"an independent online kurdish website

هەشتی مارس هاتە ناو باخچەی شیعرەکانم لە ناکاو            

پێشکەشم کرد چەپکێک هونراوەی گەش بەدڵ و بەداو         xalid_abdollahzada

گەرچی من باغەوانیکی باشی شتڵ و ریشەی شعر نیم

بەڵا چی بکەم ناتوانم ساتێک بێ گول و هونراوە بژیم

……………………………………………………….

تۆ بەڕێزی، بەرزی بە بەرزی و باڵای دوندی قەندیل

لە روانگەی هیندیکانەوە تۆ ژنی هەر دەبێ ببی دیل

چوار دیواریک و گوشەی چێشتخانەیان بۆ تۆ داناوە

بێ بەشیان کردوی لەو مافانەی کە ئاسمان بە توی داوە

تا ێستاش دایانناوی  ڕشپەرستان وەک دیاری و کاڵا

محامەلەت پێدەکەن ئەوان بە پارە و پوڵ و تەڵا

مافیان پێ نەداوی دەڵێن لە کتێبی ئاسمانی دا نوسراوە

بە دو ژن وەک پییاویک دادە حیساب تان بۆ کراوە

بە نەفرەت بێت داب ونەریتی کون فکری دۆڕاو

کە  ژنی داناوە وەک کویلە و ئامرازی دەستی پیاو

نام هەوێ ئەم وڵاتە کە ژن لە ڕیزی پیاو دا نەبێ

یا خوا نەمێنێ ئەو خاکە خاپور و زەوی بەدەر بێ

تۆ گەوری. گەورەتر لە گەورەی زەریا و دەریا

تۆ پێت گەیاندن سەدان رێبەری بەجەرگ و زانا

بە شیری تۆ پێیان هەڵگرت هەزاران قارەمان ودلێر

ئەی شێرە ژن ئەی دایکی ئازا و بە جەرگ و بوێر

ژیان بە تۆوە خوشە گەر مروف  خۆ لە گێلی نە دا

مان بێ تۆ ژانە بە توە ژیان مانای شیرنی خۆی دەدا

سروشت بە تۆوە جوانە ناز بەسەر زەوی دا لێدە دا

گوڵێک نیە لە گوڵزار شان لە گەشی و جوانی تۆ بدا

چیا عبدوڵازادە ٣.٣.٢٠١٢ نوروێژ

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی