"an independent online kurdish website

نه‌ورۆزانه‌ی ،منی غه‌ریب که‌وته‌ی شاران       newroz_agr

به‌ خوا یاران        

باوه‌ش ،باوه‌ش په‌یڤی دڵ        

و

چه‌پک ،چه‌پک وشه‌ی ناخه‌

  بۆ گشت کوردان؛

  تا به‌یادی نه‌ورۆزه‌که‌ی “کاوه‌”ی دلێر

ئه‌ی هاوڕێیان

  هه‌مووان یه‌کده‌نگ،

به‌ یه‌ک گه‌روو

شێعره‌ به‌رزه‌که‌ی “پیره‌مێرد”

 بڵێنه‌وه‌

  و

  بۆ ساتێکی ئه‌م ئاداره‌ش

منی دووره‌ وڵات و نیشتمان

له‌م غوربه‌ته‌ هه‌ژێنه‌ره‌،بژێننه‌وه‌.

تاران

نه‌ورۆزی 2712ی کوردی

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی