"an independent online kurdish website

کەماڵ مەجیدپوور

4ی مارتیkemal_mecidpur
2012

لە نۆڤامبری ٢٠١١دا گرژی و ئاڵۆزیەکانی سیاسی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا بە گشتی و وڵاتە یەکگرتووکانی ئەمریکا چوو دە قۆناخێکی بەرزترەوە. ڕەنگە لە ژیانی ٣٣ی ساڵەی کۆماریی ئیسلامیدا ئەو قۆناخە لە ژیانیدا بەبێتە نوقتەگۆڕانێکی مەزن بۆ داهاتوو و چارەنووسی ئەو ڕژیمە. ڕاپۆرتێکی ڕێکخراویی چاوەدێریی وەزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووکان ڕێگاخۆشکەریی ئەو گرژیوو ئاڵۆزیە نوێانە بوو کە لەوێدا ئاماژە بەوە کردبوو کە ئێران لە ساڵانی ڕابردوو دا بەشێوەیەکی بەردەوام و چالاکانە خۆی بە داڕشتنی بنەماکانی پێکهێنانی چەکی ئەتۆمی ماندوو کردوە. هەر ئەو ڕاپۆرتە بوو بە هۆی دەژکردەوەیەکی هەمەلاێەنەی وڵاتە یەکگرتووکانی ئەمریکا لە هەمبەر تەما و خۆاستەکانی ئەتۆمی ئێران. ئەمریکایەکان بە گەڵاڵەکردنی چەند بڕیاریەک گەمارۆە ئابووریی و ماڵەیەکانی خۆێان لە سەر ئێران لە جاران زیاتر و بەهێزتر کرد کە لە مێژوویی سێ دە لە ئاڵۆزیەکانی ئەو دوو وڵاتەدا کەم وێنەبوون. هەردۆا بە دۆای ئەوەدا گووشارەکانی وڵاتەیەکگرتووکان لە کاێەیی شتڕنجی ژئیوپۆلیتیکی جیهانیدا گڕوتینێکی زیاتریی پێدرا. لە پەنا وڵاتە یەکگرتووکانی ئەمریکا، ئیسرائیلیش شەڕیەکی ڕەوانیان لە دژیی ئێران وەڕی خست، بەو مەبستە کە ئێران لە جیهان دا تاکوتەریەک بخەنەوە. لەناوبردنی زانایان ئەتۆمی ئێران، تێرۆرەکانی ئەو دواێانە لە وڵاتانی وەک هێندوستان و تاێلند، بەڵام شەڕیی شاراوەی ساێبر و شەڕەیی سووریە هەر کام لەوانە وا پێدەچێت بەشێک لەو شەڕە هەمەلاێەنەێە بن کە دەستی پێکردووە. هەوڵ و تەقەلاکانی ئیسرائیل و وڵاتە یەکگرتووکان بۆ چوونە پێشی مەبستەکانیان ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ لە زیادبوون دان، لێ هەر لەو کاتەشدا ریسکەکانی ئاکامی ئەو شەڕە ئابووریی، ماڵی و ڕەوانییە لە ڕادەیەکێکی بەرچاودا پەرەدەستێنن.

لەو ناکۆکیە تازەیەیی ئەمریکایی-ئیسرائیلیدا لە گەڵ جەمهوریی ئیسلامی وا دەر دەکەوێت کە ئوروپایەکان هیچ ڕێگایەکیان نییە، جەگە لەوە کە ڕەگەڵ ئەمریکایەکان کەوەن. ئەوەش بەو ماناێە کە یەکێتی ئوروپا ئامادەیە کە بەرژەوەندیەکانی خۆی لە ڕادەیەکی بەرچاودا لە سەر تاقە دابنێت و بکەوێتە شوێن ئەمریکا. ئوروپایەکان بڕیاریانداوە کە لە ١ی جولای ٢٠١٢ بەولاوە چیتر نەوتی ئێران نەکڕن و گەمارۆ ئابووریەکانێان لە سەر ئێران بربڵاوتر و چڕ و پڕتر کەنەوە. ئەو بڕیارە دەتوانێت گەلێک زەرەدیی قەربوو نەکراوەی لێ بکەوێتەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئوروپا، بەتاێبەتی وڵاتانی وەک یونان و ئیسپانیا و ئیتالیا کە دەستەویەخی قەێرانێکی قووڵی ماڵی و ئابووریی بوونەوە. ئەو وڵاتانە تاڕادەیەکی زۆر پێویستیان بە نەوتی ئێرانە(یونان ٢٥%، ئیسپانیا و ئیتالێا ١٣% نەوتی خۆێان لە ئێران دابین دەکەن). دیارە دەکرێت کە ئەو وڵاتانە بکەونە شوێن وڵاتانیتر بۆ دابینکردنی نەوت، لێ کاتێکی زۆریی گەرەکە کە گرێبستگەلێکی نەوتی نوێ بەبستن. بە بێ گوومان ئەو وڵاتانە دەبێت دەستەوداوێنی وڵاتگەلێکی وەک عەربستانی سعوودیی بن، ئەویش ڕەنگە بە نرخێکی گرانتر لە نەوەتی ئێران. ئەگەر وابێت، وادیارە کە ئوروپا لەو هەل و مەرجی قەێرانی ئابووریی و ماڵییە دا کە تووشی بووە ریسکێکی گەوەرە دەکا. بەڵام گووشاریی ئەمریکایەکان لە سەر ئوروپا ئەوەندە قوورس و گرانە کە ناتوانن لە هەمبەر ویستی ئەمریکایەکاندا مەل کەچ نەبن و ڕەگەڵی نەکەوەن.

ئەو گووشارە لە ڕادە بەدەرە ئابوورییە، سیاسی و ڕەوانییە بۆ سەر ئێران و گووشارە دیپلۆماتیکانە لە سەر وڵاتانیتر لە باێکۆتکردنی ئێراندا، وای دەردەخەن کە وڵاتە یەکگرتووکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەو ئاکامە گەێشتبن کە ڕژیمی کۆماریی ئیسلامی لە سەر ڕێی خۆێان لابەرن، بەو هیوایە کە ڕژیمێکی لایەنگریی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بێتە سەرکار. ڕووخانی ڕژیمێک دەکرێت بە گشتی بە دوو شێوە جی بەجی بکرێت: یەکەم لە ڕێگای نیزامییەوە و ئەویتریان لە ڕیگای پێک هێنانی هەل ومەرجێکی نالەباری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووریی لە وڵاتێکدا کە کۆمەڵانی خەڵک وەزاڵە بێنێت و ئەو خەڵکە لە ڕێگای شۆڕشێکەوە ڕژیم بەرووخێنن. وا وەێدەچێت  شێوازیی دووهەم وەک بەکەڵکترین و هەرزانترین شێواز بۆ ئەمریکایەکان بێتە بەرچاو بۆ تێکڕووخانی ڕژیمی ئێران.

هەنووکە خەڵکی ئێران زۆرترین زەرەرمەندیی ئەو گەماروە ئابووریەن کە لە لاێەن ڕۆژئاواوە چێکراوە. ئاوسانی ئابووریی لە ئێراندا بە شێوەیەکی چاوەڕۆان نەکراو لە ئارا داێە و وارداتی بێنزین و خۆاردەمەنی تا ڕادەیەکی چاوەڕۆانکراو ڕوو لە کەمبوونەوەێە. هەر لەو پێوەندیەدا ئەمریکایەکان لاێان واێە کە ئێران لە باری سیاسیشەوە، بەدوای ڕووداوەکان و سەرهەڵدانەکانی ساڵی ٢٠٠٩دا سەقامگیرییەکی ئەوتۆی نەبێت. ئەمریکایی و ئیسرائیلیەکان و ڕۆژئاوا بەگشتی هیوادارن کە ئەو گووشارە نوێیە سەرەتایەک بێت بۆ سەرهەڵدانێکی هەمەلاێەنەی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ڕووخانی ڕژیم. جا هەر لە سەر بنەمای ئەو تێگەیشتنە ئەمریکایەکان گەڕیانێکی سیاسی و دیپلۆماسی بەربڵاویان دەست پێکردوە بۆ ڕاکێشانی سەرنج و پشتیوانی  گەمارۆکانێان لە سەر ئێران. 

تاکوو ئێستا ئەمریکایەکان هاوپشتی و هاودەنگی ئوروپایەکانیان وەرگرتووە. بەڵام هەر لەو کاتە دا ئامار و ئەرقامەکانی ساڵی ڕابردوو نیشانی دەدەن کە زۆر وڵاتی ئاسیایی گرێبستی نەوتیان لەگەڵ ئێران هەێە و ماشێنی ئابووریی ئەو وڵاتانەش بە ڕێژەیەکی بەرچاو بستراوەتەوە بە نەوتی ئێران. بەشێک لەو وڵاتانە بریتتن لە: چین (٢٢%) نەوتی خۆی لە ئێران دەکرێت، هەر لەو کاتە دا چین سەرمایەیەکی مەزنی لە سەنعتی نەوتی ئێراندا هەێە، هەربۆێەشە کە چین دژیی گەمارۆی ئابووریی ئێرانە. هێندوستان(١٣%)، ژاپۆن(١٦%)، کوری باشوور(١٠%) تورکییە(٥٠%) و سریلانکا(١٠٠%) پێویستیان بە نەوتی ئێران هەێە. لەهەل ومەرجی ئێستادا گەلێک چەتوونە بۆ وڵاتگەلێکی وەک هیندوستان کە پێدواویستیە نەوەتەیەکانی خۆێ (١٣% ) لە ڕێگای دۆڵارەوە لە ئێران بکرێت. لێ هەر لەو کاتەدا زۆر لاێەن بەشێوەیەکی داهێنەرانە کەوتوونە شوێن دۆزینەوەی ڕیگاچارەی تر کە خۆ لە قانوونمەندیەکانی ئەو باێکۆتە بەدەزنەوە. بۆ وێنە هەر ئێستا لە ڕێگای بانکێکی تورکیەوە بەکەڵک وەرگرتن لە واحیدیی پووڵی یەکێتی ئوروپا ‘ئێرۆ’ خەریکی کڕینی نەوەت لە ئێرانن، بەڵام زۆر ڕوون نییە کە تا کەنگێ کڕینی نەوەت لەو ڕێگایەوە دەرێژێ دەتوانێت هەبێت، بەهۆی ئەوە کە ئوروپایەکان گەمارۆ ئابووریەکانێان لەو بابەتەشەوە خەریکن تووندوتیژتر دەکەنەوە. هەروەها تورکیە مەجبوورە کە پێوەندیەکانی لە گەڵ ئورووپا بە پارێزێت، بەتاێبەتی کە هەر ئێستاش (هەرچەند لەو دواێانە دا ئەو مەێلە لە کەمیداوە) تورکیە خۆازێاریی تێکڵاویی لە گەڵ یەکێتی ئوروپاێە.

shaxis_ekonomi

International Energy Statisticsسەرچاویی زانیاریەکانی سەرەوە

جیا لە پێدوایستی بەرچاویی وڵاتانێکی زۆر بە نەوتی ئێران باریکەڕێگای هۆرمۆزیش گرینگێکی ستراتیژیکی مەزنی خۆی هەیە لە دابینکردنی پێدوایستیە نەوتەیەکانی بازاریی جیهانی و لە شەڕیی نەوتدا چارەنووسسازە. لە ساڵی ٢٠١١دا رۆژانە ١٤ گەمێی نەوتبەریی کە هەڵگریی ١٧ میلیون بۆشکە نەوت بوون لەو ڕێگا تێپەڕیون. ئەوە بەو ماناێەیە کە ٣٥% نەوت لە ڕێگای دریاوە و ٢٠% نەوتی بازاریی جیهانی لە باریکەڕێی هۆرمۆزەوە تێدەپەڕێت. هەر بۆێە هەر چەشنە ئاڵۆزیی و پێکدادانێک کە بەبێتە هۆی تەنگەژە لە سەر ڕێی هاتووچۆی گەمێە نەوتەیەکان، دەتوانێت کاردانەوەیەکی مەزنی هەبێت لە سەر ئابووریی جیهانی.

بەو حاڵشەوە ئەمریکایەکان دەست هەڵگرنین و لە سەر سیاسەتی باێکۆتی نەوتی و ماڵی خۆێان پێداگرن. ئەمریکایەکان گووشاریی خۆێان لە سەر چین و هیندووستان بەڕادەیەکی سەرسووڕ هێنەر زیادکردووە کە دەست لە نەوەتی ئێران هەڵگرن. لەو پێوەندیەدا ئەمریکایەکان هەڕەشەیان لە چین کردوە کە ئەگەر بانکەکانی چین مامەڵە لەگەڵ ئێران بکەن، چیتر چاوەڕۆانی ئەوە نابێت بەبن کە لە گەڵ بانکەکانی ئەمریکا بکەوەنە مامەڵەوە. چینییەکان لەو پێوەندیە دا بە پاریزەوە دەجووڵێنەوە و چاوەڕۆانن بزانین سەرئەنجام ئەو هەل ومەرجە بەرەو کوی دەچێت. ئەمریکایەکان ئەو یاریە شەترنجییە بە گرژیی و گووشاریەکی مەزن دەبنە پێش، چوونکە ئەو یاریە ئیجگار چارەنووس سازە بۆ ستراتیژیی ئەمریکا لە ناوەچەکەدا(ڕەنگە لە ڕادەی جیهانیشدا). بەڵام پرسیاریەک کە لێرەدا قووت دەبێتەوە ئەوەێە: گەلۆ تۆ بڵێی تەواویی وڵاتانی دنیا گۆێڕایەڵی ئەمریکا بن و لە کردەوە دا ئەو گەمارۆیانە بەڕێوەبەرن کە ئەمریکایەکان گەرەکیانە؟

هەنووکە واوەێدەچێت کە ئەمریکایەکان تا ڕادەیەکی بەرچاو لە ڕادەی جیهانیدا باێکۆتێکی سەرکەوتوویان لە دژی  ئێران وەگەڕ خستبێت، بەڵام ئەوە بەو ماناێە نییە کە ئەمریکا ئەو هەل ومەرجە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بەتوانێت ڕابگرێت. ئێران بەرهەمهێنەریەکی نەوتی مەزنە کە دونیا گەلێکی پێویستە. پرسیاریی هەرە سەرنج ڕاکێش ئەوەێە چە دەقەومێت کە ئەگەر هێندەک وڵاتی ئاسیایی درێژە بە کڕینی نەوت لە ئێران بەدەن، و لە ڕێگایەکیترەوە لە گەڵ ئێران بکەونە سادوسەودا و خۆ لە گەمارۆکەی ئەمریکا بەدزنەو. لە هەل و مەرجێکی ئاوادا دەکرێت کە نەوتی ئێران بە واحدیی پووڵیتر (لە جێگای دۆڵاڕ یا خۆ ئێرۆ) بکڕدرێت. مەترسی ئەوەش لە گۆڕێدا هەێە کە مامەڵەی نەوت بە زێر بێتە ئاڕاوە. سات و سەودایەکی لەوچەشنە دەکرێت ژێڕخانی  وحیدایی پووڵی ئەمریکا کە دۆڵاڕە و وەک واحیدیەکی پووڵی جیهانی مامەڵەی پێدەکرێت، خاڵی بکات و لاواز بکرێت و هەرلەو ڕێگاێەوە دەتوانێت قەێڕانێکی مەزنی ئیعتباریی پووڵی بێتە ئاراوە. ئاکامی سنارێویەکی ئەوتۆ دەتوانێت نەتەنیا کاردانەوەی لە سەر سیستمی ماڵی و ئابووریی بێت لە دنیادا، بەڵکوو ئاکامی سیاسی مەزنیشی بەدۆاە دەبێت، بەو ماناێە کە ڕۆڵی سیاسی ئەمریکاش لە جیهاندا  ڕوو لە کەمی دەدا.

هەر بۆێە ئەگەر بەرنامەی گەمارۆی ئابووریی و ماڵی ئەمریکا لە دژیی ئێران لە گرێژنە بەچێت و لە پێکانی مەبەستەکانیدا سەرکەوتوو نەبێت، ئەو پرسیارە دێتەگۆڕیی کە گەڵۆ تۆ بڵێی ئەمریکا چە بەرنامەیەکی لە بن سەریی دابێت بۆ ئێران؟ ئەمریکایەکان تەنێا دوو ڕێگاێان لە سەرڕیی دەمێنێتەوە. یا ئەو وڵاتە ئامادەێە کە هێرشێکی نیزامی بکاتە سەر ئێران یا خۆ ڕێگای دێپلۆماسی دەگرێتە پێش: بەو ماناێە کە ئێران و ئەمریکا بە تێڕۆانینێکی نوێ دەکەونە هەوڵ و تێکۆشان بۆ یەکلا کردنەوەی کێشەکانێان لە ڕێگای دانووستان و وتووێژەوە. بە بێ گوومان هەڵبژاردنی هێرشی نیزامی بۆ ئەمریکایەکان هەڵبژاردنێکی ئێجگار گرانە کە ئاکامەکانی بێ سووباتی هەرچی زیاتر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، وەک تەشنەکردنەوەی هەرچی زیاتریی ئاڵۆزیی لە ئێراق، سووریە، فەلستین، لوبنان و وڵاتەکانیتریی ناوچە. هەڵبژاردنی ڕێگای دانووستاندەن و دێالۆگ کە سووبات لە ناوچەکەدا دەباتەسەر، چوونک ئەمریکاێەکان بە هاوکاریی ئێران دەتوانن مەبستە ستراتیژیەکانی خۆێان لە ناوچەدا زۆر بە ئاسانی ریالیزە بکەن، کە بریتیە لە پەرساندەنی سووبات لە ئێراق و لووبنان، تێکشکانی سەهۆڵبندانی پێوەندیەکانی ئیسرائیل-فەلستینی و لاوازکردنی لاێەنی ڕادیکاڵی ئیسلامی سیاسی و بەو شێوەێە کەم کردنەوەی شەڕ و ناکۆکێەکان لە ناوچەکەدا. بەڵام سازشی نێوان ئێران و ئەمریکا هەر لەو کاتەدا بریتیە لە قەبووڵکردنی باڵانسێکی سیاسی و نیزامی نوێ لە ناوچەکەدا کە ئێران ڕۆڵێکی دیاریکراویی بۆخۆی داوا دەکا.

  زۆر ڕوونە ئەوە کە لە داهاتوودا لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دێتە ئاراوە دەتوانێت کاردانەوەیەکی لە ڕادە بەدەریی هەبێت لە سەر داهاتوویی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. یا خۆ ئەو ناوچەێە بەرەو سووباتێکی نیسپی دەڕوا و باڵانسێکی تازە دەێتە ئاراوە و یا خۆ شەڕ و ئاڵۆزیەکان بەهێزتر و بەربڵاوتر دەبنەوە. لە ناوەرۆکدا ئەو گێر و کێشەیەی نێوان ئێران و ئەمریکا دەگڕێتەوە سەر هەڵبژاردنێکی چارەنووس ساز لە نێوان دیپلۆماسی(بەو شێوەیە کە لە سەرەوە باسی لێکرا) و شەڕ بە هەموو ئاکامە چاوەڕۆان نەکراوەکانی. ئەو هەڵبژاردەنەش تەنیا نەبستراوەتەوە بە ویست و ئامانجەکانی ئەو دوو وڵاتەوە بەتەنێی. بەڵکوو هەلومەرجی ناوخۆی ئێران، ناوەچە، هەڵوێست و جووڵانەوەی ئاکتەرە سیاسی و ئابووریەکانی ئاسیایی و جیهانی لەو کاێە شەترنجییەدا گەلێک گرینگە لە هەڵبژاردنی ئەو دوو لاێەنە لە یەکلاکردنەوەی ململانی و ناکۆکانیاندا. جا هەر بۆێە دەبێت چاوەڕۆان بین کە داخۆا بەڕاستی هەڕەشەی نیزامی ئەمریکا بۆ سەر ئێران چەندە لە بلۆفێکی سیاسیی بەدوورە.

  majidpourkamal@hotmail.com

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی