خوێنه‌ری هێژا
ئه‌وه‌ی خواره‌وه هیندێک بۆچوونی تایبه‌ت به خۆمن که وه‌ک تاکێکی کورد له ده‌ره‌وه‌ی حیزبایه‌تی ده‌خه‌مه به‌ر دیدی ئێوه‌ی به‌ڕیز.
ڕه‌نگه ئه‌و بۆچوونانه‌م بۆ حیزبه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش سدق بکه‌ن ، به‌ڵام چوونکی ساڵانێک له‌و حیزبه دا تێکۆشانم هه‌بووه ، ده‌مه‌وێ باسی ئه‌و حیزبه بکه‌م . ئه‌وه‌ی منی هان داوه تا ئه‌م دێرانه بنووسمه‌وه ، نیگه‌رانی یه‌که که به بۆچوونی من خه‌ریکه بۆ چه‌نده‌مین جار ڕووبه‌ڕووی ئه‌و حیزبه و سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی حیزبه که بووه . هیواداریشم من له‌و بۆ چوونانه دا تووشی هه‌ڵه بووبم.
ڕابردوو به کورتی
شانازیی سه‌ر به‌خۆیی سیاسی له نێو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1955 کاتێک به هیمه‌تی کاک دوکتۆر قاسملوو و ژماره‌یه‌کی که‌م له هاوڕێیانی که له کۆنفرانسی یه‌که‌می حیزب دا بڕیاریان دا ئه‌و حیزبه که تا ئه‌وکات به‌شێک بوو له ته‌شکیلاتی حیزبی تووده‌ی ئێران و بڕیارات له لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌وه بۆ حیزبی دێمۆکرات ده‌رده‌چوو ، بیکه‌نه حیزبێکی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن بڕیاری سیاسی و ته‌شکیلاتی و بۆ هه‌میشه قه‌تعی په‌یوه‌ندیی ته‌شکیلاتی له گه‌ل حیزبی تووده.
ئه‌و بڕیاره له‌و کات و ساتی خه‌بات وتێکۆشانی سیاسی حیزب دا توانی کاریگه‌ریی گرینگی هه‌بێ و حیزب له به‌ستراوه‌یی یه‌وه بکاته حیزبێکی سه‌ربه‌خۆ و له هه‌مان کات دا پشت به‌ستوو به هێز و تواناکانی خۆی به پشتیوانیی گه‌له‌که‌ی . ئه‌وه‌ش له کاتێک دایه که حیزبی تووده‌ی ئێران له‌و په‌ڕی به هێزی دابووه و له به‌رانبه‌ریش دا حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان و ئیعدامی پێشه‌وا قازی محمد و پرش و بڵاو بوونه‌وه‌ی ڕێبه‌ریی حیزب و له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵته‌کانی ته‌شکیلاتی حیزب بووه .
به‌ڵام هه‌ستان به وه‌ها بڕیارێکی مێژوویی و بوێرانه له لایه‌ن چه‌ند کادرێکی ئه‌و حیزبه‌وه که ده‌توانین بڵێین ئه‌و کادرانه ته‌نانه‌ت ئه‌زموونێکی ئه‌وتۆی سیاسی شیان نه‌بووه ، له مێژووی حیزب دا وه‌ک به‌ردی بناغه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بڕیار دانی حیزبه، که هه‌تا ئێستاش و دوای ده‌یان ساڵ ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه شانازیی پێوه ده‌که‌ن .
به‌ستراوه‌یی خۆماڵی و ئاکامێکی تاڵ
به‌ڵام کۆنفڕانسی یه‌که‌م و بڕیاری قه‌تعی په‌یوه‌ندیی ته‌شکیلاتی له گه‌ل حیزبی تووده و سه‌ربه‌خۆی حیزب ، خاڵی کۆتایی نه‌بووه و به‌داخه‌وه دوای چه‌ند ساڵ و له لایه‌ن خودی ڕێبه‌ریی حیزبه‌وه ، دیسان ئه‌و حیزبه تووشی له‌ده‌ست دانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی ده‌بێ و ئه‌و جار ده‌که‌وێته‌وه ژێر هێژموونیی حیزبێکی کوردی(پارتی دێمۆکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی خوالێخۆشبوو بارزانی) . حیزب له حیزبێکی سه‌ربه‌خۆی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستانه‌وه ده‌بێته‌وه لقێک له پارتی دێمۆکرات و بڕیار و ده‌ستوورات له‌و حیزبه وه‌رده‌گرێ . شێوه‌ی عه‌شایه‌ری و بڕیاری تاکه‌که‌سی ده‌کێشرێته‌وه نێو ته‌شکیلاتی حیزب و نه‌هامه‌تی ڕوو له‌و حیزبه ده‌کات . ڕۆژنامه‌ی کوردستان که یادگاری پێشه‌وا و کۆماری کوردستان و وه‌ک ئۆرگانی فه‌رمیی حیزب بوو ، ناوی گۆردرا به (دیسان بارزانی) و له باتی ده‌ربڕینی بیری حیزب ، بووه سه‌کۆی مه‌دح و سه‌نای بارزانی وئه‌وه‌ی پێوه‌ی دیار نه‌بوو بیر و هزری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بوو .
ئه‌گه‌ر زۆر نه‌چینه‌وه نێو قووڵایی باسه‌که‌وه ، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بێڵێین که : به‌ستڕاوه‌یی ئه‌و جاره‌ی حیزب له ماڵوێرانیه‌ک زیاتر نه‌بوو ، ئاکامه‌که‌شی نه ته‌نیا زیانی سیاسی بوو بگره ، له به‌ین چوونی به‌شی هه‌ره زۆری کادری ڕیبه‌ریی ئه‌و حیزبه‌ی به‌دواوه بوو . به جۆرێک که یان له ده‌ست ئه‌و وه‌زعه ناچار ڕێگای سه‌ختی خه‌باتی چه‌کداریی 67-68 یان گرته به‌ر و به‌داخه‌وه نیزیک به هه‌مووی ئه‌وانه گیانیان به‌خشی . یان ئه‌وه بوو له لایه‌ن خانه‌خوێ وه کوژران و جه‌نازه‌یان ته‌حویلی ڕێژیمی ئه‌وکاتی ئێران درایه‌وه ، یان به ئه‌سیری ته‌حویل درانه‌وه و که‌وتنه چاڵه ڕه‌شه‌کانی ڕێژیمی کورد کوژی پاشایه‌تی. ئه‌وه مێژوویه و ناشاردرێته‌وه که مه‌زڵوومیه‌تی شه‌هید کردنی سوله‌یمانی موعینی به بڕیاری خودی خانه‌خوێ وتحویل درانه‌وه‌ی ته‌رمی پیرۆزی ئه‌و به ژاندرمه‌کان ئێستاش و له داهاتووش دا فه‌رامۆش ناکرێ و که‌سیش تا ئێستا نه‌هاتووه لانی که‌م داوای لێ بۆردنێک بکات .
دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی به سه‌ر حیزب و شۆڕشگێڕانی ئه‌و حیزبه هات ، بۆ جاری دووهه‌م دیسان دوکتۆر قاسملوو و کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیانی که‌له ده‌ست ئه‌و وه‌زعه ڕزگاریان ببووه ، له کۆنفرانسی سێهه‌م دا (1971) بڕیارێکی بوێرانه‌ی دیکه‌یان دا و حیزبیان له‌و به‌دبه‌ختی یه ڕزگار کرد. ڕزگاریی ئه‌و جاره‌ی حیزب له ده‌ست به‌ستراوه‌یی خۆماڵی ، ئاکامێکی زۆر تاڵی به دواوه بوو که دواتر و به‌شیوه‌ی جۆراوجۆری دیکه زه‌بری قورسی له په‌یکه‌ری حیزب و جووڵانه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له کوردستان وه‌شاند .
ده‌وڵه‌تی عێڕاق و په‌یوه‌ندیی حیزب
په‌یوه‌ندیی حیزب له گه‌ل ده‌وڵه‌تی عێڕاق ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌کردبێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1953 دوای کووده‌تا به دژی حکوومه‌تی “مصدق” و دووباره دیکتاتۆریی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی له ئێران ، که هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه سیاسی یه‌کانی ئه‌وکاتی ئێران که‌وتنه به‌ر هێرشی پۆلیس و زه‌بریان وێ که‌وت . حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیش یه‌کێک له‌و حیزبا نه‌بوو که ناچار به‌شێک له ڕێبه‌ری و کادری ئاشکه‌رایی ، ڕوویان کرده عێڕاق .
له‌و کاتی تا ڕووخانی پاشایه‌تی له عێڕاق ق حکوومه‌ته‌کانی دواتر تا ساڵی 2003 که ڕێژیمی سه‌دام ڕووخا ، حیزب بنکه و باره‌گای له عێڕاق و ته‌نانه‌ت له به‌غداد هه‌بوو . ته‌نیا ده‌رگای دونیای ده‌ره‌وه بۆ حیزب عێڕاق و به‌غداد بوون . به‌ڵام کاتێک هه‌رچی ئه‌سناد و مه‌داریکی ئیستخباراتی عێڕاق که‌وته ده‌ست ئه‌مریکا و لایه‌نه کورد و عێڕاقی یه‌کان ، تاقه به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌دۆزرایه‌وه که شاهیدی بۆ به‌ستڕاوه‌یی ئه‌و حیزبه به ده‌وڵه‌تی عێڕاق وحیزبی به‌عس بدات . به قه‌ولی کاک دوکتۆر مه‌حموود عوسمان ڕوو له ئه‌ندامانی حیزب ده‌ڵێ : “شانازی به حزیبه‌که‌تانه‌وه بکه‌ن که به‌م شێوه سیاسه‌تی کردووه و په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌تی عێڕاقه‌وه هه‌بووه و تاقه به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌گاتیڤ له دۆسیه‌ی حیزبی ئێوه دا نیه که نیشان بدات په‌یوه‌ندی یه‌کانی حیزبی دێمۆکرات له دژی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و به‌شه له کوردستان بووبێ بگره زۆر شتی پۆزه‌تیڤی تێیدایه ” .
به‌ڵام به‌داخه‌وه دۆسیه‌ی زۆر به‌رپرسی پایه‌به‌رزی حیزبه‌کانی باشووری کوردستان و لایه‌نه عێڕاقی یه‌کان ده‌رکه‌وتن که تا ئاخیر له‌حزه په‌یوه‌ندیان به به‌عسه‌وه هه‌بووه .
دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 ی باشووری کوردستان
دوای ڕاپه‌رینی 91 که حیزبه کوردی یه‌کان بوونه حاکمی به‌شێک له کوردستانی باشوور و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بنکه و باره‌گای هه‌بوو ، له سه‌ره‌تا دا ده‌ستی ڕێژیمی ئێران ئاوه‌ڵا بوو که به هه‌ر جۆڕیکی که بۆی ده‌کرا زه‌بر له‌و حیزبه بدات و یه‌که‌م حه‌ره‌که‌تیش دانانی مینێک بوو له سه‌ر ڕیگای کاک مسته‌فا هیجری له گوندی مامه خه‌تیب که ئه‌وکات بنکه‌ی کۆمیته‌ی شارستانی شنۆی حیزبی لێ بوو . له ئاکام دا کاک سه‌تتار جه‌لالی شه‌هید و چه‌ند که‌سیش بریندار بوون . ئه‌وه هه‌مووی 2 مانگ دوای ڕاپه‌ڕین بوو . دواتریش ته‌قاندنه‌وه‌ی مینی بووسی حیزب و تێرۆری ئه‌حه‌د ئاغا و هه‌تا به زۆر هێنانه خواری بنکه‌کانی حیزب له قه‌ندیل و له نیهایه‌ت دا جینایه‌تی ده‌روازه‌ی کۆیه و هێرشی به‌رین بۆ سه‌ر بنکه‌کانی باسرمه به سه‌دان چه‌کداری لیوای باسرمه و شه‌هید کردنی سه‌دان تێکۆشه‌ری ئه‌و حیزبه و هێنانی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی له شاری کۆیه و به زۆر ئیمزا کردنی ڕاوه‌ستانی خه‌باتی پێشمه‌رگانه به حیزب و داخستنی ڕادیۆی حیزب.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕایی ئه‌و هه‌موو زه‌بره‌ی که له‌و حیزبه درا ، به‌داخه‌وه حیزب بۆ ماوه‌ی نیزیک به 10 ساڵ به جۆرێک که‌وته ژێر ته‌ئسیر و کاریگه‌ریی یه‌کیه‌تیی نیشتیمانی و ئه‌گه‌ر چی به ئاشکه‌را نه‌بوو ، به‌ڵام به جۆرێک به بێ ته‌ئیدی ئه‌و حیزبه که دۆستی هه‌ره نیزیکی کۆماری ئیسلامی بووه وهه‌یه ، حیزبی دێمۆکرات زۆر کاری بۆ نه‌ده‌کرا و شاهیدی ئه‌م ئیدیعایه‌شم نامه‌کانی سکرتێری یه‌کیه‌تیی نیشتیمانی یه بۆ ئۆرگان و به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی که له شه‌ڕی ناوخۆیان دا که‌وتنه ده‌ست لایه‌نی به‌رانبه‌ریان و ئاشکه‌را بوون . به هه‌ر حال ئه‌و 10 ساڵه‌ش به جۆرێک سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی حیزب له لایه‌ن خودی ڕێبه‌ریی حیزبه‌وه ده‌که‌وێته‌وه ژێر پرسیار و له نیهایه‌ت دا شه‌ق بوونی حیزبی لێ ده‌که‌وێته‌ه .
به‌ڵام ئێستا !
دوای ڕووخانی ڕێژیمی سه‌دام و هاتنه ئارای هه‌رێمی کوردستان ، داهاتێکی یه‌کجار زۆر ده‌که‌وێته‌وه ده‌ستی ئه‌حزابی باشووری کوردستان (به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی) حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش له به‌ر دوور بوونیان له خه‌ڵک و نه‌بوونی داهاتێک بۆ به‌ڕیوه بردنی حیزبه‌کانیان ده‌که‌ونه جۆرێک کێ به‌رکێ تا هه‌ر کامیان زووتر له‌وه‌ی دیکه بچێته‌وه خزمه‌ت سه‌رۆک و هه‌ڤاڵی هێژای سکرتێر .
ئه‌و ترافیکه له حه‌قیقه‌ت دا ترافیکی دۆڕاندنی نه‌وعێک سه‌ربه‌خۆیی سیاسی حیزبه‌کانی به دواوه ده‌بێ و ڕۆژ له گه‌ل ڕۆژ زیاتر ده‌رده‌که‌وێ . به تایبه‌تی پارتی که ده‌ستی زیاتر ئاوه‌ڵایه و پێشینه‌شی هه‌یه بۆ سه‌لبی سه‌ربه‌خۆیی بریاردانی ئه‌حزابی سیاسیی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ، بۆته مێحوه‌ری له واقیع دا چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه . له هه‌ولێرهۆڵی پێشه‌وا هه‌یه ، یادی خومه‌ینی تێیدا به‌ڕیوه ده‌چی له باتی ده‌ی خاکه‌لێوه که ڕۆژی شه‌هید بوونی پێشه‌وایه . شه‌قامی قاسملوو دانراوه که مه‌علووم نیه مه‌به‌ستیان له قاسملوو ، گوندی قاسملوویه ، گه‌ڵی قاسملوویه ، یان دوکتۆر قاسملوو، قوتابخانه‌ی شه‌ڕه‌فکه‌ندی هه‌یه ، به هێندێکیان ده‌ڵێن مه‌به‌ستمان مامۆستا هه‌ژار شه‌ڕه‌فکه‌ندی یه و به هیندێکیش ده‌ڵێن مه‌به‌ستمان دوکتۆر شه‌ڕه‌فکه‌ندی یه . هه‌رچی ساڵه یادی 22 بهمن و مردنی خومه‌ینی له هۆلی پێشه‌وا به‌ڕێوه ده‌چی ، سه‌رۆکی هه‌رێم به‌شداره و وتار پێشکه‌ش ده‌که‌ن . به‌ڵام بۆ یه‌که‌مین جار و دوای ده‌رباز بوونی مانگێک له ساڵڕۆژی کۆمار ی کوردستان ، یادی کۆمار له هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه و ئه‌ویش به‌س بۆ ته‌عریف و ته‌مجید له بارزانی و داتاشینی هیندێک وته و مێژووی بێ به‌ڵگه‌ی واقیعی . بۆ نموونه باس له‌وه ده‌کرێ که ئه‌و ئاڵایه‌ی ئێستا ی کوردستان ، هه‌مان ئاڵایه که پێشه‌وا ته‌حویلی بارزانیی داوه ! یان پێشه‌وا له دادگا دا ده‌فه‌رمێ که من ئاڵای کوردستانم داوه ده‌ستێکی ئه‌مین! ئه‌وانه جگه له هیندێک به‌ڵگه‌ی سه‌رزاره‌کی و ئیحساسی ، شتێکی دیکه نین . ته‌نانه‌ت ئاڵای کۆماری کوردستانیش ئه‌و ئاڵایه نیه که پارڵه‌مانی باشووری کوردستان ته‌ئیدی کردووه . بۆیه ده‌توانین به بێ چوونه نێو هه‌موو ورده‌کاری یه‌کانی ئه‌و یاده و ئامانجه شاراوه‌کانی ، سه‌رۆکی هه‌رێم که سه‌رۆکی پارتیشه ، به‌م شێوه‌یه‌ی که یاده‌که‌ی به‌ڕێوه برد و پێکهاته‌ی به‌شدارانی کۆڕ یاده‌که و قسه‌که‌رانی ، نیشانی دا که ده‌یه‌وێ خۆی و بنه‌ماله وحیزبه‌که‌ی بکاته خاوه‌ن و میراتگری ڕاسته‌قینه‌ی کۆماری کوردستان له کاتێک دا که له کوردستانی باشوور شوێنێکی شیاوی پێشه‌وا ش به ناوی ئه‌و ڕێبه‌ره ناودێر نه‌کراوه و به‌ڵام، هه‌ر کووچه کۆڵان و گۆڕه‌پانێک که بڕۆی ناوی شه‌هیدێکی شه‌ڕی ناوخۆی له سه‌ر دانراوه . له‌م نێوه دا به‌داخه‌وه به‌ناوی حیزبی دێمۆکراتیشه‌وه به جۆرێک ڕه‌زایه‌ت نیشان درایه‌وه . دوو لایه‌ن به ناوی حیزبی دێمۆکرات قسه ده‌که‌ن ، هه‌رکام له‌و لایه‌نانه بۆ ئه‌وه‌ی سیبقه‌ت له لایه‌نه‌که‌ی تر بگرێ ، پیداگری له سه‌ر به‌رجه‌سته کردنی نه‌خشی بارزانی له کۆماری کوردستان ده‌کا ، له گه‌ل ئه‌وه‌ش دا من نکۆڵی له نه‌خشی بارزانی له کۆماری کوردستان دا ناکه‌م و ئه‌و مافه به خۆم ناده‌م . ته‌نانه‌ت ئێمه مه‌منوونن له‌وه‌ی که ئه‌و یاده کراوه، له کاتێک دا خودی حیزبی دێمۆکرات ده‌یان ساڵه ئه‌و یاده ده‌کاته‌وه و میراتگری ڕاسته‌قینه‌ی پێشه‌وا قازی محمد و کۆماری کوردستانه . به‌ڵام نه حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و نه سه‌رۆکی هه‌ڕێم باس له‌وه ناکه‌ن که مادام پێشه‌وا قازی و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، بارزانی یان وه‌ک خاوه‌ن ماڵ به حیساب دێنا ، به‌ڵام داخوا حیزبی دێمۆکرات جگه له کوشتنی ئه‌ندامانی ، گۆشه‌گیر کردنی ، ده‌ست کردنه نێو ی و تا شه‌ق کردنی ، چی دیکه‌ی له‌و به‌شه له کوردستان و له ژێر سه‌رۆکایه‌تی کاک مه‌سعوود دا پێ بڕاوه ؟ یان ئه‌وه‌تانێ ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه له باشوور کرێکاری به پێمه‌ڕه ده‌که‌ن. مه‌گه‌ر هه‌مان حیزب نیه که بارزانیی وه‌ک خاوه‌ن ماڵ وه‌رده‌گرێت؟ ئه‌دی بۆچی ده‌بێ ئه‌و حیزبه له ژێر سێبه‌ری کوری بارزانی دا تووشی ئه‌و هه‌موو غه‌دره بێت ؟ نیزیک به 400 ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه له ژێر سه‌رکردایه‌تیی ئه‌وان دا ده‌بێته‌وه قوربانی ، نه ته‌نیا قاتڵان نادرێنه دادگا، بگره هه‌ر باسیشیان ناکرێ . مه‌گه‌ر کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که لانی که‌م سه‌رۆکی هه‌رێم داوای لێ بۆردنێک له حیزب و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدا بکات ؟
ئاکامی باسه‌که
له کۆتایی دا به ڕاشکاوانه و به دوور له ڕه‌ش بینی ، من پێموایه ئێستا خه‌ریکه له ژێر باری قورسی موحتاجی دا دووباره حیزبی دێمۆکرات و باقی حیزبه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به نه‌وعیک سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و هه‌ر کامه‌یان ده‌که‌وێته ژێر ته‌ئسیری یه‌کێک له‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵات داره‌ی باشوور . ئه‌گه‌ر حیزبه‌کان که‌مێک به خۆیان دا نه‌چنه‌وه و بێرێکی لێ نه‌که‌نه‌وه ئاکامێکی زیانباری به دواوه ده‌بێ . پاراستنی ئه‌زموونی باشوور نابێ به نرخی نه‌مانی خۆمان بێ که ، که‌متر له‌وان خوێنمان بۆ ئازادی نه‌داوه. ئه‌وان خه‌ریکه له مه‌وقعیه‌تی خۆیان که‌لک وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی باقی هێزه کوردی یه‌کان بکێشنه ژێر باری قورسی ته‌ئیدی سیاسه‌ته‌کانی خۆیان . ئه‌وان به جۆرێک ڕه‌فتار ده‌که‌ن که حیزبه‌کانی دیکه ده‌بێ له باشوور نانی به
قه‌و لی فارسی “بخور ونمیر” بخۆن و هه‌ر چۆنێک ئه‌وان به باشی بزانن و به قازانجیان بێت ، کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ش ده‌بێ چه‌پله‌یان بۆ لێده‌ن .
پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به گشتی و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به نرخێکی مه‌زن هاتۆته به‌رهه‌م و نابێ هه‌رزان فرۆشی بکه‌ین . له سه‌ره‌وه باسی 10 ساڵم کرد ، به‌ڵام دوای ئه‌و 10 ساڵه‌ش ڕه‌نگێکی زه‌رد به په‌یوه‌ندی یه‌کانی حیزبه‌وه دیاره که جاران سه‌وز بوو، و نابێ سیناریۆی پێشکه‌ش کردنی موعینی یه‌کان دووپات بێته‌وه . بۆیه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌یه‌ی 60 ی زائینی که له مێژووی ئێمه دا به ڕۆژگاری نه‌هامه‌تی تۆمار کراون ، زه‌بری قورسمان وێ ده‌که‌وێ .
سه‌ییادی شیرازی له ده‌ستی ڕاست . ساڵی 1981، ناوچه‌ی شنۆ . ئه‌و کات شیرازی له گه‌ل هاوکارانی په‌نا خۆی پاکسازیی کوردستانیان له ئه‌ستۆ بوو.