پیشوازی له هۆنراوه‌ی نه‌مرمامۆستا سه‌ید کامل ئیمامی،
تا نه‌دیوه لێم گزنگی ڕووی، ده‌ڵێم مێوانه شه‌و
گه‌ر تروسکه‌یدا ده‌بینم چه‌ند له کوڵمه‌ی جوانه شه‌و
که‌زیه‌کانی وین له به‌ر چاوم به شه‌و دیاری ده‌ده‌ن
گه‌ر له مانگی ڕووی ده‌بینم، به‌و خه‌له‌و خه‌رمانه شه‌و
واله هاوپێچی ڕوخ‌و زولفی به شانه‌ی کرد سروشت
بۆیه پیم وا‌یه مورادی ڕێ به‌ره‌و هه‌نیانه شه‌و
تا که‌زی لێی لانه‌دا،نابێندرێ خۆ ڕۆژی ڕووی
بۆیه لێی سوورم که ئێستا، خاوه‌نی فه‌رمانه شه‌و
له‌و شنه عه‌تراوییه،بۆنی که‌زی زه‌ردی ده‌که‌م
ئه‌و شه‌وه‌ی شایی دڵیتی، داوه‌تی که‌زیانه شه‌و
من ئه‌وه‌ی بینیم له ناو کوردا،له پێشمه‌ر‌گایه‌تی
زۆرکه‌ڕه‌ت دیاری ئه‌دا،دیسان قه‌ڵای مێرانه شه‌و
تا له بن ئاوریشمی چه‌تری بسکه‌کانی وی ده‌ژیم
لێم بپرسی یان نه‌پرسی من ده‌ڵێم جێژوانه شه‌و
داخه‌که‌م وه‌ک یه‌ک نییه شێوه‌ی هه‌لوومه‌رجی جیهان
جار‌و باره تێکده‌چێ لێم سیفه‌ت و عینوانه شه‌و
ئه‌و ده‌مه لالووته لێم، لێم تاڵ ئه‌بێ ڕۆژی جه‌ژن
ئه‌و ده‌مه مه‌یلی هه‌یه، هه‌ستی دڵم کوێستانه شه‌و
تۆ ده‌ڵێی شه‌و کاتی خۆشی‌و لاوه‌تی‌و به‌زموو گه‌مه‌ن
پێچه‌وانه‌ی تۆ ده‌ڵێم من: جار وه‌یه زیندانه شه‌و
ڕۆژی کازیوی ده‌می ڕووی، هه‌وری ڕه‌شماری دڕی
ده‌ر که‌وت ڕۆژم له شه‌و دا،چه‌نده خانوومانه شه‌و
هێنده ڕووی عاجز مه‌که،ده‌ستی زوڵم ده‌بڕی گوڵم
وه‌ک به‌له‌نگازێ ده‌چێ زۆر ڕووکزو بێ گیانه شه‌و
زولفه‌کانی وا به شۆڕابه‌و به مار پیچ ئاڵقه بوون
شووشه‌یی مه‌ی بوو له به‌ر چاوم له ناو پیمانه شه‌و
خێڵی به‌ژنی چادری هه‌ڵ دا له زۆزانی دڵم
وێنه‌ی وی بوو که ده‌مدی پێم وه‌بوو تابانه شه‌و
خۆ به شه‌وگار‌یش نه‌مامی کورده‌وارین به‌ژنه‌که‌ی
تا له ناو چوار چیوه‌دا، زولفی وه‌کوو ئاڵانه شه‌و
بووکی فکرم وا له کوێستانی خه‌یاڵی دایه مه‌ست
جاری وا‌یه ڕه‌نگ و ڕووی زۆزانه،یان ئارانه شه‌و
من له ناو شاری گوڵاندا گه‌یمه گوڵزاری له‌شی
تاڵه مۆی زێڕی به شانه‌ی دڵ ئه‌که‌م به‌و شانه شه‌و
تا کوو نوستووه شه‌و له ده‌وریدا گه‌مارۆی داوه ڕۆژ
گه‌ر له خه‌و رابوو ده‌بینم، زولفی وه‌ک قه‌ترانه شه‌و
ده‌مهه‌وێ من ئه‌و شه‌وه‌م وه‌ک ماری ڕه‌ش باڵێ له مڵ
تا ببینیم سیفه‌تی ڕۆژی، خودا چه‌ند جوانه شه‌و
حامید ڕه‌شیدی زه‌رزا.27/10/2011.{jcomments off}