زۆرجار باس له ره‌وابوون، ره‌وانه‌بوونی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێك ده‌كردرێ،
یان ده‌گوترێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌شرووعیه‌تی خراوه‌ته ژێر پرسیار. له‌و بارەوە پێویسته بزانین کە بنه‌ماکانی چه‌مكی ره‌وای کامانەن و ده‌سه‌ڵاتێك چۆن چۆنی دەتوانێ ئه‌و ره‌واییه به‌ده‌ست بێنێ، یان له چ بارودۆخێكدا و به چ شێوه‌یه‌ك له ده‌ستی ده‌دا.
چه‌مكی ره‌وایی له تیئۆری سیاسی نوێ‌دا جێگایه‌كی گرینگی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی ریشه‌ی ئه‌و چه‌مكه سه‌رچاوه‌ی له نوسراوه‌كانی ئه‌فلاتوون وه‌رگرتووه، چونكه ئه‌و بیرۆكه‌یه خۆی له بیر‌و هزری دادپه‌روه‌ریدا ده‌بینێته‌وه، كه ئه‌فلاتوون به راشكاوانه له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی ” جمهور” هێناویه‌تی‌و به‌جوانی شی ده‌كاته‌وه. به‌ڵام بیرمه‌ندانی سیاسی سه‌رده‌م ئه‌و چه‌مكه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێكتر و سه‌رده‌میانه‌تر شرۆڤه كردووه، به‌جۆرێك هەریەک لە: ده‌سه‌ڵات، پێگه و هێژمونی (قدرت، نفوز، اقتدار) ته‌نیا له‌یه‌ك حاڵه‌تدا ده‌توانێ كاریگه‌ر و شوێندانه‌ر بێ کاتێک كه ره‌وابوونی خۆی له‌پڕۆسەی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات و ده‌سه‌ڵاتداری دا پاراستبێ.
ئه‌مڕۆ پێوه‌ندی سیاسی له ئاكامی گه‌شه‌كردنی فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تدا جێی گرتووه، ئیدی فاكته‌ری به‌كارهێنانی زۆر رۆڵی به‌سه‌رچووه‌و له مۆدێل كه‌وتووە. حكوومه‌تێكی سه‌ره‌ڕۆ كه به زۆره‌ملێ بیهه‌وێ درێژه به ژیانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداری بدا، له ئاستی دونیای پێشكه‌وتوودا به ده‌سه‌ڵاتێكی یاخی ته‌ماشا ده‌كرێ، به سیستمێكی دواكه‌وتووی دوور له عه‌قڵ و مه‌نتق داده‌نرێ. هاوکات له‌گه‌ڵ سیسته‌مه سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییە پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌مڕۆیی له جیهانی دێموكراسی و ئازادی‌دا ناته‌بایی هه‌یه.، چونكه تێڕوانین بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه سیاسییه هه‌نووكه‌ییەکان له فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا جیاوازه له عه‌قڵیه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمانه‌ی كه میتۆدی زۆربه‌كارهێنان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و چاره‌سه‌ركردنی پرسه گرینگ و هه‌ستیاره‌كان ده‌گرنه‌به‌ر. له‌و نیزامه‌دا كه دێموكراسی بنه‌مایه و ره‌وایی وه‌ك ئه‌سڵێكی بنه‌ڕه‌تی سه‌یرده‌كرێ، چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان پێوه‌ندی به راده‌ی پێگه و نفوزی حكوومه‌ت، نه‌خشی رێبه‌ری، داڕشتنی به‌رنامه‌ی زانستی و گرینگی‌دان به رای گشتی هه‌یه، ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌وایی ده‌خه‌ملێنرێن، كه‌وایه ره‌وایی پێش مه‌رجی ده‌سه‌ڵاتە. بە واتایەکی تر چونكه ره‌وایی به مانای یاسایی بوون یان به گوێره‌ی یاسا كاركردن دێ، یاساش ده‌بێ دێموكراتیك بێ یانی ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك بێ له‌ویست و داخوازی هه‌موو پێكهاته‌كانی نێو كیانه‌كه، کەواتە ئه‌و یاسایه ره‌وایی خۆی له ئیراده‌ی سیاسی تاكی نێو كۆمه‌ڵ به‌گشتی وه‌رده‌گرێ.
دوای تێپه‌ڕكردنی قۆناغەکانی سەدەکانی نێونجی ئه‌سڵێكی دیكه بە چەمکی رەوایی زیادكرا به ناوی “ره‌زامه‌ندی” كه بوو به پایه‌یه‌كی نه‌گۆڕی ره‌وایی له‌و سه‌رده‌مه‌دا. له پێشڕه‌وانی ئه‌و تیئۆرییه “ماكس وێبێر” هه‌یه كه یه‌كه‌مجار مه‌فهومی نه‌گۆڕی ره‌وایی به‌شێوه‌ی چه‌مكی گشتی پێناسه كرد. به‌بڕوایی ئه‌و ره‌وایی له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ و بڕوابوون دێ، كه ده‌سه‌ڵات داوا له خه‌ڵك ده‌كا پێڕه‌وی لێ بكه‌ن، بۆیه حكوومه‌ت یان ده‌سه‌ڵات ته‌نیا كاتێك شوێندانه‌ره كه مه‌شروع و خه‌ڵك په‌سه‌ندبێ. بێگومان حكوومه‌ت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هێندێك بواردا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات، له ده‌سه‌ڵاتی گشتی خۆی كه به‌كارهێنانی هێزه كه‌ڵك وه‌رگرێ. چونكه یاسا ئه‌گه‌ر زه‌مانێكی ئیجرائی له پشت نه‌بێ به‌ڕێوه‌ناچێ.، به‌ڵام نابێ كه‌ڵكی خراپی لێ وه‌ربگیردرێ وه‌ك ئه‌سڵێك له بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵات ته‌ماشا بكرێ. بۆیه ده‌سه‌ڵات ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌ساسی ره‌وابوون بێ، ئه‌گینا له‌و چوارچێوه‌یه بترازێ له‌گه‌ڵ دژواری و دژایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی رووبه‌ڕوو ده‌بێ و كاریگه‌ری خۆی له‌ده‌ست ده‌دا، له‌و حاڵه‌ته‌دا مه‌شروعیه‌تی ده‌خرێته ژێر پرسیار و سه‌رئه‌نجام حه‌قانیه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا.
واتایی ره‌وایی له سه‌ده‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌ده‌یه‌كی دیكه ئاڵوگۆڕی به‌سه‌رداهاتووه، له درێژایی سه‌ده‌كانی نێوه‌نجی بۆ به‌یانی ره‌زامه‌ندی و په‌زیرش یا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی حكوومه‌ت به‌كاربراوه. بۆیه ئه‌مڕۆ ناتوانین هه‌موو شۆڕشه‌كان ته‌نانه‌ت كودیتاكانیش به ناڕه‌وا له قه‌ڵه‌م بده‌ین، بۆیه ئوسوولی نوێی ره‌وایی جێگای ئوسوولی كۆنی ره‌وایی گرتۆته‌وه، له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕه رەوشتییەکان یا هه‌ڵسوكه‌وتی گونجاو هاومانا و هاوته‌ریب نیه، به‌ڵكوو ته‌نیا روكنه بۆ پاساو هێنانه‌وه‌ی ئیقدامات و كرده‌وه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران. له‌و پێوه‌ندییه‌دا نیزامه سیاسییه‌كان تێده‌كۆشن كه روخساری ره‌وایی به خۆیان ببه‌خشن هه‌تاكوو هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه به‌خه‌ڵكیان داوە بقه‌بوڵێنن. به‌ڵام نابێ ئه‌و قه‌بوڵ كردنه له‌سه‌ر بنه‌مای ترس و تۆقاندن بێ، به‌ڵكوو ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌بێ كه له روانگه‌ی ئه‌خلاقییه‌وه دروست و ره‌وا بن، بۆیه كاتێك ده‌توانین بڵێین حكوومه‌ت مه‌شرووعه كه خه‌ڵكەکەی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بڕوا و متمانه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یان پێ هه‌یه. له‌پێكهاته‌وه بگره هه‌تا كرده‌وه‌كانی، ئیقدامات و بڕیاره گرینگه‌كانی، سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته هه‌ڵسه‌نگێنراوه‌كانی به‌رپرس و رێبه‌ره‌كانی كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه بن ئه‌و حكوومه‌ته توانا و لێهاتووی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و دابین كردنی ماف و ئازادییه‌كانی هاوڵاتیانی خۆی هه‌بێ.
له دێموكراسی‌دا ره‌وایی گرینگی زۆری هه‌یه، چونكه دێموكراسی له‌سه‌ر ئه‌ساسی ره‌زامه‌ندی و رێزگرتن له ئیراده‌ی سیاسی هاتۆته ئاراوه، بۆیه بە پێچه‌وانه‌ی ویست و داخوازی ئه‌وان ناتوانرێ ئه‌سڵی ره‌وایی و ره‌وایی بوونیان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له نه‌بوونی ره‌واییدا حكوومه‌ت متمانه‌ی گشتی له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا به ته‌واوی له ده‌ست ده‌دا. ده‌سه‌ڵات له‌و حاڵه‌ته‌دا مه‌حكووم به نه‌مانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ چه‌كێكی ژه‌نگاوی و ژه‌هراوی ده‌با ئه‌ویش نواندنی زه‌بر و زه‌نگه.، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاو دوو حكوومه‌تی سوریه و ئێرانن. سوریه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له حه‌وت هه‌زار و 500 كه‌س له هاوڵاتیانی خۆی كوشتووه، كه سەرەتا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه رژانه سه‌رشه‌قام، هێندێك ویست و داخوازییان خسته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات كه به گوللە وه‌ڵام درانه‌وه، به‌خاك و خوێن كێشران. له ئێرانیشدا گه‌لانی ئێران له مافی نه‌ته‌وایه‌تی بێ به‌ری كراون، ئازادییه دێموكراتیكه‌كان سه‌ربڕاون سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای وڵات له ماف و ئازادییه‌كانیان بێ به‌ش و په‌راوێزخراون، زیندانه‌كان بوونه‌ته قه‌سابخانه و رۆژ نیه چه‌ندین كه‌س گیانیان لێ نه‌ستێندرێ. به‌كورتی كه‌م خێزان هه‌یه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا ره‌ش پۆش و خۆشه‌ویستێكی له‌ده‌ست نه‌دابێ. فه‌زایه‌كی ته‌واو پۆلیسی و ئه‌منییه‌تی سه‌راپای وڵاتی داگرتووه، ئێران به‌ڕووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیدا بۆته به‌ندیخانه. ئه‌وه‌ش ته‌عبیر له‌وه ده‌كا نیزام مه‌شروعیه‌تی خۆی له‌ده‌ست داوه، چونكه مه‌شرووعیه‌ت بنه‌مای سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات واته حكوومه‌ته.، له‌لایه‌ك مافی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات و هێز و توانای گشتی به حكوومه‌ت ده‌به‌خشێ و له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكوومه‌ت و خه‌ڵك له ماف و ئه‌ركی سه‌رشانیان وریا ده‌كاته‌وه. له‌راستیدا هه‌ر نیزامێك له پێناو به‌دیهێنانی مه‌شرووعیه‌ت تێده‌كۆشێ، نیزامی وا هه‌بووه سه‌ره‌تا له قۆناغ و شوێنی جۆربه‌جۆردا توانیویه‌تی له هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تیدا ره‌وایی خۆی له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك وه‌رگرێ، وه‌ك ئاڵمانی نازی و كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام دواتر به رێكاری جۆراوجۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگا و ئه‌هرومه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا گرتووە. لە ئێران‌دا به په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی بنه‌ڕه‌تی نادێموكراتیك هه‌موو ماف و ئازادییه‌كانی له‌خه‌ڵك زه‌وت كردووه، چاره‌نووسی گه‌لی به ئاقارێكی نادیاردا برد و ئه‌وه‌ی گرینگی و بایه‌خی پێ نه‌دراوه ئه‌سڵی ره‌وایی، ئیراده‌ی سیاسی و سه‌روه‌ری گه‌ل بووه، هه‌موو توانایه‌ك بۆ به ئه‌منییه‌تكردنی وڵات ته‌رخان كراوه، سیاسه‌تی تواندنه‌وه، له ناوبردنی نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانیان به‌ئه‌ژمار دێن. هه‌رچه‌شنه ده‌نگێكی ناڕازیی به‌خێرایی له گه‌روودا كپ ده‌كرێ، هه‌ر سه‌رهه‌ڵدان و جوڵانه‌وه‌یه‌كی رزگاریخواز و ئازادیخواز به‌خوێن ده‌كێشرێ، هه‌ر رێكخراو و حیزبێكی سیاسی كه جیاواز له‌وان بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێ به‌قه‌ده‌غه‌كراو دژی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه و نیشتمان ناوده‌برێ. بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌موو ئه‌وانه ده‌یان تۆمه‌تی جۆراوجۆری وه‌ك دژایەتی ئیسلام، دژایەتی نیزام و دژی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌داته پاڵ. به‌و شێوه‌یه ده‌ست له هیچ كرده‌وه و جینایه‌تێكی دژی ئینسانی و ئه‌خلاقی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆی نه‌پاراستووه، ده‌ستی هه‌تا ئانیشگ به خوێنی به‌ناحه‌ق رژاوی هاوڵاتیانی سڤیل سووره. هەمووی ئەوانە دەرخەری ئەو راستییەن کە له‌مێژه كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌سڵ و بنه‌مای ره‌وایی له‌ده‌ست داوه و بۆته رێژیمێكی تۆتالیتێری یاخی له یاسا و مه‌نتق. هەر ئەوەشە کە بوارمان پێنادات بپرسین ئه‌رێ گه‌لۆ حكوومه‌تێكی ئه‌وتۆ هیچ ره‌واییه‌كی هه‌یه؟
*پارێزەر
{jcomments off}