یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی ره‌خنه‌گرتن له بارودۆخی زاڵ به سه‌ر که‌ش و هه‌وای ئێستای حێزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا خۆبواردنه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ره‌خنه و پرسیاری دڵسۆزانه‌ی رووناکبیران و چاوه‌دێرانی سیاسی گه‌له‌که‌مان. له‌م باروودۆخه‌دا ره‌خنه له زه‌قترین و به‌رچاوترین هه‌ڵه‌ی سیاسی ئه‌م حێزبانه که‌مترین کاریگه‌ری دانانێت.
چونکوو ره‌خنه‌گر یه‌کسه‌ر به دژایه تی کردنی چوارچێوه و ته‌واوییه‌تی حیزبی ره‌خنه لێ‌گیراو تاوانبار ده‌کریت و بەم شێوەیە رەخنەکە چەواشە دەکریت و له ئاکامدا له جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه یان داوای لێبوردن خۆیان له ڕه‌خنه‌که ده‌دزنه‌وه.
ئاکامی ئه‌م که‌ش وهه‌وایه ئه‌وه ده‌بێت که به داخه‌وه که‌س خۆی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵه یا لادان له چوارچێوه‌ی کوردایه‌تی به‌رپرسیار نازانێت و بۆی هه‌یه که ته‌نانه‌ت خه‌یانه‌ت به ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانیش بکات به بێ ئه‌وه‌ی ترسی له بیروڕای گشتی یا لێپرسینه‌وه و ره‌خنه‌ی رووناکبیران و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌ی هه‌بێت.
به داخه‌وه ته‌بلیغات و پرۆپاگەندەی ژه‌هراو و ناراسته‌وخوی هێندێک لایەنی سیاسی دژی یه‌کتر وای کردوه که به‌ده‌نه یان لایه‌نگرانی حێزبی به‌زێنه‌ری خه‌ته سووره‌کانی گه‌له‌که‌مانیش به بێ ئه‌وه‌ی که له راستی و دروستی ره‌خنه‌که وردببنه‌وه یه‌کسه‌ر له مێشکیاندا وابه‌ستەگی سیاسی ره‌خنه‌گر ده‌که‌نه پێوه‌ر بو ڕاستی و ناڕاست بوونی ره‌خنه‌که.
حه‌وت وهه‌شتی ئه‌م مانگه‌ی زایینی له شاری کۆڵنی ئاڵمان به به‌شداری حێزب ولایه‌نه سیاسیه‌کانی ئێران و کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک گیرا. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری لایه‌نێکی سیاسی واته به‌ڕێز کاوه ئاهه‌نگه‌ری هێندێک هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی گرت که به ته‌واوی به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئێعلامکراوی حیزبه‌که‌ی بوو.هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌کی دۆستانه ره‌خنه‌ی خۆم له هه‌ڵوێسته‌کانی به‌ڕێز ئاهەنگه‌ری له گەڵ ئه‌ندامێکی دیکه‌ی ئه‌م لایه‌نە سیاسیه باس کرد و دوایه‌ش له دووتۆی نوسراوه‌یه‌کدا بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتی ئاماژه‌م به چه‌ند نمونه‌ی زه‌ق له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی کرد که به ته‌واوی له گه‌ڵ په‌سندکراوه‌کانی کۆنگره‌ی ئه‌م لایه‌نه له دژایه‌تی دان.
به داخه‌وه به‌ڕێز ئاهه‌نگه‌ری به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی من له جیاتی ئه‌وه‌ی که به ڕاشکاوانه و به دور له ده‌مارگرژی حێزبی بێت و ددان به هه‌ڵه‌که‌ی خۆیدا بهێنێت و هه‌ر نه‌بی داوای لێبوردن له ئه‌ندامانی حێزبه‌که‌ی بکات به نووسینی بابه‌تێکی دوور‌و دریژ تێکۆشاوه که خۆی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ڕه‌خنه‌کان ببوێرێت. بێ ئاگا له‌وه‌ی که خوێنه‌ری بابه‌ته سیاسیه‌کانی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چاو له ناوئاخنی نوسراوەکان ده‌که‌ن نه‌ک درێژی بابه‌ت. خوێنه‌ری کورد ماندوو نابێت و به زه‌ڕه‌بینی هێزر تێده‌کۆشێ کە له ناوئاخنی درێژترین بابه‌تیشدا به دوای وه‌ڵامه‌کانی خۆیدا بگه‌ڕێ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌کانی خۆی له دووتۆی بابه‌تێکی هه‌رچه‌ند درێژیش دا بینی‌یه‌وه ئه‌وا قانێع ده‌بێت، ئه‌گینا درێژی بابه‌ت ماندووی ناکات و به بێ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی راسته‌قینه و هێزر په‌سه‌ند مۆری ته‌ئید له هیچ نووسراوەیەکی درێژ نادات.
به داخه‌وه قه‌بوول کردنی ره‌خنه و ددان به هه‌ڵه‌دا نان له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئێمه‌ی کورددا هێشتا نه‌بوه‌ته ئه‌رزشێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی. زۆر جار بینیومانه که سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته دێمۆکراته‌کان له سه‌ر هه‌ڵه‌یەکی زۆر بچووک دێن و له به‌ر چاوی کامێراکان داوای لێبوردن ده‌که‌ن. هه‌ر ماوه‌یه‌ک له مه‌و پێش بوو که سه‌رۆک کۆماری ئاڵمان له سه‌ر گرتنی وامێکی بێ به‌هره له دوستێکی خۆی ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا و ناوبراویش به بێ ئه‌وه‌ی که ئیزن به خۆی بدات که ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌کان و بیروڕای گشتی چه‌واشه بکات به ڕاشکاوانه هات و داوای لێبوردنی له خه‌ڵک کرد و به‌ڵێنی دا که له‌وه به دواوه به ئه‌رکه پێ ئه‌سپێردراوه‌کانی وه‌فادار بمێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی که من وه‌ک ڕه‌خنه ئاراسته‌ی به‌ڕێز ئاهه‌نگه‌ریم کردوه پێم وا نیه موعادێله‌یه‌کی قورس و گرانی بیرکاری بێت که بو تێگه‌یشتنی پێویستی به که‌سانی پسپۆر هه‌بێت، به‌ڵکوو هێندێک خاڵی زه‌ق و ئاشکراو گرنگ بوون که به شێوه‌یه‌کی زۆر ساده و ڕه‌وان ئاراسته‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌م کردبوون. بۆ ئه‌وه‌ی که له باسه‌که دوور نه‌که‌وینه‌وه و نەبێتە هۆی درێژتر بوونەوەی باسەکە ناچمە سەر زۆر باس ۆ پرسیاری نوێ کە نووسینەکەی بەڕێز ئاهەنگەری خەڵقاندوویەتی، ئەگەر پێویست بێ لە بابەتێکی جیاوازدا دەیانخەمە بەر دیدەی خوێنەران.
هەر بۆیە لە بەر ئەوەی کە نەکەوینە ناو زنجیرە نووسینێکی دوولایەنەی بێ ڕەبت کە ئاکامەکەی ببێتە هۆی لە بیرچوونی ڕەخنە سەرەکییەکان بە شێوه‌یه‌کی زۆر کۆنکرێتتر دیسانه‌وه ئاماژه بە ئەو خاڵانە ده‌که‌م کە پێویستی‌یان بە وڵامی ڕاشکاونە لە لایەن ئەم هێزە سیاسی‌یەوە هەیە.
هاوکات داوا له رۆژنامه‌نووسان و که‌سانی بێ لایه‌ن ده‌که‌م که داوای روونکردنه‌وه‌ی ڕه‌سمی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌م هیزه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ن و داوای روونکردنه‌وه‌یان لێ بکه‌ن که ئایا هه‌ڵوێسته‌کانی به‌ڕێز ئاهه‌نگه‌ری له ئێجلاسی کۆڵن ته‌نیا بیروڕای شه‌خسی به‌ڕێز ئاهه‌نگه‌ری بوون یان نه‌خێر ئه‌وه سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی نوێ ئه‌م هێزه سیاسیه‌یه که له داهاتوودا به نووسراوه به ئاگاداری بیروڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان دەگەینرێت؟ با بە دوور لە چەواشەکردن و جەنجاڵی سیاسی داوا بکه‌ین که ئه‌م هێزه کوردستانیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێکی تازه‌ی له سه‌ر سێ چه‌مکی گرنگی ئا‌ڵای کوردستان، نه‌ته‌وه بوون یان قه‌وم بوونی کورد و فێدرالیزم هه‌یه بۆ بیروڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان به ڕه‌سمی ئاشکرای بکات.
یه‌که‌م: هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌یانهه‌وێت خۆیان فریو بده‌ن ده‌زانن که فارسه‌کان نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به قه‌وم پیناسه ده‌که‌ن و قه‌ت له هیچ بارودۆخێکدا وشه‌ی ملله‌ت یان مللییه‌تی‌یان بۆ به کار ناهێنن. به پێچه‌وانه‌وه زۆر لە مێژە کە ئێمەی کوردیش خۆمان وه‌ک میلله‌ت و یان لانی که‌م به شێوه‌یه‌کی حقوقی لە رۆژهەلەتی کوردستان بە مللییه‌ت پێناسه ده‌که‌ین. به‌ڕێزئاهه‌نگه‌ری ده‌ڵێ له ئێران‌دا هه‌م قه‌وم هه‌یه و هه‌م مللییه‌ت بۆیه له قسه‌کانیدا هه‌ردوو وشه‌ی به کارهێناوه. پرسیار ئه‌وه‌یه که چ پێویستی‌یه‌کی هه‌یه که نوێنه‌ری حێزبێکی کوردستانی کە لە خودا بەزیاد بی گوێ زەمین و زەمانی لە هاواری کوردستانی بوون کەڕ کردوە وشه‌ی قەوم هاوکات له گه‌ڵ وشه‌ی مللییه‌ت به کار بێنێ.
ئه‌وه‌ی که له ئێران‌دا هێندێک که‌مایه‌تی به قه‌وم پێناسه ده‌کرێن و بۆ خۆشیان خۆیان وه‌ک قه‌وم ده‌ناسێنن شکی تێدا نیه بۆ وێنه لە ناو فارسەکاندا سیستانی‌یەکان، تالێشه‌کان، خونجی‌یه‌کان، گیله‌که‌کان، مازه‌نده‌رانیه‌کان یان لە ناو تورکەکاندا قەشقایی‌یەکان ووو… کێشه‌یه‌کیان له گه‌ڵ سیستمی سیاسی وڵات نیه و ئه‌گه‌ریش هه‌یانبیت به‌و راده نیه که ئه‌وه‌نده گرنگ بێت که ئێمه هاوسه‌نگ له گه‌ڵ مللییه‌ته‌کان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی گرنگدا باسیان لێوه بکه‌ین. لێ‌گه‌رێن با له پێشدا مللییه‌ته‌کان پێناسەیان دیاری بکرێت ئه‌وکات هه‌ر مللیه‌تێک کێشه‌ی قه‌ومه‌کانی خۆی به شێوه‌یه‌کی نێوخۆیی چاره‌سه‌رده‌کات. ئامانجی فارسه‌کان له‌م تێکه‌ڵ کردنه‌ی ئیستای ملله‌ت و قه‌وم ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌کاری و تێکدانی راستییکه به ناوی فره مللییه‌ت بوونی ئێران. با ئێمەی کورد لەم بوارەدا یارمەتی‌دەر‌یان نەبین.
دووهه‌م: به‌ڕێز ئاهه‌نگه‌ری له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا زیاتر له فارسه‌کان پێداگری له سه‌ر مانه‌وه‌ی ئا‌ڵای سێ ره‌نگی ئێران کرد‌و گوتی که ئه‌م ئاڵایه ره‌نگه‌کانی ئالای منی کوردیشی تیدایه. پرسیاریکی زۆر گرنگ لێره‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌و حیزبه‌ی که به‌ڕێز ئاهه‌نگه‌ری نوینه‌رایه‌تیه‌که‌ی له‌و ئێجلاسه‌دا به ئه‌ستوه بوو ئه‌رزش و پێرۆزایه‌تی ره‌نگه‌کانی ئا‌ڵای کوردستان که به خوێنی سه‌دان هه‌زار کورد ڕەنگینتر بوە له گەڵ ره‌نگه‌کانی ئا‌ڵای ئێران له یه‌ک ئاست ده‌زانێت و ده‌ی‌بێنێت؟
سێهه‌م: به‌ڕێز ئاهه‌نگه‌ری ولانی که‌م نوێنه‌رێکی به شداربووی دیکه‌ی ئه‌م لایه‌نه سیاسیه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا _ دوونوینه‌ره‌که‌ی دیکه‌یان دەنگەکانی خۆیان ئاشکرا نەکرد _ ده‌نگیان به فێدرالیزم نه‌دا بەڵکوو دەنگیان به پاراگرافێک دا که فێدرالیزم ده‌خاته ناو چوارچێوه‌ی ئه‌ما و ئه‌گه‌ر و “ازجمله “وه. به‌م شیوه‌یه بڕیاردان له سه‌رفێدارلیزم که وه‌ک یه کێک له گرنگترین ئه‌سڵه‌کانی پێروپروگرامی ئه‌م لایه‌نه‌یه لە لایەن نوینەرانی هەر ئەم هێزەوە لە ژێر پێ نرا.
چواره‌م: هه‌ر له‌و پاراگرافه‌ی که نوێنه‌رانی ئه‌م لایه‌نه سیاسیه ده‌نگیان پێدا کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران هه‌ر هه‌موویان به ملله‌تی ئێران پێناسه کران. ئایا ئه‌م لایه‌نه سیاسیه بڕوای به یه‌ک مللەت یه‌ک ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ره‌زاخانه؟ یان هه‌ر وه‌ک له پێروپروگرامه‌که‌یاندا هاتوه کورد به نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیا له نه‌ته‌وه‌ی فارس ده‌زانن؟
ڕەحمەت عەزیزی
20.01.2012{jcomments off}