به‌شداری سیاسی به کرده‌وه و هزری له پرۆسه‌یه‌کی سیاسی‌دا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. یه‌کێک له ئامانجه‌کانی گه‌شه پێدانی سیاسی، به‌شداری به‌ر چاوی چین و تۆێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و کێبه‌رکێ له ژیانی سیاسی دایه.
بێگومان بۆ گه‌شه کردنی سیاسی، به‌شداری هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له سیاسه‌تدا پێویسته. له کوردستان‌دا، به‌شداری سیاسی هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا ته‌نیا له هیندیک هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیدا نه‌بێ، زۆر به‌ر چاو نه‌بووه.
له بارودۆخی رامیاری و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وتۆدا ( که هۆکاری خۆی هه‌یه)، به‌شداری چین و تۆێژه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا چکۆله‌تر ده‌بێته‌وه و، به‌شداری که‌متری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای لێده‌که‌وێته‌وه. پرسیارێک دێته پێش که ئایا کولتووری سیاسی کۆمه‌ڵگا چ کارتێکه‌رێکی له سه‌ر به‌شداری چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌بێت و هه‌ر وه‌ها ئه‌م کولتوورره سیاسیه‌ی چ کارتێکه‌ری له سه‌ر به‌شداری ژنان و لاوان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هه‌یه؟
ره‌گ و ریشه‌ی فه‌رهه‌نگی سیاسی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک له رابووردووی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا که له بواری سیاسیه‌وه، ره‌وشی ئێستای کۆمه‌ڵگایان لاپه‌سند بێ، هه‌ر به ره‌وشه سیاسییه‌یش ڕادێن. ره‌نگه هه‌ر ئه‌و پێکهاته فه‌رهه‌نگه سیاسی‌یه، جاروبار له به‌رزی و نه‌زمی دابێت.
١، واتای به‌شداری له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا
له دوای شه‌ری دووهه‌می جیهانی، به‌شداری له پرٶسه‌ی سیاسی هه‌ر وه‌ک هه‌موو چه‌مکه سیاسیه‌کانی دیکه ئاڵوگۆری به خۆیه‌وه بینیوه و له فه‌رهه‌نگی سیاسی گشتیدا ئه‌م واتایه به کار ده‌بردرێ که به‌شداری سیاسی ، به‌شداری خۆ ویستانه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا له هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌رانی سیاسی و هه‌ر وه‌ها له به‌شداری راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆی سیاسی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشتیی کۆمه‌ڵگایه.
مایرۆن واینێر Myron Weiner ئاوا باسی به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌کات:
” به‌شداری سیاسی یانی هه‌ر کرده‌ویه‌کی خۆ به‌خشانه‌ی سه‌رکه‌وتوو (یان پێچه‌وانه)، به شێوی رێکخراویی یا غه‌یره رێکخراوه‌یی، کاتیی یان به‌رده‌وام ، ره‌وا یان ناره‌وا بۆ شوێندانه‌ری له هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌رانی سیاسی و به‌ڕێوه بردنی کۆمه‌ڵگا چ به شێوه‌ی ناوچه‌یی و چ نه‌ته‌وه‌یی بێت.
لێستێر. و. میلبرات lester w milbrath ئاوا باسی به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌کات:
” به‌شداری سیاسی کرده‌وه‌ێکه بۆ کاریگه‌ری یان کارتێکردن له سه‌ر ئاکامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له چوار چێوه‌ی حوکومه‌تێکدا.
٢، هۆکاره گرینگه‌کانی به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا:
بنه‌ماکانی هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاێک به‌م شێوه پۆلێن ده‌کرێت؛
هۆکاره که‌سایه‌ته‌کان و هۆکاره ناوچه‌یه و یان ده‌ورووبه‌ر.
ــ هۆکاره که‌سایه‌تییه‌کان،
خۆیان له رابردووی بنه‌ماڵه‌یی که بۆ تاکێک به میرات ماوه‌ته‌وه، پێداویستی و حه‌زه‌کانی تاک، پێداویستی و هه‌ست سروشتی و ده‌روونییه‌کان ، بیروباور و هۆگری و یان قۆناخی سه‌ره‌تایی رێگا بۆ گه‌یشتن به ئامانجێک. ئه‌و هۆکارا‌نه شوێنه‌واری راسته‌خۆی به سه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتی سیاسی‌دا هه‌یه. به‌ڵام هۆکاره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان، به پێچه‌وانه‌وه ، له رێگای که‌سایه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا کاریگه‌ری ده‌بێت.
ــ هۆکاره ناوچه‌یه یان مه‌ڵبه‌ندی ، ورده ورده و به تێپه‌ربوونی کات و شێوی پێکهاته‌ی که‌سایه‌تی و باوه‌ڕی سیاسی رۆڵی خۆیان ده‌بێت. له‌م لێکدانه‌وه‌دا هیچ یه‌ك له هۆکاره کۆمه‌لایه‌تی و یان که‌سایه‌تیی، سه‌ربه‌خۆ نین ؛ له هه‌مان کاتدا که کۆمه‌ڵ له سه‌ر تێروانینی سیاسی تاک ده‌ور ده‌بینێ، پێکهاته‌ی که‌سایه‌تیش زۆر کاریگه‌ر نییه، به‌ڵکو بارودۆخ و ده‌رفه‌ت و تواناکانی کۆمه‌ڵایه‌تی له چوارچێوی داب و نه‌ریت و کولتووری کۆمه‌لایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه جێگه وپێگه‌ی خۆی ده‌بینێته‌وه. کاریگه‌ری هۆکاره کۆمه‌لایه‌تی و که‌سایه‌تییه‌کان له سه‌ر به‌شداری هاونێشتیمانان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ، وه‌ک به‌شداری سیاسی و گه‌شه پێدانی پرۆسه‌ی سیاسی له ڕێکخراوه سیاسیه‌کاندا خۆ ده‌نوێنێ.
٣، فه‌رهه‌نگ یان کولتووری سیاسی:
کاتێک باسی کولتووری سیاسی ده‌که‌ین، هاوکات ده‌چینه ناو بیر‌و هزری تاکه‌کان و به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامراز و که‌ره‌سه‌کانی زانستی ره‌وان‌ناسی هۆکاری هه‌ڵسووکه‌وته سیاسییه‌کان، شه‌رح و شرۆڤه ده‌که‌ین و له‌سه‌ر بناغی ده‌رونناسی سیاسی، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که باوه‌ڕ و هه‌ڵسووکه‌وتی سیاسی تاکه‌کان، چۆناوچۆن بێچم ده‌گرێت.
فه‌رهه‌نگی سیاسی ، ئاقار و تێروانینه جیاوازه فکرییه‌کان ڕێنوێنی ده‌کا و بۆ سیاسه‌ته گشتیه‌کانی بریار وه‌رده‌گیردرێت. له چوارچێوی بیر و هزری تاکه‌کاندا له ناوچه یان مه‌ڵبه‌ندێک شێوه‌ی تێرامان، ئاوات ، ویست و داخوازیه سیاسیه‌کان پێک‌د‌ێن. گرینگ‌ترین کار، روون کردنه‌وه و شرۆڤه‌ی رووداو و راستییه‌کانی ئه‌و ناوچه یا مه‌ڵبه‌نده‌یه که بۆ راکێشانی تاکه‌کان له حاند هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه رووده‌ده‌ن. واته ده‌توانین کولتووری سیاسی ئاوا پێناسه بکه‌ین که هه‌ڵوێست و کرده‌وی سیاسی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگا، پێوه‌ندی به هۆکار، بارودۆخ ، ئاوات و ئامانجی ئه‌و تاکانه‌وه‌هه‌یه.
له کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی کراوه‌دا، بیر و هزری تاکه‌کان سه‌ره‌ڕای ئاشنا بوون ده‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌و، وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری سیاسی زیاتر، کاریگه‌رتر و، له هه‌مان کاتیش‌دا بواری فێربوون و ڕاهێنان، باشتر ده‌ور و ڕۆڵ خۆی ده‌گێڕێ.
له پرۆسه‌ێکی ئه‌وتۆدا داب و نه‌ریته کۆمه‌لایه‌تییه‌کان له رێگای بنه‌ماڵه، بیروباوه‌ر، شێوی په‌روه‌رد و بارهێنان، ئایین و هه‌روه‌ها که‌ره‌سه‌کانی راگه‌یاندن له نه‌وه‌ێک بۆ نه‌وه‌یه‌کی دیکه ده‌گوازرێته‌وه.
٤، به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی و کولتووری سیاسی:
کولتووری سیاسی هه‌ڵقوولاوی به‌شداری کردن له پرۆسه‌ی سیاسی‌یه و هه‌ر چه‌شنه پێداچوونه‌وه و گۆرانکاری له شێوه‌ی کار وباری سیاسی له کولتووری سیاسییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. کولتووری سیاسی داهێنه‌ری به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسیدایه.
هه‌ر چه‌ند کولتووری سیاسی له کولتووری ملکه‌جی و کۆیله‌یی دوور بێته‌وه، به‌و ڕاده‌یه‌ش سه‌ره‌ڕای شێوه جیاوازه‌کان، له کولتووری به‌شداری کردن له پرۆسه‌یه‌کی سیاسی، نیزیک ده‌بێته‌وه. حیزبه سیاسیه‌کان، قوتابخانه، زانکۆ و که‌ره‌سه‌کانی راگه‌یاندن وه‌ک ده‌نگ و ره‌نگ ، مزگه‌وت و بڵاوکراوه‌کان رۆلی گرینگ‌یان له دروست کردنی کولتووری سیاسی و هه‌ڵوێست و لایه‌نگری سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه و بیچم و قه‌واره‌ی تایبه‌تی خۆی پێ‌ده‌ده‌ن.
کولتووری سیاسی له پرۆسه سیاسیه‌کاندا، تاکوو ئه‌و جێگایه‌ی بۆی بگونجێ له مافی تاکه‌کان داکۆکی ده‌کات و که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گرێت. به‌هێز بوونی پارت یان رێکخراوه سیاسییه‌کان، شیله و شێرازه‌ی پێوه‌ندی نێوان تاقم و گرووپه‌کانه که له پێوه‌ندییه هه‌ریمی و ناوچه‌ییه‌کان به‌ربه‌رین‌تر و پته‌وتر ده‌نوێنێ.
هێزه سیاسییه‌کان به گه‌ڵاله کردنی شێوازه گونجاوه‌کان بۆ گواستنه‌وه‌ی هێورانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ڕاکێشانی سرنجی پێکهاته نوێ‌یه‌کان بۆ ناو جه‌رگه‌ی پێکهاته سیاسیه‌کان ، هۆی به‌رده‌وامی سیاسی و گۆرانکاریه ئه‌رێنی‌یه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا ده‌سه‌لمێنێ.
به‌شداری ژنان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا
به‌شداری ژنان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هۆکاریه‌ک که بۆ به هێز کردنی بریار وه‌رگرتن له سه‌ر رووداوه‌کان و هه‌روه‌ها رێگایه‌که بۆ هاوخه‌باتی و ژیانێکی خۆش و به‌خته‌ورتری خێزانی و کۆمه‌لایه‌تی.
به‌شداری ژنان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا شێوازی جۆراوجۆی هه‌یه، بۆ وێنه
ــ به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی له ئاستی جه‌ماوریدا،
١ـ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن و به‌کار هێنانی مافی ده‌نگی که به شێوی گشتی و ناوچه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چن و هێستا له زۆربه‌ی ولاتان ژنان و پیاوان مافی ده‌نگ دانی وه‌ک یه‌کیان هه‌یه.
٢، به‌شداری و ئه‌ندام بوون له پێکهاته کۆمه‌لایه‌تیه‌کان، رێکخراو و ئه‌حزابی سیاسی.
٣، به‌شداری له چالاکی و رووداوه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان، وه‌ک رێکخراوه‌کان، شه‌ر و یارمه‌تی به‌شه‌ر دوستانه. ئه‌م جۆره چالاکیانه په‌یوه‌ندی نێوان ژنان و کۆمه‌ڵگا پته‌وتر ده‌کا و به شێویه‌ک به‌شداری سیاسی پێناسه ده‌کرێت.
ــ به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی له ئاستی ژنانی هه‌ڵکه‌وتوو،
به‌شداری ژنانی هه‌ڵکه‌وتوو که ئاستی خوێندواریان له راده‌ی به‌رز ” شاره‌زا و کارناس” دایه، زۆرتر له چوارچێوی ١، دامه‌زراوه‌کانی به‌رنامه‌ڕێژی له پێکهاته سیاسیه‌کان و یاسادانان له چوارچێوی ده‌وڵه‌تی ٢، چالاکی سیاسی له چوارچێوی کار و چالاکی ناوه‌ندی له رێکخراوه سیاسیه‌کان و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌کان وه‌ک وه‌زی،جێگری وه‌زیر، به‌ڕێوه‌بری گشتی و یان به‌ڕێوه‌بری ناوچه‌یه ٣، به‌شداری به‌ڕێوه‌بری ماڵی و په‌یوه‌ندی له پێکهاته سیاسیه‌کان و وه‌زارتی ئابووری ،ده‌ره‌وه ، به‌رگری و نوێنه‌رایه‌تی وڵات له وڵاتانی بێگانه له کاری ده‌وڵه‌تی‌دا.
گه‌رچی له مێژووی داب و نه‌ریتی کۆمه‌لایه‌تی کوردستان‌دا ژنان هه‌موو کات شان به شانی مێرد ، باب و براکانیان له کاروباری رۆژانه‌ی ژیان‌دا ئه‌رکی گرینگی منداڵ گه‌وره کردن، کشت‌وکاڵ ، وه‌دست هێنانی به‌ژێوی ژیانی رۆژانه و به‌رپرسی داهات و ده‌رکه‌وتی بنه‌ماڵه رۆلی به‌رچاویان هه‌بوو، به‌ڵام له به‌شداری کار و چاڵاکی سیاسی چی؟ ئایا به هه‌مان شێوه چالاک بوونه؟
گرینگی به‌شداری لاوان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا
به گشتی مرۆڤ ژیانی به سێ قۆناغ‌دا تێپه‌رده‌بێت، منداڵی و مێر منداڵی ، لاویه‌تی و به ساڵ‌داچوویی.
کاتی لاویه‌تی یان گه‌نجی به‌رزترین لوتکه‌ی ژیان و چالاکیه کۆمه‌لایه‌ته‌کانه. یه‌کیه‌ک گه‌وره‌ترین ده‌سمایه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه، وه‌ڵات و کۆمه‌ڵگایه‌ک هێزی مرۆڤ و گرینگ‌ترین هێزی مرۆڤی لاوانی ئه‌و نه‌ته‌وه ، وڵات یان کۆمه‌ڵگایه‌ن.
هه‌روه‌ک یه‌کیه‌ک له گه‌وره پیاوان ده‌ڵێت، دوو شت هه‌یه له مرۆڤ نرخ و بایه‌خیان ناناسێ ،تا ئه‌و کاته‌ی له ده‌ستی نچێ، یه‌ک ته‌مه‌نی لاویه‌تی و دوو ساغی و سلامه‌تی.
که‌سایه‌تی لاو ، ته‌مه‌ن ، هه‌ست و ره‌وان ، داخواری ، خوێندواری و ناسینی بیرۆکه نۆیه‌کان، تێروانین ، پرسیار کردن و حه‌ز و ئاواته‌کان ،کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمندی کاتی لاویه‌تین. هه‌ر بۆیه راده‌ی گۆیرایه‌ڵی و کارتێکه‌ری زۆر له سه‌ر و زاریش نابێ بێ بیر کردنه‌و و هۆکاری گۆنجاو هه‌موو شت قووبوول بکا.
لاوان له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک مه‌به‌ست و دۆزی هاوبه‌شیان هه‌یه و هاوکات پێویستیان به ده‌رفه‌ت دانه که هێز و لێوه‌شاویی خۆیان نیشان ده‌ن. به هه‌ر رادیه‌ک بواری به‌شداری و چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ لاوان بره‌خسێ به هه‌مان راده داهاتووی گه‌ش و پرشه‌نگ دار بۆ کۆمه‌ڵگا و لاوان به‌دی ده‌کرێت.
هه‌ر بۆیه هه‌ر وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ره‌س و ئامرازی پێویست بۆ لاوان دابین ده‌که‌ن که له داهاتوودا بۆ خۆیان و نه‌ته‌وه و ولاته‌که‌یان به که‌ڵک بن.
به پێی ئاخرین سه‌رژمێری له ئێران‌دا که کوردستانیشی له خۆ گرتوو ، رێژیی له سه‌ره‌وی ٥٠ له سه‌دی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگایی کوردستان له لاوان پێک هاتوو ،هه‌ر بۆیه‌ش لاوان رۆلی گرینگ‌یان له داهاتوو و به‌روه پێش چوونه کۆمه‌ڵگا له بواری سیاسیه‌وه هه‌یه. لاوان به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رانی داهاتوو کۆمه‌ڵگاو وڵاتی خۆیانن.
گرینگی به‌شداری لاوان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا
مرۆڤی بیرمه‌ند و به په‌رۆش بۆ نه‌ته‌وه و وڵاته‌که توانای گۆرانی چاره‌نوسی خۆی و نه‌ته‌وه‌که هه‌یه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه رۆژ له دوایی رۆژ مرۆڤی به‌روه‌پێش چوون بردووه و مرۆڤ بێ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه توانایی به‌ره‌و پێش چوونی نابێت و ئه‌زموون و کارامه‌یی باشی بۆ به‌شداری له بریاردان و بریار وه‌رگرتنی سیاسی بۆ خۆی و بۆ کۆمه‌ڵگا و وڵاته‌که‌ی نابێت و به بێ هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵسوکه‌وت و کاردانه‌وه ژیان تێپه‌ر ده‌کات.
بۆ مرۆڤێکی بێ ته‌فاوه‌ت ،یاساکانی کۆمه‌ڵگا ، ماڤی تاکه‌کان ، پێکهاته سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و به‌شداری و چالاک بوونی له بواری جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێ مانا ده‌بێت و تاکه‌یه‌کی دژ به کۆمه‌ڵگای لێ ده‌که‌وێته‌وه.
بێ ته‌فاوه‌تی و له ناوچوونی هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی تاکه‌کان له مه‌ڕ له ژێر پێنانی یاسا له لایه‌ن تاک، رێکخراوه، پێکهاته سیاسی ، ده‌سه‌لات و یان حوکومه‌ته‌وه، له ناوچوونی چوارچێوی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای لێ ده‌که‌وێته‌وه. مرۆڤی بێ هه‌ڵوێست و بێ ته‌فاوه‌ت به تاکێک ده‌گوترێ که به چاوی سووک و بێ ته‌فاوه‌ت بروانێته ده‌وروبه‌ری و هیچ رۆڵه‌کی له به‌رو پێش چووونی کۆمه‌ڵگای خۆی نه‌بێت و کاری بۆ نه‌کات.
به پێی به‌کار هێنانی بیرۆکه و شێوازی کارکردنی نوێ ،ته‌ناهی و حورمه‌تی کار له ناو کۆمه‌ڵگا و گه‌وره‌یی تاک ،کاریگه‌ری له سه‌ر بریار و به‌ڵێنی پێکهاته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
ویکتۆ فرانکڵ Viktor Frankl ماموستای زانکۆ و ده‌روون ناسی ئۆتریشی ده‌ڵێت، مرۆڤ بوونی به مانای به‌رپرس بوون، بریارده‌ر ، هه‌ڵوێست نواندن و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره.
لاوانی بیر کراوه و به‌رپرس به تێروانین و تێرامان و هێز وتوانا و لێوه‌شاوه‌یی هه‌یانه بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ره‌وتی سیاسی له کۆمه‌ڵگادا هه‌نگاو ده‌نێن.
لاوان بۆ به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا پێویستیان به راهێنان، تێگه‌یشتنی کێشه سیاسیه‌کان، هۆکاری هاندان، وه‌ده‌ست هێنانی هه‌واڵی درووست و هه‌روه‌ها که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌ره‌سه‌کانی راگه‌یاندنی گشتی و حیزبی یان رێکخراوه‌یی و توانای هه‌ڵسنگاندن و شرۆڤه‌ی بابه‌ته‌کانیان هه‌بێت.
ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌رانی پێکهاته سیاسی و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگایه که ئه‌زموون و زانیاری و شاره‌زایی خۆیان به شێوه‌ی گوونجا و له‌به‌رده‌ڵان بۆ نه‌وه‌ی نوێ بگوازنه‌وه. به پێچه‌وانی ئه‌م ئه‌رکه و که‌ڵک وه‌رنه‌گرتنی لاوان له ئه‌زموون و زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێستای پێکهاته سیاسی و رێکخراوه‌کان ،له دوا رۆژ‌دا کومه‌ڵگا توشی په‌شێوی و ڕێ‌لێ‌ون بوون ده‌بێت.
قادر عه‌زیزبیگی
نۆروێژ
١/٤/٢٠١٢
٠٠٤٧٦٩١٤٤٨١١
٠٠٤٧٤٧٢٣٩٦٥١
{jcomments off}