هه‌لومه‌رجی خه‌باتی میلله‌ته‌که‌مان بە بارودۆخێکی دژوار‌دا تێ دەپەڕێ. کۆنگره‌ی پازدەهەمی حیزب،
که به‌پێی په‌یڕه‌وی نێوخۆ ده‌بێ به‌ره‌به‌ره حیزب خۆی بۆ ئاماده‌بکا، له وه‌زعێکی زۆر تایبه‌تی ده‌گیرێ. ڕه‌وشی سیاسیی ئێران به‌گشتی و وەزعی میللەتی کورد لە کورد ستانی ئێران بە بارودۆخێکی دژوار‌دا تێ دەپەڕن. ئەو وەزعە مەسئولیەت و مایە لەخۆ دانانی لە هەموو تێکۆشەرانی حیزب و میللەتەکەمان دەوێ . ئومێد ئەوەیە هه‌موو تێکۆشه‌رانی حیزب ده‌ست وێکده‌ن و پێکه‌وه، به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه خه‌باتگێره کوردستانی و سه‌رتاسه‌ریه‌کانی
دیکه، ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ هاتنه‌ده‌ر له‌م وه‌زعه بدۆزنه‌وه.
زۆرن ئه‌و مه‌سه‌له و کێشانه‌ی که ئه‌مرۆ میلله‌تی کورد له کوردستانی ئێران و میلله‌تانی دیکه‌ی ئێران له‌گه‌ڵیان ده‌سته‌و یه‌خه‌ن. واته ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که کۆنگره‌ی حیزبه که‌مان پێویسته سرنجیان بداتێ و له باس وبریاڕدان و په‌سندکراوه‌کانی دا بایه‌خیان پێ بدا.
قه‌یرانێکی قووڵ سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌که‌مانی داگرتوه و هه‌روادێ و قوڵتریش ده‌بێته‌وه. ده‌سته‌ڵاتی ئاخوندی سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگ و به‌تاڵان بردن و به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌که‌مانی کردۆته میتۆدی ده‌وڵه‌تداری. سیسته‌می ئابووری وڵات ته‌واو بۆته سیسته‌مێکی نابه‌رهه‌مهێنه‌رو به‌ستراوه به نه‌وت، که هه‌ر هاتنه‌خوار و چونه‌سه‌رێکی نرخی نه‌وت بناخه‌کانی وه‌له‌رزه‌ده‌خا. گرانی و ئاوسان و بێ‌کاری وه‌ک مۆته‌که سواری سینگی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌مان بوون. ئیعتیاد، له‌شفرۆشی، نه‌خۆشیه ڕه‌وانی یه جۆراوجۆره‌کان، هه‌ژاری و په‌ره‌سه‌ندنی ئاماری خۆکوژی وچوونه‌سه‌ری ئاماری جورم و جنایه‌ت و هه‌ڵاتنی ده‌سته ده‌سته‌ی خه‌ڵک بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ته‌نیا گۆشه‌یه‌کی بچکۆله له‌و ڕاستی یه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌مڕۆ له ژێر سێبه‌ری ڕێژیمی ئاخوندی دا خه‌ڵک له گه‌ڵی به‌ره‌و ڕوون.
لاوان که زۆربه‌ی حه‌شیمه‌تی وڵات پێکدێنن، ئێستا‌و داهاتویان لێ ئه‌ستێنراوه‌ته‌وه.
پێشێلکردنی ماف و ئازادیه سه‌ره‌تای یه‌کان، ڕاونان، زیندان و شکه‌نجه‌و ئێعدام، سانسۆر‌و داخستنی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان، گرتن و زیندانی کردنی پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری، ژنان، مامۆستایان و چالاکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، سه‌رکوتی بزووتنه‌وه ئیعترازیه‌کانی خه‌ڵک بۆته دیارده‌یه‌کی ڕۆژانه له ئێرانی ئه‌مڕۆدا.
داخوازه میللی، سیاسی و فه‌رهه‌نگی یه‌کانی میلله‌تانی ژێر سته‌می ئێران، به کوشتن و ئیعدام و سه‌ره‌نێزه و گۆپاڵی سه‌رکوتی هێزه دژی گه‌لیه‌کانی دیکه‌ی ڕێژیم وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه. ئیستبدادێکی ڕه‌شی مه‌زهه‌بی، له چه‌شنی ئیستبدادی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌که‌مانی خستۆته بن باڵ، به چه‌شنێک که ئێران بۆته باستیلێکی گه‌وره. شوێنه‌وارێک له ئازادیه فه‌ردی و دێموکڕاتیه‌کان نه‌ماوه.
له‌وه‌ش زیاتر سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێرانه ی ڕێژیم له ئاستی ناوچه‌دا، ده‌ستێوه‌ردانی کۆماری ئیسلامی له کاروباری نێوخۆی وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا، دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستدا، وه‌به‌رچاونه‌گرتنی په‌سندکراوه‌نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی وزه‌ی ئه‌تۆمی دا، گوێ نه‌دان به قازنج و به‌رژه‌وه‌ندیه میللی یه‌کانی ئیران له کۆمه‌ڵگای جیهانی دا، وڵاته‌که‌مانی خستۆته به‌ر مه‌ترسی جۆراو جۆر و ئابڵۆقه‌ی بازرگانی و ئابووری و ته‌نانه‌ت ته‌ریککه‌وتنه‌وه‌ی سیاسی و مه‌ترسی شه‌ڕێکی دیکه‌ی ماڵوێرانکه‌ریش.
له ئاستی کوردستانی ئێرانیشدا، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک ئه‌و وه‌زعه گشتی یه ده‌بینرێت، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پڕش و بڵاوی و نالێکیە‌کی به‌رچاو له نێو هێزه خه‌باتگێڕه کوردستانیەکاندا به‌رچاو ده‌که‌وێت، که بێ گوومان شوێنه‌وارێکی خراپی له‌سه‌ر ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی میللی و دێموکڕاتیکی میلله‌ته‌که‌مان هه‌یه. به‌داخه‌وه له نێو ریزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌رتاسه‌ریشدا مه‌سه‌له‌که هه‌ربه‌وجۆره‌یه و تائێستا هه‌وڵدانێکی جیدی بۆ لێک نزیکبوونه‌وه و ڕیککه‌وتن له گۆڕێ دانیه.
ئه‌و وه‌زعه مایه‌ی نیگه‌رانیه، باڵام به‌ومانایه نیه که نائومێدبین.
نابێت نائومێدبین چونکه ڕاست له‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خت و دژواره‌دا، خه‌باتێکی به‌رین به‌دژی ئه‌و ئیستبداده ڕه‌شه که باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌ماندا کێشاوه له گۆڕێ دایه . ڕۆڵه‌کانی میلله‌ته ژێرچەپۆکەکانی ئێران ڕوونتر و ئازیانه‌تر له هه‌میشه داخوازه ڕه‌واکانی خۆیانیان هێناونه گۆڕ. کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئێران و کوردستان خه‌باتێکی به‌رینی مه‌ده‌نی به‌ره‌و پێش ده‌بەن . خوێنکاران، لاوان، ژنان ، مامۆستایان وفه‌رهه‌نگیان، ڕۆژنامه نووسان و ڕووناکبیران و چین و توێژه نیشتمانپه‌روه‌ر وزه‌حمه‌ت کێشه‌کان له حاڵی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ داموده‌زگا جه‌هه‌ننه‌میه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی ئاخوندی دان. له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بە ملیۆن هاوولاتی به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر خه‌ریکی له قاودانی ئیستبدادی ئاخوندین و تێده‌کۆشن پشتیوانیی بیروڕای گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لای خه‌باتی ڕه‌وا و به‌رحه‌قی گەلانی ولاته‌که‌مان بۆ ئازادی و دێموکراسی ڕاکێشن.
تاقیکردنه‌وه نیشانی داوه که کۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سه‌ره‌ڕۆیی و زه‌بروزه‌نگ وخه‌فه‌قان و که‌لله‌ویشکیه، نه‌یتوانیوه وناتوانێ ویستی ئازادیخوازیی و دێموکڕاسیخوازیی له زەین و بیری میلله‌تانی ئێران‌دا بکۆژێ. چ له‌کوردستان و چ له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا ، به دەیان و بگره به سەدان هه‌زار ژن و پیاو له حاڵی خه‌بات به دژی سه‌ره‌ڕۆیی دان.
ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێ که میلله‌تانی ئێران لێ‌بڕاون خۆیان بگه‌یه‌ننه کاروانی مرۆڤایه‌تی پێشکه‌وتوو و کۆماری ئیسلامی ناتوانێ پێشیان پێ بگرێ.
به‌ڵام چاوه‌ڕوان مانه‌وه به ئومێدی ئه‌وه که ئه‌م ڕێژیمه ناتوانێ ویستی ئازادیخوازیی میلله‌تانی ئێران سه‌رکوت بکا و کاروانی خه‌بات هه‌ر ده‌ڕواته‌پێش درووست نیه. ئێمه وه‌ک هه‌میشه ده‌بێت ڕۆڵێکی گه‌وره و کاریگه‌رمان له خه‌باتی ئێستا‌و داهاتووی میلله‌تی خۆمان و میلله‌تانی دیکه‌ی وڵاته‌که‌مان بۆگه‌یشتن به ئازادی ودێموکڕاسی دا هه‌بێ.
زۆرن ئه‌وانەی ده‌ڵێن له‌خه‌بات به‌دژی کۆماری ئیسلامی‌دا، له‌به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ڕۆیی مه‌زهه‌بی دا، خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی وحیزب وڕێکخراوه خه‌باتگێڕه کوردستانیەکان بەتایبەتی هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وەی خەباتدا بوون و هه‌ن. ئه‌وه‌ش ڕاسته که حیزبی دێموكڕاتی ستانی ئێران له خه‌بات به‌دژی کۆماری ئیسلامی‌دا، کارنامه‌یه‌کی پڕله شانازی وسه‌ربه‌رزی وجێگای ئافه‌رینی هه‌یه.
ڕاست هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که‌من پێموایه له‌م قۆناخه‌شدا کوردستان وهێزه‌خه‌بات گێڕه‌کانی وبه‌تایبه‌تی حیزبی دێموکڕاتی ستانی ئێران ده‌بێت پێشڕه‌وی ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و هەوری نیگه‌رانیه بن کە شۆڕابەی بەسەرخەڵکدا بەرداونەوە وئیبتکاری هه‌نگاوهه‌ڵگرتن بۆ گۆڕینی ئه‌م بارودۆخه و شکاندنی ئەم بنبەستە بگرنه‌ده‌ست.
دەزانم دەڵێن ئەوەتا هه‌رئێستا حیزبی ئێمه به ته‌شكیلاتێکی به‌رین وبه‌هێزه‌وه، له‌نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌دژی کۆماری ئیسلامی تێده‌کۆشێ وخه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ڕێبه‌ری ده‌کا. ئایه له‌وه زیاتر چیدیکه‌مان بۆده‌کرێ . منیش ئه‌وه‌ده‌بینم. به‌ڵام من پێموایه میلله‌تی ئێمه‌و حیزبی ئێمه کاری گه‌وره‌تریان له‌ده‌ست دێ.
زۆرمان بیستوه که کۆماری ئیسلام بۆیه له‌سه‌رکارماوه چونکه ئه‌ڵتڕناتیوی نیه. هه‌رکه‌ده‌ڵێین ئه‌ڵتڕناتیو، ده‌ستبه‌جێ مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌و دروستکردنی به‌ره‌مان دێته‌وه بیر. ڕاسته ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگه وده‌بێت کاری شێلگیری بۆ بکه‌ین.
به‌ڵام لایه‌نێکی دیکه‌ی کاری حیزب وڕێکخراوه سیاسیه‌کان به‌گشتی وبه‌تایبه‌تی حیزبی ئێمه، سه‌ره‌ڕای له‌قاودانی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ورێبه‌ری کردنی خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به دژی ڕێژیم، ده‌بێت ئه‌وه‌بێت که تێکۆشین سیسته‌م و فه‌رهه‌نگێکی سیاسی دروست که‌ین که ببێته ئاڵترناتیوی ئه‌وفه‌رهه‌نگه سیاسیه که کۆماری ئیسلامی نوێنەرایەتیەکەی دەکا.
هه‌ڵگرتنی درووشمه‌کانی دێموکراسی ومافی مرۆڤ، ئازادی و پێشکه‌وتن، ڕزگارکردنی ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ستی دین و دینیش له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، سکۆلاریزه‌کردنی پێوه‌ندیه سیاسی وحقووقیه‌کان و به‌مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان، به ته‌نیا به‌س نیه. پێویسته ئه‌و ئیده به‌رزانه بکه‌ینه فه‌رهه‌نگی کار وخه‌باتمان و له هه‌ڵسو که‌وتی ڕۆژانه‌ماندا گیانیان وه‌به‌ربنێین و ڕیاڵیز‌ەیان بکه‌ین. ئه‌و بیر‌و ئه‌ندێشه به‌رزانه ده‌بێت ببنه چرای ڕێ نیشانده‌ری کار و هه‌ڵوێست و بیر وڕوانگه‌و سیاسه‌ته کانمان له پڕاکتیک دا. ئێ
ــمه که‌ده‌مانه‌وێ ئه‌و بیره به‌رزانه په‌ره‌پێبده‌ین و خه‌ڵک بێنینه سه‌ر ئه‌وبڕوایه که بڕوایان پێ‌بێنن، بۆخۆمان ده‌بێت له‌کرده‌وه‌دا تا ئەوجێ یەی دەکرێ دەکاریان کەین. ته‌نیا له کاتێکی ئاوادایه که ده‌توانین فه‌رهه‌نگێکی نوێ بێنینه‌کایه که ببێته ئه‌لتڕناتیوی ئه‌و فه‌رهه‌نگه که کۆماری ئیسلامی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کا.
ته‌نیا له حاڵێکی ئاوادایه که ده‌کرێ باس له ئه‌ڵتڕناتیو بکه‌ین. هێزه خه‌باتگێره‌کانی کوردستانی ئێران ئه‌گه‌ر جارێ نه‌شتوانن به‌ره‌یه‌کی خاوه‌ن ستره‌کتوور بۆ پێکه‌وه‌کارکردن درووست که‌ن، ده‌توانن له‌وڕێگایه‌وه فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌تێکی ئه‌ڵتڕناتیو بۆ ئه‌و سیاسه‌ت وفه‌رهه‌نگه درووست که‌ن که خه‌ڵک به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده‌ن. ئه‌وده‌م ڕێگا بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی هێزه خه‌باتگێڕه کوردستانیە کانی کوردستانی ئێرانیش ته‌خت ده‌بێت.
ئاخر خۆ کاری ئێمه هه‌رئه‌وه‌نیه که نیزامی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر کورسی حکومه‌ت داری بێنینه‌خوار. دیاره وه‌لانان و هێنانه‌خواری کۆماری ئیسلامی له سەر ده‌سته‌ڵات ، له خه‌باتی هێزه خه‌باتگێڕه کوردستانی و ئێرانیه‌کاندا هه‌میشه جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌بووه و هه‌یه. به‌ڵام ئامانجی خه‌باتی ئێمه ته‌نیا هه‌ر وه‌لانانی کۆماری ئیسلامی نیه. ئێمه پێمان وایه که ڕزگاری وبه‌خته‌وه‌ری میلله‌تی ئێمه ومیلله‌تانی دیکه‌ی وڵاته‌که‌مان بریتیه له دابین بوونی ئازادی ودێموكراسی. ئه‌وه‌یه ئه‌و سیسته‌مه سیاسی یه که ئێمه کاری بۆ ده‌که‌ین. بۆیه زۆر به‌جێ وڕه‌وایه که ئێمه خه‌باتگێرانی ئه‌و ڕێگا پڕ له شانازیه، له هه‌رجێگایه‌ک هه‌ین بۆخۆمان هه‌ڵگری فه‌رهه‌نگ وڕه‌فتاری دێموکڕاتیک و ئازادیخوازانه بین.
که‌واته پێویسته فه‌رهه‌نگ وسیاسه‌تێکی جیا له فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌تی زاڵ بە سەر وڵاتەکەماندا بێنینه‌کایه. به‌م جۆره فه‌رهه‌نگ وسیاسه‌تێکی ئه‌لتڕناتیو بۆ ئه‌و فه‌رهه‌نگ وسیاسه‌ته درووست که‌ین که وڵاته‌که‌مان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ. ده‌بێت نیشان بده‌ین که کاری ئێمه ئاکامه‌که‌ی نابێته به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌مان فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌ت که خه‌ڵک له‌ده‌ستی بێزارن.
ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌زموونمان له خه‌باتی ساڵانی رابردو وه‌رگرتبێ ، کاتی ئه‌وه‌یه به‌خۆماندا بچینه‌وه و جارێکی دی چاو به خۆمان دا بگێڕینه‌وه. هه‌رکام له ئێمه ، هه‌رکام له تێکۆشه‌رانی حیزب، هه‌روه‌ها حیزبه تێکۆشه‌رو خه‌باتگێره‌که‌مان و هێزو لایه‌ن وکه‌سایه‌تیه خه‌باتگێڕه کوردستانیەکانی دیکه‌ی کوردستانی ئێران ، چ به‌ته‌نیاو چ پێکه‌وه کاری زۆرتر‌و گه‌وره‌ترمان له‌وه‌ی تا ئاێستا کردوومانه، له‌ده‌ست دێ. نابێ له‌خۆمان ڕازیبین. ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت ته‌کانێک بده‌ینه خۆمان و خۆمان ڕاته‌کێنین و له و قاوغه ومێنتاڵیته بێینه‌ده‌رێ کە بێ ئەوەی خۆمان بمانەوێت تێی کەوتوین.
با یەکتر بدۆزینەوە، پێوەندیەکانمان لە گەڵ یەکتر گەرم کەینەوە. یەکتر بەسەرکەینەوە، دەستی برایەتی و هاوڕێیەتی بۆیەکتر دڕێژ کەین، زەنگ بۆ یەکتر لێدەین، مەیل بۆ یەکتر بنێرین، با یەکتر تەشویق کەین، یەکتر هان دەین، گلەیی لە یەکتر بکەین، دەردی دڵ دەگەڵ یەکتر بکەین، گوێ بۆ یەکتر ڕاگرین، ئەگەر هەست دەکەین هەڵەمان کردوە ، داوای لێبوردن لە یەکتر و لە حیزبەکەمان و لە میللەتەکەمان و لە خۆمان بکەین، شەهیدانمان وەبیر بێنینەوە و بیانکەینە سەرچاوەی ئیلهام بۆ فیداکاری و
لە خۆبوردەیی و بەخشندەیی. وەختی ئەوەیە هەموومان لە دەوری بەرنامەو ڕێبەرایەتی حیزبەکەمان کۆبینەوە و هەرکاممان بە ئەندازەی توانای خۆمان هێزوگوڕ وەبەر خەبات بنێین. ئەگەر ئەو هەنگاوە باوێژین باقی گیروگرفتەکان لە مەیدانی کار و تێکۆشان‌دا چارەسەردەبن. بەمجۆرە ڕەوتی خەبات ئێمەو حیزب و بزووتنەوەکەمان لە گەڵ خۆی دەباتە پێش و ڕوو و تەکامول دەڕۆین.
له‌پێشدا ئێمه که له مه‌یدانی خه‌بات داین و تێکۆشه‌ری سیاسی وحیزبی وته‌شکیلاتی نێو ریزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ین و له گۆڕه‌پانه‌که‌داین، ده‌بێت چاو به‌ڕۆڵ و نه‌خشی خۆماندا بگێرینه‌وه وجارێکیدی خۆمان له‌و دنیایه‌دا هه‌ڵسه‌نگێنینیه‌وه که‌سه‌رتاپا گۆڕاوه و به‌خێراییش هه‌روا له حاڵی گۆڕاندایه. کۆمه‌ڵگای کوردستانی ئێران گۆڕاوه وخه‌ڵک ته‌وه‌قوعاتی تازه‌و سه‌رده‌میانه‌ی له ئێمه هه‌یه. چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک هه‌ر ئه‌وه نیه که کاربه‌ده‌ستانی ئێستای ده‌وڵه‌ت بگۆردرێن. میلله‌تی کورد له کوردستانی ئێران پێویستی به ڕووحیه‌و فه‌رهه‌نگێکی نوێی سیاسی و مۆدێلێکی هاوچه‌رخ له سیاسه‌ت و کاری سیاسی و حیزبایەتی هه‌یه.
ئێمه سبه‌ی ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وتین وده‌سته‌ڵاتی سیاسیمان چ به ته‌نیاو چ به‌هاوکاری له گه‌ڵ هێزه کوردستانیەکانی‌دیکه، له کوردستانی ئێران به‌ده‌سته‌وه گرت، خۆ به ته‌مانین خه‌ڵک به‌تاوانی بیروباوه‌ڕی سیاسی وعه‌قیده‌تی و مه‌زهه‌بی و ڕابردووی سیاسی بگرین ، یا به‌وتاوانه خه‌ڵک شکه‌نجه‌و زیندانی بکه‌ین. خۆ به‌ته‌مانین حیزب وڕێکخراوه سیاسی یه کانی موخالیف هه‌ڵوه‌شاوه ڕاگه‌یه‌نین و کار‌و تێکۆشانیان غه‌یره قانوونی بکه‌ین. ئایا ڕێگا ده‌ده‌ین که مێدیا و ڕاگه‌یه‌نه‌گشتیه‌کان ئازادانه کاری خۆیان بکه‌ن.
دیاره له هه‌لومه‌رجی هه‌ڵبژاردندا، ده‌کرێ هه‌رکه‌س به‌رنامه‌و پڕۆژه‌ی خۆی بڵاو کاته‌وه‌و بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی خه‌ڵک بۆ لای خۆی و بۆ سه‌رنه‌که‌وتنی موخالیفه‌کانی له هه‌موو ڕێگایه‌کی قانوونی که‌ڵک وه‌رگرێ. به‌ڵام ئێستا که وه‌زعێکی له‌و چه‌شنه له گۆڕێ دانیه، پێویست ناکا فه‌زای سیاسی کوردستان ئاڵۆز و ژه‌هراوی بکه‌ین.
هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌بێت له ره‌فتار و کرده‌وه وبه‌رخورد وهه‌ڵوێسته‌کانماندا، بڕوامان به دێموکراسی ومافی مرۆڤ و تۆڵێڕانسه وەک بەرێز و تێکۆشەر کاک مستەفاهیجری ، سکرتێری گشتی حیزب ، لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا دوێنی وتی ،نیشان ده‌ین. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت سبه‌ینێ له کوردستانی ئازادا، سه‌ره‌ڕای مو‌خاله‌فه‌ت ده‌گه‌ڵ یه‌کتری ، پێکه‌وه کاربکه‌ین، پێویسته هه‌ر له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به‌و کاره‌بکه‌ین و ته‌مرینی بۆ بکه‌ین. هه‌رله‌ئێستاوه ده‌بێت فێربین ڕوانگه و به‌رخورد و ڕه‌فتاره‌کانمان له گه‌ڵ موخالیفانمان له شکڵ و مێتۆد‌و کاناڵ و هه‌ڵسوکه‌وتی دێموکڕاتیکدا داڕێژین و ڕێگای هاوکاری له سه‌رمه‌سه‌له‌و به‌رنامه هاوبه‌شه‌کان له گه‌ڵ ئه‌وان بدۆزینه‌وه. ئەوە ئەوپەڕی تەکامولی سیاسەتی کوردیە لە کوردستانی ئێرانێ کە بەڕێزان کاک مستەفاهیجری و کاک عەبدوڵا موهتەدی کە دووجەمسەری سیاسەتی کوردین، پێکەوە لە گەڵ کوڕێ شا، وەک نوێنەری جەمسەرێکی دیکەی سیاسەتی ئێران ، دادەنیش و دیالۆگ لەگەڵ یەکتر دەکەن. . ئەوە نیشانەی تەکامولی سیاسەتی کوردی و پاڕامیتر بوونی کوردە لە سیاسەتی ئێران‌دا.
نیشانەی ئەوەیە کە خەریکین چاوەندازی سیاسەتی کوردی بەرین تر دەکەینەوە و قاوغە ئیدەئۆلۆژیکی و تەسکەکان و ڕوانگە بچوکەکان بە جێ دێڵین. جارێک دوکتۆر قاسملوو وتی ئەگەر خودموختاریمان دەوێ، دەبێ تەبەقەی متەوەستی ئێران ڕازیکەین دان بەو مافەی ئێمەدا بنێت.
بۆ یەنابێ به چاوی دوژمن سه‌یری موخالیفه‌کانمان بکه‌ین. نابێ هه‌ر موخاله‌فه‌تێکی سیاسی بگه‌یه‌نینه ئاستی دوژمنایه‌تی سیاسی. دوژمن بۆ ئێمه ته‌نیا که‌س و لایه‌نێکه که مه‌وجودیه‌تی حیزب و میللەتەکامان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و هه‌ڕه‌شه له هه‌ویه‌ت مەوجودیەتمان دەکا. ئه‌وه‌نیه کۆماری ئیسلامی حیزبی ئێمه‌ی به قسه‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شاوه ڕاگه‌یاندوه و نایه‌وێ هه‌بین ، هه‌ربۆیه‌شه بۆ دیفاع له مان ومه‌وجودیه‌تی خۆمان و میلله‌ته‌که‌مان ده‌ستمان داوه‌ته چەک و به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین.
پێویسته وه‌رزشی سیاسی بکه‌ین و چاپوکی ومه‌هاره‌تی سیاسی له خۆمان و ته‌شکیلات دا په‌روه‌رده بکه‌ین. ده‌بێت له هه‌ندێک جێگا‌و له هه‌ندێک کاتدا له گه‌ڵ موخالیفانمان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وین که ناتوانین ڕێککه‌وین. ئاخر ئه‌وه‌ش بۆخۆی چه‌شنێک ڕێککه‌وتنه. بۆ گه‌یشتن به پوخته‌یی سیاسی له‌و چه‌شنه، پێویسته له فه‌زای بچووکی ده‌وری خۆمان ده‌ربازبین و پێرسپێکتیڤی حیزبەکەمان ڕوونتر و بەرینتر کەینەوە. پێویسته له هه‌رچه‌شنه ده‌مارگرژی یه‌ک خۆ دووربگرین. ده‌بێ فێربین به چاویلکه‌ی جۆراو جۆر سه‌یری دنیا
و دیارده‌کان بکه‌ین. له جیاتی یه‌قین و ئیمان به خۆمان و سیاسه‌ته‌کانمان ، بڕوا به دیالۆگ و ڕه‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی بێنین. میلله‌تی کورد لە کوردستانی ئێران چاوه‌ڕوانن که ئێمه ڕێگا بۆ خستنه سه‌ریه‌کی هه‌موو توانا کانی نێو بزووتنه‌وه بدۆزینه‌وه.
بابێین له جیاتی پاکانه حیساب له گه‌ڵ یه‌کتر ، پاکانه حیسان له گه‌ڵ ئه‌و کرده‌وانه بکه‌ین که میلله‌ت په‌سندو سیاسه‌ت په‌سند نین. خۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌و خۆخستنه به‌رنه‌شته‌ری ڕه‌خنه هیچ به‌مانای ئیحساسی گووناح نین. ڕۆڵی گه‌وره وکاریگه‌ری حیزبه‌که‌مان له نێو بزووتنه‌وه‌دا، نه‌خشی تێکۆشه‌رانی حیزب له نێو بزووتنه‌وه‌دا، ئەو ڕۆڵە کە رێبەرایەتی حیزبی ئێمە لە خەباتدا هەیەتی، ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێ که ، له‌و بواره‌شدا ڕۆڵی پێشڕه‌و بوون بگێرین. نه‌ک ئێمه که ئه‌و ئه‌رکه گه‌وره‌مان له‌سه‌ر ش
انه، هیچ که‌س و جه‌ره‌یانێک نیه که پێویستی به خۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه نه‌بێت. تاپتر به ئینسافه‌وه خۆمان و سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانمان هه‌ڵسه‌نگێ نین، باشتر یارمه‌تی به درووست بوونی ئه‌و فه‌رهه‌نگه نوێ یه ده‌که‌ین که ده‌مانه‌وێ بیکه‌ینه ئه‌ڵترناتیوی فه‌رهه‌نگی زاڵ به‌سه‌ر فه‌زای سیاسه‌ت لە ئێران و کوردستانی ئێران‌دا.
حیزبی دێموکراتی ستانی ئێران و تێکۆشه‌رانی حیزبی ئێمه ، به حوکمی ڕۆڵ و نه‌خشی حاشاهه‌ڵنه‌گریان له بزووتنه‌وه‌ی میلله‌ته‌که‌ماندا، به حوکمی پێشره‌و بوونیان، به حوکمی ئه‌و به‌رنامه و بیره سیاسیانه‌ی که کاری بۆ ده‌که‌ن و بوونه‌ته ڕیساله‌ت و هه‌ویه‌تیان، ده‌بێت به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی مه‌سئولیه‌تی گرتنه ده‌ستی ئیبتکار بۆ ئه‌و خۆسازکردنه‌وه‌و وبه‌خۆدا چوونه‌وه‌یه بۆ خۆیان دانێن. پێویست نیه بۆ خۆ هاوچه‌رخ کردن له ته‌شکیلات وحیزب و بزووتنه‌وه‌دا، جێ گۆڕكێ به نه‌وه واته نه‌سله‌کان بکه‌ین. هه ر ئه‌و نه‌سله‌ی که له کوره‌ی خه‌باتی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا خاراوه وقالبۆته‌وه، ڕاست به هۆی ئه‌و گشت ئه‌زموونه که وه‌سه‌ریه‌کی ناوه، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین زه‌رفیه‌ت وتوانا یه بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ به‌ره‌و پێشه‌وه.
حیزبی ئێمه که له کوره‌ی خه‌باتدا قاڵبۆته‌وه، شانازی به مێژوویی خۆی ده‌کات و هه‌میشه وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئیلهام ته‌ماشای ده‌کا. به‌ڵام پێشڕه‌وبوونی حیزبی ئێمه له دووربینی و ئاینده‌بینی یه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ، که ئاینده‌بینی یه‌که‌شی له پێشڕه‌وبوونه‌که‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ.
ئێستا له‌و وه‌زعه‌دا که بزووتنه‌وه‌که‌مانی تێدایه، ڕۆڵی پێشڕه‌وبوونی حیزبه‌که‌مان ده‌بێت له هه‌رکاتێکی دی باشتر ده‌رکه‌وێت. حیزبی دێموکڕاتی کورد ستانی ئێران هه‌میشه قه‌ڵای له گیران نه‌هاتووی دیفاع له قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی یه به‌رزه‌کانی میلله‌ته‌که‌مان بوه‌و هیچ هێزو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و دوژمن وناحه‌زێک نه‌یتوانیوه له‌و ڕێگایه‌ی لابدا. هەر بۆیە بەجێە لەو هەلومەرجەدا گرێ کوێرەی سیاسەتی کوردی لە کوردستانی ئێران‌دا بکاتەوە و ئاڵای سالمسازی سیاسه‌ت لە کوردستانی ئێران دا به‌ده‌سته‌وه بگرێ و ڕۆڵی پێشڕەوبوونی خۆی بە پێشڕەوی کردنی خەباتی میللەتەکەمان و کردنەوەی دەرگا داخراوەکان و کردنەوەی گرێ پوچکەکانی سیاسەتی کوردی لە کوردستانی ئێران، هێندەی دیکەش تەسبیت بکا.
ئەو وەزعە سەختە تێدەپەڕێ. من سەرتاسەری تەمەنی خۆمم لە پەناو لە نێو تێکۆشانی حیزبی دێموکرات‌دا بەسەربردوە. ئەزمونی ژیانی من ئەوە دەڵێ کە حیزبی دێموکرات لە جنسی دار حەیزەرانە، لە ژێر فشاردا دەچەمێتەوە، بەڵام قەت ناشکێ. کەواتە با لە هەرکوێ هەین لەدەوری بەرنامەو ڕێبەرایەتی حیزبەکەمان کۆبینەوە و کۆمەک بە خێراترکردنی تێپەرینی حیزب و بزووتنەوە بەو قۆناخە دا بکەین.
ئیبڕاهیم لاجانی
{jcomments off}٢١.٠٣.٢٠١٢