دیسان گۆرِه‌پانى سیاسی ئێران به باسى هه‌ڵبژاردن و به‌شدارى كردن و به‌شدارى نه‌كردن، بووه به ناوه‌ندى پێكدادانى بیر و بۆچوونه لێك جیاوازه‌كان. یارى و سناریۆى هه‌میشه‌یی ده‌سه‌لاتدارانى رژیمیش له پێناو گه‌رم داهێنانى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له چوارچێوه‌ى شه‌رِى زێرِینگه‌رى و ده‌ست خستنى به‌شی زیاتر

له‌نێوان باڵه‌كانى وه‌لى فه‌قیه و ژێستى فریوكارانه‌ى باڵى ریفۆرمخوازان له‌سه‌ر لێكدانه‌وه و مه‌رج دانان بۆ به‌شدارى كردن یان به‌شدارى نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستى پێكردووه.
خه‌ڵكى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن له رژیمى ئاخوندى دا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ر كارى ئه‌و رژیمه به به‌رێوه‌بردنى ….
هه‌ڵبژاردنه‌كانى ١٢ى خاكه‌لێوه‌ى ٥٨ له‌ژێر ناوى ”جمهورى ئیسلامى ئه‌رێ یا نا؟” ناسیاویان هه‌یه و ناوه‌رۆكى هه‌ڵبژاردنه‌كان له نیزامى فاشیسمى مه‌زهه‌بی به باشی ده‌زانن. هه‌ڵبژاردنێك كه به ته‌واوى له‌گه‌ڵ بناغه و ئوسولى خه‌ڵك سالارى و دیموكراسی و ئه‌سڵى كۆمه‌ڵگاى ئازاد له دژایه‌تیه‌كى نه‌گۆر دایه و له‌سه‌ر بناغه‌ى نیزامى دین سالاریى و قۆرغ كرا‌و له نێو كۆمه‌لێكى بچووك و به پێى ئیدوئۆلۆژى ویلایه‌تى موتڵه‌قى فه‌قیه دامه‌زراوه.
بۆ زانین و تێگه‌یشتن له ناوه‌رۆكى هه‌ڵبژاردنه‌كان له نیزامى ئاخونده‌كاندا به چاوخشاندێكى خێرا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى نووسین و دارشتنى یاساكانى هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌كه‌وێ كه یاساگه‌لێكى سه‌رانسه‌ر ناته‌با و دژ به قانوونه باو و هاوته‌ریبه‌كان له‌گه‌ڵ دیموكراسی كراوه به بناغه‌ى كاركردن. له یاساى بنه‌رِه‌تى رژیم پێوانه‌ى جێگه‌ى متمانه بوون بۆ پاڵوێراوى له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا باوه‌ر بوون و پێبه‌ند بوونى كه‌سه‌كان به یه‌ك خه‌ت و به‌رنامه‌ى دیاریكراو(خه‌تى ویلایه‌تى فه‌قیه) و هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى پێبه‌ند به یه‌ك دین و مه‌زه‌هه‌ب و ره‌گه‌ز داندراوه و كه‌سانێك كه له‌ده‌ره‌وى ئه‌و بازنه‌یه بن، ته‌نانه‌ت ناتوانن خۆشیان بپالێون. له هه‌ڵبژاردنه‌كانى مه‌جلیس و شۆراكانى پارێزگا و شاره‌كانیش ئه‌گه‌ر چى به رواڵه‌ت ناتوانن ئه‌و به‌ربه‌ستانه به‌مجۆره به‌رێوه‌ببه‌ن و رایگه‌ێنن، به‌لام له ئاكام و له كرده‌وه‌دا كه‌سه‌كان به‌و جل و به‌رگه ئاخوند په‌سه‌نده ده‌رازێندرێنه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه جێگه‌ى متمانه‌ن و ده‌نگى پێویستیش دێننه‌وه، ناراسته‌وخۆ و سیستماتیك له‌دواى تێپه‌ركردنى هه‌موو قۆناغ و فیلتێره‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كى ئالوگۆرپێكراو به‌ره‌وروو ده‌بن و ده‌بنه مۆره‌یێك له‌سه‌ر ته‌خته‌ى شه‌تره‌نجى ئاخونده‌كان. له‌راستى دا فه‌لسه‌فه‌ى دامه‌زراندنى ناوه‌ندگه‌لى وه‌ك شۆراى نیگه‌هبان و شاندى چاودێرى پارێزگاكان و چاودێرى ئیستسوابی و …هتد بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌یه. ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و دام و ده‌زگایه بوه‌ستێ، ناتوانێ درێژه به كاره‌كانى بدا و له لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانى ئه‌و ده‌زگایه ده‌خرێته په‌راوێزه‌وه. له‌هه‌مووش گرینگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر واى دابنێین كه‌سێك كه‌رِامه‌ت و وجوودى ئینسانى خۆى ده‌پارێزێ و مل به به‌ربه‌سته‌كانى رژیم نادا، له‌گه‌ڵ شوێنێك(مه‌جلیس) به‌ره‌وروو ده‌بێ كه كه‌مترین ده‌سه‌لاتى سیاسی و قانونى نییه و ده‌ستوور و دارِشتن و چاودێرى یاساكان و كاروبارى كۆمه‌ڵگا له شوێنێكى دیكه( به‌یتى رێبه‌رى) دیارى ده‌كرێ و له‌راستى دا نیزامى ئاخوندى مه‌شروعیه‌تى خۆى له ده‌نگى خه‌ڵك وه‌رناگرێ و به پێى بناغه‌كانى پێكهاته‌ى ئه‌و رژیمه پێویسته‌ێك به‌و پرۆسه‌ى مه‌شروعیه‌ت دانه له نیزامى ”پیرۆزى جمهورى ئیسلامى” دا نییه. به كورتى ده‌توانین بڵێین، تێپه‌رِكردنى ئه‌و رێگه سه‌خت و دورودرێژه ته‌نیا بۆ گه‌یشتن به شوێنى ده‌سپێكه.
كه‌وایه به‌له‌به‌رچاو گرتنى ئه‌و راستیانه ئامانج له به‌رێوه‌بردنى شانۆى هه‌ڵبژاردن و سه‌رمایه‌دانان له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونى گه‌رم و گورى هه‌ڵبژاردنه‌كان له لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه چیه؟ جگه له چه‌واشه‌كردنى بیرورِاى گشتى ناوخۆ، ئامانج له‌و شانۆیه ژێستى دیموكراتیك له ئاستى نێوده‌وڵه‌تی و شاردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م پێشیلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ و جینایه‌ته‌كانى له ژێر ناوى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنى ئازاد و دیموكراتیك و به‌شدارى ئازادانه‌ى خه‌ڵكه. كاتێك كه دامه‌زراوه داكۆكیكاره‌كانى مافى مرۆڤ و وه‌لاتانى جیهان وێنه‌ى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن و به‌شدارى به‌ربلاوى خه‌ڵك ده‌بینن، ناتوانن به شێوه‌یێكى جیددى و به‌رفراوان فشاره‌كانیان له‌سه‌ر رژیمى ئێران كۆ بكه‌نه‌وه، چوونكه به گومانى هه‌ڵه‌ى به‌خشینى مه‌شروعیه‌ت له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له رێگه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كان تووشی لێكدانه‌وه‌ى هه‌ڵه ده‌بن و سه‌باره‌ت به جینایه‌تكارى و درِنده‌یی ئه‌و رژیمه تووشی دوو دڵى ده‌بن.
به‌سه‌رنج دان به‌و بابه‌ته گه‌وره‌ترین ئامانجى ئه‌و رژیمه، فریودانى جیهانیان و به رواڵه‌ت پیشاندانى دابین كردنى مافى خه‌ڵكى وه‌زاڵه‌هاتووى ئێرانه و نه ئه‌وه‌ى كه مافى بێ ئه‌م لاوئه‌و لاى خه‌ڵك سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ر و كه‌سانى جێگه‌ى متمانه‌ى خۆیان رێزى لێگیرابێ.
جێگه‌ى سه‌رسوورمانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه زۆربه‌ى خه‌باتكاران و رووناكبیران و خاوه‌نرِایان له‌و راستیانه ئاگادارن، دووباره تووشی گومان و دوودڵى له پێوه‌ند به به‌شدارى كردن و به‌شدارى نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بن.
هه‌موو جارێ به هاتنه مه‌یدانى كه‌سێك له به‌ره‌ى ریفۆرمخوازان گومان و وه‌همه‌كان به‌ره‌وسه‌ر ده‌چن و ئومێد و شه‌پۆڵى نارِاست و هه‌ڵه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگا، ئه‌ویش له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه خاوه‌ن پێشوونه‌یێكى دوردرێژى خه‌بات دژى رژیمى نه‌گۆرى ئاخوندیان هه‌یه. ده‌بێ یه‌كجار بۆ هه‌میشه ئه‌و راستیه قه‌بووڵ بكه‌ین كه هه‌ر جه‌ریان و ره‌وتێك له‌ناوخۆى نیزام چ سه‌وز و چ به هه‌ر ره‌نگ و روویه‌كى دیكه تواناى ریفۆرمیان نییه و هه‌موو ئیدعاكارانى ریفۆرم بۆ چه‌نده‌مین جار له تاقیكردنه‌وه‌ى خۆراگرى له‌سه‌ر شوعاره‌كانیان شكستیان خواردووه و په‌شیمانى و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان لێ بیندراوه و كه‌وتوونه‌ته تاریف و زمان لووسی بۆ ویلایه‌تى فه‌قیه.
یان له لایێكى دیكه‌وه بیانووى ٢ نه‌ته‌وه‌یی هێندێك له‌شاره‌كانى كوردستان بۆته ئامرازێك بۆ هاندانى به‌شدارى خه‌ڵكى كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌و شارانه خه‌ڵك نه‌چنه به‌ر سندووقى ده‌نگدان، به‌شه مافه‌كه‌یان، نه‌ته‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ده‌یبات و به‌مشێوه‌یه مافه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێشێل ده‌كرێ. جێگه‌ى خۆیه‌تى ئه‌و پرسیاره گرینگه بكه‌ین كه له‌ماوه‌ى ٣٢ ساڵى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئاخونده‌كان بوونى نوێنه‌رانى كورد چ ئالوگۆرێكى ئه‌رێنى له ژیانى خه‌ڵكدا دروست كردووه تا ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بێ كه له‌و شاره ٢ پێكهاته‌ییانه به‌شه‌كه‌مان ده‌فه‌وتێ؟ مه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵیانه كه‌مترین مافمان له لایه‌ن نوێنه‌رانى داندراوى رژیم وه‌دى هاتووه و یان دۆخى ئابوورى باش بووه و له سه‌رژمێرى له‌راده‌به‌ده‌رى بێكارى لاوان و نه‌بوونى ده‌رفه‌تى كار له كوردستان كه‌م بۆته‌وه. وه‌لامى ئه‌و پرسیاره له لایه‌ن فه‌خره‌دین حه‌یده‌رى نوێنه‌رى سه‌قز و بانه ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌ر له قسه‌كانى له مه‌جلیس به روونى درایه‌وه. ناوبراو له قسه‌كانى دا دانى به‌و راستیه دانا كه رۆژ به رۆژ ژماره‌ى بێكاریی لاوانى خوێنده‌وارى كورد به‌ره‌وسه‌رده‌چێ و دۆخى ئابوورى له خه‌راپترین حاڵه‌تى خۆیدایه و خه‌ڵك به راستى له‌گه‌ڵ كێشه‌ى جیددى به‌ره‌وروون و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى له به‌ڵێن و وه‌عده‌كانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به خه‌ڵكى كوردستان گرت و گووتى، خه‌ڵك بۆ چى ده‌خه‌نه سه‌ر كار و فریویان ده‌ده‌ن؟ زۆر باشه، ئه‌و نوێنه‌ره به‌رێزه‌ى شاره‌كانى بانه و سه‌قز توانى به هۆى درزى ناوخۆیی رژیم و شه‌رِ له‌گه‌ڵ ره‌وتى لاده‌ر(انحرافى) ره‌خنه له‌ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بگرێ و سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تى و كێشه‌كان بخاته ئه‌ستۆى ناوبراو كه له‌راستیدا ته‌نیا ئه‌و هۆكارى هه‌موو كێشه‌كان نییه و توانى كێشه‌ى خه‌ڵك له مه‌جلیس باس بكات، ئایا ئیتر له‌دواى ئه‌و قسانه ده‌رووێكى ره‌حمه‌ت به‌ره‌ورووى خه‌ڵك ده‌كرێته‌وه و كێشه‌كان یه‌ك له‌دواى یه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌بن؟ به برِواى من ٣٢ ساڵ ته‌مه‌نى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئاخوندى به باشی ده‌توانێ وه‌لامى هه‌موو پرسیاره‌كان له‌وباره‌وه بداته‌وه.
به هه‌ر حاڵ نابێ گومانمان هه‌بێ له‌سه‌ر سداقه‌ت و شه‌رافه‌تى هێندێك له نوێنه‌رانى رێگه‌پێدراو له مه‌جلیس و ئورگانه‌كانى ده‌سه‌لات، به‌لام وه‌دى هاتنى داواكانى مه‌شروعى خه‌ڵك له لایه‌ن نوێنه‌رانه‌وه له شوێنێك به ناوى مه‌جلیس قسه‌یێكى هه‌ڵه و پووچه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و بینایه له بناغه‌وه وێرانه و ئه‌وه راستیه‌كه له‌ماوه‌ى ساڵیان ده‌سه‌لاتدارى رژیم ده‌ركه‌وتووه. پێشوازى و پروپاگه‌نده بۆ فریوكارى هه‌ڵبژاردن خه‌یانه‌ته به متمانه‌ى خه‌ڵك و یارمه‌تیده‌ره بۆ مانه‌وه‌ى ده‌زگاى سه‌ركووت و جینایه‌تى رژیمى ئاخوندى.
به‌ڵێ، بانگه‌شه و پروپاگه‌نده بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ژێر هه‌ر ناوێك و به هه‌ر ئامانجێك له نیزامى ئاخوندى و ده‌سه‌لاتدارى ئه‌و رژیمه كارێكى ناراست و دوور له لوژیكه.
ئه‌مرۆ كه به‌ستێنى به‌ره‌وپێش بردنى خه‌باتى مه‌ده‌نى، به هۆى ماندووى نه‌ناسی و به‌ره‌وسه‌ر چوونى زانیارى و وریایی گشتى ، زیاتر له رابردوو له‌باره و سه‌ره‌رِاى فشاره‌كانى ده‌سه‌لات، خه‌ڵك به به‌رده‌وامى و له‌رێگه‌ى جۆراوجۆر خه‌باتى مه‌ده‌نى له چوارچێوه‌ى نافه‌رمانیه مه‌ده‌نیه‌كان و په‌ره‌دان به هه‌ڵسوورانى NGO كان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن. به‌شدارى نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك رێگه‌كارێك بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ى خه‌باتى مه‌ده‌نیش دێته ئه‌ژمار.
مه‌یدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه رژێم زۆرى پێویسته بۆ وه‌رگرتنى مه‌شروعیه‌ت له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و پیشاندانى به‌شدارى به‌ربلاوى خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان، جێگه‌ى خۆیه‌تى به باشترین شێوه له لایه‌ن خه‌ڵكى وریا و ئازادیخوازى ئێران ئه‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵكى لێوه‌رگیردرێ و ببێته مه‌یدانێك بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ى خه‌باتى مه‌ده‌نى و به به‌شدارى نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان به كرده‌وه پیلانه‌كانى رژیمى ئاخوندى پووچه‌ڵ بكرێته‌وه و مافى بێ ئه‌م لا و ئه‌ولاى به‌شدارى نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ڵكى لێوه‌رگیرێ.
به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵكى كوردستان ئه‌زموونى ٢٣ى بانه‌مه‌رِیان له‌بیرنه‌كردووه كه له یه‌كێتیه‌كى كه‌م وێنه‌دا سه‌رانسه‌رى كوردستان چوویه ناو مانگرتنێكى گشتیه‌وه. خه‌ڵكى كوردستان ئه‌زموونى به نرخیان له خه‌باتى مه‌ده‌نى دا هه‌یه و وه‌ك پێشه‌نگى ئه‌و جۆره خه‌باته له سه‌رانسه‌رى ئێران ده‌ناسرێ. جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌و یه‌كێتی و هاوپه‌یوه‌ندییه به‌رچاوه باقى نه‌ته‌وه‌كانى ئێرانى تووشی سه‌رسوورمان كرد و له‌هه‌مان كاتدا ئافه‌رین و ده‌ستخۆشیان له خه‌ڵكى كورد كرد. له لایێكى دیكه‌وه زه‌ربه‌یێكى گورجوبرِ له جه‌سته‌ى رژیمى ئاخوندى درا و به‌سه‌رنجدان به ترس و دڵه‌راوكێى له‌راده‌به‌ده‌رى رژیم له یه‌كێتى و هاوده‌نگى خه‌ڵك ، مانگرتنى گشتى كوردستان به بۆنه‌ى ئیعدامى ٥ زیندانى سیاسی له ١٩ى بانه‌مه‌رِ په‌یامێكى زۆر روون و هه‌رِه‌شه‌ئامێز نێردرا بۆ ده‌سه‌لاتدارانى ئێران. رژیم زیاتر له هه‌ر شتێكى دیكه ترسی له یه‌كێتى و هاوفكرى خه‌ڵك هه‌یه و تووشی له‌رزین و سه‌رلێشێواوى له چۆنیه‌تى هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ دۆخى پێشهاتوو ده‌بێ. پێویسته خه‌ڵكى كوردستان له هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ دووباره كردنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتوویه كه‌ڵك وه‌رگرن و پێشه‌نگى خۆیان له‌وشێوه خه‌باته له ئاستى ئێران سه‌ر له‌نوێ بسه‌لمێننه‌وه.
ئه‌وه به‌رپرسیاره‌تیه‌كى گرینگه و هه‌ر تاكێكى كۆمه‌ڵگا له‌راست جێبه‌جێ كردنى به‌رپرسیاره. هیچ بیانووێك بۆ خۆدزینه‌وه له‌و به‌رپرسیاره‌تیه جێگه‌ى قه‌بووڵ نییه. هه‌ر جۆره فشار و به‌ربه‌ستێك له لایه‌ن رژیم نابێ له پێناو بردنه‌پێشه‌وه‌ى ئه‌و خه‌باته، خه‌ڵك تووشی دوودڵى بكات و ئه‌وه راستیه‌كه كه ئازادى و گه‌یشتن به ئامانجه‌كان نرخى ده‌وێ و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان ده‌بێ ئه‌و نرخه بده‌ین.
{jcomments off}