مافه‌كانی مرۆڤ:روانگه‌ی زاڵ له‌مه‌ڕ دهروونناسیو ده‌روونناسانه‌ی مرۆڤ به تایبه‌تی له‌وه‌وه‌یه كه مرۆڤ، سیستمێكه كه به شێوه‌یه‌كی ئاگایانه، زانیارییه‌كان پۆلێنبه‌ندی، لێكدانه‌وه‌و راڤه‌یان ده‌كات، به‌ڵام هۆكارگه‌لێكی نائاگایانه‌ی دیكه له پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌بوون به‌سه‌ر بڕیاره‌كانیدا، زاڵ ده‌بێت.
ئه‌م توخمه سه‌ره‌كییانه بریتین له هه‌سته‌كان، مۆدێله زه‌ینییه‌كانی لێكدانه‌وه‌و راڤه‌ی بارودۆخه تایبه‌تییه‌كان، كهڵكهڵهو هه‌سته‌كان، تێروانین‌و روانگه‌كان، مه‌ترسییه‌كان، بڕیاردانه‌كانی پێشوو و ئاكامه‌كانی.مافه‌كانی مرۆڤ:پێوه‌ری هاوبه‌ش كه به‌رهه‌می كۆی كۆمهڵگاو نه‌ته‌وه‌كانه‌و له‌گه‌ڵ هیچ كام له كولتووره‌كاندا نامۆ نیه‌و تایبه‌ت به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهانه.تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:1ـ مادده‌ی 1و 2هه‌م، چاودێری به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌سڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤدا ده‌كا.
2ـ مادده‌ی 3هه‌م هه‌تا 21هم، چاودێری له‌سه‌ر مافه مهدهنیو سیاسییه‌كانی مرۆڤدا ده‌كا.
3ـ مادده‌ی 22 هه‌تا 27هم، بریتییه له مافه ئابووری، جڤاكی‌و كولتوورییه‌كان.
4ـ مادده‌ی 28 هه‌تا 30یه‌م، چوارچێوه‌یه‌كی گشتییه بۆ پاراستنی جیددی له پێناو له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو مافه‌كانی مرۆڤ.
مادده‌ی 1ـ “مافی ئازادی‌و یه‌كسانی له كه‌رامه‌ت‌و یاسادا”مافی ئازادی:مافی هه‌ڵبژاردنی تیۆری و زانستیی مرۆڤ له ته‌واوی به‌ستێنه‌كان یان ئه‌و رێگایانه‌ی كه كرده‌وه‌ی مرۆڤ نه‌بێته هۆی پێشێلكاری مافه‌كانی جڤاك‌و بشێوی‌و ئاڵۆزكردنی نهزمو ئه‌خلاق له كه‌رامه‌ت‌و یاساكانی مافه‌كانیدا.
ئازادی ئه‌ندیشه
1ـ ئازادیی مه‌زهه‌ب
2ـ ئازادیی ده‌ربڕین
3ـ ئازادیی ویژدان
4ـ ئازادیی كۆبوونهوهگرتن
5ـ ئازادیی به‌شداریی له كاروباره گشتییه‌كاندا
6ـ ئازادیی هه‌ڵبژاردن
7ـ ئازادیی سه‌فه‌ركردن
ئازادیی ئه‌ندیشه، ئازادی دهربڕینو ئازادیی به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌روه‌ها له مافه‌كانی مرۆڤدا جێكهوتووه كه ده‌وڵه‌ته‌كان ناتوانن نكوڵی له پێشێلكردنی نائاگایانهیدا بكه‌ن. یه‌كسانی له كه‌رامه‌ت‌و مافهكاندامافێك كه له مافه‌كانی مرۆڤدا به فه‌رمی ناسراوه، مافه رهواكانهو بریتیی له گرینگ‌ترین مافه‌كانی مرۆڤ. مافی ره‌وا:1ـ په‌روه‌رده‌یی بنه‌ڕه‌تی
2ـ بێهداشتو له‌شساخی
3ـ دابینكردنی خوارده‌مه‌نی‌و بژێوی ژیان
4ـ دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون
مافی ره‌وا ئامرازێكی راسته‌وخۆ و هه‌ستپێكراوه بۆ پشتیوانیی له كه‌رامه‌تی تاكه‌كانی مرۆڤ.
مافی ره‌وا كاتێك ده‌چێته “بیاڤی گشتیی”یه‌وه كه له‌گه‌ڵ چه‌مكی په‌ره‌گرتن(توسعه)دا پێناسه بكرێت.
مافی په‌ره‌گرتن (توسعه):
1ـ مافی سیاسی
2ـ مافی ئابووری
3ـ مافی جڤاكیپهرهگرتن:1ـ په‌ره‌گرتن، پرۆسه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ، گشتگیر‌و دینامیكه كه خاوه‌ن به‌ستێنه‌كانی:
“الف: فه‌رهه‌نگی، ب: سیاسی ، پ: جڤاكی ، ج: ئابووری”یه.
2ـ مافه‌كانی په‌ره‌گرتن پێوه‌رێك له پێناو هه‌ڵسه‌نگاندنی رێزلێنان له ته‌واوی مافه‌كانی مرۆڤن.
ئامانج، پێكهێنانی بارودۆخێكی كه تاكه‌كان بتوانن تواناییه‌كانی خۆیان دهرخهنو بخرێنه گه‌ڕو به به‌رزترین ئاستی خۆی بگه‌یه‌نن.
3ـ مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بۆ خودموختاری، له هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی خۆیه‌وه‌و له جه‌رگه‌ی مافی په‌ره‌گرتندایه.
4ـ ده‌وڵه‌ته‌كان خاوه‌ن به‌رپرسیاریه‌تین بۆ پێكهێنانی بارودۆخی له‌بار بۆ مافی په‌ره‌گرتن وه‌ك:
الف: مافی تاك (مافی ره‌وا) و ب: مافی جڤاكی (مافی په‌ره‌گرتن)”
5ـ له مافی په‌ره‌گرتندا، به‌شداریی كردن گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌و به واتای ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی به‌شداریی چالاكانه‌یه.
6ـ له ساڵی 1960دا مافی به‌كۆمه‌ڵی خودموختاربوون بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له كاتێكدایه كه له مافی په‌ره‌گرتن بێبه‌ش كراوه.
مادده‌ی 2ـ نه‌بوونی ههڵاواردنههڵاواردن1ـ ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌ها، ههڵسوكهوتو ئه‌ندیشه‌كانی ئه‌وی دیكه له لایه‌ن خوده‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای
الف: جیاكردنه‌وه (تفكیك)
ب ـ سنوورداركردن
پ: له‌پێش دانانی مافی هه‌ندێ كه‌س له پاش ئه‌وانی دی.
ج ـ په‌راوێزخستن به هۆی ده‌مارگرژیی نه‌ژادییه‌وه.ئاكامه‌كان:الف: پێكهێنانی دووبه‌ره‌كی
ب: به‌جوان نیشاندانی ره‌نج و ئازار
پ: نادادپه‌روه‌ریی بونیادی
ج: له ده‌ستدانی گیان2ـ مه‌زن نواندنی سه‌ره‌ڕۆییانه‌ی جیاوازییه‌كانی تاكو گرووپ به بیانووی:ـ ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌تنیكی
ـ ره‌نگی پێست
ـ ره‌گه‌ز
ـ جینس
ـ زمان
ـ ئایینزا
ـ نه‌ته‌وه
ـ ره‌وشی چینایه‌تی
ـ بیروباوه‌ڕی سیاسی
ـ به‌ریانی سێكسیئاكامهكان:1ـ نه‌سازانی نه‌ژادی
2ـ نه‌سازانی ئایینی
3ـ نه‌سازانی نه‌ته‌وه‌یی
4ـ نه‌سازانی جڤاكی
5ـ نه‌سازانی فه‌رهه‌نگی
6ـ نه‌سازانی سیاسی
7ـ ململانێ‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه به ناوی دژی بێگانه‌بوون
8ـ نه‌بوونی مافی مرۆڤدۆستانه
9ـ نه‌بوونی مودیرییه‌تی دادپه‌روه‌رانه
10ـ چه‌وساندنه‌وه‌ی ئابووری
11ـ ده‌ستدرێژیی جینسی
12ـ توندوتیژی دژ به ژنان
13ـ توندوتیژی دژ به منداڵان
14ـ ئه‌شكه‌نجه‌ی ژنان
15ـ ئه‌شكه‌نجه منداڵان
16ـ ده‌ستدرێژی سیستماتیكی جینسی
17ـ كۆیله‌كردنی جینسیی له ململانێ چه‌كدارییه‌كاندا
18ـ كۆیله‌تی
19ـ كۆمه‌ڵكوژی: نموونه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه كاره‌ساتبار و تۆقێنه‌ره‌كان، كۆمه‌ڵكوژی به هۆی ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌تنیكییه‌وه سه‌رچاوه گرتوو له:”الف: هه‌ڵاواردن
ب: خهسارههڵگربوونی گرووپه ئه‌تنیكییه‌كان” ــه.ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن: تیۆرییه سه‌روه‌رییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی نه‌ژادی:الف: هه‌م له روانگه‌ی زانستییه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه
ب: هه‌م له روانگه‌ی ئه‌خلاقییه‌وه مه‌حكووم كراوه.ئامرازه‌كانی نه‌بوونی هه‌ڵاواردن:گه‌ره‌نتی یه‌كسانی تاكه‌كان له به‌رامبه‌ر یاسادا بێ گرینگی‌دان به:
1ـ نه‌ژاد 2ـ ره‌نگ، 3ـ نه‌ته‌وه، 4ـ ئایینزا، 5ـ ره‌چه‌ڵه‌كه ئه‌تنیكییه‌كان.
مادده‌ی 3ـ مافی ژیان، ئازادیی‌و ته‌ناهیی كه‌سایه‌تی مافی ژیان: مافی ژیانكردنتهناهیی كهسایهتیهۆكارهكانی له ژێرپێنانی مافی ژیان:1ـ كوشتنی به كۆمه‌ڵ
2ـ هه‌ڕه‌شه به مه‌رگ
3ـ هێرشی بێ ئه‌ژمار بۆ سه‌ر خه‌ڵكانی سڤیل (مه‌ده‌نی)
4ـ ئێعدامی خه‌ڵكانی سڤیل
5ـ ئێعدامی دیله‌كان
6ـ ئه‌شكه‌نجه
7ـ بێسه‌روشوێن بوونی زۆره ملێیانه
8ـ برسییه‌تی حه‌شیمه‌ت و كۆمه‌ڵه‌كان
9ـ وه‌ده‌رنانی به كۆمه‌ڵ (گۆڕانی زۆره‌ملێیانه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون)
10ـ لێ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری
11ـ ئێعدامی ناڕه‌وا به بێ دادگایی كردن
12ـ دادگایی كردنی نادادپه‌روه‌رانه
13ـ رووخاندنی خانوبه‌ره
14ـ رووخاندنی قوتابخانه‌كان
15ـ رووخاندنی نه‌خۆشخانه‌كان
16ـ بێبه‌شكردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پێوه‌ندیدار به پیشه‌وه
17ـ بێبه‌شكردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پێوه‌ندیدار به نیشته‌جێبوونه‌وه
18ـ بێبه‌شكردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پێوه‌ندیدار به خوارده‌مه‌نییه‌وه
19ـ رێزدانهنان بۆ ژیانی فه‌رهه‌نگی
20ـ وه‌لانانی كۆبوونه‌وه‌كانی بڕیارده‌ركردن له كۆمه‌ڵگادا
21ـ وه‌لانانی كۆبوونه‌وه‌كانی بڕیاردان له كۆمه‌ڵگادا
22ـ دادگایی نیزامی‌و دادگایی خه‌ڵكانی سڤیل
23ـ رفاندنی مرۆڤ (بارمته گیری)
24ـ گرتن و قۆڵبه‌ستكردن
25ـ دستبهسهركردن
26ـ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی تاك
27ـ كوشتن له حاڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا
28ـ له‌نێو بردنی به‌رهه‌مه‌كان
29ـ كاولكردنی زه‌وییه له‌باره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنان
30ـ نه‌بوونی له رادهبهدهریی خوارده‌مه‌نی
31ـ قات و قڕی
32ـ بێ خۆراكی
33ـ بێهداشتی ناسالم
ئێعدامی خه‌ڵكی سێڤیل و مه‌ده‌نی1ـ ئێعدامكردن به بێ له‌به‌رچاوگرتنی دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه
2ـ ئێعدام كردنی به‌ده‌ر له یاسای دادوه‌ریی
3ـ ئێعدامكردن به بێ دادگایی كردن
4ـ ئێعدام له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا
وه‌رده‌رنانی به‌كۆمه‌ڵ (گۆڕانی زۆره ملێیانه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون)و ئاوارهییو ده‌ربه‌ده‌ركردن ئاسه‌واره سه‌ره‌تاییه‌كانی ئاواره‌یی:1ـ ئاسه‌واری قووڵ دانان له‌سه‌ر ههستو ده‌روون
2ـ ئاسه‌واری قووڵی جینسی
3ـ ئاسه‌واری قووڵ دانان له‌سه‌ر ره‌وتی په‌ره‌گرتن
لایهنو ره‌هه‌نده‌كانی ئاسه‌واره‌كانی سه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی قووڵ‌و زه‌نجیره‌یی كاریگه‌رییه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێ كه ئاكامه‌كه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی “ئازار‌و رهنجاندنو بهكهمگرتنه سه‌ره‌تاییه‌كان”ه. ئاكامه‌كان: 1ـ له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی بنه‌ماڵه
2ـ له به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگای خۆجێی
3ـ داڕمان‌و له‌نێوچوونی ژێرخان
4ـ ئاڵۆزی له سیستمی په‌روه‌رده‌دا
5ـ ئاڵۆزی له تواناییه له دهستچووهكاندا ئهمنییهتئهمنییهت (ته‌ناهی):الف: فیزكی، ب: ده‌روونی
ته‌ناهیی ده‌روونی بریتییه له:
الف ـ ته‌ناهیی ده‌روونی له ژیانی ئابووریدا
ب ـ ته‌ناهیی ده‌روونی له ژیانی فه‌رهه‌نگیدا
ج ـ ته‌ناهیی ده‌روونی له ژیانی سیاسیدائاكامهكانی نه‌بوونی ته‌ناهیی فیزیكی: بێبه‌ش كردن له ژیان
ئاكامه‌كانی نه‌بوونی ته‌ناهیی ده‌روونی: هه‌ست كردن به نائه‌منی‌و بشێوی و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ده‌روونی
مادده‌ی 4ـ رزگاربوون له كۆیله‌تی‌و كۆیلهبوونرزگاریی له كۆیله‌تی‌و سات‌و سه‌وادی كۆیله‌كان (خاڵی پێچه‌وانه‌ی ئازادی) شێوازه نوێیه‌كانی كۆیله‌تی: 1ـ قاچاخی ژنان
2ـ قاچاخی كچان
3ـ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان‌و منداڵان
4ـ قه‌بووڵ كردنی منداڵ به شێوه‌ی یاسایی‌و نایاسایی
5ـ كاری زۆرهملێدهستدرێژی:
تاكتیكێكی سه‌ره‌ڕۆیانه له پێناو ترس‌و تۆقاندن‌و زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگادا كه به‌به‌شێك له تاوانه‌كانی شه‌ڕ ئه‌ژمار ده‌كرێ.ئاسه‌واره‌كانی قوربانیی ده‌ستدرێژی‌و ئازاری جینسی:1ـ ده‌روون شێواوی
2ـ كه‌م ئهندامیو نوقستان بوونی ئه‌ندامانی له‌ش
3ـ مهرگئامرازهكانی رزگاریی له كۆیله‌تی:1ـ پێشخستنی مافه‌كانی ژنان‌و منداڵان
2ـ به‌رگریی له بازرگانی كردن به مرۆڤ وه‌كوو كۆیله
3ـ به‌رگریی له هه‌ڵسوكه‌وته نائهخلاقییهكان
مادده‌ی پێنجه‌م: رزگاریی له ئه‌شكه‌نجه یان هه‌ڵسووكه‌وته نائهخلاقییهكانئهشكهنجه:ئازار‌و ره‌نجاندنی “ئه‌وی دیكه” له لایه‌ن “خود”و به تاوانی “ئه‌وی دیكه‌بوون”ی “ئه‌و”ه‌وه. هۆكاره‌كانی ناڕه‌وابوونی ئه‌شكه‌نجه:1ـ پێشێلكاریی دادپه‌روه‌ریی
2ـ پێشێلكاریی ئه‌خلاق
3ـ پێشێلكاریی یاسایاسا: نهزمو دیسیپلینێك به دوور له حه‌زو خولیا تاكه‌كه‌سییه‌كان كه به ئامانجی “چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی” له‌لایه‌ن “سیستم”ه‌وه داڕێژراوه. هۆكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌شكه‌نجه:1ـ هیوای زیندوومانه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه
2ـ مافی خۆپاراستن‌و داكۆكی كردن له خۆی له نێو ده‌بات
3ـ كهڵكئاوهژوو وه‌رگرتن له دهسهڵاتهئامرازگهلی ئه‌شكه‌نجه:قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌شكه‌نجه وه‌كوو تاوانێكی سته‌مكارانه، نائهخلاقییو نامرۆڤانه
ده‌ستدرێژیی سیستماتیك، ده‌ستدرێژییه‌كی سیستماتیكی جینسییو كۆیله‌تی جینسیی له ململانێ چه‌كدارییه‌كاندا وه‌كوو به‌شێك له ئه‌شكه‌نجه‌و هه‌ڵسووكه‌وته نائهخلاقییهكان، پۆلێنبه‌ندی ده‌كرێن.
مادده‌ی 6ـ مافی دانپێدانان وه‌كوو تاكێك له‌به‌رامبه‌ر یاساداكهسایهتی:الف: راسته‌قینه (حقیقی) ــــــــــــــــ مرۆڤ
ب: یاسایی ــــــــــــــــ شارۆمه‌ند (هاووڵاتی)یاسا:
نهزمو دیسیپلینێك به دوور له حه‌زو خولیا تاكه‌كه‌سییه‌كان كه به ئامانجی “چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی” له‌لایه‌ن “سیستم”ه‌وه داڕێژراوه. سیستم: دهوڵهتدیسپلینێك به‌دوور له خهونو خولیاكان:بۆ به‌رزڕاگرتن، پشتیوانیی شوێندانهرو به‌رگریی له مافه‌كانی تاك (حه‌قیقی، حقووقی، مرۆڤانی‌و شارۆڤه‌ندی) داڕێژراوه. مافه‌كان: مافه‌كانی گرووپه خهسارههڵگرهكان1ـ كه‌مایه‌تییه ئه‌تنیكییه‌كان
2ـ كه‌مایه‌تییه خۆجێییه‌كان
3ـ كه‌مایه‌تییه زمانییه‌كان
4ـ كه‌مایه‌تییه مهزههبییهكانبه هێماكردن بۆ “سیستم”و پێناسه‌ی “یاسا”، ده‌وڵه‌تێك كه خاوه‌ن ژێرخانی پێویستی بۆ بهرزڕاگرتنو پشتیوانیی شوێندانهرو به‌رگری له مافی شارۆڤه‌ندانی خۆی نه‌بێ، ره‌وایی خۆی له ده‌ست ده‌دات. مادده‌ی حه‌وته‌م: مافی خاوه‌ندارێتی پشتیوانیی یه‌كسانی تاكه‌كان له به‌رامبه‌ر یاسادا1ـ نه‌ك به پێی بنه‌مای جیاكاری
2ـ نه‌ك به پێی بنه‌مای سنوورداركردن
3ـ نه‌ك به پێی بنه‌مای ملدان به سهروهریئامرازهكانی خاوه‌ندارێتی پشتیوانیی یه‌كسانی تاكه‌كان له به‌رامبه‌ر به یاسا به بێ گرینگی‌دان به:1ـ گه‌ره‌نتی یه‌كسانی تاكه‌كان له له‌رامبه‌ر یاسادا به بێ گرینگی‌دان به
ـ نه‌ژاد
ـ ره‌نگی پێست
ـ نه‌ته‌وه
ـ مه‌زهه‌ب
ـ ریشه‌ی قه‌ومی
5ـ گه‌ره‌نتی یه‌كسانی تاكه‌كان له به‌رامبه‌ر یاسادا به بێ گرینگی‌دان به ره‌نگی پێست
مادده‌ی 8: مافی دادیاری له دادگای خاوه‌ن بڕیاردادگای خاوه‌ن سه‌لاحییه‌ت، دادگای “ده‌وڵه‌تێكی ره‌وا”یه.ده‌وڵه‌تی ره‌وا:1ـ شوناس
2ـ سوننه‌ت و فه‌رهه‌نگ
3ـ زمان
به فه‌رمی ده‌ناسێت.
مادده‌ی 9: ئازادی له ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و دوورخستنه‌وه‌ی زۆرهملییانهمافی ئازادی‌و یه‌كسانی له كه‌رامه‌ت‌و حقووقدا
مافی ژیان، ئازادی‌و ته‌ناهیی تاكه‌كه‌سی
مادده‌ی 10ـ مافی هه‌بوونی دادگایه‌كی دادپه‌روه‌ر و ئاشكرا
مادده‌ی 11ـ مافی بێ‌تاوان له‌قه‌ڵه‌م دان هه‌تا كاتی سه‌لماندنی تاوان
قوربانییه‌كان:1ـ قوربانییه‌كانی دیكتاتۆری نیزامی
2ـ قوربانییه‌كانی شه‌ڕی چه‌كدارانه
3ـ قوربانیانی به‌سه‌رنجدان به بیانووی “ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی”
4ـ قوربانییه‌كانی ده‌ستی توتالیتاریزم ئامرازه‌كانی به تاوانبار زانین:1ـ ره‌خساندنی فه‌زای ترس‌و به‌دگومانی
2ـ كونترۆڵی مودیرییه‌تی دادگوسته‌ری‌و دادگا
3ـ كه‌ڵك وه‌رگرتنی له زه‌بروزه‌نگ له پله‌و پایه‌ی راپهڕینهڕی یاسا
4ـ گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردن به‌ر له دادگایی كردن ئامرازی رزگاریی له تاوانبارناسین هه‌تا كاتی سه‌لماندنی تاوانئامراز: پاراستنی “ئه‌خلاقی حیرفه‌یی” له بواره جۆراوجۆره‌كاندا
مادده‌ی 12ـ ئازادی له ده‌ستێوه‌ردان له كاروباره تاكه‌كه‌سییه‌كاندا به تایبه‌تی:ماڵ، بنه‌ماڵه‌و خێزان‌و چاپهمهنییهكانكاتێك كه:
الف ـ له قاپییهدانی هه‌ر ده‌رگایه‌ك
ب ـ هه‌ر ده‌نگێك له نیوه‌شه‌ودا
پ ـ هه‌ر نامه‌یه‌ك
بۆ مرۆڤ په‌یامی مه‌رگی هه‌بێت، ئه‌مه دوایین ده‌ستوه‌ردان له كاروباری تاكهكهسیدایه. ئامراز:
داڕشتنی یاسا و گه‌رنتی به‌ڕێوه‌چوون بۆ به‌رگریی له ئازادی له ده‌ستێوه‌ردانی خه‌ڵكی
مادده‌ی 13ـ مافی ئازادی گه‌ڕان و نیشته‌جێبوون له وڵات و ته‌رك كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئهودهركردنی به كۆمه‌ڵ
دوورخستنه‌وه زۆرهكییهكان مادده‌ی 14ـ مافی پهنابهریهتیماددهی 15ـ مافی هاووڵاتیبوونمافی خاوه‌ن ناسنامه‌ی وڵاتێك1ـ بێبه‌شكردن له مافی هاووڵاتیبوون
2ـ لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه
ئامراز: داڕشتنی یاسا‌و ده‌سته‌به‌ری به‌ڕێوه‌چوونی له پێناو جێگیربوونی “مافی هاووڵاتیبوون”
مادده‌ی 16ـ مافی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش و پشتگیریی بنهماڵهبنهماڵه:1ـ ژنان
2ـ منداڵان ژنان: پێویستییه‌كان، رۆڵ‌و به‌رپرسایه‌تی و مافه‌كانیان1ـ پێویستی تایبه‌تی كیژۆڵه‌كان
2ـ رۆڵی ژنان له په‌ره‌گرتن (توسعه)دا
3ـ مافه‌كانی ژنان له كاتی منداڵبووندا
ئامراز: به‌رزڕاگرتنی مافه‌كانی ژنانمنداڵان:پێشێلكاریی مافه‌كانی منداڵانئاكامهكان:1ـ ئاواره‌یی
2ـ مه‌ترسیی له‌ده‌ستدانی دایك و باوك
3ـ مه‌ترسی له ده‌ستدانی ماڵ
4ـ مه‌ترسیی له‌ده‌ستدانی قۆناغی منداڵی
5 ـ مه‌ترسیی له ده‌ستدانی بنه‌ماڵه
6ـ شوێنه‌واریی راسته‌وخۆی جه‌سته‌یی و ده‌روونی
7ـ له مه‌ترسیی كه‌وتنی له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامانی له‌ش له كاتی شه‌ڕدا
9ـ په‌رۆشییه ده‌روونییه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له شه‌ڕ و ململانێیه‌كان
به چه‌شنێك خراپ هه‌ڵسوكه‌وت كردنێكی سیستماتیك به‌رامبه‌ر منداڵان، “په‌روه‌رده‌ی زۆره‌كی زمانی نازگماكی”.
مادده‌ی 17ـ مافی ساحێب ماڵ بوون”ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵ‌و شتومه‌ك” له راستییه به‌رچاوه‌كانی “پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ”ه. مادده‌ی 18ـ ئازادی بیركردنه‌وه‌و مهزههبئازادی مه‌زهه‌ب:
مافی هه‌ڵبژاردن‌و به‌ریانی ئینسان بۆ هه‌ر مه‌زهه‌بێك. مافی ئیمانداریی، ده‌ربڕینی دین‌و ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕه دینییه‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمه مه‌زهه‌بییه‌كان، فێركاریی كاروباری دینی به منداڵان ]من پێم وایه منداڵان به دوور بن له هه‌رچه‌شنه بیروباوه‌ڕێكی ئایینی، ئه‌وه به مانای قبووڵكردنی ئایین نه‌بێ، چونكه په‌روه‌رده‌ی دینی منداڵان له زۆر بواره‌وه به‌ستێن خۆشكه‌ر ده‌بێ بۆ داهاتووی و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر منداڵ، بۆیه ده‌بێ ئه‌م په‌روه‌رده‌یه له 18 ساڵ به‌ره‌وسه‌ر بێت چونكه هه‌ڵبژاردنی دین وه‌كوو دیانه‌ت ئه‌و كات ده‌بێته ئازادانه.”وه‌رگێڕ”[ دینداران، بانگه‌شه‌و ته‌بلیغی و به‌رزڕاگرتنی دینی له كۆمه‌ڵگادا، كردنه‌وه‌ی عیبادهتگه، ته‌رككردنی كاروباره دینی و ره‌خنه‌گرتن له په‌روه‌رده‌ی دینی كه به‌رده‌وام نه‌بێته هۆی كرده‌وه‌یه‌ك كه ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكانی دیكه پێشێل بكات و نه‌بێته هۆی ئاڵۆزی له دیسپلین و نه‌زم و ئه‌خلاقی گشتیدا.
ئازادی مه‌زهه‌ب، كاتێ سه‌قامگیر ده‌بێ كه دین و مه‌زهه‌ب هه‌رچی كه بێت، نه‌بێته تاوان‌و نه‌بێته هۆی پێشلكردنی مافه تاكه‌كه‌سی‌و جڤاكیی تاكه‌كان. مادده‌ی 19ـ ئازادیی بیروباوه‌ڕ و زانیاریئازادی بیروباوه‌ڕ:
مافی هه‌ڵبژاردن‌و پێبه‌ندبوونی مرۆڤ به هه‌ر بیروباوه‌ڕێك، مافی بیركردنه‌وه، باوه‌ڕمه‌ندبوون، ده‌ربڕین، په‌روه‌رده‌و پهرهپێدانو به‌ڕێوه‌بردنی به مه‌رجێك كه كرده‌وه‌كه‌ی به نیسبه‌ت بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌وه نه‌بێته هۆی پێشێلكردنی ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی دیكه‌و بشێوی له نهزمو ئه‌خلاقی گشتیدا. ئازادی بیروباوه‌ڕیش له كاتێكدا جێگیر ئه‌بێت كه بیروباوهڕكانی تاك ـ هه‌رچی كه‌بێت ـ نه‌بێته هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی تاكه‌كه‌سی‌و جڤاكیی ئه‌وانی دیكه.
مادده‌ی 20 ـ مافی پێكهێنانی كۆمه‌ڵ‌و ئه‌نجومه‌نه ئاشتیخوازهكانماددهی 21ـ مافی به‌شداریی له حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و ده‌ستڕاگه‌یشتنی یه‌كسان به پێداویستییه گشتییه‌كان
مافی به‌شداریی له حكوومه‌ت دا
مافی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌دا
ده‌ستڕاگه‌یشتنی یه‌كسان به پێداویستییه گشتییه‌كان
پێداویستییه گشتییه‌كان:1ـ ده‌ستڕاگه‌یشتنی گشتی به په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی
2ـ ده‌ستڕاگه‌یشتنی گشتی به ئاوی خوارده‌مه‌نی
3ـ مافی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی
4ـ مافی پیشه‌و وه‌رگرتنی مووچه و وه‌رگرتنی مووچه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ كار
مادده‌ی 22 ـ مافی دابین كردنی كۆمهڵایهتیماددهی 23 ـ مافی پیشه‌و وه‌رگرتنی مووچه‌ی دادپه‌روه‌رانه بۆ كارماددهی 24ـ مافی پشوودان‌و ته‌فریح و گه‌شت و گهڕانماددهی 25ـ مافی كه‌ڵك وه‌رگرتنی ته‌واو له ژیان له رووی ته‌ندرووستی و بێهداشت و خۆشبژێوییهوهلانیكهمی ئاستی ژیان، توانایی ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به‌سه‌ر داهاتی سه‌رانه‌و بێهداشتو خۆشبژێوی ئیستاندارده.مادده‌ی 26ـ مافی فێركردن1ـ فێركردن به زمانی زگماكی
2ـ ده‌ستڕاگه‌یشتنی یه‌كسان به فێركردن
3ـ ئامووزشی پێویست مادده‌ی: مادده‌ی 27ـ مافی به‌شدارییه‌تی له ژیانی فه‌رهه‌نگی جڤاك داماددهی 28ـ مافی خوازیاربوونی نه‌زمی كۆمه‌ڵایه‌تی كه مافه‌كانی مرۆڤ دابین بكات.یاسا:
دیسپلینێكی به دوور له حه‌ز و خولیاكان، چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ مافه‌كانی مرۆڤ مافه‌كانی مرۆڤ گهرنتیی:1ـ هزر
2ـ دادپه‌روه‌ریی
3ـ حه‌قیقه‌ت
4ـ ئه‌خلاق
ده‌كات.29ـ به‌رپرسایه‌تی له هه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه خوازیاری په‌ره‌گرتنی ئازاد‌و ته‌واوی تاكه.30 ـ ئازادبوون له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت یان كه‌سانی دیكه له هه‌بوونی هه‌ركام له مافه‌كانی سهرهوهمافهكانی خه‌ڵكانی خۆجێیی:تازههاتووهكان له رێگای
1ـ به‌رده‌ست كردن
2ـ داگیركاریی و تاڵان3ـ نیشته‌جێكردن به سه‌ر ناوچهیهكداو زاڵ بوون كه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی:1ـ جڤاكی
2ـ فه‌رهه‌نگی
3ـ ئابووری
4ـ سیاسی
5 ـ مه‌زهه‌بی”ینو هه‌نووكه به شێوه‌ی كه‌مایه‌تیی
1ـ له مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه
ـ خه‌سارهه‌ڵگر بووندا
هه‌ڵكه‌وتوون.هه‌ڕه‌شه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵه خۆجێییه‌كان:
1ـ خاوه‌ندارێتی زه‌وی
2ـ ره‌وشی حقووقی
3ـ شوناسی تایبه‌تی ئه‌تنیكی”قه‌ومی”
4ـ شوناسی تایبه‌تی زمان
5ـ شوناسی تایبه‌تی مهزههبیگرینگترین پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵه خۆجێییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا:1ـ مافی خاوه‌ندارێتی زه‌وی
2ـ گرێبه‌سته‌كانی كۆمه‌ڵه خۆجێییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی دا
3ـ پشتیوانی نه‌كردنی بیر‌و ئه‌ندیشه‌كان
4ـ پشتیوانی نه‌كردنی فه‌رهه‌نگی
5ـ نه‌بوونی ژێرخانی له‌شساغی
6ـ بێكاریی سه‌رچاوه‌گرتوو له ده‌رفه‌ته نایهكسانهكان
7ـ هه‌ژاری سه‌رچاوه‌گرتوو له ده‌رفه‌ته نایهكسانهكان
8ـ نه‌بوونی په‌روه‌ده‌ی خۆجێیی
9ـ به‌شدارنه‌بوونی كهمایهتییهكان له ژیانی سیاسی‌دا
10ـ به‌شدارنه‌بوونی كهمایهتییهكان له ژیانی ئابووریدا
11ـ به‌شدارنه‌بوونی كهمایهتییهكان له ژیانی فه‌رهه‌نگیدا
12ـ په‌راوێزخستنی ئابووری
13ـ په‌راوێزخستنی جڤاكی
14ـ په‌راوێزخستنی سیاسی
15ـ ژینۆسایدی فه‌رهه‌نگی
16ـ ئاواره‌یی زۆره‌ملـێ و راگوێزانی به كۆمه‌ڵ
17ـ ههڵاواردنپارێزراوی له سزاكانكاتێك باس له سزاكان ده‌كه‌ین، پێویسته به‌ره‌وڕووی توندوتیژییه‌ك بووبینه‌وه:توندوتیژی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارێزراوی له سزاكان:1ـ یان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
2ـ یان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه له‌به‌رچاو ناگیرێت.
له پارێزراوی له سزاكانی “خود” له به‌رامبه‌ر:
1ـ كوشتار
2ـ ده‌ستدرێژی
3ـ ئه‌شكه‌نجه
4ـ هێرش بردن
بۆ سه‌ر خه‌ڵكانی سێڤیل، له لایه‌ن “ئه‌وی دیكه”وه پارێزراو له تاوان و سزا دهبێتو دڵنیایه‌یه كه هیچكات وه‌ڵامده‌ر نابێت.پارێزراوی له سزاكان، شێوازێكی نوێ له نادادپه‌روه‌رییه كه به دوو شێوه خۆی ده‌رده‌خات:1ـ به شێوه‌ی كردار
2ـ به‌شێوه‌ی وه‌لانانی كردار
پارێزراوی له سزاكان چۆن سه‌ر هه‌ڵده‌دات:
1ـ له یاسا دانراوهكاندا تاك له به‌دواداچوونی ده‌به‌خشرێ.
2ـ به‌ڕێوه‌به‌ران وڵامی سكاڵای قوربانییه‌كان ناده‌نه‌وه.
3 ـ به بیانووی “ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان پێشێل ده‌كرێ.
4ـ ناسه‌ربه‌خۆبوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئاكامه‌كانی سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی1ـ رێگری له بڕیاردانی بێ لایه‌نانه
2ـ سزای سووك بۆ جینایه‌تی قورس له‌به‌رچاو ده‌گیرێ
3ـ ده‌بێته هۆی تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له پرسی ” رۆحی گشتی” Esprit de corpis و ئاڵۆزیی له دادگایی كردنه‌كاندا.
4ـ ده‌بێته هۆی مه‌حكووم بوونی ژێرده‌سته‌كان‌و هه‌ڵاتنی به‌ڕێوه‌به‌ران له سزاكان.
5ـ ده‌بێته هۆی له‌مه‌ترسیدا بوونی شایه‌دو بینه‌ران له ترس و تۆقاندن‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌رگ.
له بازنه‌ی پارێزراوی له تاوان و سزاكان، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی گه‌ره‌نتییه‌كان له پێناو سه‌قامگیریی دادپهروهرییو به‌رگریی له سزادانی ناڕه‌وا به‌ره‌وڕوو ده‌بینه‌وه.تێكشكانی بازنه‌ی پارێزراوی له سزاكان:كۆمیسیۆنه تایبه‌ته‌كانی دۆزینه‌وه‌ی راستییهكانئهركهكانی كۆمیسیۆنه تایبه‌ته‌كانی دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كان:1ـ ناسینی كه‌سانی به‌رپرسیار
2ـ دۆزینه‌وه كه‌سانی به‌رپرسیار له به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی بێبهزییانهدا
3ـ رێگریی له سه‌رهه‌ڵدانی كرده‌وه‌ی دڕندانه‌و هۆڤانه له داهاتوودا
راگه‌یاندراوی ئیسلامی مافه‌كانی مرۆڤ، په‌سندكراوی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئیسلامی (قاهیره ـ 1990)مادده‌ی 1 ـ به‌ندی (الف): مرۆڤ به گشتی بنه‌ماڵه‌یه‌كه كه به‌نده‌یی نیسبه‌ت به خوا‌و منداڵی (فرزندی) نسبه‌ت به ئاده‌م، ئه‌وانی پێكه‌وه كۆكردۆته‌وه‌و هه‌موو خه‌ڵك له‌سه‌ر بنه‌مای شهرافهتو كه‌رامه‌تی ئینسانی و تهكلیفو به‌رپرسیارییدا یه‌كسانن به‌بێ هیچ چه‌شنه هه‌ڵاواردنێك له رووی نه‌ژاد، ره‌گه‌ز(جنس) یان باوه‌ڕی دینی یان به‌ستراوه‌یی سیاسی یان بارودۆخی جڤاكی و …. هه‌روه‌ها بیروباوه‌ڕێكی دروست بۆ شه‌رافه‌ت له رێگای پێگه‌یشتنی مرۆڤه‌وه‌یه. مادده‌ی 10ـئیسلام دینی پاكییهو به‌كارهێنانی هه‌ر چه‌شنه زۆرییهك به نیسبه‌تی ئینسانه‌وه یان كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌ژاره‌كان له پێناو گۆڕینی دین بۆ دینێكی دیكه یان بێ خواكردنیان رێگای پێ نادرێت. مادده‌ی 18ـ هه‌ر مرۆڤێك مافی هه‌یه له هه‌مبه‌ر گیان و دین و بنه‌ماڵه‌و نامووس‌و ماڵی خۆیدا له ته‌ناهیی و ئاسایش‌دا بێت.مادده‌ی 22ـ (به‌ندی “د”): زه‌قكردنه‌وه‌ی هه‌ستی قه‌ومی، مهزههبیو یان هه‌ر شتێكی دیكه ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی هه‌ر چه‌شنه جیاوازییه‌كی نه‌ژادی، بۆیه رێگای پێنادرێ. گرێبه‌سته نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی مافه مهدهنیو سیاسییه‌كانی په‌سندكراوی 1996 : كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان:ماده‌ی 2 ـ به‌ندی 1 : ده‌وڵه‌ته‌كان لایه‌نگری به‌م گرێبه‌سته‌وه ده‌روه‌ستن به ناسینی ئه‌م مافگه‌لی دیاریكراو له‌م گرێبه‌سته‌دا كه له‌مه‌ڕ هه‌موو تاكه‌كانی نیشته‌جێی قهلهمڕهی ده‌ستڕۆیشتوویی خۆیانهوهیهو بێ هیچ چه‌شنه جیاوازییه‌كی وه‌كوو نه‌ژاد، ره‌نگ، زمان، مه‌زهه‌ب، بیروباوه‌ڕی سیاسی یان هه‌ر بیروباوه‌ڕێكی دیكه، ئهسڵو سه‌رچاوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یان جڤاكی، سه‌رمایه، به نیسبه‌ت یان بارودۆخه‌كانی دیكه‌وه رێزی لێ بگرێ‌و گه‌ره‌نتی بدات. (له‌م روویه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ئه‌م گرێبه‌سته‌یان واژۆ كردووه ناتوانن، بۆ هیچ قه‌وم، مه‌زهه‌ب، جیسن و یان چینێك له زۆرینه‌و یان كه‌مایه‌تی جیاوازیی دابنێن.) له‌مپه‌ره‌كانی جێگیرنه‌بوونی مافه‌كانی مرۆڤ له جیهانی ئیسلامدامافهكانی مرۆڤ وه‌رگیراو له “جیهانبینی”یه‌كه كه نێوه‌رۆك یان نێواخنی مرۆڤ، حقووقی سروشتی‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ، وه‌كوو “مافی خاوه‌ندارێتی نه‌ته‌وه‌یی” پێناسه ده‌كات و ده‌یناسێنێت.گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی جێگیرنه‌بوونی مافه‌كانی مرۆڤ له دنیای ئیسلامدا بریتین له:1ـ تێڕوانینه سوننه‌تییه‌كان له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات
2ـ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌ر = شه‌ریعه‌ت
3ـ هه‌بوونی یاسا بانسروشتییهكان(میتافیزیكییه
4ـ ناهاوسه‌نگی سیاسیی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان و نه‌ته‌وه‌كان له نێوان جیهانی ئیسلامدا
5ـ نه‌بوونی مرۆڤته‌وه‌ریی
6ـ له‌ژێرپێنانی حقووقی سروشتی
7ـ نه‌چوونه نێو جیهانی هاوچه‌رخ (مرۆڤ ته‌وه‌ریی)و له ئاكامدا تێنه‌گه‌یشتنی درووست له چهمكو گوتاره نوێیه‌كان
8ـ تێنه‌گه‌یشتنی دروست له سیستمی خهڵكسالاریو له ئاكامدا هه‌بوونی لهمپهرگهلی جۆراوجۆر له‌به‌رده‌م دامه‌زرانی حكوومه‌ته خهڵكسالارهكاندا
9ـ بێئاگایی و شاره‌زانه‌بوون له چروپڕی و ئالۆزیی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆیی
10ـ سهرههڵدانو شكڵگرتنی ده‌وڵه‌ته سهرهڕۆو دیكتاتۆره‌كان‌و گهندهڵو به‌ستراوه
11ـ قه‌یرانی به‌هاكان
12ـ نه‌بوونی تێگه‌یشتنێكی درووست له ئازادی‌و یه‌كسانی
13ـ دینێك كه بنه‌ما فكرییه‌كانی، “دادپه‌روه‌رانه”یه‌و له خوێندنه‌وه‌و پهروهردهكهیدا “سهروهریخوازانهو باوكسالارانه”یه.
14ـ پاساودانه‌وه‌ی سیاسیی ره‌وایی یان پشتبه‌ستن به چه‌مكه ناڕوونه‌كانی ئایینی. سه‌رچاوه‌كان:
جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ، په‌سندكراوی 1948 ـ كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
2ـ مافه‌كانی مرۆڤ له جیهانی ئه‌مڕۆدا
3ـ كۆنوانسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مهدهنیو سیاسییه‌كانی په‌سندكراوی 1966ی ـ كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
4ـ كۆنوانسیۆنی ژنێڤ ـ په‌سندكراوی 1949
5ـ راگه‌یاندراوی ئیسلامیی مافه‌كانی مرۆڤ ـ په‌سندكراوی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئیسلامی ـ قاهیره 1990
6ـ ئازادی بیروباوه‌ڕو مه‌زهه‌ب له ئیسلامدا ـ كه‌دیوه‌ر، موحسێن، گۆڤاری “ێ‌فتاب” ـ ژماره 23ـ ره‌شه‌مه‌ی 1381
7ـ له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاتانی ئیسلامی، یزدی، ئیبراهیم، گۆڤاری “ێ‌فتاب”، ژماره‌ی 23 ـ ره‌شه‌مه‌ی 1381
{jcomments off}