نووسین‌و ئاماده كردنی: جه‌لال كشوه‌ردووست
سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كی گشتی باس له هێندێك له‌و ئایه‌تانه ده‌كه‌ین، كه باسی وشه‌ی (السبب)ی تێدا هاتووه و پاشان له مه‌نزوورێكی ئایینیه‌وه باس له سبب ده‌كه‌ین.
(سوره‌تی غافر 36 و 37 : وقال فرعون يا هامان ابنى لى صرحا لعلى ابلغ الاسباب : اسباب السماوات فاطلع الى اله موسى وانى لاظنه كاذبأ) واته فیرعه‌ون به هامانی گووت: ئه‌ی هامان كه‌ولویه‌كی به‌رزم بۆ درووستكه به‌ڵكوو به هۆیه‌وه به‌رزببمه‌وه و سه‌یری خوای مووسا بكه‌م من پێموایه مووسا درۆ ده‌كات
. به پێی گێڕانه‌وه‌ی قورئان بۆ ئه‌و باسه ، كه له ته‌وراتی گه‌لی ئیسرائیلیشدا له‌گه‌ڵ هێندێك جیاوازیدا باسی هاتووه له‌و ئایه‌ته‌دا ، كه گووته‌ی یه‌كێك له فیرعه‌ونه‌كانی میسر به ناوی (ته‌حووت مووس) ده‌گێڕێته‌وه و باسی وه‌سیله و هۆ ده‌كات بۆ به‌رز بوونه‌وه ، كه فیرعه‌ون داوای كردووه له وه‌زیره‌كه‌ی، كه له قورئاندا وه‌زیره‌كه ناونراوه هامان و ده‌ڵێت : ئه‌سبابه‌كانی ئاسمانم بۆ بونیات بنێ تاكوو له ئاسمانه‌وه سه‌یری ( ئیلاه)ی مووسا بكه‌م . هه‌ڵبه‌ته ئه‌سبابی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش قولله‌و كه‌لو (برج) بووه .
له‌وێدا فیرعه‌ون مه‌به‌ستی له ئیلاهی مووسا له‌وه بووه ، كه خه‌سڵه‌ت و وه‌سفی خواوه‌ند له ڕوانگه‌ی مووساوه جیاواز بووه له وێنای خواوه‌ند له خه‌یاڵدانی فیرعه‌وندا ، هه‌روه‌ها چه‌مكی وشه‌ی ( اله) (تصغیر: بچووك كراوه‌ی) وشه‌ی ( الله )یه‌و به‌رانبه‌ره‌كه‌ی له زمانی كوردیدا ده‌بێته خواوه‌ندۆچكه . واته سه‌به‌ب و ئامراز مه‌به‌ستی له‌و ده‌زگا‌و هۆكاره‌و وه‌سیلانه بووه ، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بووه .
سووره‌تی ( ص10 : ام له‌م ملك السماوات والارض فليرتقوا فى الاسباب) ئایه‌ته‌كانی له‌وه‌به‌ر باسی ئه‌وه ده‌كات ، كه ئایا له به‌رچی سه‌ریان له‌وه ده‌سووڕمێت ، كه په‌یامبه‌ران پێیان ده‌ڵێن ته‌نها یه‌ك خواوه‌ند هه‌یه ؟ ئایا ئاسمانه‌كان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانی ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه موڵكی ئه‌وانه ؟ ئه‌گه‌ر موڵكی ئه‌وانه ده‌با له‌ڕێی هۆ و وه‌سیله‌كانه‌وه به‌ناو ئاسماندا به‌رزبنه‌وه . واته خواوه‌ند پرسیار له‌مرۆڤـ ده‌كات ، كه ئایا ئاسمانه‌كان و زه‌وی موڵكی مرۆڤه ؟ واته موڵكی مرۆڤـ نیه ئه‌گه‌ر موڵكی مرۆڤه ده‌با به‌ناویدا بسووڕێنه‌وه . كه‌واته ئه‌و گووته‌یه له‌ڕووی به‌ربه‌ره‌كانی و دژایه‌تیكردنی توانای مرۆڤه‌وه گووتراوه .
لێره‌دا وه‌ڵام به‌م شێوه‌یه ده‌بێت : ئه‌گه‌ر ئاسمان و زه‌وی هه‌تا زه‌ریاكان له‌ڕێی ژێراوڕۆ ( الغواصه )ه كانه‌وه بپشكێنێت و توانیویه‌تی بگاته ناوه‌ڕاستی ته‌وه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باشوور هه‌ر وه‌كوو له گه‌شته‌كه‌ی كاپتان سكوتی ئینگلیزی‌دا دیاره . هه‌روه‌ها مرۆڤـ توانیویه‌تی به قووڵایی 19000م له‌ژوهانسبۆرگ له ئه‌فریقای باشوور 15 كلم له سۆڤیه‌تی جاراندا به‌زه‌ویدا رۆبچێته خواره‌وه و هه‌روه‌ها توانیویه‌تی له گڕكانه‌كانی ژێر زه‌ریای ئارام هێنده نزیك بێته‌وه به ڕاده‌یه‌ك به گیره‌یه‌كی ده‌ستی كانزایی به‌ردی ده‌می كونه‌كانی گڕكانه‌كه لابدات .
ئه‌وه جگه له پشكنینی چڕ و زه‌به‌نده‌كانی ئیستوای ئه‌فریقا و ئامازۆن و زه‌به‌ند‌و دارستانه‌كانی سیبری ، كه به درێژایی 7000 كلم زه‌ویان داپۆشیوه ، كه له‌گه‌ڵ دارستانه ئیستوائیه‌كانی خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیادا ( الرئه : سی ) زه‌وی پێكده‌هێنن. هه‌روه‌ها مرۆڤـ توانیویه‌تی ، كه به‌قووڵایی ئاسمانه‌كاندا بگه‌ڕێت و جگه له‌وه‌ش گه‌شتی كه‌شتیه ئاسمانیه‌كانی وه‌كوو ڤۆیجه‌ر و مه‌جووس و كه‌پسووله ئاسمانیه‌كان ڕوپێو كردن و ناردنی هه‌واڵی ئاسمانیه‌كانیان خۆریشی تێپه‌ڕاندووه و كه‌شتیه ڕووسی و ئامریكاییه‌كان ساڵانه ده‌یان هه‌زار وێنه‌ی گه‌ردوون و دیارده و ڕووداوه كه‌ونیه‌كان ده‌نێرنه‌وه بۆ مه‌رسه‌د‌و ته‌لستاره زه‌مینیه‌كانی وه‌كوو كیپ كه‌ندرال و هی تریش . كه واته له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌زانراوه به‌ده‌ر له ئه‌فسانه‌و ئه‌سپی( البراق ) بۆراقی پێغه‌مبه‌ر‌و( حه‌ویزم )ی ئه‌سپی فریشته و شتی‌تری به‌و ته‌رحه مرۆڤـ ده‌توانێت بچێته ئاسمان .
* له سووره‌تی (من كان يظن ان لن ينصره الله فى الدينا والاخرة فليمدد بسب الى السما‌ء ثم ليقطع فلينظر هل يذهبن كيدة ما يغيظ) هه‌ر كه‌سێك واده‌زانێت گومانی وایه ، كه خوا له دونیا و ئاخیره‌تدا سه‌ری ناخات بابه شتێك خۆی هه‌ڵواسێت و پاشان ئه‌و شته ببڕێت ، كه خۆی پێ هه‌ڵواسیوه و ببینێت ئایا به‌و كاره‌ی ڕقه‌كه‌ی ده‌ڕوات؟ له ( سووره‌تی البقره: 166: أذا تبرا اللذين اتبعوا من اللذين اتبعوا وراوا العذاب وتقطعت به‌م الاسباب) دا ده‌ڵێت له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وانه‌ی ، كه خه‌ڵكی به شوێنیان كه‌وتبوون ، كاتێك كه ئازار ده‌بینن ( مه‌به‌ست له دۆزه‌خه ) خۆیان له شوێنكه‌وتوانی خۆیان بێبه‌ری ده‌كه‌ن و ئه‌و هۆیانه‌ی به یه‌كتریه‌وه پێوه‌ندی كردبوون ، كه ( مه‌به‌ستی له پێوه‌ندی بێباوه‌ڕێتی نێوان بێباوه‌ڕه‌كانه ) له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌پچڕێت و نامێنێت .
( سووره‌تی الكهف 84و85و 89و 92 : انا مكنا له فی الارچ واتیناه من كل شی‌و سببا، واتبع سببا ، پم اتبع سببا ) كه باسی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدوونی ده‌كات ، كه له‌ڕێی شوێنكه‌وتنی ( هۆ: الوسیله )ه‌وه توانی چه‌ندین ناوچه‌و وڵاتی جیاواز داگیركات هه‌ڵبه‌ته ئاشكرایه هۆیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بۆ داگیركردنی وڵاتان چی بووه . دیاره ناكرێت پتر له‌سه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه قسه بكه‌ین ، كه سه‌باره‌ت به ( هو : السبب ) وه‌كوو ئامراز‌و هۆكار قسه‌یان كردووه . ئایینمه‌نده‌كان هه‌روه‌كوو عه‌لمانیه‌كان بڕوایان به هۆ هه‌یه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی جیاواز له عه‌لمانیه‌كان باوه‌ڕیان به ( سبب : هۆ ) هه‌یه . هه‌ڵبه‌ته به شێوه‌یه‌كی به‌دیهی هه‌ر دیارده و باس و مه‌سه‌له و رووداوێك شتێك ، هۆی تایبه‌ت به خۆیی و هۆی ده‌ره‌كیش هه‌یه .
له ڕوانگه‌ی ئایینمه‌ندانه‌وه هۆیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌شیئه‌تی ئیلاهیدا نین و هۆیه‌كان درووستكراون‌و درووستكه‌ر نین .ئایینمه‌ندان ده‌ڵێن درووستكراو ده‌ستی درووستكه‌ر ناگرێت چوونكه له تێڕوانیینی ئایینمه‌نده‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هۆیه‌كاندا شت ڕووده‌دات دژوانه‌ی فاكتۆر و كاراكتری ڕووداوه‌كانه. گوایه خواوه‌ند یاساكانی گه‌ردوونی داناوه ، ئه‌و یاسایانه له دژی ویستی خواوه‌ند نابنه به‌رگر. ویستی خواوه‌ند وه‌ڵامی پێویستییه‌كانی مرۆڤیش له‌به‌ر چاو ناگرێت و خواوه‌ند هۆیه‌كانی دروستكردووه هه‌تاكوو هه‌ق سه‌ربخات، له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه مه‌به‌ست له هه‌ق مه‌به‌سته له ته‌عالیمه‌كانی خواوه‌ند ، كه ته‌نها ئایینی ئیسلام ده‌گرێته‌وه .
به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه ، كه ئایین هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنیه‌وه ده‌ستی به كه‌مه‌ندی وه‌سیله و هۆ و ئامرازه‌كانه‌وه گرتووه و له‌ڕێی وه‌سیله‌كانه‌وه سه‌ركه‌وتووه . بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سوپای ئیسلام داراییان نه‌بووایه بۆكڕینی قه‌ڵغان و ڕم و تیر‌وكه‌وان ئه‌وا نه‌یانده‌توانی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه كۆژیه له‌ڕێی ئایه‌ته حه‌ره‌بیه‌كانه‌وه پیاده بكه‌ن . هۆ‌و ئامرازه‌كانی هۆ ، مایه‌ی درووستكردنن هه‌روه‌كوو له جیهانی كار‌وكرداری ڕۆژانه‌دا ئه‌و ڕاستییه به‌رجه‌سته‌یه به‌ڵام كه‌سایه‌تیه ئایینیه‌كان مه‌به‌ستیان له‌وه‌یه ، كه بڵێن نابێت به‌هۆی پشت به‌ستن به هۆیه‌كانه‌وه مرۆڤـ پشت بكاته باوه‌ڕكردن به مه‌شیئه‌تی ئیلاهی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواوه‌ند هۆی هۆیه‌كانه و درووستكاری ئه‌سبابه‌كانه و ئه‌و شتانه‌ی وه‌كوو هۆیه‌ك به‌كار دێن ، خواوه‌ند درووستیان ده‌كات گه‌شه ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی مرۆڤـ درووستیان ده‌كات گه‌شه ناكه‌ن .
لێره‌دا بۆ وه‌ڵام به‌م گووته‌یه : ئێمه شته‌كان به هۆیه‌كانیان وه‌رده‌گرین واته له‌سه‌ر یاسای (اخذ الأشیا و باسبابها) ئه‌و گووته‌یه شیده‌كه‌ینه‌وه، كه‌واته ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه سه‌رنج بده‌ین ئه‌وا خواوه‌ند بارگیر‌و گۆێ درێژی درووستكردووه بۆ باركردن و گواستنه‌وه ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه گه‌شه‌ش بكه‌ن هه‌رگیز هێنده‌ی ئۆتۆمبیلێك یان شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی بارهه‌ڵگر وه‌سیله و هۆیه‌كی چاكی گواستنه‌وه نین.
مرۆڤـ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكات ئامراز یان ئامێرێكی بارهه‌ڵگری وه‌كوو ئۆتۆمۆبیلێكی گه‌وره له خودی خۆیدا گه‌وره ببێت و زاوزێ بكات به‌ڵكوو مرۆڤـ به خودی خۆی به كار‌وكردار ده‌توانێت ژماره‌ی ئه‌و ئامرازانه پتر بكات و به‌پێی پێویست قه‌باره‌یان گه‌وره‌تر یان بچووكتر بكات.
هه‌رچه‌نده مه‌شیئه‌تی ئیلاهی له سه‌روی هۆكاره‌كانه‌وه دانراوه كه‌چی له هێندێك باسی‌تردا عه‌قڵی هه‌وه‌ڵین به پێی ئه‌سبابه‌كان قسه له‌گه‌ڵ ئه‌قڵی مرۆڤه‌كاندا ده‌كات، هه‌روه‌كوو له باسه ئایینیه‌كاندا دیاره وه‌كوو باسی (اسباب النزول)
واته هۆیه‌كانی دابه‌زینی ئایه‌ته‌كان . له‌به‌ر ئه‌وه كه‌سایه‌تیه ئایینیه‌كان هێندێكجار به ویستی خۆیان ناچار بوون خۆیان له قه‌ره‌ی باسه زانستی و فیكریه‌كان بده‌ن به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا ڕاڤه‌نده‌كان ده‌یانه‌وێت پێوه‌ندی هۆ و ئه‌نجام ڕه‌تكه‌نه‌وه و ئافه‌رۆزه‌ی بكه‌ن و ده‌ڵێن ( وان الاسباب لا تۆپر بذاتها بل الله تعالی یخلق النتائج عند الاسباب لابها: واته هۆیه‌كان به خودی خۆیان كارتێكه‌ری ئه‌نجامه‌كان نین به‌ڵكوو خواوه‌ندی باڵا له‌لای هۆیه‌كانه‌وه ئه‌نجامه‌كان ده‌خوڵقێنێت نه‌ك به هۆی هۆیه‌كانه‌وه كار‌و روودا‌و و مه‌سه‌له‌كان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت!) ئه‌م گووته‌یه له (مراوغه كلامیه) واته یاریكردنێكی فێڵبازانه‌ی زمانه‌وانی به شوێنی گووته و وشه‌كان زیاتر چیتر نیه.
به‌مه‌ش ڕاڤه‌نده‌كان مه‌به‌ستیان له‌وه‌یه، كه بڵێن هۆیه‌كان گرینگیه‌كیان نیه، ئه‌م گووته‌یه‌ی ئاینگه‌راكانیش بۆ ئه‌وه‌یه تاكوو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بونیات بنێن ، كه ده‌بێت هه‌ر چیه‌ك له كایه‌ی ئاییندا گووترا به بێ و سێ و دووكردن یه‌كسه‌ر بڕوای پێ بكرێت و ڕێ خۆش بكرێت بۆ بڕواكردنی بێ قه‌ید‌و مه‌رج وبێ بیر كردنه‌وه _ به‌مه‌ش رۆڵی ئه‌قلانیه‌تی شیكردنه‌وه‌یی و پشكنین و بیركردنه‌وه، كه دوژمنێكی هه‌میشه‌یی ئایینی ئیسلامه خانه‌نشین ده‌كه‌ن چوونكه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ه‌وَ و فاكتۆره‌كان جگه له ئیفلیجكردنی شیكاری و بیركاری و پكخستنی لێكدانه‌وه‌ی زانستیانه هیچ مانایه‌كی تری لێ ئافه‌ریده نابێت.
شرۆڤه‌كارانی ئایینی سه‌باره‌ت به هۆ و ئه‌سباب و كاراكته‌ره‌كان و به مه‌به‌ستی پرۆتستۆكردنی ڕۆڵی هۆ و وه‌سیله له پیاده‌كردنی كرده و كاری خودی مرۆڤدا هێندێك شتی نائه‌قڵانی ده‌گێڕنه‌وه بۆ نموونه وه‌كوو ئه‌وه‌ی : گوایه كه‌راماتی ( ئه‌بووبه‌كر ) ئه‌وه بووه ، كه میوانێكی زۆری هه‌بووه و هه‌موویان به ته‌نها (قصعه) یه‌ك تێر بوون كه‌چی داوای تێر خواردنی میوانه‌كانی خوارده‌نه‌كه پتر بوو ! * القصعه : دفرێكی گه‌وره‌یه ، كه له ته‌خته درووستده‌كرا ( پرید ) واته تێكوش یان هه‌ر خواردنێكی‌تر له‌و ئامانه‌دا ده‌خورا _ 740 . الوسیط – له سه‌رچاوه‌ی تردا قصعه ئه‌و كاسه‌یه‌یه چه‌ند كه‌سێك ، كه ژماره‌یان تاكوو 10 كه‌س بێت خواردنی تێدا ده‌خۆن .
له ( المائده : 112تا115)دا خواوه‌ند خواردنی بۆ عیسا نارده خواره‌وه له سووره‌ته‌كه‌دا دی‌ڵێت : ته‌نها یه‌كجار ئه‌و خواردنه دنێرمه خواره‌وه !! مانای (السوره: چین)ه‌كه‌دا دیاره ، كه به ناوی (خوان : سفره)ی نان خواردنه‌وه ناونراوه.
چه‌مكی وشه‌ی (كرامه، كرامات) به مانای (پێبه‌خشرا‌ویه‌كان له لای خوداوه) دێت، كه له ده‌ره‌وه‌ی هۆیه‌كاندایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ژیانی ڕۆژانه‌دا دیار‌و ئاشكرایه هه‌رگیز (1كغم ) نابێت به دووان و ( 1م ) نابێ به ( 2م ) به بێ خستنه سه‌ر‌و زیاد كردنی ماددی، كه وه‌سیله‌ی ماددی هۆیه‌كه له پتر بووندا .
هه‌روه‌ها به نیسبه‌ت ( عومه‌ری كوڕی خه‌تاب )ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه : كاتێك ، كه سوپاكه‌ی له نه‌هاوه‌ند بوو ، عومه‌ری كوڕی خه‌تاب له كاتی نۆێژ هه‌ینی‌دا له دورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه به سوپاكه‌ی گوتووه ئاگاتان له خۆتان بێت له پشتی چیاكه‌وه هێرشتان ده‌كرێته سه‌ر !؟
( كرامات : پێ به‌خشراوی ) واته نهێنیزانی هاوڕێكانی په‌یغامهێن زۆر بوون و ناژمێردرێن كه‌چی محمدی په‌یغامهێن به خودی خۆی گوتوویه‌تی ( لایعلم الغیب الا الله ) جگه له‌خوا كه‌س نادیار‌و نهێنی نازانێت . هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ( لوكنت اعلم الغیب لاستكپرت خیر لنفسی ) واته ئه‌گه‌ر نادیارم بزانیبا ئه‌وا به‌هات و خێرم بۆ خۆم زۆر ده‌كرد به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه گوتوویه‌تی : خواوه‌ند ئه‌ڵڵا هه‌واڵی نه‌هێنیه‌كانم پێده‌دات ! ( تلك من انبا‌و الغیب نوحیه الیك ) هه‌رچه‌نده باسه‌كه لێره‌دا باسكردنه له نادیار زانین به‌ڵام پێوه‌ندی به هۆیه‌كانی زانینه‌وه هه‌یه .
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر باسی بازدان به‌سه‌ر هۆ‌و هۆكاره‌كاندا ( ده‌رهێنه‌ره‌كانی وتراو : مخرج الحدیپ ) ،كه بوخاری و موسلمین له ئه‌بوو هوره‌یره‌وه ده‌یگێڕنه‌وه و ئه‌ویش له محمده‌وه گێڕایه‌وه و گووتی : ئه‌وانه‌ی له بێشكه‌دا قسه‌یان كردوه عیسا‌و منداڵێكی‌تره . ئه‌و منداڵه له‌سه‌رده‌می جوره‌یجی ( الناسك : پرستیار )دا بووه . پێغه‌مبه‌ر گووتی ئێوه باسی ئه‌وه‌ی عیساتان زانی به‌ڵام جوره‌یجی ده‌كرد ، ڕۆژێكیان جوره‌یج له كاتێكدا ، كه نوێژی ده‌كرد دایكی بانگی لێكرد‌و جوره‌یجیش گووتی ئه‌ی خوایه دایكم چاكتره یان نوێژ كردن ؟ دایكی جارێكی‌تر بانگی جوره‌یجی كرده‌وه به‌ڵام ئه‌و هه‌ر نۆێژی ده‌كرد ، دایكی پێی ناخۆش بوو ، كه جوره‌یج وه‌ڵامی ناداته‌وه . جوره‌یجیش داوای له‌خوا كرد‌و وتی ( اللهم لا تمهله ) واته ئه‌ی خوای گه‌وره مۆڵه‌تی پێ مه‌ده هه‌تاكوو ( باغیه )ه‌كانی پیشان ده‌ده‌یت ، واته دایكی جوره‌یج كاری ( البغا‌و : الدعاره : مومز ) ی ده‌كرد ده‌یگووت من جوره‌یج تاقیده‌كه‌مه‌وه به‌ڵكوو زینا بكات به‌ڵام دایكی نه‌یتوانی جوره‌یجی كوڕی هه‌ڵفریوێنێت .
شوانێك هه‌بوو به شه‌وان ده‌چووه لای دایكی جوره‌یج هه‌تاكوو دایكی جوره‌یج منداڵێكی له شوانه‌كه بوو ، دایكی جوره‌یج گونی ئه‌م منداڵه‌م له جوره‌یجی كوڕم په‌یدا بووه . یه‌هوودیه‌كانیش هه‌ستان و په‌رستگاكه‌ی جوره‌یجیان ڕووخاند چوونكه ئه‌و كات ” پشكنینی خۆێن ، خانه ، تووی نێره ، هێلكه‌ی مێینه ” نه‌بوو بۆ زانینی ڕاستی ئه‌وه‌ی ، كه ئایا ئه‌و منداڵه له كێیه ؟ جوره‌یجیش پاڕایه‌وه و داوای له‌خوا كرد هه‌تا منداڵه‌كه هاته قسه‌كردن ، منداڵه كۆرپه‌كه گووتی شوانه‌كه باوكمه ! .یه‌هوودیه‌كانیش له‌كاره‌كه‌یان په‌شیمابوونه‌وه ، واته له ڕووخاندن و تێكشكاندنی په‌ره‌ستگاكه‌ی جوره‌یج په‌شیمان بوونه‌وه و به‌جوره‌یجیان گووت ( صومعه : پرستگه ) كه‌ت له ئاڵتوون بۆ دروستده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵام جوره‌یج ڕازی نه‌بوو ، كه په‌ره‌ستگه‌كه‌ی له ئاڵتوون بۆ درووست بكه‌نه‌وه و خۆی وه‌كوو جاری پێشوو درووستی كرده‌وه .
لێره‌دا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ئایا منداڵێكی كۆرپه چۆن ده‌توانێت به‌پێی پێودانگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بیر بكاته‌وه ئه‌گه‌رچی بتوانێت قسه‌یش بكات ؟ واته ئاخاوتن ته‌نها ده‌نگ و جووڵه‌ی زمان نی‌یه به‌ڵكوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بڕ‌و چۆندێتی كه‌ڵه‌كه بوونی كارتێكه‌ره ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كانه و به تێپه‌ڕ بوونی زه‌مه‌ن كار له ( بگۆ : قسه‌ر ) ده‌كات له‌گه‌ڵ له ئارادا بوونی گه‌شه‌ی ده‌روونی عه‌قڵی ، كه ئه‌وه‌ش بۆ منداڵ هه‌روا له هه‌واوه په‌یدا نابێت . له‌م جۆره گێڕانه‌وانه‌دا له‌لایه‌ن ڕاڤه‌نده‌كانه‌وه باز به سه‌ر هۆیه‌كاندا ده‌درێت . گوایه ئه‌نجام له‌لای هۆكاره‌كانه‌وه درووست ده‌بێت نه‌ك به‌هۆی هۆكاره‌كانه‌وه!؟
هه‌ڵبه‌ته ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كان به ڕیتمێكی وا ته‌نها جێگۆڕكێ كردنه به وشه‌كان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌نجام به هۆیه‌كان یان له‌لای هۆیه‌كانه‌وه بێت ئه‌وا ئه‌نجام هه‌ر یه‌كێكه ، ته‌نانه‌ت جێگۆڕكێ كردنه‌ی وشه‌كانیش ناتوانرێت به ته‌واوه‌تی ڕۆڵی هۆ بۆ ئه‌نجام ڕه‌د بكرێته‌وه . واته ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی گووته ئه‌نجام له هه‌رلایه‌كی سه‌به‌به‌وه دابنرێت ، واته ئه‌گه‌ر هۆكار له ته‌نیشت ئه‌نجامه‌وه یان له پێش ئه‌نجامه‌وه دابنرێت ئه‌وا ئه‌و جۆره قسانه هه‌رگیز له‌و راستیه كه‌م ناكاته‌وه ، كه هۆ و ئه‌نجام وابه‌سته‌ی یه‌كن . كه‌واته ئاینگه‌را‌و شرۆڤه‌كارانی ده‌ق له نموونه هێنانه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه‌دا ده‌یانه‌وێت رۆڵی كارا‌و ئه‌كتیڤی هۆكاره‌كان ره‌دبكه‌نه‌وه و به‌مه‌ش ڕۆڵی ئه‌قڵ وه‌لانێن و ژیری خه‌ڵكی تێكڕا‌و ڕه‌مه‌كی پتر ده‌پووكێته‌وه ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وانی ئاینگه‌را و پیاوانی ئایینه چوونكه ئایین ته‌نها له‌وێدا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه ، كه ڕۆڵی كارای سه‌به‌ب له ئه‌نجام دابڕن .
ڕاڤه‌نده‌كان ده‌ڵێن هه‌ندێكجار فاكتۆر‌و هۆكاره‌كانی ئیشووكارێك ئاماده ده‌كه‌ین كه‌چی ئه‌و كاره سه‌ریش ناگرێت ، لێره‌دا ئاینگه‌راكان ده‌یانه‌وێت بڵێن ( خواوه‌ند نایه‌وێت مرۆڤـ به وه‌سیله و ئامرازه‌كان ، كه سه‌به‌ب و هۆكارن ، فریو خواردوو بن !؟ ) . به‌ڵام دیوێكی‌تری ئه‌م گووته‌زایه مه‌به‌سته له‌وه‌ی ، كه ئه‌گه‌ر مرۆڤـ باوه‌ڕی به وه‌سیله و ئه‌سبابه‌كان هێنا ڕۆڵی خواوه‌ند لاواز ده‌بێت . پاشان ، كه زانیان ناتوانن به ته‌واوه‌تی ڕۆڵی هۆكار بسڕنه‌وه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه پیاوه ئایینیه‌كان هاتن ناوه‌زه‌دی ( مسبب الاسباب ) یان بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی كارای هۆكار‌و وه‌سیله داهێنا ، كه مه‌به‌ستیان له‌وێنای خه‌یاڵدانی به وشه‌كراوه .
باوه‌ڕی زۆرن له‌وه‌دا ، كه ئاینه‌كان و به تایبه‌تی ئایینی ئیسلام باوه‌ڕی به هۆ و سه‌به‌ب و هه‌ڵبژاردنی مرۆڤـ بۆ مه‌سه‌له و شت و هۆكاره‌كان نی‌یه و ڕۆڵی ( الاسباب و الاختیار ) ره‌د ده‌كاته‌وه چ له ره‌ِهه‌نده‌كانی ژیانی مرۆڤدا و چ له ئازادیه‌كانی كه‌سی تاك دا‌و ته‌نانه‌ت له ڕه‌هه‌نده‌كانی ئیمانیشدا . هه‌روه‌ها له ڕه‌هه‌ه‌ندی ئابووری بژێوی ژیانی كه‌سی تاك و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیشدا له سه‌ر نه‌زمی هه‌مان گووتار ( الاسباب ) ره‌د ده‌كاته‌وه و بڕ‌و ئاست و چلۆنایه‌ی ئابووری كۆمه‌ڵگه و كه‌سی تاك به هه‌وڵی مرۆڤه‌وه نابه‌ستێته‌وه . گوایه له‌و جۆره باسانه‌دا خواوه‌ند مه‌به‌ستی له‌وه‌یه تاكوو وه‌ها تێ نه‌گه‌ین ، كه بژێو و ئاستی ئابووریمان به ته‌نها پێوه‌ندی به بڕی ئه‌رك و ماندوو بوونمانه‌وه هه‌یه ! واته ده‌یه‌وێت بڵێت هۆكار و ئامراز مه‌رجی سه‌ره‌كی نین ، ته‌نانه‌ت له ( كسب ) په‌یدا كردنی بژێویشدا كه‌چی ناتوانرێت نكۆڵی له ( الاسباب النزول ) بكرێت له كاتێكدا ئه‌و ڕاسیه له ئه‌لف و بای هه‌قیقه‌ته ئابووریه‌كاندایه .
له‌م باره‌یه‌وه ئیمامی عه‌لی له پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر گوتوویه‌تی : ئه‌گه‌ر مرۆڤـ هه‌ر وه‌كوو هه‌ڵمه‌تی شێر له شه‌ڕدا بۆ بژێوی خۆی له هه‌وڵداندا بێت ، هیچی ده‌ستگیر نابێت ئه‌گه‌ر خوا پێی نه‌دات !؟
گوزارشتكردن به ڕیتمێكی ئاوه‌ها جگه له‌وه‌ی پرۆستۆی ڕۆڵی كارای وه‌سیله‌و ئه‌سبابه‌كان ده‌كات هه‌روه‌اش بێ ئومێد بوونی هه‌وڵدانی لێده‌كه‌وێته‌وه و واده‌كات ، كه مرۆڤ له به‌رانبه‌ر به‌هێند وه‌رگرتنی ئامراز‌و هۆیه‌كاندا ئیتیكالی و بێخه‌م بێت . ئاینمه‌ندان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر مرۆڤ بزانێت به‌بێ هه‌بوونی ئامراز و هۆكاره‌كان و له پشتی هۆیه‌كانه‌وه ژیواری پێ ده‌درێت به بێ ئه‌وه‌ی له حساب و خه‌یاڵیدا بێت ، ئه‌و جۆره دید و بۆچوون و هه‌ستكردنه باوه‌ڕێكی تووندی لێده‌كه‌وێته‌وه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ، كه گووتراوه :
( من یتقی الله یجعل له مخرجا ویرزقه من حیپ لا یحتسب ) واته هه‌ر كه‌سێك خۆی له خوا بپارێزێت ئه‌وا خوا ده‌وری لێده‌كاته‌وه له شوێنێكه‌وه ژیواری پێده‌دات ، كه ئه‌و حسابی بۆ نه‌كردووه به‌ڵام باوه‌ڕێكی به‌و جۆره گیانی هه‌وڵ و شوێنكه‌وتنی هۆ و وه‌سیله‌كان و داهێنان و پشتبه‌خۆ به‌ستنی ته‌واوه‌تی ڕه‌د ده‌كاته‌وه ، هه‌بوونی هه‌زاران دید و بۆچوونی سه‌قه‌تی به‌م جۆره ، كه ڕه‌نگینه‌ی وردیان له زه‌مینه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌دایه .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و جۆره دید‌و بۆچوونانه‌ش بووه ، كه كولتووری عه‌ره‌بی به درێژایی 14 سه‌ده جگه له ئیفلیجكردنی ئه‌قڵ هیچی به‌رهه‌م نه‌هێناوه . هه‌موو ئه‌وانه‌ش ، كه به زانایانی دونیای ئیسلام ناوزده ده‌كرێن كه‌مینه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی غه‌یره عه‌ره‌ب بوون له زه‌مه‌نێكی دوور‌ودرێژدا و له‌دوای وه‌رگێڕانی كولتووری یوونان و ڕۆم و فارس و میسری كۆن و یه‌هوود …هتد ئه‌وسا ئافه‌ریده بوون . كه واته سه‌ره‌ڕای دید‌و بۆچوونی به‌و جۆره ئیسلام له‌مه‌ڕ ئافه‌رۆزه كردنی ڕۆڵی هۆ له ڕه‌هه‌ندی ئابووریدا ده‌كرێت بڵێین : ـ
1ـ ئه‌و ڕزقه‌ی ، كه به كه‌سێك ده‌درێت له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه هیچ هۆیه‌كی به‌كار نه‌هێنابێت له په‌یداكردنی ئه‌و ڕزقه‌دا هه‌ر وه‌كوو گره‌وێكه ، كه دیدی ئیسلام له‌سه‌ر پرۆتستۆ كردنی ڕۆڵی هۆ ده‌یكات ، ئه‌و گره‌وه‌ش گره‌وێكی دۆڕاوه چوونكه ئه‌و بژێوه‌ی ، كه به كه‌سێك ده‌درێت به بێ هۆ په‌یداكردنی ئه‌و ڕزقه ، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ، كه بژێوه‌كه به‌بێ هۆ په‌یدا بووه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌خشه‌ر به‌شداریكردووه له به‌كارهێنانی هۆیه‌كاندا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڕزقه . كه‌واته ( سبب : هۆ ) له به‌رهه‌مێنانی بژێودا ڕۆڵی هه‌بووه ئه‌گه‌رچی ئه‌و بژێوه له هه‌ر لایه‌كه‌وه هاتبێت .
2ـ مه‌رج نیه ته‌نها ( متقی : خۆپارێز له خوا )و موسڵمان به‌و شێوه‌یه بژێوی بۆ دابین بێت هه‌ڵبه‌ته خه‌ڵكی غه‌یره موسڵمانیش به‌هۆی سه‌رچاوه‌یه‌كی تره‌وه جگه له‌هه‌وڵی خۆیان به جۆرێك له‌جۆره‌كان بژێویان پێ ده‌درێت .
3ـ ئه‌م چاوه‌ڕوان كردنه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێو به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ، كه بێ به‌شكراوان هیوابڕاو نه‌بن و به‌ڕووی ئه‌وانه‌دا نه‌ته‌قنه‌وه ، كه ده‌سه‌ڵاتی ئابووری فه‌رمانڕوایی ده‌گرنه ده‌ست .
ئه‌گه‌ر ڕزق له لابه‌لا و له هه‌واوه بهاتایه ئه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هیچ نه‌بێت له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا خه‌ڵكی هه‌ژار نه‌ده‌مان. هه‌ڵبه‌ته پێویست ناكات خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌و جۆره به‌ڵێنانه بن چوونكه ئه‌گه‌ر هه‌لی‌كار بۆ هه‌مووان وه‌كوو یه‌ك بڕه‌خسێنرێت ئه‌وا خه‌ڵكی پێویستی به‌وه نیه به هیوای بژێوێكه‌وه بژیه‌ت، كه له حسابی ئه‌ودا نیه . هه‌رچه‌نده دیدی سه‌رمایه‌دارانه‌ی ئیسلام هه‌روه‌كوو سه‌رمایه‌داری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ خۆی خۆڵقێنه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌یه ، كه هێندێكی زۆر له هه‌واوه و لابه‌لا خاوه‌نی باشترین بژێون به‌بێ كاركردن جگه‌له سه‌رمایه‌كه‌یان ، كه‌چی كرێكاران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیشووكاره‌كان ڕاده‌په‌ڕێنن بۆخۆیان ئامراز‌و وه‌سیله‌ی هه‌مووكارو به‌رهه‌مێكن كه‌چی لانی كه‌می بژێویان هه‌یه .
به‌ڵام ئیسلام بۆ پیاده‌كردنی داگیركاریه خوێناویه‌كانی، كه ڕه‌هه‌ندی ئابووری پشكی شێری له‌و داگیركردنانه‌دا هه‌بووه، كه له‌شێوه‌ی سه‌رانه سه‌ندنی به‌زۆر و تاڵانی و وه‌گه‌ڕخستنی بازاڕی كۆیلایه‌تی و داگیركردنی زه‌وی و ئاوی گه‌لانی‌تردا پیاده ده‌كرا، كه‌له پاشان هه‌موو ورده‌كاریه‌كانی‌تری ژیانی ڕۆژانه‌ی گرته‌وه .
دواجار بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت بۆ خۆیان چاره‌ناچار ده‌ستیان به كه‌مه‌ندی وه‌سیله و هۆكاره ماددیه‌كانه‌وه گرتووه هه‌ر وه‌كوو له‌وه‌به‌ریش ده‌ستیان به كه‌مه‌ندی هۆكار‌و ئامرازه‌كانه‌وه گرتبوو . كه‌واته ئه‌وه‌شی له‌و باره‌یه‌وه گووتویانه بۆ سه‌رفكردنی ئه‌و قسانه‌یه ، كه هیواداری و چاوه‌ڕوانی هه‌ژاران درێژتركاته‌وه و ته‌نها مه‌به‌ستیش چه‌واشه‌كردنیانه .
4ـله قورئاندا هاتووه كه ( لیس للانسان الا ماسعی ) واته بۆ مرۆڤ نیه مه‌گه‌ر به هه‌وڵ و كۆششی خۆی نه‌بێت . واته لێره‌دا بژێو گرێدراوه به هۆ (سبب)ه‌وه ، كه كۆشش و هه‌وڵه . هه‌ر چه‌نده ده‌بوو كار به‌و شێوه‌یه بڕۆیشتایه به‌ڵام به هۆی گه‌نده‌ڵی سیستمه ئابووریه‌كانه‌وه‌یه ، كه ده‌بینین كۆشش (سعی) هێندێكی زۆر هێندێكی كه‌م ده‌یبه‌ن ئه‌گه‌رچی ئه‌و به تاڵان بردنه‌ی وزه‌ی سه‌رفكراوی كرێكاران به ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌ۆ خۆش بێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر چاوی لێ نه‌نووقێندرێت به‌ڕوونی بۆ بینه‌ر‌و هۆشه‌ندان دیاره . ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه ئه‌وه‌یه ، كه ئه‌م ئایه‌تی سه‌باره‌ت به‌م باسه ده‌ژوانه‌ی واتای ئایه‌ته‌كانی‌تره چوونكه له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌سكه‌وته‌كانی مرۆڤ وابه‌سته‌ی كۆششه‌كانێتی به‌ڵام له ئایه‌ت و نموونه هێنانه‌وه و حه‌دیسه‌كانی تردا سوود و زیان و ترس و ئارامی و بژێوی مرۆڤ به‌ده‌ست خواوه‌نده‌و پێوه‌ندی به هه‌وڵ و كۆششه‌وه نیه وه‌كوو هۆكار و وه‌سیله.
ئه‌و دید‌و بۆچوونه‌ش وه‌كوو ئاماژه‌مان پێدا ئه‌و مه‌به‌سته‌ی له پشته‌وه بوو ، كه به‌ر له هه‌رشتێكی تر بگیرێت ، كه ببێته مایه‌ی سه‌رنج ڕاكێشانی مرۆڤـ جگه له خوا ، كه وه‌كوو فاكتۆری سه‌ره‌كی خوڵقێنه‌ری ئه‌نجامی كاره‌كان سه‌یری بكرێت . كه‌واته هه‌ر ده‌بێت بیركردنه‌وه و سه‌رنجی مرۆڤـ به‌ره‌ولای خۆا كێش بكرێت ، ڕۆڵی هۆكاره‌كان ڕه‌د ده‌كرێته‌وه چوونكه له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه هه‌موو هۆیه‌كان به فه‌رمانی خواوه‌ند دێنه كایه‌وه .
ژێده‌ر:
عه‌ره‌ب و ئیسلام له نووسینی : مه‌زده‌كی{jcomments off}