دایکی شەهید، ئەی دایە گیان دایکی هەموان
پرچی سپی وەک جوانی بەفر 
دڵی پر غەم پر هەنسکی قوڵپی گریان
چاوی پر لە چاوەروانی
لە بەر دەرگە هەموو رۆژێ هەر چاوەروان
هەموو کاتێ چاوەرێ یە
هەموو دەمێ لە خەو و لە بێداری دا
دڵی دەڵێ ، دڵنیا بە
رۆڵەکەت دیسان دێتەوە و وا لە رێ یە
دایکی شەهید ئەی دایە گیان دایکی هەموان
خەفەت مەخۆ، ئەشکی چاوت هەڵ مەرێژە
سوێند بە پرچی بەفرینی جوانت
بە خەفەتی ناو دەرونت، بە غەمی پرئیش و ژانت
بە دوو چاوی پر گریانی چاوەروانت
دڵنیا بە چی پێشمەرگەی کوردستانە
کوری تۆیە، کچی تۆیە، رۆڵەی تویە و جەرگی تۆیە
بە ریگاوەن زۆر لە میژە کەوتوونە رێ
کاروانی خەبات درێژەو درەنگ یان زوو دەگاتەجێ
ئەی دایە گیان دایکی شەهید، دایکی هەموان
دڵنیا بە چاوەروانی کوتایی دێ
کوردستانمان ئازاد دەبێ و
ئاواتەکەی گشت شەهیدانیش بەدی دێ
سمکۆ بێکەس
2012-03-28
{jcomments off}