نویسنده: جعفر رسام
ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین تیشكی سوسیالیستی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كه‌مین شۆڕشی
بورژوازی واته شۆڕشی مه‌زنی فه‌رانسه.له‌م شۆڕشه‌دا چینی تازه‌پێگه‌یشتووی كۆمه‌ڵگای فه‌رانسه به‌خێرایی جیاوازییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ چینه خاوه‌ن سامانه‌كان ده‌ستنیشان كرد‌و تێگه‌یشت كه یه‌كسانی حقووقی راسته‌قینه له كۆمه‌ڵگادا نیه.چوونكه تا كاتێك كه ده‌ره‌تانی یه‌كسان بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه ماددی‌و سامانه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ هه‌مووان بوونی نه‌بێ، باسكردن له یه‌كسانی حقووقی ناتوانێ ببێته كۆسپ له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی چینێه‌ك كه له سامانی زیاتر‌و ده‌ره‌تانی زیاتر به‌هره‌مه‌نده.ئه‌و به‌ریانه‌ی كه له‌نێو كرێكارانی فه‌رانسه‌دا به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتبوو به بزاڤی بابۆفیزم ناوبانگی ده‌ركرد.به‌ڵام ره‌خنه له پیتاكی (عوارض) كۆمه‌ڵگای نوێی سه‌رمایه‌داری ته‌نیا به كرێكارانه‌وه سنووردار نه‌ما.چینه‌كانی دیكه هه‌ڵبه‌ت به هۆكاری جیاواز له هۆكانی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، ره‌خنه‌یان دژ به سه‌رمایه‌داری مه‌وجوود ده‌ستپێكرد.به‌ریانگه‌لێك كه ئه‌وانیش خۆیان به سۆسیالیست ده‌زانی له نیوه‌ی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا پێی گرت.
یه‌كه‌مین تیشكه‌كانی سۆسیالیستی
یه‌كه‌مین تیشكی چالاكی ته‌ڤگه‌رێكی سۆسیالیستی له كۆتایی ساڵه‌كانی پاش شۆڕشی مه‌زنی فه‌رانسه 1789 دا پێكهات.ئه‌م ته‌ڤگه‌ره به سه‌رۆكایه‌تی كه‌سێك به‌ناوی”گراگوس بابۆف”پێكهات‌و به‌م بۆنه‌وه به بابۆفیزم ناسرا.بێگۆمان ده‌توانین ئه‌م ته‌ڤگه‌ره به پێشڕه‌وی ته‌ڤگه‌ری كۆمۆنیستی ناو به‌رین.له مێژووی هاوچه‌رخدا ئه‌مه یه‌كه‌م جار بوو كه، كۆمۆنیزم خۆی ته‌نانه‌ت له هه‌مان شێوه‌ی خاو‌و ناڕوونیدا له لیبراڵیزمی بۆرژوازی سه‌ربه‌خۆ ده‌كرد.یه‌كه‌م جار بوو كه كرێكاران خۆیان به داخوازیگه‌لی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت له تۆندئاژۆترین ته‌ڤگه‌ری بۆرژوازی سه‌رده‌مه‌كه‌یان جیا ده‌كرده‌وه.
بابۆفیسته‌كان بۆ خۆیان توندئاژۆترین باڵی ژاكوبنه‌كانیان پێك ده‌هێنا.ژاكوبنه‌كان توندئاژۆترین باڵی ته‌ڤگه‌ری شۆڕشگێڕی بوون كه دژ به حكوومه‌تی سه‌ره‌ڕۆی فه‌رانسه بیچمی گرتبوو و بووه هۆی تێكڕووخانیشی.له راستیدا به بێ گوشار‌و بوێری ژاكوبنه‌كان شۆڕشی فه‌رانسه له‌نیوه‌ی رێدا تێك ده‌شكا‌و هیچ كاتیش ئه‌و ده‌ستكه‌وت‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه‌ی كه وه‌ده‌ستی هێنابوو نه‌یده‌توانی وه‌ده‌ستی بێنێ.
سوسیالیزمی ماركس
سوسیالیزمی ماركس پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له مێژووی سوسیالیزمدا هه‌یه‌و نفووز‌و وه‌رگرتنه سه‌رانسه‌رییه‌كی له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئه‌وی له قوتابخانه سوسیالیستییه‌كانی دیكه جیا ده‌كرده‌وه‌و خۆگرتوویی‌و تیۆریك‌و به‌ربڵاوی روانگه‌كانی شان‌وشكۆی ناوبراویان له به‌ریانه سوسیالیستییه‌كانی دیكه به‌رزتر كرده‌وه.
جێی پرسیاره ئه‌م قوتابخانه نوێیه سوسیالیستییه له چ تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێك به‌هره‌مه‌ند بوو كه وه‌ها تواناییه‌كی مه‌زنی پێده‌دا.ره‌خنه له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری‌و ئه‌ندێشه‌ی گۆڕانكاریی كارێكی نوێ نه‌بوو.هه‌روه‌ها پشت به‌ستن به كرێكاران بۆ هه‌ر چه‌شنه وه‌رچه‌رخانێكی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ته‌كوزییه‌ش له قوتابخانه‌كانی دیكه‌شدا باسی لێوه‌كرابوو.كه‌وابوو ئه‌م قوتابخانه نوێیه چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو.گشتیترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م قوتابخانه نوێیه پته‌وی‌و یه‌كگرتوویی هزری ئه‌و بوو.لێره‌دا مه‌به‌ست ته‌نیا پانتایی‌و گه‌شه‌ی هزری ماركس‌و نووسینه‌كانی ئه‌و نیه.به‌ڵكوو رووتێكه‌ری دیاره، كه تاراده‌یه‌ك ته‌واوی نووسراوه‌كانی چاخه جۆراوجۆره‌كان ناوبراو به یه‌كتره‌وه پێوه‌ند ده‌دا.ماركس له تێڕوانینی كرێكاره‌وه ره‌خنه له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری‌و چۆنیه‌تی وه‌رچه‌رخانی سه‌رقاڵ ده‌كا.كرێكار نه به‌واتای (احاد)كرێكار به‌ڵكوو به مه‌به‌ستی گشتی ئه‌وه واته به مه‌به‌ستی چینایه‌تییه‌كه‌ی.ئه‌وه به‌و واتایه‌یه كه ناوبراو له ره‌خنه‌كانی خۆیدا نه به‌رژه‌وه‌ندی توێژێ له كرێكاران به‌ڵكوو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوه‌تی ئه‌وان له به‌رچاو ده‌گرێ، ئه‌ویش نه له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵكوو له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی.به‌م پێیه ناوبراو له به‌رانبه‌ر مرۆڤگه‌لێك كه به هۆی كاره‌ساته‌كانی كۆمه‌ڵگا سه‌رمایه‌دارییه‌وه ئازار ده‌چێژێ، رێگه چاره‌سه‌رێك داده‌نێ له قۆناغی یه‌كه‌مدا له گرووپی خه‌باتی رێكخراو و سه‌رانسه‌ری رزگار ده‌بن‌و ئه‌مه په‌یامی مێژوویی كرێكارانه.مرۆڤایه‌تی به هۆی كرێكارانه‌وه له ئازاره‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری رزگاریان ده‌بێ هێنانه به‌رچاوی ئه‌وه‌یكه كه‌سێك ئه‌ویش له‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵێ كه ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه بێبه‌ش‌و بێ داهات‌و په‌روه‌رده نه‌كراوه له ئه‌ستۆی كارێك دێ كه رووناكبیرانی خێرخواز‌و خوێنده‌واری بورژوا له ده‌ستیان نایه‌ت شتێكی سه‌یروسه‌مه‌ره بوو.وه‌ها شتێك چۆن ده‌لوێ، ئه‌مانه كه ته‌نانه‌ت توانای خوێندن‌و نووسینیشیان نیه ئێستا له‌بیری رزگاری ته‌واوه‌تی مرۆڤایه‌تی‌و به‌رێوه‌بردنی جیهانی داهاتوون.ئه‌مه شتێك بوو كه بورژواكان به‌رهه‌ڵستكارانه ده‌یانگوت.كۆمه‌ڵه كارێكی هزری كه ماركس هه‌موو ته‌مه‌نی له پێناویدا دانابوو پێكهێنانی سیستمێك بوو كه كرێكارێكی پێشكه‌وتووی پیشه‌یی سه‌یری ئێش‌و ئازاره‌كانی جیهانی سه‌رمایه‌داری ده‌كرد‌و ده‌یدایه به ره‌خنه.درووستكردنی وه‌ها سیستمێك كارێكی به‌ره‌به‌ره‌یی بوو و به‌م پێیه له قۆناغه‌كانی كامڵبوونی خۆی گارانتی گه‌شه‌سه‌ندنێكی دیاریكراو بوو.زێده‌باری ئه‌وه‌ش ماركس ئه‌م سیستمه‌ی له به‌رانبه‌ر ئایدۆلۆژی ده‌سه‌ڵاتداری بورژوازی سه‌رده‌می خۆی واته جیهانبینی لیبراڵیزمی بورژوازی دانا، كه له‌وكاتدا سه‌رده‌می پێشكه‌وتووترین ره‌خنه‌ی بورژوازی به كۆمه‌ڵگای كۆن‌و، نوێنه‌كێك بۆ داهاتووی مرۆڤ ده‌هاته ئه‌ژمار.
بنه‌مای جیهانبینی ماركس
یه‌كه‌مین پێشكه‌وتنی هزری ماركس نه له ئاستی روونكردنه‌وه‌ی ئابووری له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری‌و نه له شرۆڤه‌ی سیاسیی‌و چۆنیه‌تی حكوومه‌تی كرێكارییه.نابراو له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌ست بۆ نزمترین ئاستی ته‌ڵبژێری(انتزاع) زانستی واته فه‌لسه‌فی ده‌با.له به‌رانبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌دا كه پێوه‌ندی مرۆڤ‌و سروشت‌و پێوه‌ندی مرۆڤ‌و ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ری چیه؟ ناوبراو دوو تێڕوانینی زاڵی هه‌بوو ده‌داته به‌ر ره‌خنه.له‌لایه‌ك تێڕوانینێك كه له چاخی سه‌ده‌ی ناوه‌راسته‌وه به‌جێ مابووه‌وه‌و نكۆڵی له به‌های ماددی ئاقاری‌و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڤیازی نه‌فسی رۆحانی، مرۆڤ خاڵی ده‌ستپێكی ئه‌وه پێكدێنێ. هه‌ر بۆیه وه‌رچه‌رخانی ده‌ره‌وه‌یی به سه‌رچاوه گرتوو له ته‌گبیری مێشك لێك ده‌دایه‌وه.له‌لایه‌كی دیكه ماتریالیزمی چاخی رێنسانسی فه‌رانسه‌و هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی ئه‌زموونگه‌رایی ئیمپریالیزمی ئینگلیس كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و جۆره له فه‌لسه‌فه‌ی ئیده‌ئالیستی‌دا بیچمیان گرتبوو و هه‌ركامیان به نۆره‌ی خۆیان به جه‌خت كردن له‌سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی مادده یان ئه‌زموونی هه‌ستی وه‌رچه‌رخانی جیهانی ده‌ره‌وه‌یی به كارێكی سه‌ربه‌خۆ له مێشكی مرۆڤ‌و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌و ده‌زانی.بۆ كه‌سێك كه له كاره‌ساته‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ئازار ده‌چێژێ‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌م دوو جیهانبینییه خۆی ته‌یار كردبوو كارێكی وه‌ها نه‌ده‌مایه‌وه كه ئه‌نجامی بدا.لانی زۆر ده‌بوایه به هه‌ڤیازی مێشكی خۆی جیهان به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌بوایه ببوایه له بیری خۆیدا وێنای بكردایه‌و ئه‌مه‌ی بكردایه به كه‌ره‌سته‌ی ئاسووده‌یی‌و هێوری خۆی ـ یان ئه‌وه‌یكه سیاسه‌تی دان به‌خۆداگرتن‌و چاوه‌ڕوانی پیشه بكا تا ئه‌وه‌یكه له ئاكامدا خۆی ره‌وتی بزاوتی مادده گۆڕانكارییه‌ك كه به قازانجی ئه‌وه له داهاتوو ـ بۆ وێنه له سه‌ده‌ی داهاتوودا بره‌خسێنێ.
ماركس به‌ردی بناغه‌ی جیهانبینی دانا كه له به‌رانبه‌ر هه‌ر دووی ئه‌و تێڕوانینانه له جیهان بوو. ناوبراویش وه‌ك ماتریالیسته‌كانی پێش له‌خۆی جیهانی ماددیی ده‌ره‌وه‌یی وه‌كوو راستی، داتایه‌كی سه‌ربه‌خۆ قه‌بووڵ ده‌كا.به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌وانی به كارێكی سه‌ربه‌خۆ له مرۆڤه‌كان ناهێنێته خوارۆ.بۆ ئه‌و جیهانی ده‌ورووبه‌ری مرۆڤ دیارده‌یه‌كی له حاڵی گۆڕانه به‌ڵام نه ته‌نیا وه‌كوو گۆڕانكاری كیمیایی یان فیزیكی خۆی به‌ڵكوو له هه‌مان كاتدا به هۆی چالاكی یان پراكتیكی مرۆڤییه.
ئه‌مانه هه‌موو داهێنانه‌كانی ماركس نین ناوبراو له هه‌مان كاتدا روونی ده‌كاته‌وه دوابه‌دوای ئه‌وه كه مرۆڤه‌كان ژیانی خێڵه‌كی‌و سه‌ره‌تایی خۆیان تێپه‌ڕاند ئیدی مێوه خۆرسكه‌كانی دارستانه‌كان‌و راو به‌شی بژێویانی نه‌ده‌كرد ناچار بوون بۆ پاراستنی ژیانیان روو بكه‌نه به‌رهه‌مهێنان له لایه‌كه‌وه باندۆریان له‌سه‌ر سروشتی ده‌ورووبه‌ریان دانا‌و ئه‌وه‌یان به هه‌وڵ‌و ماندووبوونیان ژێره‌وژوور كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژیانی سه‌ره‌تایی‌و هاوبه‌شی خۆیان جێهێشتوو و چوونه نێو رێوشوێنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی یه‌كتره‌وه،كه ئه‌وه بۆ خۆی له هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت.ئه‌م رێوشوێنه نوێیانه به‌ره‌به‌ره به‌ستێنی بیچمگرتنی چینه‌كانی پێكهێنا.به هاتنه ئاراوه‌ی چینه‌كان خه‌باتی نێوانیان داینامۆی مێژوو و كامڵبوونی روو به گه‌شه‌یانی پێكهێنا.بۆ ماركس كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریش وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كه.به‌ڵام ئه‌مجاره له‌وێدا خه‌باتی كرێكاران‌و بۆرژواكانه كه ره‌وتی بزاوتی ئه‌وه رووناك ده‌كاته‌وه‌و داهاتووی ئه‌وه دیاری ده‌كا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیهانبینییه‌ك كه ماركس له ئاستی فه‌لسه‌فیدا روونی ده‌كاته‌وه نه ته‌نیا له روانگه‌ی زانستییه‌وه پته‌وه، به‌ڵام هه‌نووكه خوێندنه‌وه‌ی مرۆڤناسی‌و كۆمه‌ڵناسی كێشه‌ی دواتری بانگه‌شه مێژووییه‌كانی ناوبراوی سه‌لماندووه، به‌ڵكوو و ره‌نگه گرینگتر له‌وه بۆ كرێكارێك كه به ده‌ست كاره‌ساته‌كانی سه‌رمایه‌دارییه‌وه ئازار ده‌چێژێ روونكه‌ره‌وه‌و هیوا به‌خشه.كرێكارێك كه هه‌ستی به‌م جیهانبینییه‌ی ماركس كردبێ ئێدی نه پێویستی به‌وه هه‌یه كه روو له هێوركه‌ره‌وه مه‌زهه‌بییه‌كان بكا تاكوو ئامرازی هێمنی‌و سوكنایی ئازاره‌كانی خۆی له‌نێویدا بدۆزێته‌وه‌و نه وه‌ك تاكێكی سپاسگه‌را پێگه‌ی دێته خواره‌وه.چوونكه نابراو تێده‌گا كه جیهانی ماددی ده‌ورووبه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و زێده‌و له رێگه‌ی هه‌وڵه‌كانی خودی خۆی گۆڕانی به سه‌ردا دێت سه‌رباری ئه‌وه‌ش تێڕوانینی مێژوویی ماركس له هه‌مان كاتدا فه‌لسه‌فه‌ی تاكگه‌رانه‌ی بۆرژوازی ده‌نێته لاوه.
بورژوازی ئاگاداری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییه‌تی.ته‌شكیلات، حیزبه‌كان، ده‌وڵه‌ت‌و ئایدۆلۆژی‌و كولتووری خۆیان هه‌یه.هه‌موو رۆژێ بریقه‌ی لێ دێنن‌و نوێی ده‌كه‌نه‌وه.په‌یامی ماركس به كرێكار ئه‌وه‌یه كه ئه‌ویش ده‌بێ به خۆی‌و كرده‌وه‌كانی خۆی نه وه‌كوو(احادی)ته‌نیا به‌ڵكوو تێكه‌ڵاو و چینایه‌تییانه بڕوانن.مه‌رجی رزگاری‌و كۆتایی خۆیان نه به خه‌بات بۆ داخوازییه تاكه‌كه‌سیی یان به‌شێك به‌ڵكوو سه‌رانسه‌ری ئه‌ویش نه له گۆڕه‌پانی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵكوو جیهانی‌دا جێگیر بكا.ته‌نیا به‌مشێوه‌یه كه كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری به چینه‌كانیه‌وه تێكده‌ڕووخێ‌و ده‌ره‌تانی گه‌شه‌ی ئازادانه‌و ئافرێنه‌ری (احاد)ی كۆمه‌ڵگا مسوه‌گه‌ر ده‌بێ.
ماركس‌و ئابووری
له بواری ئابووریشه‌وه راڤه‌ی ماركس له ره‌خنه له كرێكاری مودێرن به كاردای كۆمه‌ڵگا سه‌رمایه‌دارییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.سه‌رچاوه‌ی سامان كوێیه؟ چۆنچۆنی ئه‌م سامانه دابه‌شكراوه‌و هۆی وه‌ها دابه‌شكردنێك چیه؟ مه‌رجی پێشكه‌وتنی چیه؟ ئه‌مانه هه‌موو پرسیارگه‌لێكن كه ئابووریزانانی پێش له ماركس‌و هاوچه‌رخه‌كه‌ی له خۆیان كردووه‌و له تێڕوانینی بورژوازییه‌وه وه‌ڵامی پێ ده‌ده‌نه‌وه. ئابووریزانه بورژواكان له ده‌لاقه‌ی بورژوازییه‌وه وه‌ڵامی مه‌سه‌له‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌و ماركس خۆیی له جێگای ئه‌وان داده‌نێ.به گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری سه‌رمایه‌داری بورژوازیش(زرادخانه‌ی)تیۆری خۆی ته‌یار ده‌كا.به‌ره‌به‌ره قه‌بووڵكرا كه سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهَنانی سامان كاره به‌ڵام ده‌سبه‌جێ گوترا كه بۆ وه‌گه‌ڕ كه‌وتنی پرۆسه‌ی كار له پیشه‌دا سه‌ره‌ڕای هێزی كاری كرێكار پیویستی به كه‌ره‌سته‌و پاره‌شه، هه‌ر وه‌ك چۆن له جوتیاریدا زه‌وی پێویسته هه‌بێ.كرێكار به‌درێژای كاركردنی هێزی له‌ش‌و رۆحی خۆی سه‌رف ده‌كا‌و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه گیانی وه‌مه‌ترسی بخا.به‌ڵام سه‌رمایه‌داریش هه‌ر جارێ هه‌موو یان به‌شێك له سه‌رمایه‌ی خۆی ده‌خاته مه‌ترسی.له‌وانه‌یه له‌هه‌ر تێكشكانێكدا دارونه‌داری به‌هۆی سه‌رمایه‌گوزاری هه‌ڵه‌وه له كیس بچێ.به‌م پێیه ناوبراو له به‌رانبه‌ر ئه‌م ریسكه‌دا ده‌بێ شتێك وه‌ربگرێ.هه‌قده‌ستی پشكی كرێكار‌و قازانجی پشكی سه‌رمایه‌داره هه‌ر وه‌ك چۆن له گۆڕه‌پانی جوتیاریدا خاوه‌ن زه‌وی شایانی وه‌رگرتنی كرێی زه‌وییه‌كه، كه به كرێی داوه.به‌م پێیه ئابووریزانی بورژوا پاكانه بۆ سیستمێك ده‌كا كه رۆژانه كرێكار نادادپه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌زموون ده‌كا.به باوه‌ڕی ئه‌م ئابووریزانه سته‌مێك ره‌وا نه‌بینراوه.هه‌ركه‌سێ له پرۆسه‌ی كاردا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ، كه بۆ ده‌ستپێك داینابوو.كه‌سێك كه‌سێكی دیكه‌ی ناچار به‌كار نه‌كردووه.كرێكاری ناڕازی با بڕوات له شوێنێكی دیكه ئیش بكات.هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئابووریزانه بورژوانه هه‌تا ئێره به زرنگی پارادۆكسێكیان بێ وه‌ڵام هێشتۆته‌وه.ئه‌گه‌ر كار سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی سامانه به‌وپێیه ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه له ده‌ستی سه‌رمایه‌دار دایه، كه به‌رگی بێ تاوانی ئه‌و بۆ قازانجی مه‌زنه له كوێوه هاتووه؟ گه‌لۆ ئه‌ویش به‌رهه‌می باوباپیرانی هه‌ر ئه‌و كرێكارانه‌ی ئه‌وڕوَیی نه‌بووه كه به شێوه‌یه‌ك گه‌یشتۆته ده‌ستی سه‌رمایه‌داری ئه‌وڕۆیی.
له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا نه كار به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ڵكوو كاری كرێكاره كه سه‌رچاوه‌ی سامانه.هه‌ر بۆیه سه‌رمایه‌دار هه‌ر رۆژه‌و به‌رده‌وام كرێكار له‌و سامانه‌ی كه به‌رهه‌می دێنێ بێبه‌ش ده‌كا.ئه‌مه شتێكه كه ماركس له كۆمه‌ڵگادا پێی ده‌ڵێ چه‌وسانه‌وه له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری. كه‌وابوو جیاواز له‌وه‌ی كه هه‌قده‌ستییه‌كان چه‌نده به‌رز‌و نزم ببنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كه هێشتا سیستمی مووچه‌یی به‌رده‌وامه چه‌وسانه‌وه له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه.له ئاستی كۆمه‌ڵگادا ئه‌مه سه‌رمایه‌داره‌كانن كه له به‌رانبه‌ر كارێكاراندا ده‌وه‌ستن ئه‌وان خاوه‌نی سامانی كۆمه‌ڵگا‌و كۆنتڕۆڵكه‌رینی‌و كرێكار له بارودۆخێكی ژێرده‌سته‌یدا جێ ده‌گرێ.كرێكار ناچاره هێزی كاری خۆی بفرۆشێ بۆ ئه‌وه‌یكه زیندوو بمێنێ.به‌م پێیه كرێكار ناچاره هێزی كاری خۆی بفرۆشێ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یكه پاكانه‌كه‌رانی بورژوا ده‌یڵێن كرێكار ئازاد نیه مه‌گه‌ر له‌لایه‌نی حقووقی‌و رواڵه‌تییه‌وه.
له گۆشه‌نیگای ماركسه‌وه كرێكار نابێ له داخوازییه‌كانی كه‌م بكاته‌وه كه چه‌ند له‌وه‌ی كه به‌رهه‌م هاتووه ده‌بێ وه‌كوو مووچه‌ی سه‌رمایه‌داریه‌ك كه به‌ناو سه‌رمایه‌كه‌ی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه بگات‌و، چه‌ند وه‌كوو هه‌قده‌ستی بدا به كرێكار.كێشه‌كه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامان له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری نیه.كێشه له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌دارییه كه كۆیله‌تی مووچه‌یی كرێكار نه‌فسی وجوودی ئه‌وه‌یه، ئه‌م سیستمه به‌رهه‌مهێنانه ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و هه‌ڵبه‌ت به هۆی ئه‌وه‌وه دابه‌شكردنی سامان به شێوه‌ی كاپیتالیستی له‌نێو ده‌چێ.ئابووریزانانی بورژوازی كه له گۆڕه‌پانه‌كانی ئاماژه پێكراو له شه‌ڕی تیۆری له‌گه‌ڵ سیستمی یه‌كگرتوو و ئابووری ماركس شكستیان خواردبوو، له به‌رانبه‌ر كرێكاری ناڕازیدا زانیارییه‌ك كه به سكاڵایی زانستی له‌مه‌ڕ ناڕه‌زایه‌تی رۆژانه‌ی خۆی‌و ئازاره‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری داوایان به‌رز كردۆته‌وه شتێكیان بۆ گوتن پێ نیه‌و دواهه‌مین فێڵی خۆیان روو ده‌كه‌ن.زۆر باشه له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا ناكۆكیی‌و هه‌ڵاواردن بوونی هه‌یه، نایه‌كسانی ده‌بینرێ‌و كرێكاران له بارودۆخێكی دژوار‌و ناخۆشدان.به‌ڵام ئه‌وه نرخێكه كه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌بێ بۆ پێشكه‌وتنی بیدا.به هه‌مان شێوه‌ی پێشتر كه به سه‌ندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی به‌رین له جووتیاران‌و كۆچدانیان بۆ شاره‌كان ده‌ره‌تانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مودێرن‌و گه‌شه‌كردنی پیشه ره‌خسا.ئه‌وه كۆمه‌ڵگایه نایه‌كسانه، نه چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی نابه‌رابه‌ر به‌ڵكوو به‌هۆی كیمیایی كه هۆكاری هه‌رچه‌شنه نایه‌كسانییه‌كه.ئه‌گه‌ر كرێكاران به زیادكردنی هه‌وڵ‌و تێكۆشانیان ده‌ره‌تانی زێده‌تربوونی به‌رهه‌م به‌رز بكه‌نه‌وه.به هه‌مان راده، به‌ستێنی چاكسازی بارودۆخی خۆیان پێكدێنن.بۆ ئابووریزانانی بۆرژوا كێبه‌ركێی سه‌رمایه‌داران‌و هه‌وڵه‌كانیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی قازانجی زیاتر ده‌بێته داینامۆی كۆمه‌ڵگا.
ماركس ئه‌م بانگه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داران بێ وه‌ڵام ناهێڵێته‌وه.ناوبراو نكۆڵی له هه‌قانه‌تی مێژووی سه‌رمایه‌داری ناكا‌و به هه‌مان راده‌ش دان به رۆڵی كێبه‌ركێ‌و پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی پیشه‌دا ده‌نێ.تا ئه‌و شوێنه‌ی كه كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری توانی سیستمی فیودالی‌و رێوشوێنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌راست تێك بدا‌و ئه‌مه بۆ خۆی پێشكه‌وتنێكی مێژووییه.به‌ڵام هه‌قانیه‌تی ئه‌م سیستمه ئه‌وكات كه چینی كرێكاری پێك دێت كه خوازیاری گۆڕانكاری له‌و سیستمه‌یه ئیدی كۆتایی پێ دێ.به‌ڵێ كێبه‌ركێی سه‌رمایه‌داری بووه هۆی گه‌شه‌ی تێكنۆلۆژی به‌ڵام ئه‌م لایه‌كی دراوه‌كه‌یه، بۆچی رووه‌كه‌ی دیكه‌ی نابینن.مه‌گه‌ر نابینن كه هه‌رچه‌ند ساڵ جارێك كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری تووشی قه‌یران ده‌بێ‌و به ملیۆنان كه‌س كاری خۆیان‌و هه‌ر بۆیه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.له هه‌مان كاتیش‌دا به ملیۆنان تۆن كاڵا به هۆی ئه‌وه‌یكه كڕیاریان نیه له ئه‌نباره‌كاندا له‌نێو ده‌چن.مه‌گه‌ر نابینن كه چۆن كێبه‌ركێی سه‌رمایه‌داران بۆته كێبه‌ركێی ده‌وڵه‌تان‌و له ئاكامدا بۆته هۆی شه‌ڕ‌و به ملیۆنان كه‌س‌و سه‌دان‌و ره‌نگه هه‌زاران شار‌و گوند به‌دارونه‌داریانه‌وه له‌نێو ده‌چن.مه‌گه‌ر نابینن كه چۆن هه‌ر رۆژه به ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر كار ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ‌و بۆ سوكنایی له‌ش‌و ده‌روونی ئازاردیتوویان په‌نا بۆ كۆنه‌په‌ره‌ستی مه‌زهه‌بی، ئه‌لكۆل‌و مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌به‌ن‌و یان قیزه‌ونتر له‌وه ده‌ست به ئازاری كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ن.مه‌گه‌ر نابینن كه چۆن له كۆمه‌ڵگایه‌كدا هه‌موو شتێ له كه‌سایه‌تی، موراڵ، رێز، به‌هاكان‌و ئافرێنه‌ره‌كانی مرۆڤ سه‌ودایان پێوه ده‌كرێ‌و چه‌ن ئاساییه كه به ملیۆنان ژن‌و پیاو و منداڵ له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن.ئه‌مه به‌هایه‌كه كه كۆمه‌ڵگا ده‌بێ بۆ پێشكه‌وتنی پێشكه‌شی بكا.به‌ڵام بۆ ده‌بێ ته‌نیا چینی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا ئه‌م ئازارانه به‌كۆڵ بكێشێ‌و بۆ ته‌نانه‌ت ئه‌م گوشارانه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌نێو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابه‌ش ناكرێ.بۆ قازانجه‌كانیان له سه‌ره‌تا وه‌به‌ر سه‌رمایه‌دار ده‌كه‌وێ‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی پێش هه‌مووان به سه‌ر كرێكاراندا دێ.ئه‌گه‌ر كێبه‌ركێی سه‌رمایه‌داری هۆكاری پێشكه‌وتنه هاریكاری نێوان كرێكاران ده‌بێ سه‌دجار زیاتر ئه‌وكاره بكا.ئه‌گه‌ر شه‌ڕ وێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی هۆی پێشكه‌وتنه، ئاشتی نێوانیان ده‌بێ سه‌دكه‌ڕه‌ت زیاتر ئه‌وكاره ئه‌نجام بدا.ئه‌گه‌ر به سووكایه‌تی، سه‌ركوت‌و بێ مافی، هه‌ڵاواردن‌و بێبه‌شی، هه‌ژاری، راهاتن‌و له‌شفرۆشی، زوڵم‌و سته‌می سه‌رمایه‌داران هۆی پێشكه‌وتنه‌و، توانیویانه كۆمه‌ڵگای مودێرن گۆنجاو بكه‌ن.بێ ئه‌م ئازارانه پێشكه‌وتنی ئه‌م كۆمه‌ڵگا له به‌رژه‌وه‌ندی گشتێتی ده‌بێ هه‌زارجار زیاتر گونجاو بێت.
ماركس‌و سیاسه‌ت
سیستمی ئابووری سه‌رمایه‌داری ده‌بێ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه به شێوه‌ی شۆڕشگێڕی هه‌ڵته‌كێنێ.ئه‌م به‌رئه‌نجامه راڤه‌ی زانستی ماركس له‌م سیستمه بوو.به‌واتایه‌كی دیكه هیچ جۆره بارستایی‌و ریفۆرم‌و چاكسازی له‌م سیستمه‌دا ناتوانێ بارودۆخی ژێرده‌سته‌ی كرێكار له‌نێو ببا.به هۆی كاردای سیستمی ئابووری سه‌رمایه‌دارییه‌وه، چینی بورژوا پێكهات وه‌كوو پارێزه‌ری ته‌كووزی مه‌وجوود خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا سه‌پاندووه.
ئه‌م چینه جگه له خۆماری فیكری، ئاماده‌یه به‌خۆی‌و ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره ترسناكه‌كه‌یه‌وه تا هه‌ركاتێ كه شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران هه‌ڤیازی چینایه‌تی ئه‌و سیستمه مه‌وجووده بخاته مه‌ترسییه‌وه‌و به توندترین شێوه بێته مه‌یدان‌و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه سه‌ركوت بكا.ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی كه ریزی كرێكاران بیچم ده‌گرێ‌و ئه‌وان خوازیاری كۆمه‌ڵگایه‌كی جیاواز له سیستمی سه‌رمایه‌داری بن، ته‌نیا كاتێ كه ئه‌وان بۆ یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی جیهانی خۆیان هه‌وڵ بده‌ن، ته‌نیا كاتێك كه نه ته‌نیا بۆ سه‌پاندنی ریفۆرم گه‌لێك به‌سه‌ر ئه‌م سیستمه به‌ڵكوو بۆ گۆڕانكاری هه‌مه‌لایه‌نه‌شی خه‌بات بكه‌ن.به‌ڵێ ته‌نیا له وه‌ها هه‌لومه‌رجێك دایه كه ده‌ره‌تانی تێكشكانی ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی بورژوازی به ده‌ستی كرێكاران ده‌رخسێ.
ناوبراو به‌شێكی به‌رچاو له ژیانی خۆی بۆ ئه‌و كاره ته‌رخان كرد، یه‌ك له‌وان به‌رده‌وامبوونی ژیانی یه‌كه‌مین رێكخراوی جیهانی كرێكاران، ئینترناسیۆناڵ سه‌ره‌تا رۆڵێكی نانه‌یاری گێڕا.ئاخاوته‌ی كۆتایی بورژوازی له‌م گۆڕه‌پانه‌دا دێموكراسی پارلمانییه، له كامڵترین شێوازی خۆی دێموكراسی مافی ده‌نگ به هه‌ركه‌سێ ده‌دا.جێی سه‌رنجه بزانین كه ماركس ئه‌و ره‌خنه‌ی خۆی له دێموكراسی پارلمانی كاتێ تۆماركرد، كه خۆدی ئه‌و سیستمه له كامڵترین شێوه‌ێدا له هیچ شوێنێكی جیهان پێك نه‌هاتبوو.ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌وكاته‌دا له ئینگلیس مافی ده‌نگدانی گشتی له‌لایه‌ن چینی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه قه‌بووڵ نه‌كرابوو و، مه‌رجی به‌هره‌مه‌ند بوون له مافی ده‌نگدان مه‌رجداركرابوو به راده‌یه‌كی دیاریكراو له سامان.جگه له‌وه لێردا كه تازه پارلمان پێكهاتبوو هێشتا بڕیاره‌كانی به سانایی به‌هۆی مه‌جلیسی لۆرده‌كان، شا‌و ئیمپراتوور ئه‌وكات له‌وانه بوو ره‌ت بكرێته‌وه.
ره‌خنه‌ی ماركس له پارلمانتاریزمی بورژوازی به شێوه‌یه‌كی ساده به‌و جۆره‌یه: له‌كۆمه‌ڵگای بورژوازیدا پارلمان ته‌نیا یه‌كێك له ئامرازه ده‌وڵه‌تییه‌كانی بورژوازییه، پارلمان له‌پاڵ ئه‌رته‌ش، بوروكراسی، زه‌نجیره پله‌ی دادوه‌ری، ده‌زگای مه‌زهه‌بی حیزب‌و رێكخراوه‌كانی پروپاگه‌نده‌یی بورژوازی واته ئامرازی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات‌و پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پێك دێنێ.ماركس به‌دروستی وه‌بیرمان ده‌ێنێته‌وه كه له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا ده‌نگی تاك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌روانگه‌ی حقووقیه‌وه به‌رابه‌ر بێت به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه یه‌كسان نیه بۆ؟ چوونكه ئه‌وان له بارودۆخێكی ئابووری یه‌كساندا نین‌و له راستیدا ئه‌مه پله‌وپایه‌ی ئابووری تاكه‌كانه كه سنوور‌و نفووزی راسته‌قینه‌ی ده‌نگه‌كانیان دیاری ده‌كا.بۆ وێنه، كه‌سێك كه ده‌بێته نوێنه‌ری پارلمان به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه نه‌یده‌توانی به‌كارێكی دیكه‌وه سه‌رقاڵ بێت دواتر یاسا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ها شتێكی به نایاسایی راگه‌یاند.وێنه‌یه‌كی دیكه دێنینه‌وه، وه‌ك رێسا بۆ به‌شداری له پارلمانی بورژوازیدا مه‌رج گه‌لێكی دیاریكراو پێویست بوو.مرۆڤ ده‌بێ له‌مه‌ڕ قسه‌زانی شتێك بزانێ، بتوانێ به‌هاسانی‌و به پاراوی له به‌رانبه‌ر سه‌دان هه‌زاركه‌س قسه بكا‌و داكۆكی لێ بكا‌و هێشتا ئه‌وه‌ش به ته‌نیا به‌س نیه.جگه له‌وه پێویسته مرۆڤ بتوانێ سه‌ر له‌و هه‌موو یاسا‌ورێسا پارلمانی‌و نووسراوه ئاڵۆزانه ده‌ربێنێ.به‌هره‌مه‌ند بوون له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ به‌شێك له مافی تایبه‌تی بورژواكان بوو ئه‌وان بوون كه هه‌ر له منداڵییه‌وه له په‌روه‌رده‌ی باش‌و پێویست به‌هره‌مه‌ند بوون بارده‌هێنران تاكوو نه‌رمه‌بڕانه‌و بوێرانه قسه‌كانیان له به‌رانبه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا بڵێن.
هه‌ڵكه‌وتوویی بنه‌ماڵه‌ییان گارانتی ئه‌وه بوو كه ئه‌وان به هاسانی‌و پشت ئه‌ستوور به‌خۆ په‌روه‌رده بن‌و رووودار‌و بوێر باربهێنرێن، بۆ ئه‌وه‌یكه په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی زۆره‌كی‌و خۆڕایی بێت ساڵیانی ساڵ كاتی ده‌ویست‌و تازه ئه‌وكات جیاوازی قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی‌و سیستمی تایبه‌تی په‌روه‌رده‌یی ئه‌رز تا ئاسمان بوو.ئه‌م دژایه‌تییه‌ش هێشتا له سه‌رده‌می ئێمه‌شدا‌و ئه‌ویش له پێشكه‌وتووترین وڵاتاندا بوونی هه‌یه.وێنه‌یه‌ك كه ده‌كرێ له‌بیر نه‌كرێ، كرده‌وه‌ی بورژوازی شیلی له ساڵی 1973ی زاینییه ده‌وڵه‌تی ئه‌لسالوادۆر” ئاله‌نده “ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك بوو و له‌نێوان كرێكارانیشدا له خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تی به‌هره‌مه‌ند بوو و خۆی به سوسیالیست ده‌زانی‌و ده‌یویست له شیلی‌دا جۆرێك سیستمی سوسیالیستی دابمه‌زرێنێ كه له باشترین حاڵه‌تیدا شتێك جگه له مودێلی سوسیال دێموكراسی تێكه‌ڵاو هاوشێوه‌ی سوسیال دێموكراسی ئه‌ورووپا نه‌بوو.
به‌ڵام ئه‌و هێنده ریفۆرمه‌ش وه‌به‌ر دڵی بورژوازی شیلی نه‌هات‌و له‌م رووه‌وه دوابه‌دوای شكستیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌ستیان به‌كارشێوێنی‌و هه‌روه‌ها دنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژ به ده‌وڵه‌تی به‌ربژێردراوی پارلمانی شیلی كرد‌و سه‌رمایه‌كانیان له وڵات برده ده‌ره‌وه.به ئه‌نقه‌ست كارخانه‌كانیان داخست‌و كرێكاره‌كانیان بێكار كرد، كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌یان راوه‌ستان‌و كێڵگه‌كانی موادی خۆراكیان له چاندن بێبه‌ش كرد‌و… ئه‌وانه‌ش ده‌ستی” ئاله‌نده‌یان “به‌ست‌و له ئاكامدا به‌ستێنی نغرۆ بوونی ئه‌ویان له رێگای كوده‌تای “پینۆشه”وه پێكهێنا.له ساڵه‌كانی پاش شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی‌دا سه‌ره‌تا جه‌ماوه‌ری هه‌ڵچوو رێكخراوی كرێكاری ئه‌ورووپا به شێوه‌یه‌كی جیدی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بورژوازی خستبووه مه‌ترسییه‌وه‌و بورژوازیش ته‌واوی ئیمكاناتی داپڵۆسێنی بۆ سه‌ركوتیان وه‌گه‌ڕ خست.ساڵه‌كانی 1920موسیلینی له ئیتالیا له رێگای كوده‌تاوه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت‌و ده‌زگای تۆقێنه‌ری بۆ سه‌ركوتی كرێكاران‌و رێكخراوه سیاسیی‌و سینفییه‌كان وه‌گه‌ڕ خست. بورژوازی ئاڵمان له ساڵه‌كانی 1923و1921دا كرێكارانی دایه به‌رده‌ستڕێژی گوله‌و شۆراكانیانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ساڵی 1926 بورژوازی ئینگلیس ئه‌رته‌شی خۆی خڕكرده‌وه تاكوو مانگرتنی گشتی كرێكاران تێك بشكێنێ.
ئه‌وه‌یكه تا ئێستا گوتمان بناغه‌ی بۆچوونه‌كانی ماركس له‌بواری فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری‌و سیاسه‌تدا بوون، سوسیالیزمی زانستی یان سوسیالیزمی ماركس به‌ریانێكه كه له‌سه‌ر بنه‌مای، ره‌خنه‌ی كرێَكار له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری‌و خواستی گۆڕانی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌م سیستمه دێنێته ئاراوه.ئه‌م بنه‌مانه به چه‌ند هۆ سوسیالیزمی ماركس له سوسیالیسته‌كانی مه‌وجوودی ئه‌وكات جیا ده‌كرده‌وه، هه‌قانیه‌تی مێژوویی سوسیالیزم بوو.قوتابخانه سوسالیستیه‌كانی پێش ماركس له ده‌لاقه‌ی موراڵییه‌وه ره‌خنه‌یان ده‌گرت.بۆ ئه‌وان سه‌رمایه‌داری هێمای هه‌ژاری‌و نه‌داری‌و بێبه‌شی ملیۆنان مرۆڤی زه‌حمه‌تكێش بوو.به‌ڵام ئه‌وه شتێك نه‌بوو كه له روانگه‌ی ئابووریزانانی بۆرژواوه شاردرابێته‌وه.به‌ڵام بۆ ئه‌وان( بورژوا )ئه‌و بارودۆخه به‌گشتی له كه‌مبوونی گه‌شه‌ی به‌رهه‌م‌و سامان له كۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت.گوایه ئه‌گه‌ر كرێكار سامانی زیاتری به‌رهه‌مهێنابا ئه‌و بارودۆخه ده‌گۆڕا.بۆ سوسیالیسته فانتزییه‌كان كێشه له‌سه‌ر رێكخراوی خراپی كۆمه‌ڵگا‌و نائاوه‌زمه‌ند بوونی ئه‌و بوو.گوایه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك باشتر بارهێنرابان‌و به تایبه‌تی خاوه‌نانی سامان‌و ده‌سه‌ڵات هه‌ستیان به نائاوه‌زمه‌ند بوونی ئه‌و سیستمه ده‌كرد‌و، ده‌ره‌تانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ پێك ده‌هات.به باوه‌ڕی ئه‌وان هه‌رده‌م وه‌ها ده‌ره‌تانێك له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا وجوودی هه‌بووه به‌ڵام پێشتر كه‌س سه‌رنجی پێ نه‌دا بوو.له‌م رووه‌وه له”سێن سیمۆن”ه‌وه تا”فوریه واوئن”و ته‌نانه‌ت “واتلینگ”هه‌ركامیان هه‌وڵیان ده‌دا نوێنه‌ك گه‌لێكی له‌پێشدا گه‌ڵاڵه كرا‌و كه ته‌واوی لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای داهاتووی رووناك ده‌كرده‌وه تۆمار بكه‌ن.
ماركس به شێوه‌یه‌كی دیكه سه‌یری دۆزه‌كانی ده‌كرد‌و پێگه‌ی سوسیالیزم به شێوه‌یه‌كی جیاواز شرۆڤه ده‌كا.بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌داری ته‌نیا سیستمێكی چه‌وسێنه‌ر نیه كه له‌وێدا كۆیله‌دار‌و كۆیله‌ی رۆمی كه‌ونارا له‌گه‌ڵ بورژوا‌و كرێكارانی مودێرن جێگۆڕكێ كراوه.ماركس سه‌رمایه‌داری به قۆناغێكی دیاریكراو له پێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌زانێ پێگه‌یشتنێك كه به‌رهه‌می گه‌شه‌و په‌ره‌ی هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و خه‌باتی چینه‌كانی بورژوا دژ به رێوشوێنه سه‌ده ناوه‌راستییه‌كانی فیودالییه.
دووهه‌مین جیاوازی سوسیالیزمی ماركس له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌كانی پێشوو له جێگۆڕكێكان‌و پێداگری له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ته‌وه بۆ ئابوورییه، سوسیالیسته فانتزییه‌كانی پێشوو و له سه‌روی هه‌مووان سیمۆن ئاگاداری ئه‌وه بوون كه كۆمه‌ڵگا به سه‌ر چینه‌كاندا دابه‌ش كراوه‌و خه‌باتی ئه‌و چینانه‌یه كه بزاوتی كۆمه‌ڵگا دیاری ده‌كا.
هه‌رچه‌ند كه تێگه‌شتنیان له چینه‌كان خاو و ناروون بوو، بۆ نموونه هه‌ركه‌س كه كاری ده‌كرد به به‌شێك له كرێكاری مودێرن ده‌یانهێنایه ئه‌ژمار.به‌ڵام له‌هه‌ر حاڵێكدا سه‌رنجی زیاتریان ده‌دایه خه‌باتی سیاسی چینه‌كان‌و هه‌ڤیازی چینی بورژوا به‌سه‌ر چینه‌كانی دیكه‌دا.له‌م رووه‌وه‌یه كه سوسیالیسته‌كان نكۆڵی له گرینگی خه‌باتی سیاسی ناكه‌ن‌و بۆ خۆشیان پێی له‌سه‌ر داده‌گرن.
ماركس پێگه‌ی خه‌باتی سیاسی له ته‌واوه‌تی ستراتیژی چینی كرێكار بۆ وه‌ده‌ستهێنانی سوسیالیزم روون ده‌كاته‌وه بۆ ناوبراو ئه‌م خه‌باته ده‌بێ ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێنه به‌رهه‌مهێنانه‌ی كه بۆته هۆی ئه‌و هه‌مووه پاردۆكسیكاڵه كۆمه‌ڵایه‌تیانه. ئه‌مه له قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌واتای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی مووچه‌یی‌و دامه‌زراندنی خاوه‌ندارێتی پشكدارییه.
سێهه‌مین جیاوازی سوسیالیزمی ماركس له چه‌مكی خه‌باتی سیاسی‌و هێزی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا كه ده‌بێ ئه‌م خه‌باته به‌ره‌و پێش به‌رین.ماركسیش وه‌ك سوسیالیسته‌كانی پێش خۆی ئاگاداره كه ده‌سه‌ڵاتی مه‌زنی بورژوازی به ده‌سه‌ڵاتێكی ماددی هاونرخی ده‌توانرێ جێبه‌جێی بكرێ یان تێك بشكێندرێ. بۆ ماركس هوَكاری وه‌رچه‌رخانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری چینێكه كه به هۆی ئه‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی كه له به‌رهه‌مدا هه‌یه‌تی، ده‌توانێ ئه‌و سیستمه رابگرێ.چینی كرێكاری مودێرن ته‌نیا چینێكه كه به سایه‌ی سه‌ر، سه‌رمایه‌دارییه‌وه رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌یان زیاتر ده‌بێ‌و به ئێعتباری چڕبوونه‌وه‌و جیهانیبوونی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داری كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جیهانی ئه‌ویش زیاتر ده‌بێ.چینی كرێكار ته‌نیا چینێكه كه شێوه‌ی چه‌وسانه‌وه‌كه‌ی‌و مه‌رجه‌كانی ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌یه‌و بارودۆخی توێژه‌كانی دیكه‌شی لێكداوه‌ته‌وه.ساڵی1830 چینی كرێكاری لیۆنی فه‌رانسه ده‌ستی دایه یه‌كه‌مین راپه‌ڕینی سه‌ربه‌خۆی خۆی، به درێژایی ده‌یه‌ی30 پێشهاتی له‌و چه‌شنه له چه‌ند شاری دیكه‌شدا روویدا.
له ره‌وتی راپه‌ڕینه‌كانی ساڵی 1848 دا ریزی كرێكاران‌و داخوازییه‌كانیان له چینه‌كانی دیكه به خێرایی جیا بووه‌وه.ماركس گرینگییه‌كی تایبه‌تی به خه‌باتی سیاسی ده‌دا به‌ڵام بۆ ناوبراو خه‌باتی سیاسی خه‌باتێ بوو به پێچه‌وانه‌ی سوسیالیسته‌كانی پێشوو به ته‌نیا له كاری په‌روه‌رده‌و په‌ره‌داندا كۆرت نه‌ده‌كرایه‌وه.هه‌رچه‌ند بارهێنان‌و په‌ره‌دان له هه‌ر خه‌باتێكی سیاسی‌دا گرینگه.بۆ ماركس خه‌باتی سیاسی خه‌باتێ بوو كه كرێكارانی وه‌ك چینێك له پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی مووچه‌یی‌و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به‌ره‌وپێش ده‌برد.له‌و رووه‌وه بڕیاری تێكشكاندنی ده‌وڵه‌تی بورژوازی‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ له جۆری ئه‌وه‌یكه له كۆمۆنی پاریس بستێنه‌كانی بیچمی گرت، كۆتایی پێ بێت.به‌م شێوه‌یه ماركس سوسیالیزمی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی داده‌نێ.ناوبراو له به‌رانبه‌ر كرێكاراندا چۆنیه‌تی پێكهاتنی كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌نه‌خشیێنێ كه له‌وێدا مووچه‌یی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و دابه‌ش كردنی كۆمه‌ڵگا له‌نێو حكوومه‌تكه‌ران‌و حكوومه‌ت”شونده‌گان” كۆتایی پێ دێت.
هه‌وڵه گشتییه‌كانی ماركس كه له ئاستێكی زۆر به‌رفره‌دا له‌مه‌ڕ پێوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ سرووشت‌و رۆڵی چالاكی شوَڕشگێڕی مرۆڤ ده‌ستی پێ كردبوو، و به‌كێشانی هه‌نگاوبه هه‌نگاوی حكوومه‌تی كرێكاری ورد ده‌بێته‌وه.ئه‌و تێكنۆلۆژییه (زرادخانه)هزرییه‌ی كه ماركس بۆ كرێكارانی ته‌یار كردبوو به خێرایی هه‌ڤیازی خۆی به سه‌ر ئامرازی هزری قوتابخانه سوسیالیستیه‌كانی دیكه‌دا سه‌لماندن.كرێكاری ئاگای كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری كه له‌م تیۆرییانه‌دا روون كرانه‌وه ئاوات، داخوازی‌و هیواكانی خۆیان ده‌دیت به خێرایی به‌ره‌وه‌لای كێشران.به وه‌رگرتنی ئه‌و روانگانه به هۆی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی كرێكار، سوسیالیزمی ماركس گۆڕدرا بۆ هێزێكی تایبه‌تی‌و نكۆڵی لێكراو كه به خێرایی پانتایی ته‌واوی ته‌ڤگه‌ره كرێكارییه‌كانی جیهان‌و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ته‌ڤگه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی خسته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.ناوی ماركس‌و سوسیالیزم پێكه‌وه تێكه‌ڵ بوون‌و ناوی ئه‌و وه‌كوو كه‌سێك كه ژیانی خۆی سه‌رفی رزگاری كرێكاران كردبوو بۆ هه‌تاهه‌تایه له مێشكی كرێكاراندا زیندوو مایه‌وه.
ژێده‌ر:
كتاب ـ آ‌رمانها و توهمات{jcomments off}