بهرایی
کاتیک لاپهرهکانی میژوو ههلدهدینهوه گهلیک جار ناوی کۆمهلیک کهسایهتی سهرنجمان رادهکیشییت. ئهو کهسانه دهبنه مایهی تیرامانی ئیمه دوو دهستهن: دهستهیهک ئهوانهن که له پیناو بهرژهوهندی شهخسی خویان و یان رهگهزپهرهستی و
ئایدولۆژیکی بهرتهسکی ژیان به سهربهستی به خهلکانی دیکه به رهوا نازانن و ههموو ریکاریکی نا مۆرالانه دهگرنه بهر و تاوانی نا مرۆڤانه له میژوودا تۆمار دهکهن. بهداخهوه له دیروکدا به گشتی و به تایبهت له سهدهی هاوچهرخدا لهو جوره ئهقلییهتانه کهم نین که دهکریت ئاماژه به هیتلهر، موسلینی، ئیستالین، سهدام، ئهتا تورک، خومینی…. بکهین. بهپیچهوانه خهلکانیکی دیکه ههر لهو سهدهیهدا دهردهکهون که راست به پیچهوانهی ئهوانهی سهرهوه له ههولی جیگر کردنی ئاشتی و ئازادی و بهرابهری له نیو مرۆڤهکانن و به گژ قهلای زۆرداریدا دهچنهوه و ههموو ژیانی خۆیان بو سهربهستی و به شهرافهتمهندانه ژیان تهرخان دهکهن و تهنانهت بهشیکیشیان لهم ریگایهدا سهریان دادهنن که دهتوانین ئاماژه به گاندی، لوترکینگ، ماندیلا، قاسملوو، قازی….بکهین.
قاسملوو [1989_1930]
له نیو میللهتی کورددا وهک ههموو میللهتانی جیهان کهسایهتی شویندانهر و کاریزمای تیدا ههلکهوتووه، د. قاسملوو یهک لهو ریبهرانه بوو که ههر له سهردهمی لاویهتی به قولی ههست به نههامهتی و ئازارهکانی نهتهوهکهی دهکات و دواتر بو بهختهوهرکردنی میللهتهکهی ههموو ژیانی خوی بو تهرخان دهکات و دهبیته سهرقافلهی کاروانی رزگاریخوازی کورد له رۆژههلاتی کوردستان. قاسملوو وهک ریبهرکی دهروهست ههموو ریکاریکی ئاشتیخوازانه دهگریته بهر، بی گومان له سهرهتاوه ههولدهدا پرسی رهوای میللهتهکهی به دهولهتانی جیهان بناسینیت و ویژدانی مرۆڤایهتی لهو تاوانانهی که دهسهلاتهکانی زال به سهر کوردستاندا دهرههق به کورد دهیخولقینن به ئاگا بینیتهوه، ههر بویه دهیان کهسایهتی و دوست و خهمخۆری رۆژئاوایی بۆ کورد پهیدا دهکات و رهوایی خواستهکانی میللهتهکهی به گویچکهی ئورووپایهکان دهچپینیت. قاسملوو له مهر چارهسهر کردنی پرسی کورد له تهک دهولهتی ناوهندی بهردهوام دهرگای ئاشتی و دیالوک دهکاتهوه و باوهرکی بنچینهیی به چارهسهرکرد.
نی ئاشتییانه ههیه. ههر بویه دوژمنانی له ئاشتینههاتووی کورد له نیاز پاکی قاسملوو کهلک وهردهگرن و ههر لهم ریگایهشهوه خهنجیری ژههروایان له سینگی قاسملوودا دهدهن و به تیروری ناجوامهرانهیان ئهویش له سهر میزی وهتوویژ ویناوی قیزهونی خویان بو کورد و گهلانی جیهان دهردهخهن. قاسملوو له پیوهندی له گهل خهباتی چهکداری کوردستان پیی وابوو که ئهگهر کورد چهکی ههلگرتووه تهنیا له بهر پاریزگاری له مان و مهوجودییهتی خویهتی، ئهگینا کورد میللهتیکی ئاشتیخوازه و دوژمنایهتی له تهک هیچ نهژهوهیهکی دیکهدا نییه. قاسملوو له بهر ئهویکه ههموو ژیانی بو به ئاشتی چارهسهرکردنی پرسی گهلهکهی تهرخان کرد و ههر له سهر ههمان مهرامیش سهری دانا به پیغهمبهری ئاشتی ناسراوه…..
مارتین لوتر کینگ [1929_1968]
لوتر کینگ ریبهری مهزنی خهبات له پیناو مافه مهدهنیهکان له ئهمریکا که ههول و تهقهلاکانی بووه هانهیهک بو ریبهره گورانخوازه مهدهنیهکانی داهاتوو. لوتر کینگ لهوبروایهدا بوو که توندوتیژی کاریکی دوور له مۆراله و ناتوندوتیژی جهوههری ئهخلاقه. لوتر کینگ کاتیک دهستی به تیکوشان کرد که له ولاتهکهیدا تهنانهت رهش پیستهکان بویان نهبوو له سهر کورسی پاسهکانیش (ئوتوبوس) دابنیشن. کاتیک ژنه ئازا و بویری رهش پیست “رۆزا بارکس” ئاماده نهبوو له بهر سپی پیستیک که داوای دهکرد ههتا سپی پیستیک له سهر پی بیت رهش پیستهکان بویان نییه له سهر کورسی دابنیشن، ههلنهستایه سهر پی و ئهمه بووه لیدانی چهغماغهی قهیرانیکی کۆمهلایهتی مهزن. لوتر کینگی لاو ریبهرایهتی یهکسانیخوازی رهگهزی گرته ئهستۆ، له ماوهیهکی کوردا ناوبانگی ههموو ویلایهتهکانی ئهمریکای تهنییهوه. لوتر کینگ له ماوهی شۆرشهکهیدا کهلکی له خهباتی ناتوندوتیژانه و مهدهنیانهی گاندی و وانهکانی مهسیح وهرگرت. لوتکهی تهقهلای لوتر کینگ بو یهکسانی له ماوهی دهیهی 60ز بوو کاتیک له� سالی 1963ز له ئاخاوتنیکی میژوویدا به ناوی (ئارهزوویهکم ههیه) که ئهویش هاتنه ئارای یهکسانییه. سهرئهنجام پاش ئهوهی چهندین یاسا له بهرژهوهندی رهشپیستهکان پهسند کرا لوتر کینگ له 4ی ئاوریلی 1968ز تیرور دهکریت.
نیلسون ماندیلا
ماندیلا له سیما ههره دیارو ناسراوهکانی دژ به ههلاواردنی رهگهزی (ئاپارتاید) له ئهفریقا و جیهانه. ماندیلا بو نههیشتنی ههلاواردنی رهگهزی سهرهتا خهباتی ناتوندوتیژی گرتهبهر، بهلام له سالی 1956ز له تهک 150 کهس له ههڤالانی دهگیرین و به خیانهتکار له قهلهم دهدرین . سالی 1962ز به هوی گوشاری دهولهتی ناوهندی بو سهر رهشپیستهکان لقی سهربازی کونگرهی ئهفریقا دادهمهزرینیت و خوی سهرکردایهتی دهکا. بهلام له سالی 1964ز ههم دیسان دهگیریت و حوکمی ههتاههتای به سهردا دهسهپێندریت، پاش ههول و تهقهلای کونگرهی نهتهوهی ئهفریقا له سالی 1990ز دوای 27 سال زیندانی ئازاد دهکریت. ماندیلا له سالی 1994ز له ههلبژاردنیکی دیموکراتیک وهک یهکهم سهروک کوماری رهش پیست ههلدهبژیردریت. ماندلا له سهردهمی خهبات بو نههیشتنی ههلاواردنی رهگهزی ئهلیت” ئهوهی رهش پیست نهبیت نازانی دهردی رهش پیستهکان چییه” ههر بویه لیرهدا بومان دهردهکهویت ماندیلا وهک ریبهریکی کاریزما رۆچبووه قوولایی ئیش و ئازارهکانی نهتهوهکهی و ههموو ژیانی له پیناو یهکسانی و دادپهوهر �ی تهرخان کردووه..
گاندی [1869_ 1948]
گاندی دامهزرینهی سهربهخوی هیندوستان له ریگای شورشی دوور له توندوتیژی یهکیک له گهورهترین پیاوانی نیوهی یهکهمی سهدی بیستهم بوو. سهرهتای تهقهلای گاندی بو بنهجی کردنی ئاشتی و یهکاسانی دهگهریتهوه بو سالی 1899ز ئهوکاتهی له ئهفریقای باشور له ریخراویکی خیرخوازی که خوی دامهزرینهری بوو خهزمهتی دهکرد. پاش گهرانهوهی بو زیدی خوی له سالی 1919ز حکوومهتی هیند بریاریکی پهسند کرد که دهسهلات بی لیپرسینهوه بوی ههیه گومانی له ههر کهس ههبیت موحاکمه و زیندانی بکات، گاندی دژ بهم بریاره دهوهستیتهوه و شورشی نا توندوتیژیانه رادهگینیت. سالی 1922 گاندی به 6 سال حکوم دهدریت بهلام له بهر نهخوشی 1924ز ئازاد دهکریت. گاندی بو گرتنهبهری خهباتی مهدنیانه چهندین ریکاری وهک ئاماده کردنی جل و بهرگ له لایهن خهلکهوه که خویان جلی خویان بدورن و یان نهکرینی خوی زهربهیهکی توندی له ئابووری بریتانیا دا. ههتا سالی 1948ز گاندی چهندین جار زیندانی دهکریت بهلام قهت کول نادات و بهردهوام پیداگری له سهر خهباتی مهدهنیانه دهکاتهوه تهنانهت ئهلیت” هیچ کات مافیک که به خوین رشتن به دهست بهت نامههویت” بهلام ئهم زاته پیروزه له 30 ژانویهی 1948ز له لایهن توندئاژویهک تیرور دهکریت.
قازی محهممهد [1901 _ 1947]
کومهلیک تایبهتمهندی ههن که له کهم کهسایهتی میژوودا دهردهکهویت، ههر ئهو تایبهتماندیه باشه مروییانهیه که ئهو کهسانه لای میللهتهکیان خوشهویست دهبن. پیشهوا خاوهنی چهندین خسلهتی کهم وینه بوو، یهکهم له ئاست میللهتهکهی ئهمهگناس و وهفادار بوو له راستیدا ههتا دوایین ههناسهش بو بهرگری له ههقیقهتیک له رهواییهک خهباتی کرد. دووههم راستگویی قازی بوو کاتیک له بهردهم نهتهوهکهی سویند دهخوا که له ههموو خوشی و ناخوشی گهلهکهی شهریک و بهشدار بیت. دهبینین کاتیک کوماره ساواکهی کوردستان دهکهویته بهر پهلاماری داگیرکهران پیشهوا بو پیش گرتن له خوین رشتنی خهلکهکهی خوی بهپرسیارهتی ههموو شتیک دهگریته ئهستو و دهبیته قهلغانی پاراستنی گهله بهشخوراوهکهی. قازی له پیناو دروست کردنی کومهلگایهکی مودیرن و مروڤ تهوهرانه تیکوشا و دامهزراندنی برایهتی له تهک ههموو میللهتیکی پی کاریکی راست ی رهوا دهزانی. ههر بویه مهسیح ئاسا دژی ههر چهشنه توندوتیژییک بوو و ئهندیشهکانی قازی بووه ههوینی خهباتیکی رهوا. به کور�تی وهک چون د. قاسملوو ئهلیت” قازی گولیک بوو له سهحرا روا بوو”.
کوتایی
2012/03/28 سهرچاوه: پێشمهرگهکان
{jcomments off}