به‌كارهێنانی توندوتیژی و تێرۆر، ئه‌شكه‌نجه و قه‌ڵاچۆكردن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ها ده‌سه‌ڵاتگه‌لێكن.
___________________________________
پرسگه‌لێك وه‌ك ئازادییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ماوه‌یه‌كی زۆر نییه له كۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا كه‌وتوونه‌ته به‌ر باس و مێژووی ئه‌م چه‌مكانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م چه‌ند سه‌ده‌ی رابردووه و ئه‌و ئاڵوگۆڕه بنه‌ڕه‌تییانه‌ی به سه‌ر ئه‌ندێشه‌ی ئورووپایی‌دا هاتووه و بووه‌ته هۆكاری شكاندنی پێكهاته نه‌ریتییه‌كان و له‌وێوه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات په‌لی هاویشتووه.
ده‌ربازبوون له بازنه‌ی فه‌لسه‌فه‌گه‌لێكی ئایینی وه‌ك “جه‌بر و ئیختیار” وه‌كوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیراده‌ی خودا و ئیراده‌ی مرۆڤ یان ئیراده‌یه‌كی ئاسمانی و ئیراده‌یه‌كی زه‌وینی و په‌یوه‌ندیی نێوانیان و هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بابه‌تێك به ناوی”خێر و شه‌ڕ” یان به واتایه‌كی دیكه “چاكه و خراپه” و پێناسه كردنی به پێی پێكهاته و كولتووری
كۆمه‌ڵگاكان وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرا ئه‌و ململانێیانه بوون كه هانده‌ر و هوكاری گه‌یشتنی هزری كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ئاراسته و چه‌مكه نوێیه‌كان بوون. ئه‌ندێشه‌ی سه‌رده‌میانه و روانینی نوێ، په‌یوه‌ندیی نێوان خودا و مرۆڤ به په‌یوه‌ندییه‌كی رۆحی و به‌ده‌ر له تێكه‌ڵ كردنی به ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بینێ و روانگه‌ی سێكۆلاریزم وه‌كوو چه‌مكێكی كارا له دنیای سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدایی سه‌رده‌مییانه‌دا پێناسه ده‌كات. سیستمی ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌رده‌میانه زیاتر په‌رژاوه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤ و مرۆڤ، واته په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌و سۆنگه‌شه‌وه چه‌مكێك به‌ناوی ئازادی پێناسه ده‌كرێت و ره‌هه‌ندی جۆاوجۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. یه‌كێك له‌و ره‌هه‌ندانه‌ی كه مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێمه‌یه “ئازادیی سیاسی”ه كه وه‌كوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌بوونی دێموكراسی پێناسه ده‌كرێت و پێشێل كردنی ئازادییه سییاسییه‌كان، پێشێل كردنی بنه‌مایه‌كه به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك كه له یاسای بنه‌ڕه‌تییدا راشكاوانه ئاماژه‌ی پێده‌كرێت و ئه‌و پێشێلكارییه به دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسا داده‌نرێت. یاسایه‌ك كه پێناسه‌یه‌كی ورد له راده‌ی هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ئازادی و له‌وانه ئازادیی سیاسی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات.
كاتێك به شێوه گشتییه‌كه‌ی باس له ئازادی ده‌كه‌ین مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ئیراده‌ی تاك بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانی به‌ره‌وڕووی هیچ چه‌شنه به‌ربه‌ست یان رێگرێك نه‌بێته‌وه، دیاره ئه‌وه‌ش به‌سه‌رنجدان به رێژه‌یی بوونی ئازادیی و خوێندنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكی له‌و چه‌مكه‌یه له‌به‌رامبه‌ر پێناسه كردنی له‌سه‌ر بنه‌مای جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و سنوورانه‌ی بۆ ئازادییه تاكه‌كه‌سییان له به‌رامبه‌ر ئازادییه گشتییه‌كاندا دانراون. ئازادیی تاك له كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كاندا پێناسه‌ی جۆراوجۆر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به گشتی له رووی سیاسییه‌وه، ئازادی بیر و بۆچوون، ده‌ربڕین، كۆبوونه‌وه و بڵاو كردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونه‌كان له رێی راگه‌یاندنی ئازاده‌وه ئه‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تیانه‌ن كه هه‌موو یاسا دێموكراتیكه‌كان له‌سه‌ریان هاوڕان.
لێره‌وه و له‌و سۆنگه‌وه وڵاته‌كان به‌سه‌ر دێموكراتیك و نادێمۆكراتیكدا دابه‌ش ده‌كرێن و چه‌مكه گشتی و بنه‌ڕه‌تییه‌كان شرۆڤه ده‌كرێن و پێناسه‌كانی ئازادی و به تایبه‌تی ئازادی سیاسی خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و وڵاتانێك به پێشگری دێمۆكراتیكه‌وه پێناسه‌یه‌كی دروست و راسته‌قینه له سیستمی ده‌سه‌ڵاتداریی خۆیان ده‌خه‌نه روو و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ن وڵاتانێك كه هه‌ڵگری پێشگری نادێمۆكرتیك ده‌بن و سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارییان له‌سه‌ر ئه‌ساسی نادێمۆكراتیك بوون وێنا ده‌كه‌ن. له‌و وڵاتانه‌دا ئازادی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشێلكاری و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ردا سه‌پاودا مانا ده‌كرێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، لێره‌دا تاكه هه‌ستیار و ده‌روه‌سته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه بیر له واتای راسته‌قینه‌ی ئازادی ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌یكه ده‌یانهه‌وێ له چی ئازاد بن و ئه‌و ئازادییه‌ی بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه و خه‌بانی بۆ ده‌كه‌ن بۆ چ مه‌به‌ستێكه.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمه دێموكراتیكه‌كان ئازادیی هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سۆنگه‌وه ده‌سه‌ڵات له نێوان حیزبه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كاندا ده‌ستاوده‌ست بكرێت و به گشتی شێوازێكی ئاسایی له گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه له رێی ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه، كه هه‌مان بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك، واته مرۆڤ به‌رامبه‌ر به مرۆڤ و نه‌ك مرۆڤ به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌گۆڕی ئاسمانییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه و له خاڵی به‌رامبه‌ر به سیستمه دێمۆكراتیكه‌كان، سیستمی نادێمۆكراتیك و ده‌سه‌ڵاتی توتالیتێره كه به شێوه‌ی ره‌ها خۆی پێناسه ده‌كات و لادان له یاسا و رێساكانی ده‌وڵه‌تی ره‌ها به خیانه‌ت داده‌نرێت و داواكاریی ئازادییه گشتییه‌كان و به تایبه‌تی ئازادیی سیاسی سزای توند و ته‌نانه‌ت كوشتنی به‌دواوه ده‌بێت. ده‌سه‌ڵاته نادێموكراتیكه‌كان تێكنۆلۆژیی نوێ و كه‌ره‌سته‌كانی په‌یوه‌ندی گرتن وه‌ك رۆژنامه، سینه‌ما، رادیۆ، ئینتێرنێت و…هتد، به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بێت و بازنه‌یه‌ك له تاك په‌ره‌ستی به‌ده‌وری رێبه‌ری وڵات‌دا درووست بكه‌ن و پیرۆزایه‌تی پێببه‌خشن. به‌كارهێنانی توندوتیژی و تێرۆر، ئه‌شكه‌نجه و قه‌ڵاچۆكردن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ها ده‌سه‌ڵاتگه‌لێكن.
رێژیمی ئێران یه‌كێك له نموونه هه‌ره‌به‌رچاوه‌كانی سیستمه نادێموكراتیكه‌كانه و هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌ستنیشانی سیستمێكی توتالیتێر، ره‌ها و سه‌ره‌ڕۆ ده‌كه‌ن. پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له سیستمی ده‌سه‌ڵاتداریی ئێران‌دا هه‌ر له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ست پێده‌كات و ته‌نانه‌ت به خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئاسایی و له لایه‌ن مرۆڤێكی ئاساییشه‌وه به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت. گرێدراوێی مافه‌كانی تاك به یاسا ئاسمانییه‌كان و ره‌ها و نه‌گۆڕ بوونی ئه‌و یاساگه‌له و خوێندنه‌وه‌ی نالۆژیكی و دواكه‌وتووانه له ماف و ده‌رفه‌ته‌كان له سای وه‌ها سیستمێك‌دا به ئاشكرا ده‌ریده‌خات كه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ خاڵی رواڵه‌تییانه‌ی ئه‌رێنیش له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و وڵاته‌دا هێنرابێت ته‌نیا هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌یه و به پاشگر و پێشگره ئایینییه‌كانییه‌وه ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی تاقمێكی دیاریكراودا گونجاندوویانه.
یه‌كێك له‌و خاڵانه و له‌و هه‌وڵه چه‌واشه‌كارانه، سیستمی هه‌ڵبژاردنه له‌و وڵاته‌دا. به درێژایی ته‌مه‌نی نگریس و ته‌ژی له شووره‌یی ئه‌و رێژیمه به ده‌یان خولی هه‌ڵبژاردن له مه‌جلیسه‌وه هه‌تا سه‌رۆك كۆماری به‌ڕێوه براون و به دانان(انتصاب) له‌بری هه‌ڵبژاردن(انتخاب) پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی راسته‌قینه‌یان پێشێل كردووه و هه‌موو جارێك و هه‌رجاره‌ش به چه‌واشه‌كاری و فێڵ و ته‌ڵه‌كه و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له سیاسه‌تی دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له نێوان ئیتنیك و ئایین و ئایینزاكاندا، خه‌ڵكیان هێناوه‌ته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌وه‌ش بۆیان گرینگ نه‌بووه، خواستی خه‌ڵك و ئه‌و ده‌نگانه‌ن كه دراون و له ئه‌نجامدا خواستی خۆیانیان به ناوی ده‌نگی خه‌ڵك، ده‌رخواردی هه‌مان خه‌ڵك داوه و سووكایه‌تییان به كه‌رامه‌ت و شعووری خه‌ڵك كردووه.
به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت و هه‌ستی پێده‌كرێت به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی خه‌ڵكه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و كۆده‌نگییه‌ی له نێوان خه‌ڵك و رێكخراو و حیزبه سیاسییه‌كاندا هاتۆته ئارا جارێكی دیكه رێگه نه‌دات به‌وه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له مه‌به‌سته چه‌واشه‌كارانه و نگریسه‌كانی خۆیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و ره‌وایی نه‌بوو و دۆڕاوی خۆی به ناوی خه‌ڵكه‌وه وێنا بكات.
{jcomments off}