خویی هه‌یه”.
ئاکامی ئه‌م به‌شه ئه‌وه‌یه که ڕێگا چاره‌ی نه‌هامه‌تیه‌کان واته ڕاگه‌یاندنی کۆماری سه‌ربه‌خۆ و ئورگانیزمی ئێداری و حێزبی ئاشکرا به ڕێژه‌یێکی باش له به‌ر چاو گیراوه . به‌ڵام به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی پلانه‌کان و گیانی به‌رئه‌نگاری به ئاستی پێویست نه‌گه‌یشتوه . خۆ ڕاگری و کرداری کردنی به‌ڵێنیه‌کان ناته‌واوه ، له ده‌ست دانی یه‌ک له چوار نه‌فه‌ر ژنڕاڵی کۆمار [ نانه‌وازاده سواری ته‌یاره‌ی دوژمن ده‌بێ گوایه ته‌یاره‌که‌ی به‌ر ده‌بێته‌وه ! ] ،له‌وه‌ده‌چێ هێشتار دوژمن و مه‌ترسیه‌کانی به‌هێند نه‌گیردرێن . له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌یی دا گۆشه نیگای هۆمێد له داگیر که‌رانی هاوپه‌یمان هه‌ڵنه‌گیراوه. به وته‌ی میرزاموحه‌مه‌د ئه‌مین مه‌نگوڕی یه‌ک له کادره‌کانی کۆمار، گوێ نه‌دان به پێشنیار و ڕاوێژه کانی ژنراڵ حه‌مه ڕه‌شیدخان دووهه‌مین ژنراڵ له قیس کۆمار ده‌چێ .
کریس کۆچرا [جنبش ملی کورد ـ ڵ 225 ـ 226] ده‌نووسێ : ڕێبه‌رانی کۆمار له سرنج دان به هۆکاره نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به توندی بێ ئاگاییان له خۆ نیشان ده‌دا. یه‌که‌مین و ئاشکرا ترین زه‌نگی خه‌ته‌ر له سه‌ر کۆمار به جێ هێشتنی هێزی سۆڤیه‌تیه‌کان [10ی مانگی مای 46]و کشانه‌وه‌یان بوو که ڕێبه‌رانی کورد گوێیان نه‌دایێ .
وه‌ده‌رنانی وه‌زیره‌کانی حێزبی توده [19ی ئۆکتوبری 46] دووهه‌مین نیشانه بوو .
سێهه‌مین نیشانه، قسه‌کانی جورج ئالێن سه‌فیری ئامریکا له تاران بوو که دووپاتی کرده‌وه ” ئامریکا له ته‌واویه‌تی ئه‌رزی ئێران پشتیوانی ده‌کا “.
کریس کۆچرا ده‌ڵێ ” کۆماری مه‌هاباد وه‌رگێڕی ئاکامی ئه‌و شکسته‌یه که کورده‌کان نه‌یان توانی پاش 30 ساڵ به سه‌ریدا زاڵ بن [ که به داخه‌وه ئێستا ده‌بێ بڵێن پاش 63 ساڵ – نووسه‌ر]. ناو براوله درێژه‌دا ئه‌م پرسه ده‌سنیشان ده‌کا : ئایا بزاڤێکی ناسیۆنالیستی تۆخ ده‌توانێ به بێ هه‌بوونی مه‌رامێکی دیاریکراو شه‌ڕێکی ڕزگاریده‌ر ئێداره‌بکا ؟
هه‌رچه‌ند په‌یکه‌ری ڕێز و حورمه‌تی کۆماری کوردستان و خه‌باتکارانی له دڵ و ده‌روون و وێژه‌ی کوردی‌دا جێ خۆی گرتوه به‌ڵام دیسان درێژه‌ی دوژمنایه‌تی نه‌یارانی تاران نشین ، ئه‌و مه‌ودایه‌ی پاش تێپه‌ڕ کردنی 63 ساڵ به خه‌ڵک نه‌داوه ته‌نانه‌ت ئه‌م په‌یکه‌ره خاوه‌ن ڕیشه له دڵ و ده‌روونیاندا لانی که‌م وه‌ک هێمایێک له گۆڕه‌پان یان قه‌راغ شه‌قامێک وه‌ک مێژوو نیشان بده‌ن. به‌ڵام په‌یکه‌ری خوێنمژانی کورد و مێژووی سه‌لمێندراوی خوێنباریان له هه‌ر که‌لێن و قوژبنێکی وڵاتی کورده‌واری وێڕای هه‌ر کرده‌وه‌یێکی هام چه‌شنی ڕۆژانه بۆ بیر هێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕانه‌ی خۆیان لێ کردوین به داوولی نێو بێستان. نواندنی ڕۆژانه‌ی 2500 ساڵ بۆ خۆیان ڕه‌وا،به‌ڵام مێژووی63 ساڵه‌ی هاوچه‌رخ بۆ ئێمه ناڕه‌وایه . ئه‌وه‌یه مه‌رجی پاراستنی برایه‌تی و هاووڵاتی بوون لای ڕه‌گه‌زی فارسی برا !!!
ڕه‌نگه نابه‌جێ نه‌بێ زۆر به کورتی ئاکار‌و هه‌لوێستی لاینی به‌رانبه‌ری چه‌وسێنه‌ری تاران (کورد)، بۆ مل دان به خواستی سته‌مکار ئاماژه پێ بکه‌ین .
به شێکی به‌ر چاوی کورد،که‌سایه‌تی و کوڕه کانی کۆمار که له‌سه‌ر سه‌کۆ و پشتی میکرۆفۆنی مینبه‌ران گوڕه‌و نه‌ڕه‌یان گوێ لادێی هه‌ژاری که‌ڕ ده‌کرد ! کورت پاش تێکچوونی کۆمار ملی ڕێگایان به‌ره‌و تارانی بکوژی سه‌رکۆماره‌که‌یان گرت . وه‌ک شتێک نه‌جاتییان بووبی! ده‌بوو وریا بن له ئاخاوتنی فارسی‌دا ” له‌هجه ” یان نه‌بی نه‌کوو به دواکه‌وتوویان بزانن و بڵێن خه‌ڵکی دێهاتن ! له ئه‌ندامه‌تی حێزبی خائێنی توده‌وه تا جێبهه‌ی میللی، و… که‌وتنه په‌له‌کردن ! پاشتر حێزبی توده باڵی ره‌شی به سه‌ر تاکوتووکی خوازیارانی درێژه‌ده‌ری ئامانجه‌کانی کۆمار‌دا گرت. نێوی” ئێران ” به پاشبه‌ندی حێزبی دێمۆکراتی کوردستان زیاد کرا. وشه‌ی پیرۆزی کۆمار به جارێک له به‌رنامه‌ی تێکۆشانی سیاسی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا پاک کرایه‌وه .
له بری درێژه‌دان به وه‌سیه‌تی سه‌رکۆمار بۆ متمانه نه‌کردن به قه‌ول و به‌ڵێن و سوێندی ڕه‌گه‌زی فه‌رمانڕه‌وا نه سه‌رێک چه‌ندین سه‌ری تر خرانه به‌رده‌ستی بکوژانی ده‌سه‌ڵاتی” پرزه ” ! خودمۆختاری کرا به ویستی سه‌ره‌کی ! له پاڵ ئه‌م لادانه گه‌وره‌یه له ڕێبازی کۆمار و پێشه‌وا سه‌یر ئه‌وه‌یه هێشتار هه‌ر خۆمان به درێژه‌ده‌ری ئامانجه‌کانی کۆمار دڵخۆش ده‌که‌ین !؟ ئامانجێک که پاش قوربانی گرتنی سه‌ری ڕێبه‌رو هاوڕێکانی مه‌خابن له تێکۆشانی ئه‌مجاره‌ی حێزبه‌کانیشماندا جێگایێکی وه‌ک خۆی هه‌رنه‌بێ له ئامانجی دواڕۆژدا بۆ ته‌رخان نه‌کراوه !!
ئه‌گه‌ر کۆمار و سه‌رکۆماره‌که‌ی ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری ئاسمانی کوردستان بوون ، ئه‌ی بۆ حازر نابین شوێنگری ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌ستێرانه‌بین ؟
له به‌رنامه‌ی خه‌باتی نوێ و پڕ له قوربانیدا دا وشه‌ی کۆمار جێگای نیه . [ دیاره ئه‌مه ئه‌و ڕاستیه ناشارێته‌وه که له به‌ر ئه‌وه خه‌باتی نوێ تێکۆشانی بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی سه‌رله نوێ کۆمار نیه هیچ به‌رهه‌مێکی نه‌بوه ، به‌ڵکوو تێکۆشانی نوێ توانیویه‌تی ده‌وری تایبه‌ت و ئاسه‌واری خۆی له پانتایی بیر‌و زه‌ین و مێژووی جووڵانه‌وه‌ی کورد دا تۆمار بکا، بۆ وێنه خه‌باتی به‌رگریکارانه‌ی گه‌لی کورد، و له ڕیزی پشه‌وه‌ی دا حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ، کاتی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خۆمه‌ینی،توانی شاڵاوی به‌رینتری ئه‌م جاره‌ی تاران بۆ نه‌هێشتنی یه‌کجاری کورد به‌رپه‌رچ بداته‌وه. له جێدایه تێکۆشه‌رانی ئه‌م بواره و قوربانیه‌کانی وه‌ک پارێزه‌رانی به‌قای نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ڕێز‌و حورمه‌تیان پارێزراوو به‌رز بنرخێندرێ ].
پاراستنی ڕێز و که‌رامه‌تی خه‌باتکاران به واته‌ی بێده‌نگه‌کردن له که‌موکوڕی و ناته‌واویه‌کانمان نیه. بێده‌نگه کردن له هه‌ڵه و لاری تێکۆشانی هێزه سیاسیه‌کان ده‌وری ئه‌رێنی له سه‌ر کورت کردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مه‌ینه‌تیه‌کانمان ناگێڕێ. که‌موکوڕی،لاری و ناته‌بایی و که‌مته‌رخه‌می له‌م بواره‌دا ته‌نیا به‌رۆکی حێزبی دێمۆکرات و رێکخراوه‌کانیتر ناگرێته‌وه،به‌ڵکوو یه‌که یه‌که‌ی ڕووناکبیر، نووسه‌رو خوێندکار و سه‌رجه‌می خه‌ڵکی کوردستان له ڕۆژ هه‌ڵات ده‌پێکێ . ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێمه نه‌بووبێته ته‌ماشاچی به‌سه‌رهاتی تاڵی ڕۆژانه‌ی ده‌روجیرانی خۆی،ئه‌سفه‌هانی و مه‌شهه‌دی له لاوه هاتوو توانای پێشێل کردنی که‌رامه‌تی کوردانه‌ی ئێمه‌یان نابێ . له گه‌ڵ ئه‌وه به‌رپرسیاره‌تی سه‌ره‌کی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و لاینانه که خۆیان به درێژه ده‌ری ڕێبازی پێشه‌وا و حێزبه‌که‌ی ده‌زانن .
نه‌مر دوکتۆر قاسملو له لاپه‌ڕه‌ی 11ی سه‌ره‌تای چل ساڵ خه‌باتدا فه‌رموویه‌تی:”ڕاستی ئه‌وه‌یه که نه‌سڵی دامه‌زرێنه‌ری حێزب ئێستا ڕۆڵێکی له تێکۆشانی حێزبی ئێمه‌دا نیه . زۆریان هه‌ر پاش تێک چوونی کۆماری کوردستان وازیان له خه‌باتی سیاسی هێنا “.
به گشتی تاقمی پاش تێکچوونی کۆماری کوردستان له فارسی وتن و نووسیندا پێشڕه‌فتی ئه‌وتۆیان کرد که هی وایان تێدایه زیده‌تر له سه‌ت ئاسه‌واری مێژوویی وێژه‌یی و رۆمانی له زمانه‌کانی تره‌وه بۆ سه‌ر فارسی ، زمانی زمان بڕی باب ، مام و که‌سوکاریان وه‌رگێڕا ! ڕاستی ئه‌وه‌یه له‌م ده‌وره‌یه‌دا هه‌ر وه‌ک له گۆمێکی قووڵ دا نۆقم بووبن ئاسه‌وارێک له سوێند خواردوه‌کانی کۆمه‌ڵه که زۆربه‌یان به‌رپرسایه‌تیان له ئورگانیزمی کۆمار‌دا هه‌بوو نه‌ما.ئه‌وه‌یه که حێزبی توده ده‌بێته مه‌یداندار و” دێمۆکراسی بۆ ئێران ” ده‌بێ به سه‌ردێڕی تێکۆشانی نوێی ئێمه !!
وێرای ئه‌وه : کاتێک هه‌ژاری بڵیمه‌ت زمانی له قوڕ چه‌قیوی فارسی به وه‌رگێڕانی قانون (ئێبن سینا) له عه‌ره‌بی بۆفارسی که سه‌دان ساڵ تاقه فارسێک نه‌ی وێرابوو به لایدا بچێ ڕزگار ده‌کا، حه‌جاریانی ڕه‌گه‌ز په‌رستی فارس به شێوه‌ی هاوڕه‌گه‌زه‌کانیتری خزمه‌ته‌کانی هه‌ژار چه‌واشه ده‌کا! حه‌جاریانی” ئێسلاح ته‌ڵه‌ب” ئه‌م کاره‌ی مامۆستا هه‌ژار به ” به‌ڵگه‌ی توانه‌وه و ئاسیمیله بوونی زمانی کوردی، بێ مایه بوونی پێداگری کورد له پێوه‌ندی جیاوازی زمانی و نه‌ته‌وه‌یی کوردان له ئێران ” ـ ی فره ڕه‌گه‌ز وه‌سف ده‌کا و به‌رپه‌رچی هه‌بوونی میلله‌ت و زمانێک به ناوی کوردی که تایبه‌تمه‌ندی خۆماڵی هه‌بێ ده‌داته‌وه . ڕاستی هه‌ژاری ڕه‌حمه‌تی که حازر نیه ” وه‌ڵامی قه‌بریش به هیچ زمانێ جیا له کوردی بداته‌وه( به‌کوردی ده‌ژیم به‌کوردی ده‌مرم، به‌کوردی ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه‌برم … – هه‌ژار) “له به‌رانبه‌ر ئه‌م وته دا وه‌ڵامی چ ده‌بوو ؟
ئه‌مه وێنه‌یێکی ته‌واو عه‌یار له ئه‌مه‌کناسی به‌رانبه‌ر خزمه‌ته‌کانی کورد لای ڕه‌گه‌زی کورۆش و خومه‌ینی ئاشکراتر ده‌کا .
حێزب و ڕێکخراو ، نووسه‌ر ، وه‌رگێڕ ، ڕۆشنبیری سیاسی و تاکی کورد ئه‌گه‌ر ئێراده‌ی ئاوڕ دانه‌وه له مێژوو‌و به‌سه‌رهاتی گه‌ل و وڵاتی خۆیان نه‌بێ ،وێڕای ده‌سه‌ملان نه‌بوونی که‌مترین ماف ، بیر‌و هۆش و قه‌ڵه‌میان ده‌کرێته پرده‌بازی نه هێشتنی زمان ، ناسنامـه و که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی .
تۆ بڵێی : له گۆڕستانی مه‌هاباد دا وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی ئێران [ نه‌ک کوردستان] ! ڕه‌حمه‌تی موحه‌مه‌د قازی له به‌رانبه‌ر پێشوای کۆماری کوردستان ئه‌و که‌سه‌ی که له ڕیزی یه‌که‌م کاره‌کانی دا مه‌دره‌سه‌کانی کوردستانی ئازادی کرد،هه‌موو ئاسه‌وارێکی فارسی وه‌ک نێوی مه‌دره‌سه و زمان و کتێبی ده‌رسی زۆره‌ملی له‌وێ کۆ کرده‌وه و پاشتر له پێناوی ئه‌م ئه‌رکه نیشتمانیه‌دا گیانی به‌خشی ، چ پاساوێکی هه‌بێ ؟
وه‌سیه‌ت نامه‌که‌ی پێشه‌وای مه‌زنی کۆماری کوردستان پێش ئه‌وه خاکی کوردستان ته‌رمی پیرۆزی له باوه‌ش بگرێ کاتێک فه‌رموویه‌تی : ” دڵ نیا بن ئه‌گه‌ر دوژمن هه‌نگوێنتان بداتی تێکه‌ڵاوی ژاره، فریوی سوێنده درۆزنانه کانیان مه‌خۆن ،ئه‌گه‌ر هه‌زار جار به قورئان سوێند بخۆن هه‌مدیس مه‌به‌ستێک جیا له له‌نێــوبردنی ئێوه‌یان نیه”، ئه‌م ڕاستیه‌ی بۆ هه‌موان ڕوون کردوه‌ته‌وه .
ئاڵما ن23.01.2009 وه‌رگیراو له ئارشیوی Helwist.com
{jcomments off}