تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار له ئێران له‌م دوایه دا نووسراه‌وه و پێشتر له هێندێک ماڵپه‌ڕدا بلاو کراوه‌ته‌وه.
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کورت به سه‌ر هێنێک فاکتۆری ڕابوردوو ده‌تووانێت یارمه‌تیم بدات بۆ ئه‌وه‌ی که خۆێنه‌ربه‌شێوه‌یه‌کی پله‌به‌پله به‌رمه نیو مه‌به‌ستی باسه‌که‌م. هه‌روه‌ک بۆ خۆتان ئاگادارن به ڕووخانی حکومه‌تی پادشاییه‌تی به ده‌ست کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵک، زۆر حیزب و ڕێکخراو له‌و حه‌ره‌که‌ته جه‌ماوه‌ریه دا به‌شداربوون به‌ڵام له ڕووانگه‌ی منه‌وه نابێت ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه به ڕێکخه‌ری ئه‌و جولانه‌وه به‌هێزه بزانین، هۆی سه‌ره‌کی یه‌کگرتنی ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره دژ به نیزامی سه‌لته‌نه‌تی بێره‌حمی، زۆرداری و گه‌نده‌ڵی ئیداری ئه‌و کات بوو که له کۆتایی دا له سه‌رده‌می ده‌ستپێکردنی گه‌شه‌یی ئابووری له ئێران‌دا به شێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی گشتی خۆیی پیشاندا و بوو به هۆکاری ئاڵوگۆڕ.
ئه‌و ئاڵ‌و گۆڕه له ئێرانێکدا که به دوورگه‌ی حه‌سانه‌وه ناو ده‌برا ئه‌ونده به‌گورجی ڕوویدا که ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌یی وا نه‌یانتووانی بوو پڵانێکی دیاری کراویان هه‌بێت بۆ داهاتوو غافڵگیرکرد و، له ئاکامدا له‌گه‌ڵ ناته‌بایی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه، کاتیکیش که واقعیه‌تی به‌کرده‌وه هاته‌گۆڕێ ئه‌وان له‌گه‌ڵ بێ به‌رنامه‌یی سیاسیی کێشه‌یان پێداکرد، ئه‌و بێ به‌رنامه‌یی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به قازانجی ئایینیه‌کان که پێش تر له باری سیاسیی، ئابوریی، کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئیدارییه‌وه ئاماده‌گییان هه‌بوو ته‌واوبوو، لێره‌دا ده‌تووانین مزگه‌وت، مه‌لاو و ئاخوند، پووڵی بینایه مه‌زهبیه‌کان و بیروبۆچوونی ئایینی خه‌ڵک وه‌ک گرنگترین سرچاوه‌ی ڕێکخستنی ئیسلامییه‌کان ناوبه‌رین.
له ڕوانگه‌ی منه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا دابین کردنی حکومه‌تێکی سکولار به گۆێره‌ی بنه‌ما دیموکراتییه‌کان شتێکی محال و بۆ دابین کردنی وه‌ها سیسته‌مێک پێویست به قوربانییه‌کی له ڕاده به‌ده‌ر و خوێن ڕێژییه‌کی زۆر هه‌بوو.
دوایش بێ ئه‌زموونی وهه‌ڵه‌ی سیاسیی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون به هۆکارهایه‌کی دیکه بۆ ئه‌وه‌ی که ئاخونده‌کان بتووانن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به یکجار به سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دا داسه‌پێنن، له ئاکامدا هۆکارهای دیکه‌ی ده‌ره‌کی و نێوخۆیی بوون به هۆی ئه‌وه که ئه‌و رژیمه بتوانێت 31 ساڵ له هه‌موو بارێکه‌وه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌چه‌وسێنێته‌وه.
له سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا باری سیاسیی، فیکری، کۆمه‌ڵایه‌تیی، ئابووریی، زانیاری و غه‌یره‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئێستاکه جیاوازی هه‌بوو هه‌ربۆیه ڕووداوه‌کانیش جیاواز ده‌بن.
کورد له‌و سه‌رده‌مه دا وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌ست له باری سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه زۆر له‌گه‌ڵ ئێستاکه جیاواز بوو، یانی باری سیاسیی لاوازتر بوو ، فیکری نه‌ته‌وایه‌تیی له زۆر ناوچه‌دا هه‌رباسی نه‌بوو، به‌ڵام ده‌تووانین بڵێن له کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا شان به‌شانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران چالاکی هه‌بوو.
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له مێژووی بوونی خۆی له ناوچه‌که‌دا به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی ئالوگۆڕ له بواری ئابووریی، سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تێکوشانی هه‌بووه له‌و قۆناخه‌ش دا ئیمکانی ئه‌وه‌ی که بتووانێت ده‌سکه‌وتێکی سیاسیی هه‌بێت لێ زه‌وت کرا و ناچاربه قه‌بووڵی کێشه‌یه‌کی درێژخاوێنی دیکه بوو، کرده‌وه‌کانی پێش ڕووخانی حکومه‌تی پاشایه‌تیی که ده با وه‌ک سه‌رمایه‌یی سیاسیی بۆگه‌لی کورد به‌کارهاته‌بات چاوپۆشی ڵێکراو وه‌ڵامی به‌پێچه‌وانه‌ی وه‌رگرت.
به‌داخه‌وه ده‌بێت بڵێن ده‌ستکه‌وتی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به مه‌به‌ستی پێکهێنانی وه‌ڵاتێکی دیموکراتی و دورله ساواک و چه‌وسانه‌وه و زۆرداری بوو به‌تاڵان برا و کوردیش له هه‌موو جارێک زیاتر تامی تاڵی سه‌رکووتی چێشت، ده‌سکه‌وتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران به‌گشیتی و کورد به تایبه‌تی 31 ساڵ ته‌زموونی سیاسییه که له‌و حکومه‌ته ئاینییه بۆمان ماوه‌ته‌وه به‌و هیوایه که ئه‌زموونی لێوه‌رگرین .
ڕژیم له ماوه‌ی ئه‌و 31 ساڵه دا بۆ مانه‌وه‌ی خۆی زۆرکاری کرده‌وه، هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه گه‌لیه‌کانی ناچار کرد که بنکه‌ی سیاسیی خۆیان ڕاگوێزنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، نه‌یارانی سیاسیی و که‌سایه‌تییه‌کان یان ناچارکراوه‌ن وڵات به‌جێهێڵن یان ئیعدام و تێرۆر کراون، رۆژنامه و گۆڤاره‌کانی لایه‌نگری کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نی داخراون.
به‌لام به خۆشییه‌وه به‌شێکی زۆری ئه‌و کرده‌وانه‌ی ڕژێم که وه‌ک میکانیزمی به‌رگری بۆمانه‌وه‌ی خۆی کردونی به شێوه‌ی ئۆتۆماتیک پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه بۆ نموونه به‌رهه‌ڵستکاری له گه‌یشتنی زانست، زانیاری و ڕۆشنبیری به‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک شتێکی دوور له ئیمکانه و جیهانیی مه‌وجود خه‌ریکه ده‌بێته‌وه شارۆچکه‌یه‌ک و گلوبالیزم کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ حکومه‌ته دیکتاتۆره‌کان دروستکرده‌وه و ناتووانن به‌رهه‌ڵستکاربن.
له سه‌رده‌می شۆڕشی 1357 دا ڕژێم تووانی گه‌وره‌ترین که‌ڵکی سیاسیی له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وه‌رگرێت، به‌لام ئه‌مرۆکه ئه‌و بیرکرده‌نه‌وه شتێکی دژواره و بیرۆکه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک زیان به خانه‌خوێ ده‌گه‌یه‌نێ.
حکومه‌تی ئیسلامی پێشتر له نه‌یارانی سیاسیی له دوه‌ره‌وه‌ی حاکمیه‌ت ده‌ترسا به‌لام به خۆشییه‌وه ئێستاکه له نێو حاکمیه‌ت دا له‌گه‌ڵ کێشه ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه که ئه‌وه‌ش بۆخۆی وا له‌و حکومه‌ته ده‌کات که له هه‌موو شتێک بترسێت و ترسیش ده‌بێته هۆی هه‌ڵه‌کاری و دروستکردنی کێشه‌ی زیاتر.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی سه‌رکۆماری له ئێران‌دا بووه هۆی ئاشکرابوونی کێشه نێوخۆییه‌کان و ئاشکرا بوونی زۆر نهێنی نێوان باڵه‌کانی ئه‌و حکومه‌ته.
ئاکامی ئه‌و ناته‌باییه بووته هۆی قامک خستنه سه‌ر خودی و ناخودی، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان نه‌یاری سیاسیی نێوخۆیی بۆ ڕژێم دروست کرده‌وه، که ده‌کرێت ئه‌و ڕوو ده‌رخستنانه به هۆیه‌کی باش بۆ بووژانه‌وه‌ی سیاسیی یان به هێزکردنی جوڵانه‌وه‌ی سیاسیی و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگا له باری بڕوابوون به هێزی جه‌ماوه‌ری به‌زانین.
له ڕووانگه‌ی منه‌وه شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی شا جیاوازی هه‌یه و ئه‌و جیاوازییانه له‌وه دا سه‌رچاوه ده‌گرن که شا ئه‌مریکا، مسر، ئوردون و هتددی… هه‌بوو تا په‌نایان بۆ به‌رێت به‌لام جامنه‌ای شوێنێکی ئه‌وتۆ دڵنییایی نییه، ئه‌و دوو ڕژیمه له هێندێک میکانیزمی پێشگیریکردنی بێکارامه‌ی وه‌ک یه‌ک که‌ڵکییان وه‌رگرت یان وه‌رده‌گرن، له سه‌رده‌می شۆڕشی 1357 دا خه‌ڵک ده‌یانگوت شا ده‌بێت بڕوات، شا هوه‌یدا”ی” لاده‌برد، دیسان ده‌یانگوت شا ده‌بێت بڕوات ئاموزگاری لاده‌برد و … له‌کۆتایی دا شاپور به‌ختیار”ی” هێنایه سه‌رکار و ئه‌ویش هه‌رلابرا. له حکومه‌تی ئیسلامی”ش” دا کاتک که خه‌ڵک ده‌ڵێن ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌بێت بڕوات خامنه‌ای هاشمی وه‌لا ده‌نات، دیسان ده‌ڵێن ئه‌حمه‌دی نژاد درۆ ده‌کات ده‌بێت بڕوات خامنه‌ای سه‌رۆکی قوه‌ی قه‌زایه ده‌گۆڕێت ، دیسان ده‌ڵێن ئه‌حمه‌ی نژاد درۆزنه خامنه‌ای سه‌رۆکی سپای پاسداره‌کان ده‌گۆڕێت و…
هه‌ڵسووکه‌وتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌م قۆناغه دا هه‌ر له هه‌مان چاوگه سه‌رچاوه ده‌گڕێت که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ساڵی 1357 دا دژی هه‌ستانه‌وه به‌لام به چه‌نده‌ها جیاوازیه‌وه، یه‌که‌م نه‌وه‌ی ئێستاکه له‌گه‌ڵ نه‌سلی ڕابوردوو جیاوازییان هه‌یه، نه‌سلی ساڵی 1357 حکومه‌تی ئیسلامیان نه ده‌ناسی و چاوه‌ڕوان بوون که حکومه‌تی عه‌دڵی ئیلاهی خێر‌و به‌ره‌که‌تیان بۆ به ده‌ستکه‌وت بێنێ به‌لام نسلی ئێستاکه له ژێر سێبه‌ری حکومه‌تی ئیسلامی‌دا گه‌وره بوون و زۆرچاک ئه‌و فیکره‌یان بۆ ناسراوه و باس کردن له حکومه‌تێکی سکولار که له سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی 57 دا ئیمکانی نه‌بوو یان ده‌بوو به به‌نرخکی زۆره‌وه ده‌سته‌به‌رکرابا، له داهاتووی دا دووان له سه‌ر شێوه حکومه‌تێکی ئه‌وتۆ شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره و ده‌بێته ویست و داوخوازی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵک.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی به‌زاڵه‌هاتووی ئێران له مێژه به‌دووای هۆکاریک دا ده‌گه‌رێن تا ڕق و بێزاری خۆیان پیشان ده‌ن به‌لام ئه‌و ده‌ره‌تانه‌یان نه‌بوو هۆکه‌ش 30 ساڵ سه‌رکووت و تۆقاندن بووه، ئێستاکه که شووشه‌که وه‌به‌ربه‌ردان که‌وته‌وه ئه‌وانیش هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانی تێکوشان و کۆلدانیش له ئارادا نییه.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌رکات و سات به‌دوای پلاتفورمێکی ڕوون یان ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی له بارده‌گه‌ڕان تا له ده‌وری کۆ بنه‌وه به‌لام پیداکردنی کارێکی هاسان نه‌بوو، هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار بوو به هۆیه‌ک بۆ پێداکردنی سه‌رچاوه و خه‌ڵکانی نارازی به ئایده‌های جیاوازه‌وه شێوازێکی تایبه‌تیان بۆ تێکۆشانێکی یه‌کگرتوو پێدا کرده‌وه ئه‌وه‌ش سه‌وز بوونه، هه‌موو سه‌وه‌زه‌کان یه‌ک بیروبۆچوون نین و به‌لام وه‌زعییه‌تی مه‌وجوودی ڕامیاریی ئێران و باری فیکری نه‌سلی تازه پێگه‌یشوو سه‌رکه‌وتن له یه‌کبوون دا ده‌بیننه‌وه.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک شێوه‌ی تێکۆشانی سه‌رکه‌وتنی گوڵ به سه‌ر گوله‌دا تاقی کرده‌وه‌ته‌وه هه‌روه‌ها له مێژه له ژێر پۆساڵی حکومه‌تی دیکتاتۆری دا ده‌ژین که هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته ئه‌زموون و له زۆر مه‌سه‌له و بابه‌ت سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی دا سه‌رده‌که‌نه‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی ساڵی 1357″ی” هه‌تاوی، له‌م سه‌رده‌مه دا حیزب و ڕێکخراوه‌کان به‌گشتی له زۆر ئیمکاناتی کاری سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌رخوردارن و ده‌تووانن ده‌نگی خۆیان به‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له نێوخۆ و ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نن هه‌روه‌ها ده‌نگی و ره‌نگی کۆمه‌ڵانیی خه‌ڵک ببینن و ببیسن، باری فیکری حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ئێستاکه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕابردوو فه‌رقی هه‌یه، به‌لام ده‌بێت بڵێم به‌داخه‌وه که هه‌مان کێشه‌ی ڕابردوویان هه‌یه و له‌گه‌ل بێ به‌رنامه‌ی سیاسیی ده‌ست به‌یه‌خه‌ن و ئیمکانی ئه‌وه‌شیان نییه که پرۆژه‌یه‌ک به‌خه‌نه پێش چاو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، پرۆژه‌یه‌کی جێگای بڕوا به هاوکاری، هاوفیکری و یه‌کگرتوویی یه‌کتر (هێزه سیاسییه‌کان) ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت به‌داخه‌وه که ئه‌و یه‌کگرتوویی یه هه‌رباسی نییه. من له سه‌ر ئه‌و بڕوام که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک وه‌ک باو نایان هه‌وێت حیزب و ڕێکخراوه‌کان وه‌رگرن مه‌گه‌ر ناچاربن و تاکه هه‌ڵوێستێک که ده‌تووانێت له بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دا کارتێکردنی هه‌بێت ئاڵوگۆڕێکی به‌په‌له‌یه له بوواری فیکری، ڕێکخستن، بیرکردنه‌وه و پێداچوونه‌وه دا.
ئه‌گه‌ر ویست و داوخوازی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له کاتی خۆیی دا جێبه‌جێ و ده‌سته‌به‌ر نه‌بن هێزه سیاسییه‌کانی تاراوگه ش ده‌بێت چاوه‌ڕوان بن که له داهاتوودا له په‌راوێزی بڕیارداندا خۆیان به‌بیننه‌وه.
کاتێک که حیزب و ڕێکخراوی زۆر هه‌ن و پلانی هاوبه‌ش نییه و هه‌مووانیش خۆیان به هه‌ند ده‌گرن کێشه‌و پێکدان بابه‌تێکه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره و، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ترسانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ئه‌په‌راوێز خستنی حیزبه‌کان وه‌ک ئامرازی شه‌ر. باری فیکری خه‌ڵک ڕوو له قۆناغێک ده‌ڕوات که ئاڵوگۆڕی بێ توندوتێژی به باشترین ڕێگا به‌ناسێنێت و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانیش ده‌بێت بتووانن خۆیان له هه‌ڵوێستی تووند و ناته‌بایی هێنه‌ر که قۆناخی ته‌کامووڵی خۆیی تێپه‌رکرده‌وه به‌پارێزن، چوونکه ئه‌په‌راوێز خستنی هێزه سیاسییه‌کان که له تێکۆشان دا مێژوویه‌کیان هه‌یه یانی گه‌یاندنی قازانجی ناڕاسته‌وخۆ به مانه‌وه ئه‌و ڕژیمه و هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م قازانج گه‌یاندنه‌ش هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان ئه‌حزابی سیاسیی گۆره‌پانی خه‌بات.
هه‌رچۆنێک حیسابی بۆ به‌که‌ین به‌شێک له کورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا له چوارچێوه‌ی وه‌ڵاتێک به‌نێو ئێران دایه و سه‌رنووشتی له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته تێکه‌ڵه، هه‌رچه‌شنه گۆڕانکارییه‌ک له ئێران‌دا پێش بێت چ چاک و چ خه‌راپ ئه‌وانیش به‌شیان ده‌که‌وێت، یانی ئه‌گه‌ر ڕژمی ده‌سه‌ڵاتدار، سه‌رکوتگه‌ر بێت کوردیش سه‌رکوت ده‌کات که‌وابێت کوردیش ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران هه‌وڵی خۆرزگارکردن بدات، به‌لام ئه‌و کورده‌ی که له سه‌رده‌می شۆڕشی 1357 دا به هه‌موو که‌موکوڕیه‌کانه‌وه شانبه‌شانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران به‌شداری ڕاپه‌رینه‌که بوو ئێستاکه به زۆر مه‌سه‌له‌ی جێگای سرنجه‌وه بێده‌نگی هه‌ڵبه‌ژارده‌وه، بۆ؟
هه‌روه‌ک پێشتر ئیشاره‌م پێ‌کرد باری فیکری زۆربه‌ی خه‌ڵک گۆڕاوه و ویست و داوخوازییان ژیانێکی شارستانییه و شری براکوژی له کورستانی عێراق گه‌وره‌ترین ئه‌زموونی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ ئه‌وان به ده‌ستکه‌وت هێناوه، به‌بڕوای من کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا نایهه‌وێت حه‌ساری ماڵه‌کانیان بێته سه‌نگه‌ری شه‌ری ماڵه‌وماڵ و به‌دووای ئه‌ڵته‌رناتێڤ دا ده‌گه‌رێن.
{jcomments off}