لەم رۆژانە دا بە سەرپەرشتی بەرێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان ری و رەسمیک بە بونەی ریز گرتن لە ٦٦ ەمین سالی دەمەزرانی کۆماری کۆردستان پیک هات کە تییدا
بەشیک لە بەرپرسانی حزبەکانی رۆژ هەلاتی کوردستان باشدار بون و بەم بونەیەوە وتاریان دا.
ئەم دوەم ئیبتیکاری دیپلۆماسی بەریز بارزانی بو لە ئەمسال دا. هەر ٢ هەفتە بەر، بەشداری لە ڕێ و رەسمی ٣٣ ەمینی دەمەزرانی جمهوری ئیسلامی کردبو. بارزانی وەک سیاسیەک، دەیهەوی هەم لایەنی ئیران بگری و هەمیش شانازی و قازانجی سیاسی ٢ ریبەندان بۆ خۆی و دەسەلاتی سیاسیەکەی مسۆگەر کات و هیژمۆنی خۆی و بنە مالەکەی تثبیت بکا.ئەمەی سەرنجی منی راکیشا پتروتاری کاربەدەستانی دو بەشی حزبی دیمۆکرات بو کە لە پی هەل کۆتن بە دەوری ژنرال بارزانی لە کاتی کۆماردا و رۆلی مسعود بارزانی لە حالی حازر دا رەقەبەریان دەکرد.
بەریزان عزیزی و شرفی وە ک قسەکەران و میرات گرانی کۆماری کوردستان بە جاریک شانازیەکانی کۆماریان پیش کیش بە بارزانی کرد . وبە ئیشارە بە رۆلی ژنرال بارزانی و بە پی هەلکۆتن بەمسعود بارزانی ئەویان گەیاندە ریزی ریبارانی نەتەوەیی کورد. کەس نکۆلی لە فیداکاری و لە خۆبردویی و رۆلی گرنگی ژنرال بارزانی و هاورییانی ناکات لە پاراستنی کۆمار و دەسکەتە نەتەوایەتیەکانی، بەلام لە هامان حال دا هەمان ژنرال بارزانی لە سالەکانی ١٩٦٠ دا بە حسابی روخاندنی بزاوی نەتەوەیی رۆژ هەلاتی کۆردستان دەستی هاکاری بۆ رژیمی شا دریژ کرد و ئەوەی نە دە با کرا با کرا. نەوەی نویی کورد پیویستە ئەم میژوە پر هەوراز و نشیوە و تراژیکی خەباتی گەلەکەی بە باشی بزانیت تا لە شی کرنەوە و بریاردان لە چۆنیەتی رۆداوە سیاسیەکان دۆچاری هەلە نەبیت.
تا ئەوەندی پیوەندی بە مسعود بارزانیەوە هەیە، ئەم نەک وەک ریبەریکی نەتەویی، یان ریبەری تەنیا حزبیک بەلکو وەک سەرۆک عەشەرەتیک هەلس و کەوت دەکا و ئیمکاناتی سیاسی-ئابوری ئەم هەریمە بە پیوانەی دوری و نیزیکی لە خۆی و بنە مالەکەیدا بە هەماهەنگی لە گەل هاو پەیمانە ستراتیژیەکەی دابەش دەکات و نەیتوانیوە سەرەرای ئەو هەموە ئیمکانات و یارمەتی دەرەکی، لە هیچ کیشەیەکی ستراتژیکی کوردستانی باشور سەر کەوتن بەدەست بهینیت.
بلیی ئەم دو بەریزە نەزانن کە بەشیک لە پیوەندی پیک هاتەی سیاسی باشوری کوردستان بە سەرۆک بارزانیشەوە لە گەل جمهوری ئیسلامی بە حسابی مەهار کردن و پیش گرتن بە پەرە سەندن و بە هیز بونی بزاوی نەتەویی کورد لە رۆژ هەلاتی کوردستانە؟ بلیی ئەم بەریزانە نەزانن کە حزبی دیمۆکرات لە خراپ ترین باری سیاسی دالە ژیر رۆشنایی ریبەرایەتی د. قاسملودا ئامادە نەبو بە لایەنگری لە حکومەتی ئەو کاتی عراق هەلویست بە دژی بزاوی کوردی باشور بگریت بەلام ئەم بەریزانە لە بەهیزترین بار و دۆخیان دا، وەک یەستا کە حکومەتیان هەیە بی لە بەر چاو گرتنی قازانجی بزاوی کوردی رۆژ هەلات باشترین پیوەندیان لە گەل جمهوری ئیسلامی هەیە!،لە هیچ ولاتیکی دۆنیا سەرۆکی ولات بەشداری لە ری و رەسمی دامەزرانی ج. ا، نەکردوە مەگەر لە هەولیر! ئەمە چەند سالە لە هۆلی شهید پیشەوا مەراسیمی فەوتی خمینی دەگرن سەرەرای گەلیک رەخنە و گازندە.
هیچ دور نیە ئەم گەندەلی سیاسی کە لە باشوری کۆردستان دا حاکمە ، ریبەرایەتی ئەم دو بەشەی دیمۆکراتیشی دا گرتبی کە راستی و هەلس و کەوت بە پیی پرنسیپ یان، فیدای قازانجی حزبایەتی کردبیت. ئەم بەریزانە دلنیا دەکەمەوە، کە بارزانی و شەریکەکانی لە باشوری کوردستان پرۆژەی نەتەوەیی کوردیان نیە، و کۆنتراتی نەتەوەیی نە لە گەل ئەوان ونە لە گەل هیچ کەسی کە نابەستن وبە پیچەوانە، ئەمان کۆنتراتیان لە سەر ئەوان بەستوە!. بویە من هەلویستی رەخنە گرانە، نەک دۆژمن کارانە، لە سەر سیاسەتەکانی حکومەتی هەریم وشەخسی بەریز بارزانی چ ناوخۆیی و چ دەرەوەیی بە گۆنجاو و پیویست دەزانم و بەشداری نەکردنی ئەم بەریزانم لەم مەراسیمە دا پی باش تر بو.
میژو شانازیەکانی کۆماری کوردستان بە ناوی ئەمانە تۆمار دەکا کە لە هەمو کات دا وەفادار بون پیی و لە پیناوی ئامانجەبەرزەکانی دا تا سەر خەباتیان کرد و ژیانان فیدای کرد.{jcomments off}