ک/مــــــــیدیا: پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی ئەمڕۆیی کە تاکەکانی کومەڵگا هەست بە بوونی نوێنەرانی خۆیان لە ئورگانەکانی دەسەڵاتدا بکەن، دەبێ لە خۆگری چ تایبەتمەندییەک بێت کەلە هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا نییە؟
ک. په‌رویزی: به‌پێی ئه‌زموون و لێکدانه‌وه‌ی مرۆیی و جیهانی، هه‌ڵبژاردنێک بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ نێوی هه‌ڵبژاردنی راسته‌قینه و دێموکراتیکی لێ بنرێ ده‌بێ لانیکه‌م خاوه‌ن سێ تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کی و بنه‌مایی بێ ئه‌و سێ تایبه‌تمه‌ندییه بریتین له: “ئازاد”، “ره‌قابه‌تی” و “دادپه‌روه‌رانه”.
هه‌ڵبژاردنی ئازاد به‌و مانایه که هه‌ر که‌س و لایه‌نێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له وڵات‌دا به هه‌ر جۆره روانین و بۆچوون و هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسییه‌وه، له واقیعدا به هه‌ر جۆره هزر و حه‌زێکی سیاسییه‌وه بتوانێ و رێگایان پێ درابێ که‌له خۆ پاڵاوتن و به‌ربژار بووندا به‌شدار بن و هه‌روه‌ها هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌ره‌تانی ئازادیی ئه‌وه‌یان هه‌بێ و ئیمکانی ئه‌وه لوابێ که سه‌لیقه و حه‌زی خۆیان له‌نێو به‌ربژاره‌کاندا هه‌ڵبژێرن.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی که به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌بن، ده‌بێ ئازاد بن له‌وه‌دا که هه‌موو سیاسه‌ت و به‌رنامه و خوازراوه‌کانی خۆیان پێشکه‌شی خه‌ڵک و پـڕوپاگه‌نده‌ی بۆ بکه‌ن و له‌لایه‌کی دیکه‌وه، هه‌موو سیاسه‌ت و به‌رنه‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵات ببه‌نه ژێر پرسیار ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن و ته‌نانه‌ت بتوانن ئه‌ساس و بنه‌مای حکوومه‌ت و سیاسه‌ت له‌و وڵاته‌دا ببه‌نه ژێر پرسیار. هه‌تاکوو خه‌ڵک ده‌ره‌تانی ئازادانه‌ی هه‌ڵبژاردنیان له‌باری سیاسه‌ت و به‌رنامه‌وه هه‌بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسی و سه‌لیقه جیاوازانه، بێ هیج فیلته‌ر و به‌ربه‌ستێک به‌شدار بن و هیچ گوشارێکی سیاسی و مادی و نیزامی نه بۆ سه‌ر راگه‌یاندن و نه بۆ سه‌ر ده‌نگده‌ران نه‌بێ که زۆر ناچاریان بکات ده‌نگ به که‌س و لایه‌ن و هزرێکی دیاریکراو بده‌ن.
به‌ڵام ئایا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه له هه‌ڵبژاردنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا به‌دی کراون؟ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا به درێژایی زیاتر له 30 ساڵ لە رێژیمی ئیسلامیی ئێران رووی داوه، تێکـڕای بنه‌ماکانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد پێشێل کراون و قۆناغ به قۆناغ بازنه‌که ته‌نگتر کراوه‌ته‌وه و به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی زیاتر و توند‌وتیژتر، هه‌موو که‌س جگه‌له گوێڕایه‌ڵانی رێژیم له گۆڕه‌پانی سیاسی وه‌لا نراون. له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڵبژاردن ده‌بی ره‌قابه‌ری بێ، به‌و مانایه که‌له گۆڕه‌پانی سیاسی و ته‌بلیغاتیدا چه‌ندین لایه‌نی جیاواز، که هه‌رکام ره‌هه‌ند و کونجێکی سیاسه‌ت نوێنه‌رایه‌تی و بانگه‌شه‌ی بۆ بکه‌ن، ئاماده و چالاک بن، هه‌تاکوو ده‌ره‌تانی بژار کردن له‌نێو به‌ربژاره‌کاندا، هه‌ڵبژاردن به ده‌نگده‌ران بدرێ. ئه‌گه‌ر لایه‌نێک به تاک ته‌نیا یان به رکابه‌رێکی لاواز کراوه‌وه و سڕینه‌وه و وه‌لانانی رکابه‌ره‌کانی دیکه‌وه بـڕواته گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه براوه دیاره و هیچ مانایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردن نامێنێته‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی که رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەیکا و هه‌موو که‌س و لایه‌نێک له ره‌وتی ئه‌و سی ساڵه‌دا وه‌لا ناوه ته‌نیا وه‌لیی فه‌قیە و گۆپاڵ به‌ده‌سته‌کانی ماونه‌ته‌وه و ئیدیعا ده‌که‌ن هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌به‌ن له‌نێو خۆیان و له نه‌بوونی رکابه‌ردا!
تایبه‌تمه‌ندیی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردنی دێموکراتیک، دادپه‌روه‌رانه بوونی هه‌ڵبژاردنه که ده‌بێ هه‌موو ئیمکاناتی به‌شداری و ته‌بلیغی و چاوه‌دێری و ژماردنی ئاکامی ده‌نگدان بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌کوو یه‌ک بێ، هه‌تاکوو سته‌م له لایه‌نێک نه‌کرێ و ئیمکاناتی ته‌بلیغیی زۆرتر نه‌درێته خزمه‌ت لایه‌نێک و به هه‌ڕه‌شه و واده و به‌ڵێنی، ده‌نگ بۆ لایه‌نێک کۆ نه‌کرێته‌وه و له ئاکامیشدا له ژماردنی ده‌نگه‌کاندا فرت و فێڵ نه‌کرێ، به‌ڵام هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کان هه‌ڵبژاردنێکی دێموکراتیک له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا پێشێل کراون و له‌نێو براون له ئاکامدا نمایشکێکی کارتۆنی به‌ڕێوه ده‌چێ که خۆیان پێی ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردن و خه‌ڵکی پێی ده‌ڵێن شانۆگه‌ری.
ک/مــــــــیدیا: لە کاتێکدا کە ئوپۆزیسیۆنی راستەقینەی ئێرانی مافی خۆپاڵاوتنی نیە و کەسانێکی زۆریش هەن کە خۆیان ئامادە نین ببن بە نوێنەری مەجلیسی رێژیم. لە وەها حاڵێکدا دیسان لەنێو پاڵێوراواندا رەتی سەڵاحییەت هەیە. فەلسەفەی رەتی سەلاحییەت کردنی خۆپالێوراوان لەلەلایەن رێژیمی ئێرانەوە بۆ چ دەگەڕێتەوە و هەنگاوەکانی رێژیم لەو راستایەدا بەرەو چ ئامانجێکن؟
ک. په‌رویزی: له بنه‌ڕه‌تدا ده‌سه‌ڵات ره‌تی سه‌لاحییه‌ت کردن و پێکهێنانی ئۆرگانێک به ناوی شوورای نیگابان، له ئیدئۆلۆژیی ویلایه‌تی فه‌قیەوە سه‌رچاه ده‌گرێ که به‌پێی ئه‌و ئیدئۆلۆژی و روانینه ته‌نیا یه‌ک که‌س ئه‌ویش وه‌لیی فه‌قیه، زانا و تێگه‌یشتوو و ئاگایه و هه‌موو مرۆڤه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا، له باری عه‌قڵییه‌وه که‌میان هه‌یه و ده‌بێ وه‌لیی فه‌قیه بۆیان دیاری بکا که ده‌نگ به چ جۆره که‌سانێک بده‌ن و پێڕه‌وی له چ جۆره یاسایه‌ک بکه‌ن و چ رێوشوێنێک بگرنه به‌ر، چونکه خۆیان به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌سڵه‌حه‌تی خۆیان نازانن و ده‌بێ وه‌لیی فه‌قیه وه‌کوو شوانێک به سه‌ریانه‌وه بێ تاکوو له رێگای خرانه داوی ئه‌ودا بـڕۆنه سه‌ر کانی!
یه‌کێکی دیکه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بیر کردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیه گومان کران له “زات” و “جه‌وهه‌ری” مرۆڤه‌کانه و پێی وایه که مرۆڤه‌کان له بنه‌ڕه‌تدا خراپن و هه‌رده‌م ئه‌گه‌ر هه‌ڵخلیسکانیان به لای خراپه‌دا هه‌یه و بۆیه گومانی ته‌نانه‌ت له نزیکترین که‌سه‌کانی هه‌یه و به‌رده‌وام پیویستی به ره‌تی سه‌لاحیه‌ت کردن هه‌یه، چونکه ئیدئۆلۆژیی ویلایه‌تی فه‌قیه پێی وایه ئه‌مـڕۆ که‌سێک به ته‌واوی گوێڕایه‌ڵی وه‌لیی فه‌قیه بێ ره‌نگه سبه‌ینێ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک هه‌ڵخه‌ڵه‌تێ و به‌لاڕێدا بچێ، بۆیه ده‌بینین خومه‌ینی جێگری خۆی واته مونته‌زریی به‌و شێوازه وه‌ده‌ر نا و خامنه‌ییش له هه‌موو که‌س و هه‌موو دونیا به گومانه!
ک/مـــــــیدیا: تەحریمی هەڵبژاردنی مەجلیسی رێژیمی ئێران لەلایەن ئوپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەوە تەنیا دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەمبەر شێوەی هەڵبژاردنە یان هێز و خێرایی دانێکە بە رەوتی خەباتی ئازادیخوازی دژبەرانی رێژیمی ئێران؟
ک. په‌رویزی: ئه‌گه‌ر ته‌حریم کردن و بایکوتی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا وه‌کوو ناڕه‌زایی ده‌ربـڕین و نیشان دانی گلەیی و گازنده‌یه‌ک چاو لێ بکه‌ین ئه‌وه له کرۆک و نێوه‌ڕۆکی ئه‌و سیاسه‌ته و ئه‌و بیرکردنه‌وه به ته‌واوه‌تی نزیک نه‌بووینه‌ته‌وه.
به‌شداری کردنی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ره‌قابه‌تی و دادپه‌روه‌رانه‌دا، هه‌ڵسوکه‌وتێکی دێموکراتیک بۆ کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئیداره‌ی وڵاته و به‌شداری نه‌کردنیش له هه‌ڵبژاردنی نادادپه‌روه‌رانه و نادێموکراتیکدا، هه‌ڵسوکه‌وتێکی دێموکراتیک مافێکی دێموکراتیک بۆ له‌قاو دانی بنه‌مان چه‌واشه کراوه‌کان و وشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و ده‌ربـڕینی ناڕه‌زایه‌تی و له ئاکامدا کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ره‌وتی گشتیی ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌وست کردنی رای گشتییه.
گه‌ر چاوێک له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌کان و له راستیدا شانۆگه‌رییه‌کان هه‌ڵبژاردن له رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا بکه‌ین، به خێرایی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌له هه‌رکام له قۆناغه‌کانی ره‌وتی به‌ڕیوه‌بردنی سیناریۆی هه‌ڵبژاردندا هێز و لایه‌نی سیاسیی جۆراوجۆر به‌شدار بوون، به‌ڵام له قۆناغی دواتردا به‌شێکیان لێی کشاونه‌ته‌وه و ده‌ستیان داوه‌ته ته‌حریم کردن.
به واتایه‌کی دیکه مێژووی سیاسیی ئێران، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا چه‌ندین ساڵ و چه‌ندین قۆناغی تێپه‌ڕاندووه و هه‌تا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێز و لایه سیاسییه‌کان به‌و قانعه‌ته بگه‌ن که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵکوو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک و نیهاد و هه‌ڵبژێردراوه‌کانیش هیج ده‌سه‌ڵاتێکیان یێجگه‌له رازاندنه‌وه‌ی رێژیمی ئیسلامیی ئێران نییە.
حیزبی دێموکراتی کورددستانی ئێران له یه‌که‌م ده‌وری هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس له ئێران‌دا به‌شدار بوو هه‌ر به‌و فرت و فێڵ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاکامی ده‌نگدان و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌کان، بۆی ده‌رکه‌وت که ئه‌م رێژیمه هه‌ڵبژاردنی ته‌نیا بۆ سیناریۆ سازی و خۆڵ له چاوی خه‌ڵک کردن ده‌وێ و له‌و کاته‌وه هه‌ڵبژاردنی ته‌حریم کردووه و هه‌وڵی دا خه‌ڵکی دیکه و لایه‌نی دیکه وشیار بکاته‌وه که ئه‌م رێژیمه خه‌ریکی چ جۆره به‌لاڕێدا بردنی بیر و هزره‌کان دامه‌زراندنی دیکتاتۆرییه‌ت له‌ژێر په‌رده‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن دایه، به‌لام خۆ هه‌موو که‌س و هه‌موو لایه‌نێک هه‌ر ئه‌وکات به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتن، به‌ڵکوو هه‌ر لایه‌نێک له قۆناغێکدا حه‌زف کرا و فێڵی لێ‌کرا، هه‌تا ئێستا ده‌بینین له‌م هه‌ڵبژاردنه کارتۆنییه‌ی خولی نۆیه‌می مه‌جلیسی رێژیم‌دا ته‌نیا گوێ له‌مستانی ویلایه‌تی فه‌قیه به‌شدار بوون و پـڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن.
ته‌حریم کردن و وه‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی خه‌ڵک، له بنه‌ڕه‌ت و له ژێرخانی کۆمه‌ڵگادا پێگه‌ی رێژیم له‌رزۆک ده‌کا و به هه‌موو جیهان نیشان ده‌دا که ئه‌م رێژیمه هیچ پێگه‌یه‌کی له‌نێو خه‌ڵکدا نییه و وره‌ی خه‌باتگێڕانه‌ش به خه‌ڵک ده‌ده‌دا که ده‌بینین رێژیم و گۆپاڵ به‌ده‌سته‌کانی به تاقی ته‌نیا ماوه‌نه‌ته‌وه و بڕوایان به هێزی خۆیان، واته هێزی راسته‌قینه‌ی شۆڕش و گۆڕانکاری که هێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکه، زیاتر و گه‌شتر ده‌بێ.{jcomments off}