٣٣ ساڵ به‌رله ئێستا كه دیكتاتۆریه‌تی سیستمی پاشایه‌تی هیچ بوارێكی بۆ ژیانێكی ئازادانه و سه‌ربه‌ستانه نه‌هێشتبۆوه و ئیراده‌ی تاك له كایه‌كانی ژیانی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات‌دا له خاچ درابوو، له‌و كاته‌دا بوو كه چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران به ره‌نگ و ده‌نگی جیاوازه‌وه راپه‌ڕین و سیستمی پاشایه‌تییان تێك رووخاند.
به‌رهه‌می ئه‌و راپه‌ڕینه له‌لایه‌ن گرووپێكی ئیدۆلۆژیكه‌وه كه توانیان له رێگه‌ی هه‌ستی مه‌زهه‌بییه‌وه سه‌رنجی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێرانی بۆلای خۆیان رابكێشن، پاوان كرا و دواتر له‌ژێر ناوی “كۆماری ئیسلامی ئێران” درێژه‌یان به به‌رنامه‌و ئامانجه‌كانیان دا. له رووداوه‌كانی سێ ده‌یه‌ی رابردووی ئێران‌دا چه‌ندین پرس هاتۆته ئاراوه كه به راده‌ی خۆی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی رێژیمه‌كه و خه‌ڵكی ئێران داناوه، ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌كی دانه‌بڕاو بۆته جێی مشتومڕی وڵاتانی ناوچه و جیهان. مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێران‌دا یه‌ك له‌و پرسه گرنگانه‌یه كه پێیوه‌ندیی راسته‌وخۆی هه‌یه به سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ری، یاسادانان و بڕیاردان له‌و وڵاته‌دا. هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌له روخسار و ناوه‌ڕۆكدا یه‌ك ناگرنه‌وه نه‌ك سروشتی نیه، به‌ڵكوو ئامانجدار و به مه‌به‌ست پیاده ده‌كرێ. كۆماری ئیسلامی له ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵدا نۆهه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیس به‌ڕێوه ده‌بات و شه‌قامی ئێرانی به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له‌لایه‌ك و ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیش له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان هه‌یه و زۆربه‌ی راگه‌یه‌نه گشتییه‌كانیش تا ئێستا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌و كاره‌ی رێژیم له‌گه‌ڵ بایكوت به‌ره‌وڕوو ده‌بێت. له‌و بابه‌ته‌دا ده‌مهه‌وێ به كورتی ئاماژه به چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌م كه بۆ بایكوت ده‌بێته رێگه چاره.
پێش له هه‌ر شت ده‌مهه‌وێ بڵێم كه به‌داخه‌وه ئه‌و یه‌ك هه‌ڵوێستییه نیشانه‌ی یه‌ك هه‌ڵوێستی و هاوئاهه‌نگیی ته‌واوی لایه‌نه‌كان نیه، به‌ڵكوو ناكۆكی و جیاوازیی ریشه‌یی به‌رچاو له‌ژێر په‌رده‌ی ئامانجێكی هاوبه‌شدا كه دژایه‌تیی كۆماری ئێسلامیی ئێران‌دا خۆی حه‌شار داوه. ئه‌وه‌ش بۆ خۆی باسێكی تره كه من لێی ده‌گه‌ڕێم.
كه دێینه سه‌ر باسی هه‌ڵبژاردن له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا پێویسته له‌باری یاساییه‌وه ئاوڕێك له ستراكتۆری رێژیمه‌كه بده‌ینه‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ین و پۆلێن به‌ندیی ئۆرگانه‌كان له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بكه‌ین. كۆماری ئیسلامیی ئێران رێژیمێكی ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی شیعه‌ی (جه‌عفه‌ری) دوازده ئیمامییه و باوه‌ڕداره به‌وه‌ی كه‌له غیابی ئیمامی زه‌ماندا ره‌هبه‌ر ریبه‌رایه‌تیی ده‌كات. ئه‌و سیستمه بانگه‌شه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كات و فراوان كردنی سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به ئه‌ركێكی ئایینی چاو لێده‌كات. كه‌واته باڵاترین ده‌سه‌ڵات له ئێران‌دا ره‌هبه‌ری رێژیمه كه به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌موو سوپا و هێزه نیزامییه‌كانه، سیاسه‌تی گشتی وڵات دیاری ده‌كات به راوێژ له‌گه‌ڵ كۆڕی دیاری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام، چاوه‌دێری سه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری، دادوه‌ری و یاسادانانه، به‌رزترین پۆستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه، دیاریكه‌ری سیاسه‌ته گشتییه‌كانی نیزامه، نیوه‌ی ئه‌ندامانی شورای نیگه‌هبان داده‌نێ، یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ی كێشه‌كان و رێكخه‌ری پێوه‌ندیی نێوان هه‌ر سێ روكنه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه ( قوه مقننه، شۆرای نگهبان، مجلس شورای اسلامی)ه، سه‌رۆكی رێكخراوی ده‌نگ و ره‌نگی كۆماری ئیسلامی ئێرانه و هاوكات فه‌رمانی راگه‌یاندنی شه‌ڕ و ئاشتی و راپرسی ده‌ر ده‌كات. ره‌هبه‌ری له كۆماری ئیسلامی‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ شێوه‌ی خه‌لافه‌تداری له ئیسلامدا پله‌یه‌كی باڵاتری هه‌یه و هیچ سنوورێك بۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی له ئارادا نیه، كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی خه‌لافه‌تدارییه له ئیسلامدا، چونكه پێناسه‌ی خه‌لافه‌ت له‌لای مه‌زهه‌بی شیعه فراوانتره وه‌ك له تێڕوانینی مه‌زهه‌بی سوننه بۆ خه‌لافه‌ت. “خه‌لافه‌ت لای مه‌زهه‌بی شیعه ده‌كرێت كورت بكرێته‌وه به درێژ بوونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و وته‌ی خه‌ڵیفه و كردار و بڕیاره‌كانی به‌ڵگه‌ن و ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن، به‌ڵام لای سوننه كاتێك ده‌بیته خه‌ڵیفه كه به فه‌رمانڕه‌وا دابنرێت، به‌ڵام شیعه حكومه‌ت به به‌رهه‌مێك له به‌رهه‌مه‌كانی خه‌لافه‌ت داده‌نێن یان له به‌خته‌وه‌ریی خه‌ڵكه‌كه‌یه كه ئیمام ببێته فه‌رمانڕه‌وا.”
پێم وایه كه ئه‌و پێناسه كورته له‌سه‌ر رێژیمی ئیسلامی ئێران و ره‌هبه‌ری ئه‌و رێژیمه زۆر روون پێمان ده‌ڵێ كه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ هه‌ڵبڕین له پای چی؟ له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا دێمه سه‌ر باسی ئۆرگانه‌كانی وه‌ك شورای نیگه‌هبان و كۆڕی دیاری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام كه له‌سه‌رووی “مه‌جلیسی شورای ئیسلامی”ـه‌وه‌ن. یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی ئێران ١٧٥ ئه‌سڵ له‌خۆ ده‌گرێ كه‌له ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی خوبره‌گانه‌وه داڕێژراو و خرایه ده‌نگدانی گشتییه‌وه، دواتر له‌ساڵی ١٣٦٨ی هه‌تاوییه‌وه به هه‌ندێك ده‌سكاری ورده‌وه دووباره په‌سند كرایه‌وه. ده‌رچوون له‌و یاسایه به كوفر ده‌ژمێردرێ و سزای زۆر توند و قورسی بۆ دیاری كراوه كه‌له ماوه‌ی رابردوودا هه‌موومان شاهیدی ئه‌و راستیه بوون.
مه‌جلیسی شورای ئیسلامی:
یه‌ك له ئۆرگانه‌كانی ده‌وڵه‌ته كه ٢٩٠ ئه‌ندامی هه‌یه و ئه‌ركیان یاسادانان و چاوه‌دێریی كاری ده‌وڵه‌ته و هه‌روه‌ها په‌سند كردنی یاساكانی وڵاته له‌ژێر سایه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیدا كه نابێت دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حوكمه شه‌رعی و ئیسلامییه‌كاندا هه‌بێت. بۆ دڵنیایی زیاتر شورای نیگه‌هبان په‌سندی ئه‌و یاسا په‌سند كراوانه ده‌كات. هه‌ر چوار ساڵ جارێك بۆ هه‌ر ده‌وره‌یه‌كی مه‌جلیس هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئێران به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه خۆیان ناونووس ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ندامێتی له مه‌جلیسدا. له هه‌ر وڵاتێكی دێموكراتیكدا ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ وڵاتی ئیسلامیشدا هه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌نی یاسایی خۆی هه‌بێت واته له ١٨ ساڵ به‌ره‌وسه‌ر بۆ هه‌ر پۆستێك كه هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌كرێ بێ به‌ربه‌ست ده‌توانێ خۆی بپاڵێوێ و بكه‌وێته به‌ر حوكمی گه‌له‌وه، به‌ڵام له ئێران‌دا ئه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه و له‌باری یاساییه‌وه ئه‌و مافه پێشێل كراوه. له یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هاتووه كه پێویسته ناونوس كرا‌و بكه‌وێته ژێر هه‌ڵسه‌نگاندنی شۆرای نیگه‌هبان و ده‌نگی متمانه‌ی ئه‌و ئۆرگانه‌ی پێویسته بۆ خۆ پاڵاوتن. به بۆچونی خۆم ده‌توانم ئه‌و كاره‌ی شورای نیگه‌هبان به هه‌ڵبژاردنێكی پێش وه‌خته ناو بنێم كه له‌لایه‌ن كه‌سانی جێی متمانه‌ی خودی رێژیمه‌كه‌وه دوور له ده‌نگی خه‌ڵك به‌ڕێوه ده‌چێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاڵێوراو تێیدا مافی نیه به ته‌نیا ده‌نگێك كه ده‌نگی خۆیه‌تی پشتیوانی له‌خۆی بكات. ده‌نگده‌ر و پاڵێوراو له‌و هه‌ڵبژاردنه پێش وه‌خته‌دا به‌ده‌ستی به‌تاڵ دێنه‌ده‌ر. به مانایه‌كی تر كه‌سێك كه ده‌یهه‌وێ خۆی به‌ربژیر بكات پێویسته متمانه‌ی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه مسۆگه‌ر بكات، ئه‌وجار بكه‌وێته به‌ر ده‌نگدانێكی خه‌ڵكیه‌وه، لێره‌دا متمانه‌ی خه‌ڵكی یان ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار و متمانه‌ی سیستمی سیاسی یان ده‌سه‌ڵاتی رێژیم به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێ. كه‌واته به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساده‌ترین پێناسه‌ی دێموكراسی‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه نه نوێنه‌ری گه‌ل و نه ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل هیچ رۆڵێكی نیه. له هه‌ڵبژاردنی دووهه‌مدا كه پاش هه‌وڵدانێكی زۆری حكومه‌ت له هه‌ڵاواردنی پاڵێوراوان چه‌ندین ئاسته‌نگ بۆ ده‌نگده‌ر و پاڵێوراو دێته پێش وه‌ك ترساندن و هه‌ڕه‌شه كردن له به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك، میلیتاریزه كردنی ته‌واوی ناوچه‌كان و ئاماده باشی رانه‌گه‌یه‌نراو، به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پاڵێوراو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و هتد، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا كه‌سی جێ مه‌به‌ستی رێژیم مافی كه‌ڵك وه‌رگرتنی له هه‌موو ئامرازه‌كانی ده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ بانگه‌شه و رۆڵی رێبه‌رdی رێژیم وه‌ك بڕیارده‌ری یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته كه ره‌وایی و متمانه‌كه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا نیه بێ لایه‌نانه نیه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ساخته‌كاری و گۆڕانكاری له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندdی پاڵێوراوانی رێژیم‌دا ده‌كه‌وێته خانه‌ی پارێزگاری له نیزام و هێشتنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران. له ئه‌نجامدا ٢٩٠ كه‌س كه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكانی وڵاتێكی زیاتر له حه‌فتا میلیۆنی ده‌كه‌ن مافیان نیه هیچ بڕیار و گه‌ڵاڵه‌یه‌ك په‌سند بكه‌ن و بیخه‌نه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، هه‌تا به‌پێی چه‌ند ماده‌یه‌كی یاسای بنه‌ڕه‌تی (٩٢،٩٣،٩٤،٩٥،٩٦،٩٧،٩٨،٩٩ و ١٠٠) شۆرای نیگه‌هبان كه به شێوه‌ی ئینتسابی له ١٢ كه‌س پێكهاتووه، په‌سندی نه‌كا متمانه‌ی یاسایی وه‌رناگرێ، كه‌وابوو ئه‌و مه‌جلیسه چ ره‌واییه‌كی هه‌یه؟
له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسدا دێموكراسی و ئازادی دوو چه‌مكی نامۆن و ئاوێته‌ی هه‌ڵبژاردن نابن. لێره دایه كه هه‌ڵبژاردن له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا پێناسه‌یه‌كی دیكه وه‌خۆ ده‌گرێ و به ته‌واوی له‌گه‌ڵ چه‌مكی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردن دژایه‌تی هه‌یه و به ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه ده‌ڕواته پێش. كۆماری ئیسلامی تا ئێستا نه‌ك بایه‌خێكی بۆ دێموكراسی و ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ دانه‌ناوه، به‌ڵكوو له راستای دژایه‌تی سیستمه دێمۆكرات و ئازاده‌كان و ره‌ت كردنه‌وه‌ی باڵاده‌ستیی مرۆڤه‌كان له بنیاتی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده و یاسا مرۆییه‌كان هه‌نگاوی ناوه.
پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئێرانێكی وه‌هادا شاهیدی هاتنه‌دیی دێمۆكراسی یان گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های رێژیم ده‌بین؟ شاهیدی ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك له كاری حكومه‌تدا ده‌بین؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی جیاوازیش هه‌بێ بۆ ئه‌و پرسیاره، به‌ڵام راستترین و واقعی ترینیان ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ نه‌خێر. ته‌نانه‌ت چه‌ند باره بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ناتوانێ به مانای بوونی دێمۆكراسی بێت. له ئێران‌دا بۆ ئه‌ندامانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و بۆ سه‌ركۆمار هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت. هه‌نگاوه‌كان هه‌مان هه‌نگاون، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری زیاتر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و گرینگتره بۆ رێژیم، هه‌ر بۆیه له هه‌ر دووكیاندا گیانی ریژیم به سه‌لامه‌ت و بێ زیان دێته ده‌ر. بۆ هه‌ر كه‌سێك كه خه‌ڵكی ئێرانه، به‌ڵام ده‌ست و پێوه‌ندیی رێژیم نیه نكۆڵی ناكا له‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كان قۆرخ كراون و مه‌جلیس ئۆرگانێكی ویلایه‌تی فه‌قیه و سه‌ركۆماریش نوێنه‌ری پله هه‌شت و نۆی رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهه. ئه‌گه‌ر ئێمه گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه مه‌جلیس خه‌ڵكیه و سه‌ركۆماریش نوێنه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه نیه چ ده‌سكه‌وتێكمان ده‌بێ. مه‌جلیس چ ئیراده‌یه‌كی ده‌بێ؟ چه‌ندین پرسیاری دیكه مه‌ته‌ڵی هه‌ڵبژاردنن كه هه‌ڵهێنانی وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌تایبه‌تی و بیرورای گشتی به گشتی ئاسان نیه، یان نایانهه‌وێ لێی تێبگه‌ن. ئه‌وه‌ش به بۆچوونی من به‌ره‌نجامی ناكۆكیی سیاسیی نێوان ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆ و مشتومڕی وڵاتانی ناوچه و جیهان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ خۆ لادان له راستییه‌كان.
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی مه‌جلیس و ئه‌ندامه‌كانی بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌ڵبژاردن فۆرمالیته‌یه و بێده‌سه‌ڵات دێته ده‌ر. بڕیاره‌كانی مه‌جلیس بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه نین، ده‌سه‌ڵاتی مه‌جلیس سنوردار و به‌رته‌سكه، مه‌جلیس له پله‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌م دێ له بڕیاردان و یاساداناندا و ته‌نانه‌ت مافی قسه كردن له‌سه‌ر ئۆرگانه‌كانی سه‌ره‌وه‌تریشی نیه تا خۆی له‌و ژێر فه‌رمانییه بێنێته ده‌ر. شۆرای نیگه‌هبان له‌و دیارترین ئۆرگانانه‌یه كه پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی به مه‌جلیسه‌وه هه‌یه. 12ئه‌ندام كه نیوه‌یان یاسادانه‌رن و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (به‌رپرسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش راسته‌وخۆ له لایه‌ن رێبه‌ره‌وه داده‌نرێ) به مه‌جلیس پێشنیار ده‌كرێن و ده‌نگی متمانه‌یان بۆ وه‌رده‌گیرێ. نیوه‌كه‌ی تریان “فه‌قیهن” كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن رێبه‌ره‌وه داده‌نرێن. ئه‌ركی ئه‌و ئۆرگانه ئینتسابییه‌ی رێژیم بریتییه له هه‌ڵاوێرانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به مه‌به‌ستی ئه‌ندامێتی له په‌رله‌مان یان بوون به سه‌ركۆمار خۆیان ناونووس كردووه، واته متمانه به‌خشین به‌و كه‌سه‌ی كه رێباز و سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه و رێبه‌ر و ئه‌نجومه‌نی خوبره‌گانی قبووڵه، ئه‌گینا به پێچه‌وانه‌وه مافی نابێت خۆی بپاڵێوێت. پێداچوونه‌وه به هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌له لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه په‌سند كراون ئه‌ركێكی دیكه‌ی ئه‌و ئۆرگانه‌یه. هه‌ر بڕیارێكی مه‌جلیس كه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ یاسا ئیسلامییه‌كان هه‌بێ ره‌ت ده‌كرێته‌وه كه یاسای ئیسلامیش له دیدی ئه‌وانه‌وه پێناسه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. مه‌جلیسێك ئه‌گه‌ر بۆی نه‌بێ له یاسای ناوه‌ندێكی تر یان ته‌نها شه‌خسێك ده‌ر بچێت، شوێنی یاسادانان نیه. له‌هه‌ر وڵاتێكدا هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و ناوه‌نده ده‌كرێ كه بڕیارده‌ری یه‌كه‌مه یان شوێنی یاسادانانیه‌تی، واته هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ره‌وه‌تر نیه كه به‌ربه‌ستی بێنێته پێش، به‌ڵام له ئێران‌دا ئه‌وه پێچه‌وانه‌یه. هه‌ڵبژاردن له‌ژێر چه‌تری رێبه‌ر و ئۆرگانه چه‌سپاو و نه‌گۆڕه‌كاندا ده‌كرێ كه له‌و سێ ده‌یه‌ی رابردوودا بچووكترین ئئاڵوگۆڕیان تێدا پێكنه‌هاتووه. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش ده‌بینین كه هه‌موو جومگه سیاسی، سه‌ربازی، ئه‌منییه‌تی، یاسایی، ئابووری، ئایینی و هتد كۆمه‌ڵگایان كۆنتڕۆڵ كردووه و بچووكترین ده‌رفه‌تیان بۆ ئاڵوگۆڕ و هێنانه‌كایه‌ی سیستمێكی دیكه یان چاكسازی و نوێبوونه‌وه ته‌نانه‌ت له خودی سیستمه‌كه‌شدا نه‌هێشتۆته‌وه.
له وه‌ها بارودۆخێكدا ئه‌گه‌ر مه‌جلیس زه‌ربی سفر نه‌كه‌ین ده‌توانین بڵێین كه مه‌جلیس ئه‌و پێویستییه نیه كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی پێ فریو بدرێ یان مافیان پێشێل بكرێ. ده‌توانرێ له جیاتی هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌جلیس هه‌ڵبژاردن بۆ رێبه‌ریی رێژیم، ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام، مه‌جلیسی خوبره‌گان وه شۆرای نیگه‌هبان ئه‌نجام بدرێ.
چۆن ده‌بێ بڕیاری مه‌جلیسێك كه متمانه‌ی خه‌ڵكی هه‌یه بكه‌وێته ژێر بڕیاری چه‌ند كه‌سێك كه هیچ ره‌واییه‌كیان نیه؟ له‌لایه‌كی دیكه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كام نوێنه‌ر باشه و كامیان خراپه، ئه‌گه‌ر باشترین و سادقترین كه‌سه‌كان بۆ مه‌جلیس هه‌ڵبژێرن، تێكڕای ئه‌وانه بڕیارێك په‌سند بكه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك بێ و به خواستی رێژیم نه‌بێ، ئه‌وا ده‌چێته به‌ر نه‌شته‌ری شۆرای نیگه‌هبان، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش زیاتر خۆڕاگری بكه‌ن و كێشه بكه‌وێته نێوان مه‌جلیس و شورای نیگه‌هبان ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی یاسایی ناوه‌ندێكی دیكه خۆ قوت ده‌كاته‌وه كه میانجیگیری هه‌ر دووكیان ده‌كات به رواڵه‌ت، به‌ڵام له ئه‌سڵدا هه‌مان پشتیوانیی شورای نیگه‌هبان و نیزامه‌كه‌یه كه به كۆڕی دیاری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام ناسراوه. ئه‌و ئۆرگانه‌ش له ساڵی ١٣٦٨ی هه‌تاوییه‌وه پاش چاوخشاندنه‌وه به یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران‌دا وه‌ك یه‌كێك له ئۆرگانه ره‌سمییه‌كانی رێژیم به هه‌ژمار هات و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به خۆی پێدرا كه بریتی بوون له: به‌رپرسیارێتی له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له سیاسه‌ته گه‌وره‌كانی (كلان) ده‌ره‌وه و ناوخۆی ئێران، چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی نێوان سێ روكنه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات، دانانی پلانی٢٠ ساڵه و چاوه‌دێری كردن به‌سه‌ر شێوه‌ی جێبه‌جێ كردنیدا. ئه‌و ئۆرگانه كه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی به لایه‌نی زۆره‌وه له ٤٥ كه‌س تێپه‌ڕ ناكات بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی بڕیاری نوێنه‌رانی هه‌موو ئێران ده‌دات. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی هه‌مان كێشه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش به‌ده‌ر بوو ئه‌وا ده‌كه‌وێته ژێر بڕیاری ئیمام یان رێبه‌ر. له راستیشدا گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ئیمام یان رێبه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵیفه‌ی موسوڵمانان زۆر زیاتره و زه‌حمه‌ته كه دژایه‌تی بكرێت. بۆیه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پێویسته خاڵێك دابنرێ و كۆتایی به‌و شێوه له فه‌رمانڕه‌وایی بهێنرێت و ده‌سپێكی سیستمێكی دێموكرات و ئازاد كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵك بێ، مژده‌ی بووژانه‌وه و گه‌شه‌ی ئاسۆ و هیواكانی وڵاتمان پێ بدات. رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌ر ته‌رفه‌ندێك كه‌ڵكی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له رێگه‌ی به‌شداری خه‌ڵكه‌وه روویه‌كی شارستانییانه و ئازادانه بداته ره‌وتی كاره‌كانی خۆی و له به‌رامبه‌ریشدا زۆر بێ به‌زه‌ییانه ده‌نگی خه‌ڵك كپ بكات و ئه‌وه‌ی خواستی خۆیه‌تی ئه‌و به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنێ.
له‌و باسه‌دا پێویسته زۆر به كورتی ئاماژه به لێكدانه‌وه و دووربینی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بكه‌م كه مێژوویه‌كی درێژی له خه‌بات ئه‌زموون كردووه و له قۆناغه هه‌ستیاره‌كاندا به به‌رچاو روونییه‌وه هه‌نگاوی ناوه. ئه‌و حیزبه له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری رێژیمی ئاخوندییه‌وه وه‌ك هێزێكی سیاسیی پێشڕه‌و دركی به‌و راستییه كرد كه هه‌تا سه‌رانی رێژیم خاوه‌نی ئه‌و بیر و بۆچوونه بن و به‌و ئیدئۆلۆژییه چه‌ق به‌ستووه‌ی كه بڕوایان پێیه‌تی پلانی داهاتوو دابنێن، ده‌ره‌تانی هیچ چه‌شنه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئازاد و هه‌ڵبژاردنێكی دێموكراتیك ناهێڵێته‌وه، ئه‌وه‌ی رێگاشی پێده‌درێ ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ فكر و بیری دواكه‌وتوانه‌ی ئه‌واندا بێته‌وه. كاتێك حیزبی دێمۆكرات هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی ته‌حریم ده‌كرد هێندێك كه‌س و لایه‌نی سیاسی هه‌بوون ره‌خنه‌یان له‌و هه‌ڵوێسته‌ی (ح د ك ئێران) ده‌گرت و پێیان وابوو كه ده‌بێ بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردن خه‌ڵكی هان بده‌ین. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه به‌و جۆره ده‌توانن هه‌نگاوێك له ئامانجه‌كانیان نزیك ببنه‌وه، ده‌نگ به كه‌سی جێی باوه‌ڕی خۆیان بده‌ن تا ببێته نوێنه‌ریان و له ده‌رد و مه‌رگی ئه‌وان بدوێ، داكۆكی له ماف و ئازادییه‌كانیان بكا. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ساكار بڕوانینه ئه‌و بۆچونه شتێكی دروسته، هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ كردووه ئه‌وكات بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌وه دروست نیه و له رێگه‌ی به‌شداری كردن نه‌ك به ماف و ئازادییه‌كانی خۆیان ناگه‌ن، به‌ڵكوو به به‌شداری كردنیان ره‌وایی به رێژیم ده‌ده‌ن، تا پایه‌كانی دیكتاتۆری خۆی به‌هێزتر بكات و شوێنه‌وارێكیش له ئازادییه دێمۆكراتیكه‌كان نه‌هێڵێته‌وه، چونكه شتێك به ناوی هه‌ڵبژاردن كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵك بێ، به مانای حه‌قیقی و حقووقی خۆی له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی ئاخوندی‌دا بوونی نیه. ئه‌وه‌ی كه زیاتر له سێ ده‌یه‌یه رێژیم له‌ژێر ناوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و ئه‌ندامانی مه‌جلیسدا ده‌یكا، له سیناریۆیه‌كی چه‌واشه‌كارانه زیاتر نیه، ئه‌ویش بۆ به‌لاڕێدا بردنی رای گشتیه، تا وا بنوێنێ بڕوای به بنه‌ماكانی دێمۆكراسی هه‌یه و بڵێ ئه‌وه‌تا خه‌ڵكی وڵات چۆن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن. به‌وجۆره وا به رای گشتی نیشان ده‌دا كه رێژیمێكی دێمۆكراتیكه.
ئه‌نجام ئه‌وه‌یه كه به‌خۆشیه‌وه ئێستا ئیدی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران و ئۆپۆزسیۆنی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی به لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامیشه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كۆماری ئیسلامی رێژیمێك نیه چاكسازی تێدا بكرێ و هه‌ڵبژاردن له‌نێو فه‌رهه‌نگی كۆماری ئیسلامی‌دا بوونی نیه، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت و ئه‌و سیستمه نه‌گۆڕدرێ هه‌ڵبژاردن مانا و واتای ته‌واوی خۆی ناگه‌یه‌نێ. كه‌وابوو باشترین رێكار ئه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردن دا به‌شداری نه‌كرێ، بۆیه ده‌بێ به هه‌موو توانامانه‌وه هه‌وڵ بده‌ین به‌رنامه فێڵاویه‌كانی رێژیم له‌قاو بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی جارێك بۆ هه‌میشه ده‌ستی ئه‌و رێژیمه دیكتاتۆر و گه‌نده‌ڵه روو بكرێت.
لوقمان مێهفه‌ر
پارێزه‌ر
{jcomments off}