"an independent online kurdish website

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوbraym_lajani

بڵاوکراوەتەوە، تووندوتیژیەکی بەرین لە نێو ئەو بنەماڵانەدا هەیە کە

پیاوەکانیان پاش تەواوبوونی شەڕ گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

ژنێکی کامبۆجی دەگێڕێتەوە کە مێردەکەی پاش تەواوبوونی خزمەتەکانی لە ڕیزی خەمیرە سوورەکان لە ساڵی ١٩٩١ داو گەڕانەوەی بۆ ماڵێ، بە شێوەیەکی بەردەوام بە دژی ئەو و منداڵەکانیان تووندوتیژی دەنوێنێ. ئەو ژنە دەڵێ کە هاوسەرەکەی هێندە تووندوتیژی دیتوە و، هێندە بۆخۆی تووندووتیژی لە دژی کەسانی دیکە نواندوە، کە ئیتر ناتوانێ بە شێوەیەکی ئینسانی ڕەفتار بکا. پیاوێکی مەقدۆنیایی دەڵێ شەڕ ئێمەی تێک داوە. ئەمن ناتوانم لە ژنەکەم نەدەم. ژنێکی فەلەستینی لە ڕاموڵادا دەڵی، دیاردەی خۆکوشتنبە شێوەیەکی بەرچاو

لە نێو ژنان و کچانی ئەو ناوچەیەدا زیادی کردوە.  لە ڕاموڵادا ناوەندێکی فریاکەوتن و یارمەتیدان  بە ژنان و کچان دامەزراوە. بەڕێوەبەری ئەو ناوەندە دەڵێ  بەیانان کە پیاوەکان دەڕۆنە سەرکار، تەلەفۆنی ناوەندەکە دەست بەزەنگلێدان دەکا. لە سەدا حەفتای ئەوکەسانەی زەنگ لێدەدەن، ئەو کچ و ژنانەن  کە لە لایەن باوکەکانیان، براکانیان و  مێرد و مام و خاڵ و

کەسوکارە نزیکەکانیانەوە، ئەزیەت و ئازار دراون یان دەستدرێژیان کراوەتە سەر و لێیان دراوە.

تاقمێکی پسپۆڕی ڕێکخراوی ژنانی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە هاوینی ٢٠٠١ دا، بۆ ماوەی ساڵێک لە ناوچە قەیرانی و شەڕلێدراوەکانی دونیادا، لەسەر شوێنەواری شەڕوکێشە چاکداریەکان  لە سەرژنان ، لێکۆڵینەوەی کرد. ئەودەستەیە سەردانی بۆسنی هرزەگۆیین، مەقدۆنیا، کۆسۆڤۆ، سیربستان، کۆلۆمبیا، کامبۆج، تەیمووری ڕۆژهەڵات، لیبریا،گینە، ڕواندا، سیرالئۆن، سۆماڵی،ئیسڕائیل و ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینیان کرد. لە هەمووی ئەو ناوچانەدا، ژنان باس لەوە دەکەن کە چەک و تەقەمەنی ژیانی بنەماڵەی ئەوانی شێواندوە. ئەوان دەڵێن سەربازی گەری بە جۆرێک ژیانی کوڕو مێرد و براکانی ئەوانی داگرتوە کە ئیتر ناناسرێنەوە. ئەوان دەڵێن هاوسەرەکانیان ساردن، عەسەبی و داخراون و تووندووتیژیان لێدەبارێ.  ئەو لێکۆڵینەوەیە دەنگێکی زۆری دایەوە، چونکە دەرکەوت کە ئەو وەزعە لە هەموو شوێنە شەڕلێدراوەکاندا هەر ڕاستە.

 لە هاوینی ٢٠٠٢ دا، لە پایەگایەکی سەربازی ئەمریکا، لە باکوڕی

کالیفۆڕنیادا، چوارکەس لەو سەربازانەی لە شەڕی ئەفغانستانەوە

گەڕابوونەوە، ژنەکانی خۆیانیان کۆشت. لەم دواییانەدا، لە رۆژنامەکانی

ئەمریکادا ئەوە دەخوێنینەوە کەڕاپۆریە نهێنییەکان ئەوە دەردەخەن کە هەرکات سەربازانی ئەمریکا، بۆشەڕ وعەمەلیاتی عەسکەری دەڕۆنە دەرەوە، ڕادەی تووندوو تیژیی پیاوان بەدژی ژن و منداڵان لە کۆمەڵگای ئەمریکادا، بە شێوەیەکی لە ڕادەبەردەردەڕواتە سەرێ.

لە نێو سوپای ئەمریکادا، کە لەساڵی ١٩٩٩دا، سێسەدو سی هەزار ئەندامی هەبووە، ٨٦٤٨ ژن شکایەتیان لەو تووندوتیژیەکردوە کە سەربازەکان لە ماڵێ لە خۆیانی نیشان دەدەن. دیارە ئاماری درووستی ئەو دیاردەیە، زۆر لەوەش زیاترە. چوونکە هەموو ژنەکان ناچن شکایەت بکەن و ئەو مەسەلەیە بە پۆلیس ڕاگەیەنن.

لەسەدا حەفتاوپینجی ژنانی کامبۆجی، کە مێردەکانیان لە شەڕو

کێشە چەکداریەکاندا، بەشداربوون، پاش ئەوەی کە لە ساڵی ١٩٩٥دا، هێزەکانی پاراستنی ئاشتی هاتنە نێو وڵاتەوە، بوونەتە قوربانی تووندوتیژی. بەشێکی زۆر لەوان لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە تەقەیان لێکراوە.

هەموو لیکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەوە دەردەخەن

 کە چەکداربوونی پیاوان، دیاردەی تووندوتیژی  بەرامبەر بە ژنان و منداڵان لە کۆمەڵدا پەرەپێدەدا.

 هەروەها هەر ئەو لێکۆڵینەوانە ئەوە نیشاندەدەن کەتووندوتیژی بنەماڵەیی لە کاتی شەڕ و کێشە چەکداریەکان دا زۆرتر دەبێ.

ئەودیاردەیە پاش تەواو بوونی شەڕ و بە گەڕانەوەی پیاوەکان لە بەرەکانی شەڕ بۆ ماڵەوە، بەرینتر و قوڵتریش دەبێتەوە.

سەدملیۆن کەس لە ئاکامی شەڕدا، لە قەڕنی بیستەم و سەرەتاکانی قەڕنی بیست و یەکدا کوژراون. کاتێ پیاوەکان لە سەنگەرەکان دا دەکوژرێن، ژنان  و منداڵان لە ئاکامی بۆمبارانی شاروگوندەکاندا، لەبەر برسیەتی  و تینوویەتیدا، لە ئاکامی نەخۆشی و ناچارکردنیان بە لەشفرۆشیدا،گیان لە دەست دەدەن.

تەنانەت ئەگەر ئەو ژن و منداڵانە زیندووش دەردەچن، هەتاهەتایە دەبێ لە گەڵ بیری خۆکۆشتن، دستەویەخەبن. هەرکات مێرد و براو باوکیشیان لە شەڕ دەگەڕێنەوە، شکەنجە و ئەزیەت و ئازار دەدرێن، چونکە هەست دەکەن کە بە هۆی ژن و کچەکانیانەوە شەڕەفیان لەکەدار بووە.

پاش تەواوبوونی  شەڕی سارد ، ٤٠ ملیۆن کەس ئاوارە و پەڕەوازەبوون. هەشتا لە سەدی ئەوان ژن و منداڵن.

بە لە بەرچاوگرتنی ئەوە کە کوردستانیش یەکێک لەو مەڵبەندانەیە کە

ساڵانێکی زۆرە مەیدانی شەڕ و سەرکوت و زەبرو زەنگی حکومەتە دیکتاتۆرەکان بە دژی میللەتی کوردە ، دەکرێ ئەو دیاردەیە لە کوردستانیش هەر راستبێ. 

ئێستا وەختی ئەوەیە لە رێگای پیادەکردنی پڕۆگرامەکانی پێداگۆگی ئاشتیخوازانەوە ، کار بەدەستانی هەرێم، بۆسڕینەوەی ئاکامە نالەبارەکانی شەڕ ، هەنگاو باوێن.

وەرگێڕان و ئامادەکردنی

ئیبڕاهیم لاجانی

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی